ئا : فرێشتە گەڵوانی
تەمەنم ١٩ساڵ بوو ئەوەڵ جار کە لە دایک و بابم دوور کەوتم و ڕۆیشتم بۆ زانکۆ ، بابم هەموو ئێواران کە لە دوکانێ دەچۆوە بۆ ماڵ و دەیدیت کە من لە ماڵ نیم، تەلەفونی بۆ دەکردم و بەدەم گریانەوە قسەی لەگەڵ دەکردم، دەگریا دەیكوت کەس ئازارت نادا؟ هیچت پێ ناڵێن چون کوردی؟ رەفیقت هەیە؟؟ دەمکوت: "کورە نا نا بابە... ئەو هەمۆ رەفیقەم هەیە لێرە، شەقایەق، مەهدییە، فلۆر، رۆیا، سپیدە و..."ئەوەندە سەرخۆش بووم لەوە کە خەریکم ژیانێکی تازە تەجرووبە دەکەم ،کە بابم بۆم دەگریا و من پێدەکەنیم و دەمکوت:"کورە چ نییە نی، خۆ من هەمیشە بۆ تۆ نامێنم" ، قاقا پێدەکەنیم و بابم بە دڵێکی پڕ لە نیگەرانییەوە گریانەکەی لێ دەبوو به پێکەنینێکی کاتی و دوای