
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه كه دوایین به‌رهه‌می بڵندی به‌همه‌ن قوبادییه و به رۆڵبینینی ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان مۆنیكا بلووچی، رۆژی 17 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2013 له میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له سینه‌ماكانی "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له لایه‌ن كۆمپانیای "مژ فیلم" له ئاستی دنیادا بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵی گرینگ له ئاستی جیهاندا نمایشكراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له به‌شی "ته‌ركیز له سه‌ر فیلمه كوردییه‌كان" له میانه‌ی 48ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆویواری له شوێنه‌كانی لازینه‌ی 3، شانۆی كاڕڵۆویواری و سینه‌ما كاسی شاری كاڕڵۆویواری له كۆماری چیك نمایشكرا.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا، رۆژی 20 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2013 له میانه‌ی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له سینه‌ماكانی "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا.
ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌ندی كلتووری ئێنته‌یتیڤی فیلمی جیهانی شه‌وی 3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2013 له دووه‌مین به‌شی فیلمه‌كانی له‌نزی فیلمی جیهانی له ئاكادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند له شاری واشنتۆن له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆنه‌ی بۆ كورته فیلم" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلمی سینه‌مایی، فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری، ئه‌نیمه‌یشێن و كورته فیلم به ناوه‌رۆكی چیرۆكی و دۆكیۆمێنته‌ری له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له رۆژانی 15 تا 24ی تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر 2013 له دوو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن "هاكنی پیكچێرهاوس" و "ویستبۆرن ستۆدیۆز" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
pna
22/11/2013