فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی "پێغەمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد درودی خۆدای دەگەل بێت"، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەلکی کوردستان و گشت مسولمانانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی ئیسلام، لە گشت جیهان دا دەکات.
پەیامی راستەقینەی حەزرەتی محەممەد، پەیامی ئاشتی، لێبوردەیی، پێکەوەژیانی بەئاشتی، خۆشەویستی و یەکسانی و دادپەروەریی نێوان مرۆڤەکان و کۆی کۆمەڵگا، وە گەلانی جیهانە، دوورە لە دەمارگرژی و تووندڕەوی و ئینکار، بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێی وایە، لە وڵاتانی موسڵمان دا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەک لەسەر ئاست و بنەمای یەکسانی، ژیانی بەئاشتی و دوورەپەرێزی لە توندوتیژی، پێویستە وە دەبێ سوود لە پەیامە بەرز و پیرۆزەکانی حەزرەتی موحەممەد وە بگیردرێت و تێکرامان لەژیانی رۆژانەدا دەگەل یەکتر تەعاموول و هاوکاری ئیسلامی و ئینسانی بکەیین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، هیوادارە رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد و جێژنی پیرۆزی مەولوود، رۆژ و جێژنێکی پر لەخێر و خۆشی، بەرەکەت و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت، بۆ گشت خەڵکی کوردستان و ئێران، و سەرجەم مسولمانانی جهان و کۆمەلگای مرۆڤایەتی.
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۰ کوردی، ۱۳۹۹ هەتاوی
۱۲ی ربیع الاول ۱۴۴۲ کۆچی مانگی 
29/10/2020
 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان