فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گۆڤاری تایم- رووداوnnechirvan barzani_deputy_head_of_kdp_321842825

 

ئەگەر کەسێک هەبێت شایەنی ستایش کردن بێت لەپای پەیوەندیە گەشەسەندوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان –تورکیا، ئەوا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. پێنج ساڵ بەر لەئێستا کورد و بیانیەکانیش بەڕویدا پێدەکەنین کاتێک دەیگوت نەک هەر دەیەوێت هەرێمی کوردستان نەوت هەناردە بکات بەڵکو لە رێگای تورکیاوە دەیکات ئەو وڵاتەی کە کێشە هەیە لەگەڵ کەمیینە کوردانی وڵاتەکەی. ستراتیجی نێچیرڤان بارزانی دانبەخۆداگرتن بوو: سەرەتا دەستیکرد بە بەدەستهێنانی متمانەی تورکەکان و پاشان رازیکردنی کۆمپانیای نەوتی بچوک و دواتر کۆمپانیا گەورەکان و بۆ دامرکاندنەوەی نیگەرانیەکانی بەغداش سەبارەت بە دەرهێنانی نەوت کۆمپانیاکانی تەنیا لە هەرێمدا نەهێشتنەوە بەڵکو بەڕێککەوتن لەگەڵ بەغدادا لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش دەستکرا بە دەرهێنانی نەوت.

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تایم باسی تورکیا و پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆل وەزیرانی عێراق دەکات. هەروەها ئەگەرەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی و کاریگەریەکانی لەسەر کوردانی هەر چوار بەشی عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا.

تایم: من وا تێگەیشتووم کە خەڵک گاڵتەیان پێت دەهات ئەوکاتەی بۆ یەکەمجار ئەوەت خستە روو کە کوردستان خۆی نەوت دەربهێنێت و هەناردەی بکات. راستە؟

نێچیرڤان بارزانی: ئەمە راستە {بە پێکەنینەوە}... بە پڕۆژەی بچووک دەستمان پێکرد. بە کۆمپانیای بچووک. مەبەستم ئەوەیە کە هەمیشە گلەیی ئەوەمان لێدەکرا کە کۆمپانیای بچووک دێنینە ناوەوە، بەڵام لە ئێستادا گەورە کۆمپانیای لە چەشنی ئێکسۆن مۆبیل و شیڤرۆن و تۆتاڵ گازپرۆم لە ئارادان. دۆخەکە زۆر گۆڕاوە. رێژەی گشتی وەبەرهێنان تا ئێستا ١٥ ملیار دۆلارە، بایی ١٥ ملیار دۆلار لەم وڵاتەدا وەبەرهێنان دەکەن. کە ئەمە بەرەو پێش چوونێکی زۆرە. بەڵام بێگومان هێشتا رێگای دوورمان لەبەرە- ئەوە هەموو شتێک نیە. هەرچۆنێک بێت یەکەم کۆمپانیا کە لەگەڵیدا دەستبەکار بووین، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بوو. بێگومان لەسەرەتادا هەڵایەکی گەورە هەبوو دەربارەی کەسایەتی من و تۆمەتبار دەکرام کە گوایە قازانجەکانی بەتەنیا بۆ خۆمە و چیرۆکی لەمجۆرە.بەڵام من مکوڕ بووم و تۆمەتەکانم خستە لاوە و لەسەر رێچکەکەمان بەردەوام بووین.

تایم: ئەمریکا دژی سیستمی بۆڕی نەوت گوێزورەوەی تورکییە، چونکە بە مەترسی دەزانن بۆ یەکپارچەیی عێرق. تۆ پێتوایە کە بنیاتنانی سیستمی بۆڕی نەوت گوێزەرەوە هەرەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی عێراق؟

نێچیرڤان بارزانی: ئەمە نوکتەیە، نەخێر لە راستیدا ئەم قسەیە پێکەنیناویە. پێش هەموو شتێک هەموو کەسیک سیاسەتی تورکیای لا رون و ئاشکرایە. سیاسەتی تورکیا دژی هەرجۆرە سەربەخۆییەکی کوردە، مەبەستم ئەوەیە کە شتەکە بەرچاوە. ئەوە چارەنوسی ئێمەیە. تورکیا هەمیشە خاوەنی ئەو هێزو دەسەڵاتەیە کە هەرکات بیەویت دەتوانێ بمان وەستینێ. من بە شادمانیەوە پێچەوانەی ئەوە دەڵێم. ئەوەی هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراق دەکات، کردارەکانی نوری مالیکییە لە بەغدا. مالیکی دەیەوێت ئەو دەنگۆیانە لە دژی ئێمە بەکار بینێت. ئێمە یەک دەرگای هیوامان هەیە ئەویش تورکیایە. گەر ئەو دەرگایش دابخرێت، مەحاڵە ملکەچی بەغدا بین. ئەوکاتە شتێک دەکەین کە بەرژەوەندی هەموو ئەوانە بخەینە مەترسیەوە کە جێگای بایەخیانە.

تایم: ئایا ئەوە جۆریک نییە لە نەساز کە هیواکانتان بە تورکیاوە دەبەستن، لەگەڵ ئەوەی کە لەڕابردوودا چەند بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ کورد دا کردووە؟

نێچیرڤان بارزانی: دۆخەکە لە تورکیا گۆڕاوە. هاوکێشەکە سادەیە، تورکیا پێویستی بە شتێکە کە نیەتی و ئێمەش پێویستمان بە چەند شتێکە کە نیمانە. ئەوە لێکتێگەیشتنی هەردوو لایە. هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نیە. بەڵکو بابەتیکی ئابورییە. ئەوانیش و ئێمەش خوازیاری گەشە سەندنین. چونکە تورکیا بۆ ئێمە دەوڵەتێکی زۆر گرنگە. بێگومان گەر لە رێگەی هەماهەنگی ئابورییەوە بتوانین پەیوەندیەکانمان بەرەو پێشەوە ببەین، بەدڵنیاییەوە کەمتەرخەمی ناکەین.

تایم: لەگەڵ حکومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆر هێزی چەکداریتان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کۆکردۆتەوە، پێتوایە سەربکێشێت بۆ جەنگ؟

نێچیرڤان بارزانی: راستە چەکدارانی هەردوو لا نزیکین لە یەکترییەوە، بەڵام رێگەم بدە با ئەمە بە شێوازێکی تر شی بکەمەوە. بە داخەوە نوری مالیکی دەیەوێت ئاڵۆزی دروست بکات لەو ناوچانە. ئێمە وەفدی خۆمان نارد بۆ بەغدا. یاداشتێکی چواردە خاڵییان پێبوو. هەم هێزە چەکدارەکانی خۆمان و هەم لایەنی عێراقیش لەسەری کۆدەنگ بووین. بەوەش دڵخۆش بووین کە یاداشتەکە دەبێت رێککەوتن و کێشەکە چارەسەر دەکرێت. کە چوونە لای مالیکی هەموو خاڵەکانی رەتکردەوە. خاڵەکە ئەوەیە کە ئایا مالیکی دەیەوێت بەچ رێگایەک کێشەکە چارەسەر بکرێت؟ ئەوەی ئێمە لێمان دیارە ئەوەیە کە دەیەوێت ناکۆکیەکان بە هێز چارەسەر بکات. ئەو ناوچانەی کە بە کێشە لەسەرەکان ناسراون، کۆمەڵێک ناوچەی زۆر هەستیارن بۆ حکومەتی هەرێم و بۆ خەڵکی کوردستان. کاتێک ئێمە لەسەر چواردەخاڵ رێککەوتبووین بەڵام مالیکی رەتیکردنەوە. ئەوا نازانین بە چ رێگایە لێکتێگەیشتن دروست بکەین. بەڵام بێگومان ئێمە چاوەڕێی روودانی شتی لەو جۆرە دەکەین. دەمانزانی کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بارودۆخەکە دەگۆڕێت و ئەوەش لە عێراقدا شتێکی ئاساییە. ئەمریکیەکان هاتنە عێراق و داهاتێکی زۆریان خەرج کرد و کۆمەڵێک قوربانی گیانییان دا. بەڵام دواجار کلیلەکانیان دایە دەستی کەسانێکی تر.

تایم: کلیلەکانیان دایە دەستی ئێران؟

نێچیرڤان بارزانی: گوتم کەسانی تر {پێکەنین} . لەهەموو جۆرە کێشەیەک، چیت حەز لێیە، هەموو ئەو کێشانەیان لەدوای خۆیان جێهێشت. من دەپرسم: بۆچی هاتن بۆ عێراق؟ هۆکارەکە چی بوو؟ گەر ئامانجەکە تەنیا ئەوە بوو کلیلی دەروازەکانی عێراق بدەنە دەست کەسانی نا عێراقی. ئەی لەسەرەتاوە بۆ دەهاتن؟ بۆچی؟ بەڕاستی ئەوە پرسیارە بۆ ئەمریکیەکان. لەبەر ئەوە،ئەمریکیەکانیش بەر پرسیارن لە بارودۆخەکە و ئەوەی لە ئێستادا روودەدات. بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی لە سەرشانی ئەمریکایە. چونکە تا کۆتایی مانەوەیان لە عێراق، هیچ هاوکارییان نەکردین لە چارەسەر کردنی کێشەکاندا. دەشیان زانی کە ئەم کێشانە لە داهاتودا پەرە دەستێنن. بەغدا چۆن رەفتار دەکات؟ بەغدا چاوەڕێ دەکات یا لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی بەهێز تر بکات، بەڵام گەر بە دیاریکراوی باسی مالیکی بکەم، مالیکی چاوەڕێی فڕۆکەی F16 و تانکی M1 دەکات. تا خۆی پڕچەک بکات پاشان بێت لەگەڵ ئێمەدا دانیشێت. بۆئەوەی چارەسەرێک کە خۆی پێی باشە، بەسەر ئێمەدا بیسەپێنێت. سەپاندنی هەر چارەسەرێکیش کێشە بەدوای خۆیدا دێنێت. دەبێت بە رێککەوتن و تەوافوق بێت. ئێمە بۆ رێککەوتن ئامادەین. چونکە دەزانین کە کێشەکە بەوە چارەسەر ناکرێت کە بڵێین کێ بەهێزە و کێ لاوازە. باشە، ئێمە هەردوو لا دەبێت ئامادە بین بۆ تەوافوق. ئێمە وەک لایەنی حکومەتی هەرێم ئامادەین. ئامادەین بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و تەوافوق و هەموو شتێک.

تایم: پێتوایە خاڵێکی کۆتایی هەبێت کە پێتان وابێت چیتر بەرگەی مالیکی ناگرن و پێتان باشتر بێت سەربەخۆیی رابگەیەنن؟

نێچیرڤان بارزانی: عێراق خاوەنی دەستورە. ئێمە هێچ هەنگاوێکی تر هەڵنانێین تا لە دەستور بێ هیوا نەبین. بێگومان هەرکاتێک هیوامان لەدەستدا بۆ جێبەجێکردنی دەستور، بەدڵنیاییەوە رێگاچارەی ترمان هەیە.

تایم: ئەی سەبارەت بە تورکیا کە پەکەکە لە ئارادایە. ئەوە شتێکی ناخۆش نیە؟ بۆ خۆتان بۆ پەکەکە بۆ تورکیاش؟

نێچیرڤان بارزانی: سەبارەت بەوە و بە کێشەی پەکەکە. تورکیا دەبێت لە شتێک تێبگات: ئەوە پرسێکی سیاسییە. بە رێگای سەربازی چارە ناکرێت. دەبێت بە بڕیارێکی سیاسی چارەسەر بکرێت. ئێمە بەردەوام ئەم پرسەمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوتوێ کردووە. هەمیشە و بەردەوامیش دەبین لەسەری. ئێمە دەمانەوێت رۆڵێک بگێڕین کە پرسەکە بە رێگای سیاسی چارەسەر بکرێت.

تایم: پێنج ساڵ بەر لەئێستا خەیاڵی ئەوەت دەکرد کە لە هەولێر پێشوازی لە سەرکردەکانی جیهان بکەیت؟ ئەوەش کە کوردستان ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆی لەمجۆرە؟

نێچیرڤان بارزانی: پێنج ساڵ بەر لە ئێستا ئەوە سەخت بوو، بەڕاستی. پێنج ساڵ بەر لەئێستا سەخت بوو وێنای ئەوە بکەیت. چونکە لەبیرمە ئەوکاتە، بەتایبەتی تورکیا، نزیکەی دوسەد هەزار چەکداری کێش کردبوو بۆ سەر سنور. هەڕەشەی هاتنە ناوەوەیان دەکرد. بەڵام لەئێستادا لەبری ئەوە بایی ٨ ملیار دۆلار بازرگانی لە نێوانماندا هەیە. بەتەنیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا. کۆمپانیا گەورە تورکیەکانی بیناسازی و بواری تریش لێرە چالاکن و کار دەکەن. بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەردۆغان خۆی هات و بەشداریکرد. لەبەر ئەوە ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. بەڕاستی بەرەو پێشچوونێکی گەورەیە لە پەیوەندیەکانماندا لەگەڵ تورکیا.

تایم: شتێکی گونجاوە کە بگوترێت ئێوە ئێستا لە هەرکاتێک زیاتر نزیکترن لە کوردستانێکی سەربەخۆ؟

نێچیرڤان بارزانی: پێموایە، بەڵێ. هەلێکی گەورەمان لەبەردەمدایە. بەڵام کۆمەڵێک تەحەدی زۆریشمان لەپێشە. چۆن دەتوانین دروستیبکەین- کوردستانێکی سەربەخۆ- بەر لە هەرشتێک دەبێت لانی کەم قەناعەت بە یەک دەوڵەتی دراوسێمان بهێنین. بەبێ ئەوە، ناتوانین. بۆ بوون بەدەوڵەت دەبێت هاوپەیمانێکان هەبێت. هێزێکی هەرێمی کە پشتگیریمان بکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زلهێزێک کە پشتیوانیمان بکات. ئەوەی لە ئێستادا دەمانەوێت ئەوەیە کە لەناو عێراقدا خاوەنی ئابورییەکی سەربەخۆ بین. گەورەترین هەرەشەش بۆ یەکپارچەیی عێراق نوری مالیکیە. چونکە مالیکی زۆر تاکڕەوانە حوکم دەکات. ئەوەش یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق ناکات. ترسی کورد لەمالیکی تەنیا بریتی نیە لە ترسی کورد نیە. گەر بچیت قسە لەگەڵ شیعە و سوننە و تورکمانەکانیش بکەیت، ئەوانیش هەمان مەترسی لە مالیکیدا دەبینن. هەموو کەسێک دڵگرانە بە شێوازی حوکمڕانی مالیکی.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان