دیمانەی تایبەتی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ لەگەڵ پرۆفیسۆر "عەباس وەلی"
ئەنجامی دیمانە: ساسان ئەمجەدی
و: عارف سەلیمی
لە بەشی دووهەمی ئەو زنجیرە دیمانەیەدا، هەوڵ دراوە تیشک بخرێتە سەر قەیرانی سووریا و کێشەی کورد لەم وڵاتە. پرۆفیسۆر "عەباس وەلی" لەم بەشە لە دیمانەکەدا، چەندین جار، جەخت لە سەر پێویستی یەکگرتوویی و هاوکاری سیاسی و کردەوەیی کوردەکان لەو بەشەی کوردستان دەکاتەوە. هێزێکی یەکگرتوو، کە بتوانێ لە یەک چوارچێوەدا، بە یەک بەرنامە، یەک داخواز بێنێتە سەر زمان. بە بڕوای ناوبراو، ئەگەر بێت و تەنیا لایەنێک بیهەوێ، خۆی بە سەر لایەنەکانی تردا بسەپێنێ، بیانوو بۆ دەستێوەردانی سەربازی لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی و بە تایبەت تورکیا دەڕەخسێنێ.
بەشی یەکەمی دیمانە لەگەڵ عەباس وەلی، دەتوانن لەم لینکەدا ببینن.
وه‌ک ده‌زانین ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆی چین و روسیاوه تا ئێستا نه‌یتوانیوه رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا ببینێته‌وه. ئاستی توندوتیژییه‌کانیش به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه. گه‌لۆ جاره‌نووسی ئه‌و بزاڤه‌ی سه‌ره‌تا وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایی سیاسی لێکده‌درایه‌وه ته‌نیا به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی دیاری ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر وایه، گه‌لۆ ئه‌م رێگه‌چاره‌یه چ ده‌ره‌نجامێکی له سوریا و ناوچه‌که لێ ده‌که‌وێته‌وه؟
له سوریا ئێستاکه شه‌ڕ له ئارادایه و ئه‌م شه‌ڕه‌ش تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ. ئه‌و شه‌ڕه ئێستا ئیتر شکڵی شه‌ڕی ناوخۆیی به خۆ گرتووه. به‌ڵام له چه‌شنی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه کلاسیکانه نییه که کۆمه‌ڵگه‌ی به دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ک دابه‌ش کردبێت. لێره‌دا رژێم و ژماره‌یه‌کی که‌م له لایه‌نگرانی له به‌ره‌یه‌کن که له رووی ژماره‌وه که‌من به‌ڵام له رووی ئابووری و سه‌ربازی و سیاسییه‌وه به‌هێزن. لایه‌نی به‌رانبه‌ریش که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سوریان و هه‌رچه‌نده له رووی هه‌ژماره‌وه زیاترن به‌ڵام له رووی رێکخستن و ئابوری و سه‌ربازییه‌وه لاوازترن.
ئه‌م شه‌ڕه له ئێستادا تووشی گرێ پووچکه‌یه‌ک بووه. ئه‌م گرێ پووچکه‌یه له لایه‌که‌وه به هۆی زه‌خت و گوشاره‌کانی ده‌وڵه‌ته و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به هۆی ئه‌و به‌رخودانه‌یه که خه‌ڵک ده‌ینوێنێ. ئه‌م به‌رخودانه‌ش هه‌ندێ جار حاڵه‌تی هێرشکاری به خۆوه ده‌گرێ و وا وێده‌چێ که رژێم خه‌ریکه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی په‌له‌قاژه ده‌کات. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که لێره‌دا گرێ پووچکه‌یه‌ک هه‌یه ، ئه‌م گرێیه‌ش له‌سه‌ر جۆرێک له باڵانسی توندوتیژی و قه‌هر راوه‌ستاوه. هه‌رچه‌نده باڵانسی نێوان به‌رخودان و هێرشکاری، نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌ڵستکاران گۆڕانیشی به‌سه‌ردا بێت و له لایه‌که‌وه به لایه‌که‌ی دیکه‌دا بکه‌وێت، به‌ڵام دیسانیش ده‌بینین که بوار بۆ ده‌ستێوه‌ردانی دیپلۆماسییانه که‌متر و که‌متر ده‌بێته‌وه. هه‌م رژێم مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بۆ رێگه چاره‌ی دیپلۆماسییانه هه‌یه و هه‌م به‌رهه‌ڵستکارانیش هه‌ندێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راگه‌یاندووه. رژێمی ئه‌سه‌د دانانی چه‌کی به‌رهه‌ڵستکارانی وه‌ک مه‌رجی پێشوه‌خته بۆ دانووسان له‌گه‌ڵیان دیاری کردووه، و له به‌رانبه‌ریشدا به‌رهه‌ڵستکاران ده‌ڵێن پێش هه‌ر چه‌شنه وتووێژێک ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. لێره‌دا بنبه‌ستێک به‌دی ده‌کرێ. بنبه‌ستێک که ئه‌م حاڵه‌تی باڵانسی توندوتیژی و قه‌هره و ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای لێ که‌وتۆته‌وه، که وه‌ک ده‌زانن سات به سات و رۆژ به رۆژ و حه‌فته به حه‌فته له لایه‌که‌وه به لایه‌که‌ی دیکه‌دا ده‌که‌وێت و یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ده‌توانێ کاریگه‌ر بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌و جۆره ده‌ستێوه‌ردانه‌ش پێویسته له پێشدا له ئاستی ناوچه‌که و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کۆده‌نگییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت که به‌ڵێ چیدی بوار بۆ رێگه چاره‌ی دیپلۆماسییانه نه‌ماوه و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بۆ راگرتنی کوشت و بڕه‌کان پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئه‌م حاڵه‌ته ئێستا به‌دی ده‌کرێت به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کۆده‌نگی له‌سه‌ری نییه. چونکه هه‌روه‌ک ده‌زانین روسیا و چین دژی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کین.
ئه‌وان ده‌ڵێن رۆژئاوا له‌و رێککه‌وتنه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی لیبیا هاته ئاراوه به شێوه‌یه‌کی خراپ که‌ڵکیان وه‌رگرت و هه‌له‌که‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بده‌نه به‌ر په‌لامار. په‌لامارێک که له ئاکامیدا قه‌زافی به‌و شێوه خراپه رووخا. له روانگه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌وه لیبیا ئیتر که‌وتۆته ناو دۆخێکه‌وه که تا ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌قامگیری به خۆوه نابینێ.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێین که هه‌ڵوێستی روسیا سه‌باره‌ت به سوریا هه‌ڵوێستی ستراتیژیک نییه. واته روسیا به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژیکی ئه‌وتۆی نییه که بڵێین به روخانی به‌شار ئه‌سه‌د له کیسی ده‌دات. به‌ڵکو روسیا پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوریا رێک بکه‌وێ ده‌یهه‌وێ زیاترین سوود له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا ببینێ و زیاترین خاڵه‌کان له رۆژئاوا وه‌رگرێت. مه‌سه‌له‌ی چینیش لێره‌دا به گشتی جیاوازه. سیاسه‌تی چین له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌یه که ده‌یهه‌وێ جێ پێیه‌کی پته‌وی سیاسی له ناوچه‌که بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. چین له رووی ئابوورییه‌وه پێگه‌ی باشی هه‌یه و هاوکات ده‌یهه‌وێ پێگه‌ی سیاسیی خۆیشی به‌هێزتر بکات. وڵاتانی رۆژئاواش ئه‌مه ده‌زانن و پێیان وایه که له روسیا کاتێ دێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له پاش نه‌مانی ئه‌سه‌د بپارێزرێت.
به بڕوای من روسیا پێیوایه که هێشتا ره‌وشه‌که نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که بێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌سه‌ر سوریا سات و سه‌ودا بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا روسیا ئیتر زه‌حمه‌ت بتوانێ داکۆکی له هه‌ڵوێستی ئێستای خۆی بکات، و ده‌که‌وێته ره‌وشێکی دژواره‌وه.
هه‌ڵوێستی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی ئورشه‌لیم له‌م باره‌یه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
دیاره ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بڕیار بدات تاکلایه‌نه هێرش بکاته سه‌ر ئێران ئه‌وا ئه‌و بڕیاره‌ی ته‌نیا به مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کیی ئێرانه‌وه نه‌بستراوه‌ته‌وه. به‌شێک له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئیسرائیل جه‌خت له‌سه‌ر هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر پرسی ناوه‌کیی ئه‌و وڵاته و ئاکامه‌کانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کیی تاران، به‌ڵکوو لایه‌نی توندرۆی ناو حکومه‌تی ئیسرائیل زیاتر بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌و هێرشه بتوانێ ئه‌و باڵانسه‌ی له پاش به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌که هاتۆته ئاراوه تێک بدات. یه‌کێ له ده‌ره‌نجامه‌کانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئه‌وه ده‌بێ که ئه‌مریکا ناچار ده‌کات به شێوه‌یه‌کی کاراتر خۆی له پرسه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵقورتێنێ و له رووداوه‌کانی پاش ئه‌و هێرشه‌دا رۆڵ بگێڕێ.
ئه‌مریکا چاری ناچار ده‌بێ که ئیتر به ئاشکرا و بێ ترس و دوودڵی پشتگیریی هێزه کۆنسێرواتیڤهکانی ناوچه‌که بکات و گوێ به پڕۆپاگه‌نده‌ی نه‌یاره‌کانی له‌مباره‌یه‌وه نه‌دات. ئیسرائیل به‌و هێرشه نیازی ئه‌وه‌ی ده‌بێ که ئه‌و خه‌مساردی و بێده‌نگییه‌ی ئه‌مریکا له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌مبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که گرتوویه‌ته به‌ر، تێک بدات. پێده‌چێ هێرشی ئیسرائیل بیانوویه‌کی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێده‌نگی و خه‌مساردییه‌ی ئه‌مریکای پێ بشکێندرێت و له‌وانه‌یه بتوانێ هه‌ڵوێستی ئێستای واشینگتۆن له هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بگۆڕێت.
ئاماژه‌ی من بۆ ئه‌م مه‌سه‌له به هۆی ئه‌وه بوو که په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی سوریاوه هه‌یه. هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌توانێ قه‌یرانی ئێستای سوریا بخاته په‌راوێزه‌وه. ئه‌مه‌ش واته به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاوتر هێزی سه‌ربازیی خۆی له دژی به‌رهه‌ڵستکارانی به‌کار بێنێ و له‌وانه‌شه بچێته پاڵ حیزبوڵڵای لوبنان و له دژی ئیسرائیل شه‌ڕ رابگه‌یه‌نێت. ئه‌مانه‌ش ده‌توانێ قه‌یرانی سوریا بۆ گشتی ناوچه‌که بگوازێته‌وه.
دیاره ده‌ره‌نجامه‌کانیشی پێشبینی ناکرێت و ئه‌گه‌ری زۆره به قازانجی ئه‌سه‌د بکه‌وێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێم که له پاش به‌هاری عه‌ره‌بی و پاش ئه‌و بزاوه دێموکراتیانه‌ی له‌م دوو ساڵه‌دا بینیومانه، به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیکییه‌کانی ئیسرائیل ئێستا ئیتر به‌شێوه‌یه‌که که تا راده‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندییه ستراتیژیکییه‌کانی ئێران یه‌ک ده‌گرنه‌وه. واته به‌شێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه نین به بێ به‌دیلێکی دیاریکراو گۆڕانکاری له سوریا بێته‌وه ئاراوه. هه‌روه‌ک چۆن به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌که هاتوونه‌ته ئاراوه ناکۆکن. ئێرانیش هه‌روه‌تر. ئێرانیش له هه‌ر حاڵ‌دا دژی نه‌مانی ئه‌سه‌ده و دژی ئه‌وه‌شه هاوبه‌ندییه‌کی رادیکاڵی عه‌ره‌بی له ناوچه‌که سه‌رهه‌ڵبێنێت. هاوبه‌ندییه‌ک که ده‌توانێ ئێران بخاته په‌راوێزه‌وه. ئێران زۆر له‌وه ده‌ترسێ که پاش به‌هاری عه‌ره‌بی بلۆکێکی عه‌ره‌بی و سوننه له ناوچه‌که له دژی راوه‌ستێ.
که‌واته به بڕوای من له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران‌دا، ئه‌م هێرشه له کورتخایه‌ن و درێژخایه‌ندا به قازانجی ئێرانیشه و به قازانجی ئیسرائیلیش. ئێرانیش چاوه‌ڕێی وه‌ها هێرێشیکه و حیسابی بۆ کردووه ، زۆریشی پێ خۆش ده‌بێ بتوانێ ره‌وشێک بێنێته ئاراوه که ناوچه‌که قه‌یراناوی بکات و که‌ڵکی لێ وه‌رگرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که هێرشێکی له‌م چه‌شنه قه‌یرانه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌کانی ناوخۆی ئێران بۆ ماوه‌یه‌ک په‌رده پۆش ده‌کات. که‌واته به بڕوای من هه‌رچه‌نده ده‌زانن که له ئێستادا ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ریی دیپلۆماسیانه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی سوریا زۆر که‌مه به‌ڵام بۆ بڕیاڕدان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیش هێشتا زۆر دوودڵن. ئه‌م دوودڵییه له مه‌سه‌له‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی روسیا و چین جیایه. به بڕوای من رۆژئاوا ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ روسیا بگه‌نه ئه‌نجامێک، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وان لێره‌دا ئه‌مه‌یه که له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیدا و ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆنترۆڵ نه‌کرێت ره‌وشه‌که به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌چێت.
هه‌ندی له وڵاتانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت تورکیا راسته‌وخۆ کێشراونه‌ته ناو قه‌یرانی سوریاوه. تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی ناتۆ و درواسێی سوریا و هه‌روه‌ها پشتیوانێکی سه‌ره‌کیی "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا"ش ته‌واو له کوردانی رۆژئاوا هه‌راسانه. تورکیا وه‌ک دوژمنی سه‌ره‌کیی په‌که‌که و په‌یه‌ده که داکۆکی له هێڵی په‌که‌که ده‌کات، پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هاوکێشه‌کانی سوریادا رۆڵی هه‌بێت. به رای ئێوه به‌هێزبوونی کورده‌کان له سوریا تا چه‌ند ده‌توانێ تورکیا هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری "باکووری ئه‌و وڵاته بدات و یان ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات ناوچه‌یه‌کی ئه‌من دابمه‌زرێنێت؟
به بڕوای من به‌هێز بوونی کورده‌کان له سوریا و به تایبه‌ت به‌هێزبوونی پارتی یه‌کێتیی دێموکراتیک، په‌یه‌ده، که پارتێکی نزیکی په‌که‌که‌یه، یه‌کێ له پرسه هه‌ره هه‌ستیاره‌کانه بۆ تورکیا. فاکته‌ری سه‌ره‌کی به لای تورکیاوه ئه‌مه‌یه که نه‌هێڵێ کورده‌کان له باکووری سوریا به‌هێز بن.
ده‌کرێ بیر له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی کورتخایه‌ن بکریته‌وه. به بڕوای من ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده له ناچه‌کانی باکووری سوریا په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیا بێته ئاراوه. به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانێکی له‌و چه‌شنه ناکرێ درێژخایه‌ن بێت. تورکیا ناتوانێ له ناوخۆی وڵات له‌گه‌ڵ په‌که‌که شه‌ڕ بکات و هاوکات له به‌ره‌ی قه‌ندیل و عێراق و قامیشلۆش له‌شه‌ڕدا بێت. ئه‌مه ده‌توانێ باندۆرێکی خراپ له‌سه‌ر ئابووری و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ئه‌و وڵاته دابنێت.
کێشه‌ی تورکیا له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌میشه له روانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌وه سه‌یری سوریای کردووه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتژیکی تورکیایه. هه‌تا ئێستا هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست و هاتووچۆ سیاسییانه و کۆنفڕانسانه‌ی له تورکیا سه‌باره‌ت به سوریا هاتوونه‌ته ئاراوه، حیساباتی به‌ره‌نگاریی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی بۆ کراوه. ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌توانێ سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌ست و جیا له حیساباتی خۆی و په‌که‌که له هه‌مبه‌ر سوریا بگرێته به‌ر، تووشی هه‌مان چاره‌نووس ده‌بێت که له باشووری کوردستان تووشی بوو. له باشووری کوردستانیش دیتمان که وێڕای گشت هه‌وڵه سه‌ربازییه‌کان، په‌که‌که له قه‌ندیل نه‌هاته خواره‌وه و شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ربوونی سه‌رۆکی ئه‌و پارته شه‌ڕه‌که رووی له کزی نه‌کردووه و هه‌روه‌ها ده‌بینین لایه‌نگرانی ئه‌و پارته له ناو خه‌ڵکی ئاسایی باکووری کوردستان که‌م نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موو ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که سیاسه‌تی تورکیا له‌مباره‌یه‌وه سیاسه‌تێکی به که‌ڵک نه‌بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م روانگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به سوریا و به تایبه‌ت رۆژئاوای سوریا نه‌گۆڕێت ئه‌وا له‌وانه‌یه وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره له قه‌ڵه‌م بدرێت.
بگێڕێینهوه سه‌ر پرسیاره‌که. به بڕوای من تورکیا نه ئاماده‌یه به شێوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن دهستێوهرهدانی سه‌ربازی له رۆژئاوای کوردستان هه‌بێت و نه پێویستیش ده‌کات. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه له رووی لۆژستیک و ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه پشتگیری بکرێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا کاتێ ده‌توانێ بێته ئاراوه که قه‌یرانی سوریا که وڵاتانی رۆژئاوا بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که قه‌یرانی سوریا له کۆنتڕۆڵ ده‌رچووه. له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا تورکیاش نه‌ک به ته‌نیا به‌ڵکوو له چوارچێوه‌ی هێزێکی چالاک له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌چێته پاڵ بژاری سه‌ربازییه‌وه.
پێده‌چێ مه‌سعود بارزانی رۆڵێکی سه‌ره‌کی له لێک نزیکبوونه‌وه لایه‌نه کورده‌کانی سوریا هه‌بووبێت. به‌شێ له‌و لایه‌نانه له ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدان. به له به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی نێوانی بارزانی و تورکیا و هه‌روه‌ها له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که په‌یه‌ده‌ش نزیکه له په‌که‌که ئه‌م رۆڵه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له رۆژئاوای کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
هه‌رێمی کوردستان و خودی بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. به‌ڵام زه‌حمه‌ته به‌ڕێز بارزانی رۆڵێ باسکی چالاکی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی تورکیا له‌هه‌مبه‌ر سوریا و به‌ره‌نگاریی کورده‌کانی هه‌بێت. چونکه هه‌موو کورده‌کان ده‌زانن تورکیا چ سیاسه‌تێکی له به‌رامبه‌ر کورده‌کانی خۆی گرتۆته به‌ر و ئه‌گه‌ر بێتوو بارزانی سیاسه‌تێکی وا بگرێته ئه‌ستۆ ئه‌وا شه‌رعیه‌تی خۆی له ناو کوردان‌دا ده‌خاته ژێر پرسیار.
به پێچه‌وانه‌ی سعوودیا و ئێران، تورکیا کارتی گوشار یان باڵێکی سیاسی و سه‌ربازیی له ناو سوریا له‌به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌نکه‌ره بکات و سیاسه‌ته‌کانی پێش بخات. تاکه هێزێک که تورکیا سه‌باره‌ت به کورده‌کان هه‌یه‌تی و ده‌توانێ حیسابی له‌سه‌ر بکات، حکومه‌ی هه‌رێمی کوردستان و شه‌خسی به‌ڕێز بارزانییه. به‌ڵام هه‌رێم و مه‌سعود بارزانیش به هۆی ماهیه‌تی ئه‌تنیکیی سیاسییانه‌وه هه‌ندێ سنووریان له پێشه و ده‌ست ئاوه‌ڵا نین. ئه‌م ماهیهتهش ئه‌مه‌یه که هه‌رێم له چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌تنیکی- نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. ئه‌گه‌ر بێتوو له پێداویستییه‌کان و پڕه‌نسیپه نه‌نووسراوه‌کانی ئه‌م چوارچێوه‌یه ده‌رباز بێت، ئه‌وا ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی خودموختاری کوردستان کێشه‌ی درێژخایه‌نی وه‌ک قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت به‌رۆکی ده‌گرێ. ئاکامی له‌م چه‌شنه‌مان له ره‌هه‌ندی بچووکتر و له په‌یوه‌ندییه جیاجیاکاندا دیتووه. ئه‌وکات یه‌کێ له هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران که‌تبووه سات و سه‌ودا. ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟ ئه‌م مه‌سه‌له ده‌ره‌نجامی کورتخایه‌نی هه‌بوو به‌ڵام باندۆری درێژخایه‌نی له‌سه‌ر نه‌ست و یاده‌وریی کوردان داناوه. ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگرن که له ئێستادا کرداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر له ناچه‌که به‌ڵکوو له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش به وردی چاودێری ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده تورکیا هه‌وڵی داوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزه لاوه‌کییه‌کان، واته ئه‌و هێزانه‌ی که په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵیان هه‌یه، و به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان، چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی و ئیداری پێک بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان دابنێت و به‌ڵکوو کۆنترۆڵیان بکات، به‌ڵام هاوکات ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاوه که به‌ڕێز بارزانی نه‌که‌وێته دۆخێکه‌وه ناچار بێت له گه‌ڵ تورکیا بکه‌وێته ناو یه‌کێتییه‌کی سیاسی و سه‌ربازیی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ. هه‌ردوولا واته هه‌م تورکیا و هه‌میش هه‌رێمی کوردستان ده‌زانن که ئه‌م بژاره چ ده‌ره‌نجامێکی خراپی بۆ خۆیان ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن جۆی لێ نه‌ده‌ن.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڕێز بارزانی بێته مه‌یدان و بۆ پێکهێنانی هاوبه‌ندی و یه‌کگرتوویی له نێوان پارت و لایه‌نه سیاسییه کورده‌کان رۆڵی خۆی بلیزێ. دیاره ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له هه‌ولێر پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژئاوای کۆ کرده‌وه. ئه‌و کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانیی کوردان بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوهه‌ڵوێستیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان بوو. یه‌کێ له مه‌رجه‌کانیش ئه‌مه بوو که ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێ چوارچێوه‌یه‌کی ئیداری، سیاسی و سه‌ربازیی هاوبه‌ش له رۆژئاوای کوردستان پێک‌بێنن. پێش گرتن له هێژموونی خوازیی هێزه جیا جیاکان له ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌رجێکی تر بوو که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر لێی ده‌گه‌ڕا. ئه‌م شته نه‌هاته ئاراوه. هه‌روه‌ک دواتر بینیمان، پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک یان "په‌یه‌ده" کۆنترۆڵێ به‌شێکی به‌رچاوی شاره‌کانی رۆژئاوای خستۆته ده‌ست و وه‌ک ده‌گوترێ به فیعلی حکومه‌تی ئیداریی خۆی دامه‌زراندووه. پێده‌چێ ئه‌م پارته به گوێره‌ی پێویست هاوکاریی پارته کوردییه‌کانی دیکه‌ی ناو ده‌سته‌ی باڵای کورد ناکات.
هه‌ندێ راپۆرتیش بڵاو بوونه‌ته‌وه که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وه‌ی له ئێستادا له رۆژئاوای کوردستان هاتۆته ئاراوه، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌ره‌نجامی نیمچه هاوکارییه‌کی نێوان په‌یه‌ده و رژێمی سوریا بووه. واته حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هێزه‌کانی له‌و ناوچانه کێشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌ڵه‌ب و دیمه‌شق و حومس که پێکدادانی قورس له ئارادایه، که‌ڵکیان لێ وه‌رگرێت. گومانی که‌م له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که داخۆ په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دانووسان یان رێککه‌وتنی هه‌بووه. به‌ڵکو گومانه‌که زیاتر ئه‌وه‌یه که گه‌لۆ رێککه‌وتنێکی له‌و چه‌شنه هۆکاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له رۆژئاوا بووه یان نا. تا ئه‌و جێگه‌ی من بزانم و ئاگادار بم و هه‌وڵنێرانی کاناڵه هه‌واڵییه‌کان وه‌ک بی بی سی و ئه‌لجه‌زیره‌ش راپۆرتیان داوه، به‌شێ له هێزه‌کانی ئه‌سه‌د هێشتا له ناوچه کوردییه‌کان ماون و ته‌نیا ئه‌وه‌یه که گهڕاونهتههو ناو پادگانه‌کانی خۆیان و ئیداره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ناوچانه‌یان به هێزه کوردییه‌کان سپاردووه.
له لایه‌کی تریشه‌وه، هه‌ندێ که‌سیش په‌ره سه‌ندنی هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر سوپای تورکیا بۆ رێککه‌وتنێکی له‌و چه‌شنه ده‌گه‌ڕێننه‌وه. هه‌ڵبه‌ت دیاره له چه‌ند مانگی رابردووودا پێکدادانه‌کان زۆر په‌ره‌یان سه‌ندووه. به‌ڵام دڵنیا نین داخۆ کام لایه‌ن ده‌سپێکه‌ری ئه‌و قۆناخه نوێیه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان بووه. هه‌رچه‌نده زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزه‌کانی گه‌ریلا ده‌سپێشخه‌ریی شه‌ڕه‌که‌یان کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش راست بێت، دیسان به بڕوای من حوکم نییه په‌ره‌سه‌ندنی پێکدادانه‌کان ده‌ره‌نجامی رێککه‌وتنی نێوان په‌که‌که و به‌شار ئه‌سه‌د بووبێت. به‌ڵکوو زیاتر شکم بۆ ئه‌وه ده‌چێ که په‌که‌که ده‌بینێ ئێستا ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵ که‌وتووه تا تورکیا راکێشێته ناو قه‌یرانێکی قوڵتر. واته تورکیا په‌لکێشی شه‌ڕی سوریا بکه‌ن. شه‌ڕێ که ده‌رچوون لێێ سانا نییه و به‌گشتی ئه‌م جۆره حیساباتهش هه‌یه.
به بڕوای من تورکیا زۆر له‌وه ده‌ترسێ ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ی نزیک له په‌که‌که له باکوور یان لانیکه‌م له به‌شێک له باکووری سوریا بێته ئاراوه. ئه‌مه ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی تورکیایه و وه‌ک ده‌بنیرێ هێزه کورده‌کانیش به فیعلی دۆخێکیان چێ کردووه که تورکیا بیانوو و به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌و ترسه‌ی له داهاتوودا هه‌بێ.
پارته کوردییه‌کان بۆ درێژه‌دان به‌م ره‌وشه‌ی ئێستا له رۆژئاوای کوردستان هاتۆته ئاراوه و بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌بێ چی بکه‌ن؟
من پێموایه که ئه‌و کارانه‌ی ئێستاکه له‌وێ ده‌کرێن و هه‌ندێ له‌و کرده‌وانه‌ی گوایه ده‌ڵێن په‌یه‌ده و هێزه‌کانی سه‌ر به په‌یه‌ده ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر راست بێت ئه‌وا نیشانه‌ی جۆرێ ساویلکه‌ییه. ساویلکه‌یی له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونی باشوری کوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که ناوچه‌ی ئۆتۆنۆم له باکووری سوریا بێ یارمه‌تیی وڵاتانی بیانی و به تایبه‌ت وڵاتانی جیران تا سه‌ر بڕ ناکات. نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی داهاتووی دیمه‌شق روانینێکی دژبه‌رانه‌ی بۆ ئه‌و حکومه‌ته خودموختاره هه‌بێ. من لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌گه‌ر بێتوو ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی وا له باکووری سوریا سهرههڵبێنێ، مانه‌وه‌ی له پله‌ی یه‌که‌مدا پابه‌نده به‌وه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه دانی پێدا بنرێت و پشتگیری بکرێت. پێش مه‌رجی ئه‌م داننان و پشتگیرییه‌ش یه‌کگرتوویی سیاسی و کرده‌یی تێکڕای هێزه کوردییه‌کانه.
ئه‌زموونی باشووری کوردستان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که هاوکاریی ده‌وڵه‌ته بیانییه‌کان و به تایبه‌ت وڵاتانیی ئه‌وروپی و ئه‌مریکا له وه‌ها ئۆتۆنۆمییه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌کییه و ده‌توانێ جوڵه و هه‌ڵوێستی تورکیاش تا راده‌یه‌ک راست بکاته‌وه و هه‌ندێ جاریش پێشی پێ بگرێ. ئه‌مه‌ش له لایه‌که‌وه پابه‌نده به یه‌کگرتوویی کوردان‌و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێویستی به پلانێکی ته‌واو میانڕۆ و نه‌رمه.
ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگیرێ که کوردانی رۆژئاوا له بیر نه‌که‌ن که کوردی سوریان و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کدا کار بکه‌ن که تایبه‌ت به کوردانی سوریا بێت. لێره‌دا نامه‌وێ له‌وه زیاتر لابه‌لا قسه بکه‌م، به ڕای من هێژمۆنی خوازی و پاوانخوازیی سیاسی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای رۆژئاوای کوردستاندا ئه‌نجامێکی باشی نابێت.
هه‌روه‌ها داهاتووی ناوچه‌یه‌کی ئۆئۆتۆنۆمی وه‌ها پابه‌نده به‌وه‌ی که هێزه سیاسییه کورده‌کان تا چه‌ند ده‌توانن به‌ره‌یه‌کی میانڕۆی لیبڕال دیمۆکرات یان سۆسیال دیمۆکرات (سۆسیال دیمۆکرات له‌وانه‌یه باشتریش بێت) پێک بێنن. به‌ڵام ئا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێ خۆ له تۆندئاژۆیی سیاسی و یادۆلۆژیک ببوێرن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناچه‌یه ئۆتۆنۆمه‌ی پێکی دێنن بمێنێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت.
من لێره‌دا ده‌ڵێم که تورکیا له‌وێ زۆر توشی گرفت ده‌بێ. چونکه ئه‌و وڵاته تا ئێستا نیشانی داوه که ناتوانێ به نیسبه‌ت ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له وڵاتانی جیرانی دێنه ئاراوه، سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له حیساباتی خۆی له هه‌مبه‌ر پرسی کورد له تورکیا و به تایبه‌ت دژایه‌تیی له مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که بگرێته به‌ر. واته هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به‌رامبه‌ر باشووری کوردستان گرتییه به‌ر و ئێستا له هه‌مبه‌ر سوریا هه‌یه‌تی، هه‌مان هه‌ڵوێستیشی له هه‌مبه‌ر رۆژئاوا کوردستان ده‌بێ. حیسابات و سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به پرسی کورد له‌و وڵاته بریتین له رێگری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه، داننه‌نان به په‌که‌که و دان نه‌نان به مافی ره‌وای کوردان له باکووری کوردستانه.
ئه‌مانه ئه‌و پرسانه‌ن که له حیساباتی سیاسیی تورکیا جێگه‌یه‌کی گرینگ‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ک ده‌زانن تورکیا سیاسه‌تێکی زۆر دژ و نیگه‌تیڤ و بێ ئه‌نجامی له هه‌مبه‌ر هه‌رێمی فیدڕاڵێ باشوور هه‌بوو. به ڕای من ئه‌و سیاسه‌ته هیچ قازانجی نه‌بوو. ئه‌مه سیاسه‌تێک بوو که له هه‌ندێ رووه‌وه نیگه‌تیڤ و دواتریش بێکاریگه‌ر بوو. تا ئه‌وه‌ی تورکیا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێ سیاسه‌تێک به‌رامبه‌ر به هه‌رێم بگرێته به‌ر جیا له حیساباتی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی کورد له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گرته به‌ر وه‌ک بینیمان نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان باشتر بوون، به‌ڵکوو توانی نفوزی خۆی له عێراق له چاو 15 ساڵێ رابردوو زۆر زیاتر بکات. به بڕوای من له سوریاش شتێکی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ بێته ئاراوه.
به‌ڵام دیسانیش جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که پێش مه‌رجی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که هێزێکی یه‌کگرتوو و میانڕۆ له ناو کوردانی سوریا چێ ببێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یه‌کگرتووییه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که حیزبه‌کان بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئایدۆلۆژیی خۆیان وه‌لا بنێن. ده‌زانین که هاوشێوه‌ی ئه‌مه له باشووری کوردستان و له نێوان دوو هێزی سه‌ره‌کیی دژبه‌ر واته یه‌کێتی و پارتی هاته ئاراوه و وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن ئێستاکه‌ش رکابه‌ری یه‌کترن. گه‌رچی ئه‌م دوو هێزه کابینه‌ی هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستانیان پێک هێناوه و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌وه ناگۆڕێ که تێکڕای ناکۆکییه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر کراوه. به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌و دوو هێزه توانیان حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو پێک بێنن. ره‌وشێکی وه‌هاش له رۆژئاوای کوردستان پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریا و سوپای ئازاد تا ئێستا دانیان به پرسی کورد له‌و وڵاته نه‌ناوه و دژی ئه‌وه‌شن له ئاینده‌ده‌ا هه‌رێمێک ئۆتۆنۆم له رۆژئاوای کوردستان چێ ببێت. گه‌لۆ به‌م پێیه ئه‌گه‌ر پێکهاتنی سیسته‌مێکی فیدراتیڤ و ناسه‌نته‌ری له سوریا و هه‌روه‌ها پێکهاتنی هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆم له ناوچه کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته چه‌نده؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌و گۆڕانکارییانه‌ی له دیمه‌شق دێنه ئاراوه ببه‌ستینه‌وه، ئه‌وا ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران له پاش روخانی ئه‌سه‌د پێکی دێنن و ئه‌و پێکهاته و هاوبهندییانهی دێنه ئاراوه سوودی بۆ کوردان نابێ.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که من جه‌خت له هۆشیاریی و ئاوه‌زمه‌ندیی کوردان ده‌که‌م. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌سه‌د وه‌لا بنرێت و به‌رهه‌ڵستکارانی عه‌ره‌بی سوننه کۆنترۆڵی دیمه‌شق بگرنه ده‌ست، ئه‌مه‌ش پشتگیریی هێزه بیانییه‌کان و به تایبه‌ت هێزه عه‌ره‌بییه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک سعودیا و میسر و ئوردۆنی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، باشتره کوردان چوارچێوه‌یه‌کی ئیداریی سیاسی و سه‌ربازی یه‌کگرتوو له‌و به‌شه‌ی که ئێستا له ژێر کۆنترۆڵیاندایه چێ بکه‌ن. ده‌نا پێگه‌یه‌کیان له داهاتووی سیاسیی سوریا نابێ و هه‌روه‌ها ئامرازێکیان بۆ سات و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به ده‌سته‌وه نابێ.
گومان له‌وه‌دا نییه که ده‌وڵه‌تی داهاتووی دیمه‌شق به چاوی خێرههو سه‌یری کوردستانێکی خودموختار و یان هه‌لومه‌رجێک که مافی دیموکراتیک و مه‌ده‌نیی کوردان تێیدا به‌دی هاتبێ ناکات و بگره دژایه‌تیشی ده‌کات. ئه‌مه راستیی ئه‌و قسانه ده‌سه‌لمێنێ که پێشتر باسم کرد.واته یه‌کگرتوویی کوردان و پێکهێنانی چوارچێوه‌یه‌کی ئیداری، سیاسی و سه‌ربازیی یه‌کده‌ست خاڵی سه‌ره‌کی و هه‌ره هه‌ستیاره بۆ کوردانی سوریا. ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌کێ له هێزه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه تاکڕۆیی بکات و بیه‌وێ به ته‌نیایی ناوچه‌که به‌ڕێوه ببات زۆر ئاسانتر وه‌لا ده‌نرێ. په‌لاماردانی هێزێکی وه‌ها، هه‌م پاساوی ئایدۆلۆژیک و هه‌میش پاساوی سیاسیی له پشت ده‌بێ و بێجگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا و هه‌وڵی ئه‌نکه‌ره بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و هێزه دێته ئاراوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یه‌کی ئیداری، سیاسی و سه‌ربازیی یه‌کده‌ست له رۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه پێک بێت و پشتیوانیی ناوچه‌یی و به‌شێکی به‌رچاوی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشی لێ بکرێت ئه‌وا ئیتر تورکیا به ته‌نیایی ناتوانێ دژایه‌تیی بکات.
ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دا کوردان ده‌توانن سه‌کۆیه‌کی بازدان بۆ ناو چوارچێوه‌ی سیاسیی سوریای دوای ئه‌سه‌د بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن. هێزێکی یه‌کگرتوو که هاوده‌نگ بێت و پشیگیریی یه‌ک به‌رنامه بکات و داخوازییه‌کانی یه‌ک بخات. من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌مه‌وه.