نەبەز جەمال
شەڕی بردنەوەو بەرژەوەندی زلهێزەکان، جەنگی سارد و ململانێ دوورەکانی تێپەڕاند، ئێستا خاڵی یەکلابوونەوەی دۆخەکەیان گەیاندە سەر سنور و دەرگای ماڵەکانی خۆیان!.
بۆ بردنەوەو زاڵبوون بەسەر شەڕەکەو دورخستنەوەی سنگەرەکان لەخۆیان، شوێن سنگەرەکانیان دابەشدەکەن بەسەر تەواوی ئەو جێگایانەی کە پێشتر خاڵی بەرکەوتن و ململانێیان بوون.
بێگومان وڵاتانی داگیرکاری کوردستان و هەرێمی کوردستانیش شوێن بەرکەوتن و بەرکەوتەی بەرژەوەندی سیاسی و بازرگانی و سەربازی زلهێزەکانی ناوچەکەن، جا بە جۆری ڕاستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆی دەستاودەست.
لە ئێستادا ئەستەمە بتوانرێت کاردانەوەو دەرخستەی زیان و دەستکەوتەکانی ئەم جەنگە دیاریبکرێت و بزانرێت بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەم ناوچەیە دەگەن بە کوێ.
گەر ڕاستگۆیانەش قسە بکەین دەزانین کە بەداخەوە کورد لەو ئاستە هۆشیاریە سیاسیە گەورەیەدا نییە لێکدانەوەی وورد و زانستی خۆی بۆ ئەم دۆخە هەبێت جگە لە بینینی شێوە گشتیی دۆخەکەو، بیستنی کەمە زانیاریەکی وەرگیراو لەو دۆستە گوماناویانەی هەمیشە بونەتە مایەی شکست و دواخستنمان لە پرۆسە گشتییەکەو دووبارە بوونەوەی