
ئاوات هاوار
لە ئەیلولی ساڵی ١٩٩٢ لە کاتێکدا کۆنگرەی جیهانیی حزبە سۆسیالیست – دیموکراتەکانی جیهان لە بەرلین لە ئەڵمانیا بەڕێووەدەچوو، لە سەروبەندی کارەکانی ئەو کۆنگرەیەدا، سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا.
لە شەوی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی بەرامبەر ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٢ کاتێک شەرەفکەندی لەگەڵ پێنج لە هاوڕێکانی لەسەر مێزێک لە ریستورانتی میکۆنۆسی شاری بەرلین دانیشتبوون، هێرش کرایە سەریان و لە ئەنجامدا چوار لەو شەش کەسە شەهید بوون، ئەمڕۆ ٢٦ی خەرمانان ساڵیادی تیرۆری دڕندانەی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێکانی لە ریستورانتی میکۆنۆسی بەرلینە.
دکتۆر شەرەفکەندی دوای دکتۆر قاسملۆ، دووەمین سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە لایەن تیرۆریستانی رژێمی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
دکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێکانی کە بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی حزبەکانی ئوپۆزیسیۆنی رژێمی ئێران لە ریستۆرانتی میکۆنوس کۆببوونەوە، لە ناکاو کەسێکی ئێرانی و دوو کەسی لوبنانی بە چەکەوە دەچنە ناو ریستۆرانتەکەوە و هەموویان دەدەنە بەر دەسڕێژی گولە، کە لە سەر مێزەکەی دوکتۆر شەرەفکەندی دانیشتبوون.
فەتاح عەبدولی، هومایون ئەردەڵان و نوری دهکوردی سێ لە هاوڕێیانی دوکتۆر شەرەفکەندی و هاوکات ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو رووداوەدا شەهید بوون، دەوترێت زیاتر لە ١٠ فیشەک بەر دوکتۆر شەرەفکەندی کەوتوە، دوو لەوان تەقەی راستەوخۆی لە سەری کردوە، واتا ئامانجی سەرەکی بۆ تیرۆرکردنی دەستبەجێ بووە.
بڕۆنۆ یۆست، داواکاری گشتی دۆسیەی میکۆنۆس دەڵێت: “ئێمە رۆژی ١٨ی ئەیلوول دەستمان بەکار کرد، هیچمان لەبەردەستدا نەبوو، هەموو بکوژەکان هەڵاتبوون، شەوی ١٨ی ئەیلوول جەلال تاڵەبانیم بینی کە لە بەرلین بوو، ئەو وتی بەدڵنیایەوە رژێمی ئێران