سەلاحەددین دەمیرتاش- زیندانی ئەدیرنە
وەرگێڕانی: رێدار فاتیح
ەبێت؟ بە دڵنیاییەوە دەبێت. دۆزی کورد زو یاخود درەنگ، لە رێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە، بە ئاشتی چارەسەر دەبێت.
من ئەمە تەنها لەبەر ئەوە ناڵێم کە ماوەیەکە باس و خواسی پرۆسەی ئاشتی گەرم کراوەتەوە، بەڵکو وەکو بۆچونێکی مەبدەئی دەیڵێم.
بەڕێز پەروین بوڵدان، لە کۆتا کۆبونەوەی فراکسیۆنی هەدەپەدا، ئەوەی بە رونترین شێوە ئاشکراکرد کە ئاکەپە بەدوای پرۆسەی ئاشتی -دا ناگەڕێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە کەوتوەتە پرۆسەیەکی تەواو لاوازبونی خۆی و توانەوە.
با راستییەکان بخەینە ڕو…
رێپێوانی گێملیک لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان و دواتریش ئەو دەنگۆیانەی باسی رێپێدانی بینینی ئۆجەلانیان دەکرد پێکەوە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕیان دروست کرد.
ئاخۆ نامەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئۆجەلانەوە دێت؟ هەدەپە و ئاکەپە نزیک دەبنەوە؟ پرۆسەی ئاشتی دەست پێدەکاتەوە؟ کوردەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بێلایەن دەبن؟
ئەم جۆرە پرسیارانە و وەڵامی جیاجیای زۆریش بە دوای یەکدا هاتن.
سەرەڕای ئەوەی رونکردنەوەکانی هەدەپە لە جێی خۆیاندا بون و رون بون، وا دیارە گفتوگۆکان ناوەستن. زەرەری نییە، هەموان دەتوانن گفتوگۆی بکەن، تەنانەت لە گفتوگۆکردنیدا سود هەیە. لەگەڵ ئەمەشدا گەر هەندێک راستی نەخرێنە ڕو، ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێن ئەنجامی راستیان لێ هەڵناهێنجرێت.
ئەم راستیانە چین؟ ئەمانەن...
گۆشەگیری، شێوازێکی ئەشکەنجەی نایاسایی و نائەخلاقییە. پشتگیری