فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ئازاد محەممەدزادە

حاشاهەڵنەگرە بە درێژایی مێژووی نوێ و هاچەرخی کورد، بارزانییەکان و پارتی و دواتریش حکومەتی هەرێم رۆڵی گەورە و کارا و ئەرێنی، هەروەها دەوری سەرەکی و کاریگەریان هەبوو لە بەرجەستە کردنی کاراکتەری سیاسی و نەتەوەیی کورد و ناساندنی دۆزی رەوای نەتەوەیی کورد و کوردستان روو بە جیهانی دەرەوە، بۆیە هەموو جۆرە شایانی پشتگیری و پشتیوانین، و هەروەها پاراستنی دەستکەوت و ئەزموونەکانی هەرێمی کوردستان وەکوو یەکەمین کیانی نیمچە سەربەخۆ و دێژووری فەرمی و دانپێدانراوی حقوقی لەسەر ئاستی عراق و ناوچە و جیهان دا ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کوردە لە چواربەشی کوردستانی گەورە کە بەرپرسیارانە خاوەندارێتی لێ بکات.

ژێنەراڵ مستەفا بارزانی نەمر ئەمانەت داری کۆمار و ئاڵای کوردستان، پارێزوان و میراتگری دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان و پێشەوای سەرکۆمار شەهید قازی محەممەد گەورەیە، و سەرۆک مەسعوود بارزانیش وەک کەسایەتیەکی کاریزماتیک بۆ گەیشتن بە ئەم ئامانجە گەورە نەتەوەییانەی کورد لەسەر هەمان رێباز و ئەندیشەی و فەلسەفەی کۆماری کوردستان بە مێژوویەکی پر لە شانازی و ئەمرۆش بە سیاسەتی ژیرانە و حەکیمانە و لێوەشاوەییەوە، تێکۆشانی گشت رەهەندی لەسەر هێڵی نەتەوەیی و ستراتیژی درێژمەودای کورد، بڕەودان بە گوتاری نەتەوەیی بە مەبەستی دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی گشت کورد پێشخستووە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان، رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و هەوڵی گرێدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانی گەورە و چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان لە ئیبتکار عەمەلی سەرۆک بارزانین، و تەنانەت لە زۆر بواری تریش دا هەنگاوی کردەیی و بەهێزی بۆ دۆزی نەتەوەیی کورد هەڵگرتووە و پێداگرە و رۆژ دوای رۆژ بەرەو سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتر دەچێت.
بێشک ئەم سەردانەی رێزدار مەسروور بارزانیش وەکوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بە نوێنەرایەتی گشت نەتەوەیی کورد کە وەکوو دەوڵەتمەدارێکی خودان ئەزموون و زانست و شارەزا لە بواری دێپڵۆماسی نەتەوەیی لە پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە دەرکەوتووە، دەتوانێ زۆر گرێ کوێرەی پرسی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان دا بکاتەوە.
رێزدار مەسروور بارزانیش لەسەر هەمان راستەهێڵی نەتەوەیی و بەرژەوەندی کەلان و باڵای نەتەوەیی گەلی کورد هەنگاو دەنێت، ئەم زنجیرە دیپڵۆماسیەی چڕەی سەرۆکی حکومەت بە نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد بۆ بەریتانیا و ناوەندە هەرە باڵاکانی بریاردانی لەندەنی پیری سیاسەتی جیهانی، بێشک گۆرانکاری گەورە بەدوای خۆی دا دێنێت و کورد زیاتر لە رابردوو تێکەڵ بە هاوکێشە سیاسیەکان دەکات، پێشوازی لەو ئاستە بەرزە دا لە لایەن بەرپرسانی باڵای حکومەت و شانشینی بەریتانیا بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بە شێوەی پرۆتۆکۆلی پێشوازی فەرمی لە میوان، گەلێک ئاماژە و واتا و پەیامی بەهێزی تێدان، واتە ئەمجارە کورد بە شێوەی توکمە و شوێندار و متمانەی زیاتر لەسەر ئاستی جیهان دا لە ناو کایە سیاسەکان دا دەردەکەوێت و بەریتانیا رووکەردی بە نیسبەت کوردەوە گۆرانکاری زۆری بەسەردا دێت.
هەروەها ئەم زنجیرە دیپڵۆماسییە چەند بابەتی گرنگی لەخۆ گرتووە کە لە داهاتوودا زۆر لە سوود و قازانجی کورد دەشکێنەوە.
لەوانە:
_دیپڵۆماسی و لۆبی بەهێزی نەتەوەیی کە کورد تۆرێکی بەربەرینی دیپڵۆماتێکی لە رووی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری، سەربازی، ئەمنی، وزە و ئابووری و پەیوەندی تەندروست دەستەبەر دەکات. _بەستنەوەی نەت و گازی کوردستان بە بازار و لولەی وزەی جیهان، کە کوردستان دەتوانێ ببێتە کۆریدۆری گواستەوە واتە شادەمارێکی نوێی وزەی جیهانی.
_شەر دژی ئیرهاب و تیرۆریزم لە ناوچەدا:دەبینین پێشمەرگە و هێزی سەربازی هاوپەیمان پێکەوە هاوشان و هاوبەش کاردەکەن لەم پەیوندییەدا، ئەمەش واتای ئەوەیە کە پێشمەرگە هێزێکی بە ئەزموون و برواپێکراو و بەتوانایە لە دابین کردنی ئاسایشی جیهانی دا.
_هەرێمی کوردستان لە رۆژھەڵاتی ناڤین دا سیمای جوانی، ژیاری، ئاشتیانە و شارستانیەت و پێکەوەژیان و تەبایی نێوان کورد و کەمە نەتەوەکان و ئایین و ئایینزاکانە.
_هاوپەیمانی سیاسی و ئابووری و ستراتیژی زلهێزان لەگەڵ کورد کە بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاکانی دوو لایەنە دابین دەکا.
پێویستە بڵێم کە کورد و کوردستان شاکلیلی چارەسەری ئاشتی و نەهادینە کردنی دێموکراسی و هاوژینی نێوان گەلان و سەقامگیری و پێشکەوژیان و تەبایی لە رۆژھەڵاتی ناوەراستە.

27/4/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان