هاونیشتمانانی خۆشەویست
رۆژی ٢ی رێبەندان،٧٧سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستان‌دا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ رووداوە چارەنووس سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەڵام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه دابین کرا. خوێندنگه ، چاپخانە، گۆڤار و ڕۆژنامه دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که تا ئه‌و سه‌رده‌مه لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی نەتەوییماندا هه‌بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسیەکی چالاک و ئەکتیودا بوو، کە نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی له کایه سیاسیەکانی ناوچه‌کەدا، خاوەن رۆڵی دیاریکەرو کارگه‌ر بێت که تا ئه‌و کات حیسابی بوونی بۆ نه‌ده‌کرا.
بەرێزان
کۆماری کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له ژیانی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و حقووقی کورددا ههڵدایەوه که له چه‌شنی خۆیدا بێ وێنه بوو. کورد بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌نووسی خۆی له به‌شێکی وڵاته‌که‌یدا تاقی کرده‌وه و بەکردەوە ئاستی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی خۆی سەبارەت بە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بەعالەم نیشاندا. بۆیە پێویستە وە دەبێ قۆناغی مێژووی کۆماری کوردستان به هه‌موو تاریک و ڕوونیهکانیهوه، به هه‌موو خاڵه زه‌ق و لاواز و کەم و کوری و نەواقساتیەوە، وەک قۆناغێکی پرشەنگدار و زێرینی مێژوویی بێتەنرخاندن و بە رێز‌و تامەزرۆی دامەزراندنەوەی سەیری ئیلهام بەخشانەی لێبکرێت و رێزی بەشکۆی لێ‌بگیردرێت.
چوونکە کۆمار دەگەڵ ئەوەش کە نووختەگۆرانێکی گرینگی مێژوویە، لەهەمانکاتیشدا لووتکه‌یه‌کی هەرە به‌رزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه، واتە قوولەی سەرکێش و لە بەرچاو ووننەبووی گۆرەپانی خەبات و رەوتی مێژووی سەروەریسازی سیاسیمانە. بۆیە هه‌ڵده‌گرێ لەعالەمی پر لەقەیرانی ئیستێراتیژی و شووناسی هەنووکەیی کورددا، ئەم قوولە بەرچاوە و کانگەی بیری نەتەوەیی، وەک قیبلەگای هیواو خەۆنەکانی نەتەوەییمان رووی تێبکرێ و، لەراستای تەنزیمی جەهەتی قوتپنمای سیاسی