فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپینی زاگرۆس چەشەڕەموونه ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

خەڵکی بەشەرەفی هەرێمی زاگرۆس!

ئەو لافاوە ماڵوێرانکەرەی کە ناوچەکانی لوڕستان و ئیلامی گرتەوە، زیانێکی گیانی و ماڵیی زۆری لێ کەوتەوە و دیتنی ماڵ کاولی و ڕەنج و ئازاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دڵی هەموومانی تەزاند. هەر بۆیە دوابەدوای کارەساتەکە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە زۆربەی شارەکانی ناوچەکەدا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتییان بە ناوی «زاگرۆس چەشەڕەموونە» ڕاگەیاند. لە ڕاستیدا هەڵمەتی «زاگرۆس چەوەڕێمانە» هەڵقوڵاوی هەست بە بەرپرسیارەتی و دڵسۆزیی خەڵک بوو و هەر لە سەرەتای ڕاگەیەنرانیەوە بە دروشمی «گەیاندنی یارمەتیی خەڵکی لە ڕێگای خەڵکەوە بە دەستی خەڵک» هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ کە بتوانێت زامێک لە لێقەوماوان ساڕێژ بکات.

ئەو هەڵمەتە جارێکی تر دەری خست کە هەر وەک چۆن لە شایی و هەڵپەڕکێدا شان لە شان و دەست لە دەستین، لە کاتی لێقەوماندا ڕیزەکانمان پتەوتر دەبن و دەستەکانمان توندتر یەک دەگرن.

کەمپینی «زاگرۆس چەوەڕێمانە» هاوکات لەگەڵ کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکاندا، بە لەبەر چاو گرتنی ئاستی زیانەکان لە ناوچەکەدا، بۆ دابەش کردنی یارمەتییەکان کەمپی ناوەندیی خۆی لە شاری مەعموولان دامەزراند.

ئێستایش کە یارمەتییەکانی خەڵک بەو پەڕی ئەمانەتەوە بە دەستی خەڵکی مەعموولان و ئاواییەکانی دەور و بەری و هەر وەها خەڵکی چەند ئاواییەکی شاری دلفان و شاری پولدوختەر گەیشتووە، ڕایدەگەیەنین کە کەمپی مەعموولان کۆتاییی بە چالاکییەکانی خۆی دەهێنێت. جێی ئاماژەیە کە دوو کەمپی پولدوختەر و ئیلام هەتا ڕادەست کردنی ئەمانەتییەکانی خەڵک درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن.

ئێستا کە کەمپی مەعموولان کۆتاییی بە کاری خۆی دێنێت، سەری ڕێز لە بەرانبەر خەڵکی مەعموولان و ئاواییەکانی دەور وبەریدا دادەنەوێنین کە بە هاوکاری لەگەڵ چالاکاندا، یارمەتییان دا ئەمانەتییەکانی خەڵک دروست دابەش ببن و سپاسی ئەو چالاکە مەدەنییانەی ناوچە دەکەین کە لە دامەزراندن و ڕێکوپێک کردنی کاروباری کەمپ دا، یارمەتییان داین. هەر وەها سپاسی هەموو ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی شارە کوردستانییەکان دەکەین کە بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە لە یارمەتیدانی خەڵکدا بەشدار بوون و تەنانەت بۆ هەندێک ئاواییی دوورەدەست بە کۆڵ یارمەتییەکانیان گواستەوە. هیوادارین هەڵسوکەوتی دڵسۆزان و چالاکانی نێو کەمپ کارنامەی قبووڵی لە خەڵک وەربگرێت و لە ئاستی ئەو متمانەیەدا بووبێت کە پێیان کراوە.

شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپینی زاگرۆس چەشەڕەموونه -کەمپی مەعموولان

٩٨/١/٣٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان