فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێرێک پێش ئێستا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە شوێنێک بە ناوی "پردە ڕووخاو" تەقەیان لە وکۆڵبەرێکی سەردەشتییە کردووە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە، گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی "تاهێر درانگ" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی "سنجوێی" شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەروو، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەتا ئێستا ڕەوانەی گوندی سێنجوێی نەکراوەتەوە.

23/4/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان