فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حوکمی سێ ساڵ زیندان، بە چالاکێکی مەدەنی کورد ڕاگەیەندرا.

موختار زارعی چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە، لە تێلگرامی شەخسی خۆیدا، ڕایگەیاندووە: "ڕۆژی ٧ی بانەمەڕی ٩٨، لە کاتی ئامادەبوونم لە دادگا، پێیان ڕاگەیاندم ،تەنیا مافی خوێندنەوەی بڕیارەکە و ڕوونووس کردنت هەیە و کورتکراوەکەی ئەو بڕیارە بەچەشنەیە. دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە تاوانی بێرێزی بە ڕێبەر و هەروەها ساڵێک زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بەڵگەکانی بڕیاری دادگا هەمان نامە ڕەخنەی‌ئامێز بە ڕێبەری بووە کە ساڵی ڕابردوو لە لاپەڕی ئینیستاگرام بڵاوم کردبووە".

ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، دادگایی کردنی موختار زارعی، چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران، پڕوپاگەیاندە دژی نیزام" لە لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بەڕێوەچوو.

دادگایی کردنی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شەرەفی" و بەبەشداری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و نوێنەری دادستانی شاری سنە، بەڕێوەچوو.

مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە شێوەی غیابی بۆ ئەو چالاکە مەدەنییە، بڕیبووە.

موختار زارعی بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری نیزام" بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

30/4/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان