ئەنجومەنی وێژەی باشوور، کۆڕێکی ئەدەبی، لە ژێر ناوی "وێژەی چیرۆکی کوردی" بەبەشداری عەتا نەهایی، نووسەری هاوچەرخی کورد لە شاری ئیلام، بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بانەمەڕ، بۆ یەکەم جار لە شاری ئیلام بەبەشداری نووسەری هاوچەرخی کورد، عەتا نەهایی، کۆڕێکی ئەدەبی لە ژێر ناوی " وێژەی چیرۆکی کوردی"، بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕەدا، عەتا نەهایی باسێکی لە سەر مێژووی وێژی چیرۆکی کورد و ئەزموونی خۆی لەو بیاڤەدا کرد. ناوبراو وێرای باس کردنی تایبەتمەندییەکانی هەر زمانێک، چەند قسەیەکی سەبارەت بە زمانی کوردی و ڕێکارەکانی گەشەسەندی وێژی چیرۆکی کوردی لەو ناوچەیە کرد.
لە کۆتایی ئەو کۆڕەدا، مەیسەم خۆرانی شاعێر و نووسەری لاو و بە توانای کورد خەڵکی شاری ئەیوان، دوو چیرۆکی خۆی لەو کۆڕەدا، خوێندەوە و لەگەڵ پێشوازی بەشدارانی ئەو کوڕە بەڕەوڕووبووە.
ئەو کۆڕە بە پرسیار و وڵامی بەشداربووان لە عەتا نەهایی کۆتایی پێهات.
30/4/2019