فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا 6 هاوسەرۆكی براوەی شارەوانی پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە، لەباكوری كوردستان، بەر لە دەستبەكاربونیان لە كارەكانیان دوردەخاتەوە و كەسانی سەر بە پارتی دەسەڵاتدار لە شوێنیان دەستبەكار دەبن.

لەبەیاننامەیەكدا، لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، ئەو كەسانەی كە‌هەڵبژێردراون، پێشتر بە فەرمانی حكومەت لە كارەكانیان دوورخراونەتەوەو لەدادگا دۆسیەیان لەسەر كراوەتەوە، بۆیە مافی ئەوەیان نییە وەك هاوسەرۆكی شارەوانییەكان لە ئەركە نوێییەكەیان دەستبەكار بن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، 6 هاوسەرۆكی هەڵبژێردراوی هەدەپە بۆ شارەوانییەكانی باكووری كوردستان، رێگەیان پێ نادرێت دەست بەكاربن و لەشوێنی ئەوان كەسانی دیكە دەست بەكاردەبن.

لەبەرامبەردا، هەدەپە، ئەو بڕیارەی لێژنەی هەڵبژاردن بە فێڵێكی پلان بۆ داڕێژراوی سیاسی ناودەبات و داواش دەكات، لەو شەش ناوچانە هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە.

13/4/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان