سپای پاسداران لە شاری سنە، بە بڵاوکردنەوەی بنێرێک، لە هەوڵی بەڕێوەبەردنی ڤێستیڤاڵێک لە ژێر ناوی "فێستیڤاڵی چاپەمەنی کوردی" لەو شارە دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی داهاتوودا، سپای پاسداران بۆ سرنجڕاکێشانی ڕۆژنامەوانان و نووسەرانی کورد لە شاری سنە، لە هەوڵی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی چاپەمەنی کوردی لە شاری سنە دایە.
ئەو فێستیڤاڵە هەر چەند لە ژێر ناوی فیستیڤاڵی چاپەمەنی کوردیدا بەرێوەدەچێت، بەڵام هەموو بابەت و نووسراوەکانی بە زمانی فارسییە.
ئەو فێستیڤاڵە، لە کاتی هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆ شاری سنە، بە مەبەستی پشتیوانی لە چاپەمەنی کوردی بەڕێوەدەچێت و زۆربەی بەشداربووانی ئەو فێستیڤاڵە، ئەندامانی سپای پاسداران یان ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لەو شارەن.
بەڕێوەبەرانی ئەو فێستیڤاڵە بە هەر شێوەیەکی بووە، دەیانهەوێ بیرورای هاووڵاتییان بە لاڕێدا ببەن و سەرپۆش لە سەر کار و کردەوەکانی سپای پاسداران، لە ژێر ناوی بەرێوەبردنی "ڤێستیڤاڵی چاپەمەنی کوردی"، دابنێن.
ژمارەیەک لە دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسداران لە شاری سنه له بەڕێوەبەرانی ئەو