فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ لە شاری قوروە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی خاوێن، هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان لە ژێرناوی” خەمخۆری بۆ ژینگە، ئەرکی ئێمەیە” بەڕێوەبرد.
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، بە هاوکاری بەشێک لە قوتابیانی شاری قوروە لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارە هەڵکەوتوو لە گەڕەکی فەرهەنگیان، هەڵمەتی نەمام چاندیان بەڕێوەبرد و بەو شێوە جوانییەکیان بە جوانییەکانی شاری قوروە زیاد کرد.
شایانی باسە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، پێشتر لە بانگەوازێكدا داوای لە هاونیشتمانییانی قوروەیی کرد بوو کە لەو هەڵمەتە مەدەنییە‌دا بەشداریی بکەن و هەر بۆیە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ‌کرا.
جێی‌ئاماژەیە ئەنجوومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی شاری قوروە لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی هەتا ژینگەپارێزی ، چەندین ساڵە سەرەڕای بەربەستەکان، خەریکی چالاکی و خزمەتکردنن.
هەروەها رۆژی ٦ی بانەمەڕ لە سەر دەستی ژینگەپارێزان و کەسانی خۆڕسک و خەمخۆری شاری قوروە لە دەوروبەری شارۆچکەی قەڵا کە خەڵکی هەورامی تێدا نیشتەجێن، زیاتر لە ١٠٠٠ نەمام چاندران

30/4/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان