رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا، كه‌سێكی زۆر توندوتیژی كردووه‌ته به‌رپرسی دۆسێی سیخوڕیكردن له‌سه‌ر ئێران. ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێشتر كرابووه به‌رپرسی گه‌ڕان به دوای ئوسامه بن لادنی رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده و له رێگه‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ كوشتنی به رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، تا بن لادنیش كوژرا به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه بوو.
"شازاده‌ی تاریكی" یان "ئایه‌توڵڵا مایك" دوو نازناون دراونه‌ته "مایكل
دی ئه‌ندریا" ئه‌فسه‌ری ئاژانسی ناوه‌ندیی هه‌واڵگری ئه‌مریكا "CIA" كه ئێستا ته‌مه‌نی 60 ساڵانه، مایكل بووه‌ته موسڵمان و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، له رابردوودا زۆر به‌هێزه‌وه جه‌نگی له دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان كردووه".
دیاریكردنی "دی ئه‌ندریا" به‌هۆی بۆچوونی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بووه، چونكه به ره‌مزێكی گه‌وره‌یان زانیووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌خشه و پلانی سه‌رۆك تره‌مپدا دژی توندڕه‌وی ئێران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی پێ بسپێردرێت.
ژنه ره‌شپۆشه‌كان به وێنه‌ی رێبه‌ره‌كانی پێشوو و ئێستاوه له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كاندا داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، چه‌ندین گواستنه‌وه و گۆڕانكاری له ناو CIA كراوه، دانانی مایكلیش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی و پرۆسه‌ی سیخوڕیكردن له ژێر فه‌رمانده‌یی "مایك بۆمبیۆ" كۆماریی و ئه‌ندامی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه به‌م دواییانه دوو به‌رپرسی نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دامه‌زراندووه، چونكه فشارێكی زۆر هه‌بووه ئازادی زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت، تا به ئازادییه‌كی زیاتره‌وه له گرووپه توندڕه‌وه‌كان بدرێت".
به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی "دی ئه‌ندریا" ئه‌و كه‌سه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواره‌كه‌یدا و ناو و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی به‌و جۆره كارانه په‌یداكردووه. له‌وانه‌یه هیچ به‌رپرسێكی دیكه له ناو ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا نه‌دۆزرێته‌وه هێنده‌ی "ئایه‌تولڵا مایك" دژی توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌می هه‌بووبێ و له‌و له پێشتربێت".
"رۆبێرت ئیتینگه‌ر" پارێزه‌ری پێشووی CIA كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به پرۆگرامی فرۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئاژانسه‌كه هه‌بووه ده‌ڵێت" مایكڵ دی ئه‌ندریا" له توانایدایه ئیداره‌ی پرۆگرامی زۆر توند و شه‌ڕه‌نگێزانه به زیره‌كی و لێهاتوویه‌كی زۆره‌وه بكات".
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌ركی "شازاده‌ی تاریكی" هیچ قسه‌یه‌ك بكات و ته‌نها گوتوویانه" ئه‌وان له‌باره‌ی ئه‌رك و كاره نهێنییه‌كانی به‌رپرسه‌كانیان قسه‌یه‌كیان بۆ گووتن نییه".
لۆگۆی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA
دی ئه‌ندریا كێیه؟
كه‌سایه‌تی دی ئه‌ندریا لای ئێرانییه‌كان ئاشكرا نییه، چونكه ئه‌ركه‌كه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌یشی سه‌لماندووه ئه‌فسه‌رێكی زۆر به هێزه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا.
ساڵانی پاش رووداوه گه‌وره‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ر، دی ئه‌ندریا به‌رپرسی پرۆگرامی ده‌ستگیركردن ولێپرسینه‌وه بوو له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوه‌وه هه‌بووه، سه‌ره‌نجام ئه‌شكه‌نجه‌دانیشی تێكه‌وتبوو، له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ئه‌نجومه‌نی پیراندا ساڵی 2014 به نامرۆییانه و نه‌گونجاویش ناوبرابوو.
ساڵی 2006 دی ئه‌ندریا سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی دژه‌تیرۆری له ئاژانسه‌كه وه‌رگرتبوو، ماوه‌ی 9 ساڵ تا 2015 سه‌رپه‌رشتی راوه‌نانی توندڕه‌وه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به نهێنی له ژێر ده‌ستی "ئایه‌توڵا مایك" كاریان ده‌كرد، ساڵی 2008 رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له كوشتنی "عیماد مغنیه" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی( گروپێكی چه‌كداری شیعه مه‌زهه‌بن و ئێران پاڵپشتیان ده‌كات و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كییان له لوبنانه)، به هاوكاری ئیسرائیلییه‌كان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی "مغنیه"بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان بۆ دانابووه‌وه.
له هه‌مان كاتدا دی ئه‌ندریا سه‌رقاڵی پێشخستنی پرۆگرامی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بوو له پاكستان، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له هۆكاره باشه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بوو له‌و ناوچه‌یه و باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو به رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه سه‌ركرده‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان بكوژرێن.
به‌ڵام زانیاری دژ به یه‌ك هه‌ن له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كاته "دی ئه‌ندریا" له پله‌ی به‌رپرسیارییه‌تیدا بوو كاتێك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به ئاژانسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی قاعیده بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كانیان له ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه و 7 ئه‌ندامی CIA كوژران، یان نا، چونكه ئه‌وه ته‌نها هێرشی كوشنده بوو له ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده كرابێته سه‌ر به‌رپرسانی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا. چونكه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م "دی ئه‌ندریا" كرایه به‌رپرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی كارایی به‌رنامه نهێنییه‌كانی ئاژانسه‌كه.
3/6/2017