فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی دیبلۆماتی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بورێڵ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئێران و زلهێزەکانی جیهان "زۆر نزیکن" لە ڕێکەوتن بۆ بوژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015 کە دەشێت هۆی سنوردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی تاران لە بەرامبەر لابردنی سزاکانی سەر ئێراندا.

ئەو ڕێکەوتنەی کە ئەمەریکا لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتیەکەی داناڵد ترامپ دا لە ساڵی 2018 دا لێکشایەوە، ئەمەش بووە هۆی هاندانی تاران بۆئەوەی دەستبکات بە پێشێلکردنی کۆتوبەندەکانی سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی، پاش ساڵێک و 11 مانگ لە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێکەوتنە لە ڤیەننا بە شێوەیەکی کاتی گفتوگۆکان ڕاگیران.

ئەمەش پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕووسیا ئاستەنگێکی نوێی بۆ دروستکرد. پاشان ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە نوسراو دڵنیایی وەرگرتووە کە دەتوانێت کاری خۆی وەک لایەنێک بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکە بکات، ئەم دەستپێشخەرییەی مۆسکۆ ڕەنگە بتوانێت ڕێگە بە بوژانەوەی ڕێکەوتنەکە بدات.

بورێڵ سەرۆکی دیپلۆماتی یەکێتی ئەوروپا لە کۆربەندی نێودەوڵەتی دۆحە لە وتارێکدا ڕایگەیاند "ئێستا ئێمە زۆر نزیکین لە رێککەوتنێک و هیوادارم بگەینە ئاکام."

شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنەکە لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسی شەڕ لە ناوچەکەدا، یان دەبێتە هۆی توندکردنەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا بەسەر ئێران و بەردەوامی فشارەکانیش سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا کە شیکەرەوەکان دەڵێن لە ئێستادا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە.

ئینریکێ مۆرا ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ دانوستانە ئەتۆمیەکان رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە گەشت دەکات بۆ تاران بۆ ئەوەی چاوی بکەوێت بە بەرپرسانی باڵای دەستەی دانوستانکاری ئێران.

ئێران کێشەی سەختی زیاتری هەیە کە دەیەوێت سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیە بیانیەکانی ئەمەریکا دا لابەرێت.

ڕۆژی شەممە وەزیری دەره وه ی ئێران حوسێن ئەمیرعەبدلاهیان ڕایگەیاند؛ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا لەسەر سوپای پاسداران یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئێران لە گفتوگۆکاندا.

ئەمیرعەبدولاهیان بە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند کە "سوپای پاسداران بەشێکن لە گفتوگۆکان." هەروەها گوتیشی ناکرێت ڕێکەوتنەکە دوابخرێت بەهۆی ئەو سزایانەی خراونەتە سەر سوپای پاسداران لەبەرئەوەی رێکەوتنەکە سودی خەڵکی تیادایە و گوتیشی ئێران هێڵی سور نابەزێنێت.

بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا زیاتر بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن لە هەڵسەنگاندنی هەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتننامە هاوبەشەکە.

تارانیش دەیەوێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دڵنیای بکاتەوە، هاوکات ئەو دەوڵەتانەش یەکلایەنانە لە هیچ ڕێککەوتنێک ناکشێنەوە، بەڵام تا چ ڕادەیەک ئایا سزاکان هەڵدەگیرێن یان نا ئەوە بابەتێکی هەستیارە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

27/3/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان