فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ڕووسیا پاش كۆبوونەوەكەى ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو شاندی وڵاته‌كه‌یی و ئۆكرانیا رایگەیاند، بەپێی ئەو پێشنیارانه‌ی لەنێوان هەردوو شانددا كراوە، ئۆكرانیا دەستبەرداری بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ دەبێت، هەروەها ئۆكرانیا دەستبەرداری بوون بە ئەندام لە هەر ڕێكخراوو هاوپەیمانێتییەكی دیكەی سەربازیش دەبێت.

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ڕووسیا راشیگەیاندووە، به‌پێی پێشنیاره‌كان كه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست ئۆكرانیا دەستبەرداری گەڕانەوەی نیوەدورگەی كریمیا و هەرێمی دۆنباس بۆ سەر خاكەكەی بەڕێگای سەربازی دەبێت، هەروەها ئۆكرانیا ڕێگا بە بڵاوبوونەوەی بنكەی سەربازی بیانی و هێزی سەربازی لەسەر خاكەكەی و راهێنانی سەربازی نادات.

بەپێی ئەو ناوەڕۆكەی كە شاندی ڕووسیا بڵاویكردوەتەوە، ئۆكرانیا دەوڵەتێكی بێلایەنی بێ چەكی ناوەكی دەبێت، هەروەها ئۆكرانیا گرەنتی ئەمنی پێدەدرێت لە بەرامبەر ئەوەی كە خاوەنی هیچ چەكێكی ناوەكی نەبێت، بەڵام وەك بەرپرسی شاندە ڕووسیەكە رایگەیاندووە، ئەو گرەنتییە ئەمنییە دورگەی كریمیا و هەرێمی دۆنباس ناگرێتەوە.

هەروەها راشگەیەنراوە، رووسیا لاری نییە و ڕێگر نییە لە بە ئەندام بوونی ئۆكرانیا لە یەكێتی ئەورووپا و هەروەها ئۆكرانیا داوای كردووە ئەو لێكتێگەیشتنەی هاتوەتە ئاراوە لە نێوان هەردوو سەرۆكدا تاوتوێ بكرێتەوەو بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت.

بەپێی لێكتێگەیشتنی ئەمڕی شاندەكان، ڕووسیا هێزە سەربازییەكانی لە دەورووبەری كیێڤ دەكشێنێتەوە.

٢٩/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان