فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "تاران هۆکاری وەستاندنی گفتوگۆکانە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان."

جێن ساکی ڕۆژی سێشەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا لە کۆشکی سپی گوتی "ئێران لە گفتوگۆکانی ڤیەننادا هەندێ داواکاری بێ بنەمای هەبووە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە نەبووە."

گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی "ئەگەر ئێران مەرجەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانمان قبوڵ بکات و ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی ئێمەدا بگونجێت، ئەوا ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ ناو ڕێککەوتنەکە."

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئامادەیی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند بۆ ڕێککەوتنێکی بەهێز ئەگەر ئێران ئامادە بێت، بەڵام هاوکات داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد لە جیاتی هەوڵدانی بۆ وەرگرتنی خاڵی سیاسی و تاوانبارکردنی لایەنەکان، سەرنجی خۆی بخاتە سەر بە ئەنجام گەیشتنی گفتوگۆکانی ڤیەننا.

لێدوانەکەی گۆتەبێژی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ڕایگەیاندبوو "ئەگەر کۆشکی سپی ڕاستییەکان لەبەرچاو بگرێت و بە دروستی هەڵسوکەوت بکات، ئەوا ڕێککەوتنەکە دەتوانێت بگاتە ئەنجام."

هەروەها لە تویتەکەیدا ئاماژەشی بەوە کرد کە "ئەگەر لە پڕۆسەی دانوستانەکانی ڤیەننادا وەستانێک هەبێت ئەوە بەهۆی کەمتەرخەمی ئەمەریکاوەیە و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە مەزنەکانیدا و بە لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکانی، بەهێز و لۆژیکەوە هەنگاو دەنێت، هەرگیز زۆرخوازیی ئەمەریکا قبووڵ ناکات ئەگەر کۆشکی سپی بە دروستی مامەڵە بکات ئەوا رێککەوتنەکە دەگاتە ئەنجام."

بەگوتەی ئەمیر عەبدوڵاهیان ئەگەر لە پڕۆسەی دانوستانەکانی ڤیەننادا وەستانێک هەبێت ئەوا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لایەنی ئەمەریکایی و وەزارەتی دەرەوەش بە شێوەیەکی بەهێز و بە پاراستنی هێڵە سوورەکان لە پێناو بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا هەنگاو دەنێت.

جێی ئاماژەیە کە گفتوگۆکان لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 بەهۆی پێداگری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لابردنی سوپای پاسداران لە ڕیزبەندی تیرۆری ئەمەریکا ڕاگیراوە.

5/4/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان