پێشتر خه‌ڵكی كوردیی ناوچه‌كه ئاواره بوون و ئێستا په‌نابه‌رانی سووریا و بنەمالەی گرووپە تووندئاژۆکان له جێگه‌یان نیشته‌جێ ده‌كرێن
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، سواش ئۆنلۆ، گوتی: نیو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و له‌و ناوچه ئارامانه‌ی باكووری سووریا کە مەبەستی رۆژئاوای کوردستانە نیشته‌جێ كراون، كه توركیا به توانای خۆی درووستی كردوون.
گوتیشی: توركیا 3.7 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا و 300هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاتانی دیكه‌ی له خۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران، پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هۆكار و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه.
توركیا له‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای کوردستان کە كه‌وتوونه‌ته سنووری ئۆپراسیۆنه داگیرکاریەکانی، به تایبه‌تی ناوچه‌كانی سنووری عه‌فرین، كه‌مه‌ره‌یه‌كی ئه‌منی بۆ بنەمالەی عەرەب سووریەکان و بنەماڵەکانی گرووپە رادیکالە ئیسلامیەکان درووست كردووه.
پێشتر توركیا رایگه‌یاندبوو، ئامانجی له داگیركردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای کوردستان واتە لە باكووری سووریا درووستكردنی په‌ناگه‌یه‌كه بۆ په‌نابه‌رانی سووریا.
نیشته‌جێكردنی نیو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ره‌وشی دیموگرافی ناوچه‌كه لێكده‌درێته‌وه، به‌و پێیه‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه كوردن و به‌شێكیان به هۆی ئۆپراسیۆنه داگیرکارییەکان ئاواره بوون.
٢٧/٣/٢٠٢٢