فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٧٥ ساڵ بەر لەئێستا و لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا، پێشەوا قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مهاباد-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا.

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦، کۆماری کوردستان لە مهاباد ڕاگەیەندرا، و دوای ١١ مانگ و لە ١٧ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ ڕوخێنرا و هەروەها لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ـدا پێشەوا قازی، لەمەیدانی چوارچرای شاری مھاباد لەسێدارە درا.

محەمەد کوڕی قازی عەلی ١ی ئایاری ١٨٩٣ لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو، خوێندنی ئایینی و زانستیی هەر لەو شارە تەواو کرد و دوای کۆچی دوایی باوکی بووبە قازی (دادوەر) و هەر بەو هۆیە بە "قازی محەمەد" دەناسرا.

قازی محەمەد، لە ساڵەکانی بەر لە ١٩٤١ و دوای ئەوەش بەرپرسایەتی فەرمانگەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مھابادی لەئەستۆگرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردووە.

قازی محه‌مه‌د جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ پیاوێكی ئایینی بووه‌، کەسایەتییەکی ئەدیبی و سیاسی هەبوە و هەروەها زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ڕووسی زانیوه‌.

قازی محه‌مه‌د دوای مردنی باوكی بووه‌ به‌ دادوه‌ری شاری مه‌هاباد و ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی مه‌هاباد بووه‌.

دوای دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد( ژ.ك) قازی محه‌مه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دامه‌زرێنه‌رانی ژ.ك بووه‌، خۆیشی دواتر به‌ نازناوی بینایی ده‌چێته‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد ژ.ك و دواجار كه‌ كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد دامه‌زرا ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری كوردستان.

کۆماری کوردستان لە ماوەی ١١ مانگی تەمەنی خۆیدا گەشەی بە هۆشیاریی سیاسیی و عەقڵی مەدەنیی دا، لەسەر بازاڕ و گەشەدان بە ئابووریی کاری گرنگی کرد، یەکێک دیکەش لە کارەکانی، دامەزراندنی شارەوانی و پاک و خاوێنی شار بوو، لە بواری زمان و ئەدەبیاتەوە کاری زۆری کرد،هەروەها لەسەر خوێندنی ژنان و منداڵانیش کاری کردووە.


سەرەنجام ٢٦ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٤٧، لیژنەیکی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون، دەگەنە مھاباد و دادگاییەک ڕێکدەخەن و قازی محەمەد، سەدر قازی، سەیف قازی، دادگایی دەکرێن، لەو دادگایەدا هەندێک تۆمەت دەخرێتە پاڵ قازی محەمەد و هاوڕێیانی، لەوانە: گۆڕین و شێواندنی نەخشەی وڵاتی ئێران، ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان، بازرگانییکردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی، ھێنانی هێزی بێگانە، دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت و هتد ..، قازی محەمەد و هاوڕێیانی زۆربەی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام دادگا ،کە نوێنەری دەسەڵاتی ئێران بوو، پێشتر بڕیاری خۆی بۆ کپکردنی دەنگی ئازادیخوازی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابوو، بۆیە دوای دوو دانیشتن حوکمی لەسێدارەدانی بۆ هەریەکە لە پێشەوا قازی محەمەد، حەمەحسێن خانی سەیف قازی و ئەبولقاسم سەدر قازی دەرکرد و سەرەنجام لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی ھەتاوی، واتە ٣٠ی مارسی ١٩٤٧، لە مەیدانی چوارچرای شاری مهاباد واتە هەر ئەو شوێنەی کۆماری کوردستان تێدا ڕاگەیەندرا لە سێدارە دران، هە ئەو ڕۆژە تەرمی قازی و هاوڕێیەکانی لەسەر شانی خەڵکی مھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاک سپێردران.

٢٩/٣/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان