فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

میدیاکانی فەرمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، کە یاسادانەرانی ئێرانی مەرجیان داناوە بۆ بوژاندنەوەی پەیمانی ناوکی ساڵی 2015 دا، لەوانە گەرەنتی یاسایی پەسەندکراو لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە کە کە واشنتون لێی پاشگەزنەبێتەوە.

ئێران و ئەمەریکا لە ساڵی ڕابردوودا لە ڤییەنا بەشدارییان لە گفتووگۆی ناڕاستەوخۆ کردووە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوکی ساڵی 2015ی نێوان تاران و زلهێزە جیهانییەکان، کە ئەوکات سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018دا لیێ کشایەوە، و دواتر ئێران لەڕێگای چرکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پێشێلی کرد.

ئێستا دانوستاندنەکان لە کاتێکدا ڕاگیراون لەم دەمەی تاران و واشنتۆن گلەیی و گازندە لە یەکتر دەکەن، کە شکستیان هێناوە لە وەرگرتنی بڕیاری سیاسی پێویست بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

جێی ئاماژەیە لەوانەیە سەپاندنی مەرج لەکاتێکی وەها گرنگدا، ببێتە هۆی مەترسی لەسەر بەدەستهێنانی ڕێککەوتنی کۆتایی، لە ڕێگای سنورداکردنی پانتایی دانوستانکاران بۆ مانۆڕکردن لە وتووێژەکاندا.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی تەسنیم ئاماژە بە بەیاننامەیەک کە 250 یاسادانەر لە کۆی 290 یاسادانەرانی واژۆیان کردووە، بڵاویکردەوە پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرەنتی یاسایی بدات، کە کۆنگرێس پەسەندی بکات ، بەوەی جارێکی تر لە پەیمانەکە پاشگەز نەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، لە نامەکەدا هاتووە کە بە پێی پەیمانەکە چیدی نابێت ئەمەریکا "بەهانە بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی میکانیزمی پاشگەزبوونەوە"، کە بە گوێرەی دەستبەجێ سزاکانی سەر ئێران دووبارە بسەپێنێتەوە.

یاسادانەرەکان هەروەها وتیان کە "ئەو سزایانەی کە بەگوێرەی پەیمانەکە لادەبرین، نابێت دووبارە بخرێتەوە سەر وڵاتەکە، و نابێت ئێران ڕووبەرووی سزای نوێ ببێتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕۆژی یەکشەممە گوتی دەبێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن فەرمانێکی باڵا دەربکات بۆ لابردنی هەندێک سزا لەسەر ئێران بۆ ئەوەی نیازپاکی خۆی بەرامبەر بوژاندنەوەی پەیمانی ناوکی نیشان بدات.

10/4/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان