اژانسی دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆتۆمبیلی کارەبایی تێسڵا، بووەتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای تویتەر دوای ئەوەی ٩.٢٪ پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕیووە و بووە خاوەنی زیاتر لە ٧٣ ملیۆن پشک.
بەگوێرەی راپۆرترکانی ماڵپەڕی فۆربێس، ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢و یەکێکە لەو کەسانەی کە تویتەر زۆر بەکاردەهێنێت و هەندێکجار تویتێکی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پشک و دراوە دیجیتاڵییەکان.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەبەرهێنانی مەسک لە تویتەر، نرخی پشکەکانی ٢٥% بەرزبووەوە.
پسپۆڕان ئەم وەبەرهێنانەی مەسک بە "وەبەرهێنانی ناچالاک" دادەنێن، بەواتایەکی دیکە وەبەرهێنانێکی درێژخایەن کە نیەتی نییە لەماوەیەکی نزیکدا و دوای بەرزبوونەوەی نرخەکان، پشکەکانی بفرۆشێت.
٥/٤/٢٠٢٢