فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کوردستان،
ئازادی خوازان و لایەنگرانی ئاشتی لە سەراسەری جیهان،

وەک بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرایە، کە بزووتنەوەی مافخوازی کورد لە بنەڕەتدا تەواو دێموکرات و ئاشتیخوازنەیە،و لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەسڵی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، دیاڵۆگ و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان،و کۆتایهێنان بە ئینکار و ستەمی نەتەوەیی و چینایەتیدا ئۆرگانیزەکراوە، کە مەخابن لەئەنجامی فەرزی ئیرادە و تەعامولی نادروست و شەرپێفرۆشتنی دەسەڵاتداران و حاکمانی زال بە سەر کوردستاندا، گەلی کورد ناچار بووە لەپێناو پاراستنی شوناس و ماف و کەرامەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیدا، مافی پاراستنی رەوا و بەرگری وەک ئەسڵێکی مەشرووع بەکار هێناوە. بێ گومان هەموو گەلان و سیستەمەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی زۆردارانی سەر کورد دەبێت لەو راستییە تێبگەن کە بەبێ چارەسەری دۆزی کورد لەرێگای دیاڵۆگی ئاشتەوایی و یەکتر تەقەبووڵ کردن، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست رووی سەقامگیری و ئارامی و ئاشتی و دێموکراسی بەخۆیەوە نابینێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش و دەستدرێژیەکانی رێژیمی تورکیە بە ناوی ئۆپراسیۆنی «چڕنووک_ قفڵ» بۆسەر باشووری کوردستان ئیدانە دەکات،و روو بە لایەنی هێژموونیخواز و سەرەرۆ و ئینکارکەری تورکیە رایدەگەیەنین کە دەبێت کۆتایی بە سەرکوتی سیستماتیک و شەر دژی کورد بهێندرێت، و دوولایەنی تورکیە و پکاکا دەبێ رێز بۆ سەروەری سیاسی و دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان دابنێن، ئەزموونەکانی رابردوو دەریان خستووە کە بە جەنگ و شەرفرۆشی دەوڵەتی تورکیە ناتوانێ بزووتنەوەی مافخوازی کورد لە باکووری کوردستان ناو ببات،و هەروەها کوردی باکووریش توانای رووخاندنی دەسەڵاتەکانی تورکیەی نیە. بۆیە کۆتا رێگا گرتنەبەری میکانیزمی دیاڵۆگی ئاشتەوایی لە نێوان لایەنەکانی دژبەیەک و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی و دیموکراتیکی دۆزی کورد لە تورکیەیە.

هەر لەم پەیوەندیە دا وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارین لایەنەکانی کوردی لە باکووری کوردستان واتە پارتی کرێکارانی کوردستان پکاکا و پارتەکانی تر و هەدەپە و دەوڵەتی تورکیە بگەرێنەوە سەر پێڤاژۆی ئاشتی و نەخشەرێگای رێزدار ئۆجەلان کە ساڵی ۲۰۱۲ دەستی پێکردبوو، وە هەر لەو راستایەشدا، و لە پێناو بەرۆژکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دا، پێویستە هەموو هەوڵە دیپڵۆماسیەکانی خۆیان بۆ دووبارە دەخیلکردنەوەی سەرۆک بارزانی بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت.

سەرکەوێ دیاڵۆگی ئاشتەوایی و بزووتنەوەی مافخوازی و ئاشتخوازانەی کورد لە چوار بەشی کوردستان دا

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۲۱/۴/۲۰۲۲

22/4/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان