فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتمانە بەرێزەکان!
خەڵکی موسولمان و بڕواداری کوردستان!
مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەک ساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالەتی مرۆڤایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەڵگای بەشەری.
هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەورە و میری مەزن دەپاڕێینەوە، گشت لایەکمان بەرەو ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و بە دورمان کات، لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بونی دونیای فانی.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات، و جێژنێکی پر لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە گشت لایەک دلنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشت بەستن بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و ئاشتی نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتی، و هەروەها هاوژینی بەئاشتی و باشبژیویی‌دایە، کە بە ئامانج و ئاواتە لەمێژینەکانمان دەگەیین.
جێژنتان پیرۆز و تاعەتی مانگی رەمەزانتان قەبوول بێت ئینشاڵڵا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۱/۵/۲۰۲۲
۱۱ی بانەمەری ۲۷۲۲ی کوردی (۱۴۰۱ شمسی)
۲۹ رەمەزانی ۱۴۴۳کۆچی مانگی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان