فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەڤاڵانی خۆشەویست و بەشەرەف!
تێکۆشەرانی رێگای ئازادی، یەکسانی، و ئاشتی و دێموکراسی نێوان گەلان!

هاوسەرۆک، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دێموکراتیکی گەلان، هەدەپە!

لە وەها کاتێک دا ئێوەی هێژا کە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆتان دەبەستن، وەک دەزانین چواربەشی کوردستان بە قۆناغێکی نوێی مێژوویی، و رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانیش به گشتی بە دۆخێکی دژوار و ئەستەم و ئاڵۆز لە مێژووی خۆیاندا تێپەڕدەبن، ئەوەی جێگای دڵخۆشی و شانازیە کە ئەمرۆ کورد بە هۆی خۆراگری بێوێنەی لە دژی فاشیزم، شەری تیرۆریسمی داعش، پارێزگاری لە مرۆڤایەتی و پێداگری لەسەر پێکەوەژیانی بە ئاشتی لە دونیادا وەک باشترین ئەکتەر ناسراوە و سەرەنجی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆخۆی راکێشراوە، بەڵام دەیسانیش بە داخەوە تا ئەم کاتەش پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی و هەڵواسراوەیی ماوەتەوە.

بەرێزان!
پێشەکی وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سپاسی ئەمگناسیتان دەکەین لەوەی کە ئێمەتان بۆ کۆنگرەی پێنجەمی پارتەکەتان بانگهێشت کردبوو، بەلام دەگەل ئەوەشدا شاندەکەمان زۆر هەولی دابوو کە بە بێ کێشە خۆی بگەیەنێتە ئانکارا، بەلام مەخابن بەهۆی هێندێک گرفتی هاتوچۆ لە شانسی بەشداری کۆنگرەکەتان بێ بەش کرا، هەر بۆیەشە لەم پەیوەندییەدا دەگەل داوای لێبووردن، پر بەدل سەرکەوتنی ئێوە ئازیزان بەئاوات دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەسەر ئەوە باوەرەیە کە پرسی کورد تەنیا بە رێگاچارەی ئاشتیانە و سازانی نیشتیمانی و گۆفتمانی موەحەدی نەتەوەیی دەگاتە سەرەنجام، کە ئەمەش بێگوومان وەک باشترین و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە کە هەلومەرجی ئێستا وا دەخوازیت کە بۆ راوەستاندن و کۆتایی هێنان بە شەر و ئینکار، پێویستە ئەسلی دیالۆگ لەپێناو ئاشتی و ئاشتی لەپێناو تەفاهووم و تەفاهوم بۆ تەوافق دا چەسپابێت، کە بێگوومان ئەم پرۆسەی ساغکردنەوەی ئاشتیش بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیمۆکراسی، و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی تەنیا کاتێک ئیمکانی دەستەبەبوونی مسەوگەرە کە ئەسلی مشارکەت و بەشداری گشت لایەکی دەخیل لە کەیسی کوردی تێدا ئیمکانپەپەزیر کرابێت، هەربۆیەشە لەم پەیوەندییەدا دەبێ بە ئیرادەیەکی بەرز و بیرێکی کراوە، بەردەوامی و پێداگریمان لەسەر تێکۆشان بۆ گەیشتن بە دیالۆگی ئاشتەوایی، هاوژینی بە ئاشتی، سازان و گەشانەوە و بوژانەوە و پەرەپێدان بە کولتووری تەعامول نەک تەقابوڵ چر بکەینەوە.

بەشدارانی پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە! لەکۆتایی دا ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەربەرز و سەرفەرازین، دیسان خۆمان بە پشتیوان و هاوبیری ئێوە دەزانین، بۆیە بەستنی ئەم کۆنگرەیە بە خاڵێکی ئیجابی و گرنگ وەسف دەکەین، هیوای سەرکەوتن، بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.

بە هیوای ئازادی و ئاشتیەکیی پایەدار
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
3/7/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان