هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگری مافخوازی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۱ی کوردی و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.
بەرێزان
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی فکری/ سیاسی، ئاشتیخواز و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە چەند ساڵی رابردوودا کۆی کار و تێکۆشانی لەراستای پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئەسڵی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا بۆ کوردی رۆژهەلاتی كوردستان جهەتدار كردووە،و هەردەم تێکۆشاوە کە بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پر لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆران خوڵقێن زاڵ بێت بەسەر کەشی دوگم و شەر و ناتەبایی و چەقبەستوویدا.
بۆیە لەوپەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، روو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی"یە، کە تێیدا شەر و گرژی پڕتێچوو وە کارەساتبار، وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان توسییە دەکات،
لێرەدا بزووتنەوە داواکارە کە کوردان هەولبدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسی ساڵی نوێیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەلالە بکەن، تابەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی،و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و رێئال پۆلیتیک دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پراگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجامدا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و مافی خۆبەریوەبەری خۆجەیی، بە رۆژهەلاتی بکردرێن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ هەروەکی سالانی رابردوو، وەک "سالی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتیدا" ناۆدێر دەکات و چاوەروانی لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان هەیە، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەئاشتیکردنی کەیسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کە بزووتنەوەمان پێهەستاوە، چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەلکوو بتوانرێت بەمچەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پر لە دیالۆگی گشتگیرانە، سالی نوێ بە سالی دیالۆگ و دانوستاندن و لەئەنجامدا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی سەرکەوتن،و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستاندا، تەبدیل بێت.
سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد،
بەڵێ بۆ ئاشتی و ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی
نەورۆزتان پیرۆز و هەموو رۆژتان نەورۆز
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٣٠/١٢/٢٧٢٠
٢٠/٣/٢۰۲۱
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەوتنەکانی رەوتی خەباتی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەڵات خەبات دەکات، پشتگیریی و پاڵپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان
برایم محێدین عارف
شیراز، یهكێكه له شاره قهرهباڵغ و چڕەکانی خوارووی ئێران لهرووی دانیشتووانهوه، شارێكی پڕ شوێنهواری دێرین و جوان و ڕهنگینه، ناوهند و پایتهختی پارێزگای فارسە، پێنجهم شاری ئێرانه، دوای تاران، ئیسفههان و تهوێز، له شاره گهورهكانی ئێرانه لهڕووی ژمارهی دانیشتووانهوه. شاری دوو شاعیری لووتكهی شیعری فارسی حافز و سهعدی شیرازییه. سهرچاوهكان ناوی شیراز بۆ دوو ههزار ساڵ پێش زاین دهگهڕێننهوه كه له نووسینه بسمارییهكاندا هاتووه، لهلایهن پاشا تەهمورسهوه دروست كراوه كه یهكێكه له پاشا ئهستوورییهكان.
ئهستوورییهكان له بنهڕهتدا دهگهڕێنهوه سهر یهكێك له تیرهكانی گهلانی فارس. ئهم شاره له مێژوودا ڕووخان و تێكدانی زۆری به خۆیهوه بینیوه "1". هاوکات شیراز، پێوهندییهكی دێرینی لهگهڵ كورد و مێژووی كورددا ههیه و ماوهیهك پایتهختی دهوڵهتهكهی كهریم خانی زهند بووه.
چوونی كورد بۆ شیراز
بهشێوهیهكی گشتی بڵاوبوونهوهی كورد له شاره دوورهكانی دهرهوهی سنووری كوردستانی بندهستی ئێراندا جیاوازه، له پارچهكانی تری كوردستان. كورد زۆرجار جگه له ڕاگوێزان، خۆیشیان ئازادانه بڵاو بوونهتهوه له پانتایی ئێراندا و ڕهویان بۆ خواروو و ڕۆژئاوای وڵاتهكه كردووه.
ئهم دیاردهیه بۆ چهند هۆیهك دهگهڕێتهوه:
یهكهم: حكوومهتهكانی ئێران زۆرتر حكوومهتی تێكهڵهی گهلانی ئێران بوون، یان گهلانی ئێران به گشتی و پێكهوه دهوڵهتهكانیان دروست كردووه و ههموو نهتهوهكان ڕۆڵیان له پێكهێنانی حكوومهتهكاندا هەبووه، مێژووی هاوبهشیان ههیه، به تایبهتی گهلی فارس و كورد.
دووهم: زۆر له پاشا و دهوڵهتهكانی ئێران كورد بوون كه فهرمانڕهوایی ئێرانیان كردووه، وهك پاشاكانی ماد، ساسانی، زهندییهكان، ئهم دهوڵهتانه بوونه هۆی چوونی كورد بۆ سنووری فهرمانڕهواییان كه بهشێكیان پایتهختهكانیان دهكهوێته دهرهوهی سنوورهكانی كوردستان.
سێیهم: كورده كۆچهرییهكانی ئێران زۆرتر بوونهته شیعه له دوای كۆچكردنیان، فارسهكانیش
ئامەد شاهۆ
هەواڵی کوشتن، برینداربوون، گرتن و گیان لەدەستدانی کۆڵبەران لە کوردستان، میدیا و رای شەقامی تەنیوە و ئەوەش نیگەرانی لەلای هێز و لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا درووست کردووە. بۆچی لە کوردستان کۆڵبەری پەرەی سەندووە؟ داخۆ کۆڵبەری دەتوانێت پێویستی ژیانی هاوڵاتیان دابین بکات؟ کێ بەرپرسیارە لە پەلکێش کردنی هاوڵاتیان بۆ کاری کۆڵبەری؟ کێ بەرپرسە لە کوشتن و راودوونانی کۆڵبەران؟ رژێم چەندێک نیازی چارەسەری کێشەی کۆڵبەر و کاسبکارانی هەیە؟ بۆ کۆتایی هێنان بەو کۆمەڵکوژیانە ئەرک و بەرپرسیاری گەل چییە؟
گەشەدانی کۆڵبەری لە کوردستان دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی رژێمی داگیرکەری ئێرانە. واتا رژێمێک کوردستانی قۆرخ کردووە کە بۆ گەلی کورد نەزۆک کراوە و سەرجەم داهاتی ژێرزەوینی و سەرزەوینی لە لایەن مافیاکانی رژێمەوە بە تاڵان دەبرێت. کاربەدەستانی رژێم بە سیستەماتیک دەرفەتی ژیان و خۆش بژێوی لە کوردستان لەبار دەبەن، تا گەل و کۆمەڵگا چاو لە دەستی خۆ بکەن.
رژێم لە هەنگاوی یەکەمی قڕکردنی گەلی کورد، ئیمکان و دەرفەتی ژیان و هەلی کاری لەبار بردووە و کوردستانێک کە بە بەهشتی سەر زەوی دەناسرا، کردوویەتیە پادگانێکی سەربازی و دەشتێکی چۆڵ و بایەر تا سوودێکی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە نەمێنێ. واتا رژێم بەو سیاسەتە گەل لەسەر زێدی باب و باپیران و خاکی دایک دادەبڕێنێت و کوردستانی کردوەتە کێڵگەی داگیرکەری کە چی بوێت، تێدا دەچێنێ و دروێنەی دەکات. ئەو سیاسەتەی رژێم وای کردووە کە ئەمڕۆ کوردستان بۆ خاوەن ماڵ حەرام بێت و بۆ داگیرکەرانیش حەڵاڵ بێت.
کۆڵبەری لەئەنجامی سیاسەتی داگیرکەری رژێمی ئێران چەکەرەی کێشاوە، واتا چەندێک داگیرکەری بڵاو و زەبەلاحتر بێ، کۆڵبەریش ئەوەندە فراوانتر و زیاتر دەبێ. بۆیە تا لە کوردستان کۆتایی بە داگیرکەری نەهێندرێت، کۆتایی بە کاری کۆڵبەری و هاوشێوەی لەو جۆرە نایەت. چونکا تا داگیرکەری لەئێران و کوردستان بوونی هەبێ، دەرفەتی ژیان و هەلی کار بۆ هاوڵاتیان بوونی نابێ. ریشەی تەواوی چەرمەسەری و مەرگەساتەکانی گەلانی ئێران و کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری رژێمی ئێران لەو ناوچانە و کوردستان. کوشتنی رۆژانەی کۆڵبەران لەکوردستان
عەبدوڵا رێشاوی
لە سەروەختی دەستبەکار بونی دیموکراتە میانڕەوەکان بەسەرۆکایەتی جۆبایدن لە کۆشکی سپی ، ئێران و ئەمەریکا چاوەڕێی یەکترن کامیان پێش ئەوی تر سڵاو بکات و ھەنگاوێک بێتە پێش .
یەکەمیان چاوەڕێیە سزا ئابوریەکانی لەسەر ھەڵبگیرێت و جارێکی تر لەروی ئابوریەوە ببوژێتەوە ، ئەوەی دوەمیش چاوەڕێیە تاران بەتەواوی دەست لە بەرنامە ئەتۆمیەکە ھەڵگرێت و گویڕایەڵانە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
لەم شەڕەدا کە چاودێران بە "شەڕی کات" لە نێوان ئەمەریکا و ئێران ناوی دەبەن ، گەلانی ئێران رۆژانێکی ئابوری سەخت بەرێوە دەبەن ، ئیسرائیل و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاش ترسی ئەوەیان ھەیە ئێران سود لەم فاکتەری کاتە وەربگرێت و سەرەڕای فشارەکان دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات .
ماوەی چوار ساڵ زیاترە ئێران بە دۆخێکی ئابوری سەختدا تێپەڕدەبێت ، ھۆکاری ئەمەش ھەڵوەشانەوەی یەک لایەنەی رێکەوتنی ئەتۆمیی بو لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و پەیڕەوکردن لە سیاسەتی "ئەوپەڕی فشار"بو دژ بە کۆماری ئیسلامی ، بەڵام وا دیارە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دورخستنەوەی ئێران لە چەکی ئەتۆم ، پاش چوار ساڵ بێ ئەنجام بوە ، وەک باراک ئۆباما لە
پەڕەو ئەنوەر
یهكهم/ ئێران چی دهوێت؟
جۆ بایدن بوو به سهرۆكی ئهمهریكا، بهڵام دهیهوێ چیڕۆكی سهرۆكایهتییهكهی وا دابڕێژێت و بگێڕێتهوه كه جیاوازه. جیاواز لهگهڵ ئێران، لهگهڵ سیاسییهكانی، لهگهڵ بهرنامه و چهكه ئهتۆمی و رێككهوتننامهكانی. بایدن ههر له سهرهتای دهستبهكاربوونییهوه، ئهو گوتارهی هێنایهوه بهرباس كه گوایه دهیهوێ لهگهڵ ئێراندا رێكبكهوێتهوه. رێككهوتننامه ئهتۆمییهكهی لهگهڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا زیندوو بكاتهوه. زیندووكردنهوه بهشێوهی تر، بهڕێی تر و بهو میتۆدهی بایدن و هاوڕێكانی و دیموكراتهكان دهیانهوێت.
جۆ بایدن بهتهنیا مهرجی ئهوه نییه ئێران نهبێته خاوهن چهكی ئهتۆمی و واز له پیتاندنی ئهتۆم بهێنێت، نا ئهمه تاكه خواستی بایدن نییه و مهرجی تر دهخهنهڕوو بۆ ئێرانییهكان. مهرجی راگرتنی چالاكییه سهربازییهكانی له ناوچهكه و كشانهوهی ئێران بۆ ناوهوهی خۆی.
پێدهچێت ئهم مۆدێله له رێككهوتن و مامهڵهكردن بهلای كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه سهخت و قبووڵنهكراو بێت، بهتایبهت كاتێك ئێران نایهوێ مهیدانی جهنگ، جیۆگرافیای سیاسی دهرهوهی خۆی و ههموو ئهو رووبهرانهی وهك حهوشهی
بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی۲۶ی رێبەندان (۵۱)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پڕ بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەڵە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا، و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەڵاتی کورستان، کە ۵۱ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی،و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخالێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەڵەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان، پێیوایە باشترین مکانیزم و رێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت رەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیرو ئاشتەواییە، کە دەتوانێ یەکانگیری ریزەکانی ئەکتەرگەلی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردانی رۆژهەلات مسەوگەربکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوە ئاواتەخوازە کە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۵۲مین ساڵی خەباتتیدا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیاڵۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەڵە و گەل و نیشتیماندا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لوتکەی ئاواتەکانی ببڕێت.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۲۶ی رێبەندانی ۲۷۲۰ی کوردی، ۱۳۹۹ی هەتاوی
۱۴ی فێوریەی ۲۰۲۱ی زایینی
هێدی رەزا
هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)، ئەم ناوە (جۆزیف نای) مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە زانكۆی هارڤارد ساڵی (1990) لە كتێبەكەیدا بەکاریهێنا، بەناوی (حەتمیەتی سەركردایەتی: سروشتی گۆڕاوی هێزی ئەمەریكا) و دواتر ساڵی (2004) لە كتێبی (هێزی نەرم ئامرازێكی سەركەوتو لە سیاسەتی نێودەوڵەتی) زیاتر پێناسەی دەکات بە (توانای دەستكەوتنی ئەوەی دەتەوێ بە قەناعەت پێكردن نەك بەزۆرلێكردن) لەرێی هێزی رۆشنبیری و لێبوردەیی ئاینی نامەی مرۆڤدۆستانەی جیهانی بەدەست دێ.
دەتوانین لەرێی چیرۆكێكی سادەی منداڵانەوە باشترین پێناسەی بكەین كە دەڵی: (خۆر و رەشەبا ململانێیان بو كامیان دەتوانن چاكەتێك لەبەری پیاوێك دابكەنن، رەشەبا هەمو هێزی خۆی كۆكردەوە هەوڵیدا، پیاوەكە چاكەتەكەی داخست بۆیە رەشەبا شكستی هێنا، بەڵام هەتاو تیشكی گەرمی خستە سەر پیاوەكە و ناچاریكرد لەگەرمادا چاكەتەكەی داكەند)، پەندی ئەم چیرۆكە (ئەوەی بەهێز بەدەست نایە دەكرێ بەنەرمی بەدەست بێت). هەرچەندە هەندێك پێیانوایە