کۆماریخواز، ناوەندی هەوال: کاتژمێر2:30 دقیقەی دوای نیوه‌ڕۆی 7/04/2012، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له شاری دانهاخی وڵاتی هۆڵه‌ندا ئاکسیۆنێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی دژ هەڵسوکەوتی دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر هەرێمی کوردستان، سه‌رکوتکردنی ئازادیی ڕا ده‌ربڕين و کاری رۆژنامه‌وانی لە عێراق بەڕێوەچوو.
ئاکسیۆنەکە لەپاش په‌لاماردانی نایاسایی باره‌گای رۆژنامه‌ی "طريق الشعب" و هه‌روه‌ها ئه‌و گوشار و لێدوانانەی که به‌رامبه‌ر بە هه‌رێمی کوردستان لە لایان کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندییەوە لە ئارادایە، له لایه‌ن لێژنه‌ی هاواهه‌نگی نێوان هێز و که‌سایه‌تییه‌کانی "ره‌وتی دیمۆکراتی عێراقی له هۆڵه‌ندا"، ڕێکخرابوو.
له‌سه‌ر داوای رێکخەرانی ئاکسیۆنه‌که شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی لە خۆپیشاندانهکەدا کرد و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوکاری و پشتیوانییه‌ک له ئازادیی ده‌ربڕين و رۆژنامه‌وانی و بە تایبەت ئەو گوشارانەی لە لایان دەوڵەتی عێراقەوە به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان دەکرێ و پشتیوانیی تەواوی پارتی ئازادیی کوردستانیان بۆ حکوومەتی کوردستان دووپات کردەوە.
شایانی باسه ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا به‌شدارییان لەو خۆپیشاندانه‌دا کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
21 خاکه‌لێوه‌ی 2712
9 ئا‌پریل 2012
نەهرۆ محەممەد
رووداو- بەغدا
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، پەرلەمانتارانی کورد لەگەڵ پەرلەمانتارێکی مالیکی بەشەڕهاتن و ئێستا بارگرژی باڵی بەسەر پەرلەمانی عێراق داکێشاوە. نەجیبە نەجیب، پەرلەمانتار و ئەندامی فڕاکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند "لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەوکاتەی پەرلەمانتارانی کورد سەرقاڵی خوێندنەوەی بەیاننامەیەک بوون لەبارەی ئەنفال کردنی کوردەوە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە کە تیایدا داواکرا حکومەتی عێراقی وەک وەریسی شەرعی داوای لێبوردن لە کورد بکات".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێ "لەکاتی خوێندنەوەی بەیاننامەکەماندا، قازی مەحمود حەسەن، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی تەشویشی دروست كرد و قسەی ناڕەواى کرد و رەتیکردەوە حکومەتی ئێستا عێراق وەریسی شەرعی رژێمی پێشووی عێراق بێت، بۆیە لە نێو دانیشتنەکەدا رەوشێکی نا هەموارى دروست کرد كه شەڕە قسەی تووندی لێکەوتەوە لە نێوان پەرلەمانتارانی کورد و ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا". نەجیبە نەجیب، ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا بارگرژی باڵی بەسەر پەرلەمانی عێراق داکێشاوە و هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوە و هەوڵدان, بۆ هێور کردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
د.سەعید خۆشناو، پەرلەمانتار و ئەندامی فڕاکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند "قازی مەحمود حەسەن، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بەهەموو شێوەیەک رەتیکردەوە کە کەسوکاری قوربانیان ئەنفال قەرەبوو بکرێنەوە". ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها گوتی"لە بەرامبەر ئەو رەفتارەی کە ئەنجامیداوە، پەرلەمانتارانی کورد سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات". د.سەعید خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد "کە ئەگەر ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی خۆی راست نەکاتەوە، ئەوا هەموو پەرلەمانتارانی کورد بە سەرجەم فڕاکسیۆنەکانەوە هەڵوێست وەردەگرن".
نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!
کۆمەڵانی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی خەڵکی کوردستان!
پارت و ڕێکخراو و کەسایەتییە شۆڕشگێڕ و سیاسییەکانی کوردستان!
ڕێکخراوەکانی سیاسی و مەدەنی و پارێزەرانی مافی مرۆڤی ئوروپا !
سەدان ساڵە کوردستان داگیر‌و نەتەوەکەشی زۆر دڕندانە کەوتۆتە بە هێرشی ناڕەوا و نامرۆڤانەی داگیرکەرانی کوردستان و بێبەش کراوە لە هەر جۆرە ماف و ئازادییەک، ئەمە وێڕای ئەوەی کە ڕۆژ نییە چەندین کەس لە ژنان و پیاوانی نەتەوەکەمان بە شێوە و بیانووی جۆراو جۆرەوە لە بەندیخانەکان ئەشکەنجە و ئازار یان لە سێدارە نەدرێن و لە نێو وڵاتی خۆشیان دا نەردێنە بەر دەسڕێژی گوللـەی هێزی داگیرکەر و شەهید نەکرێن، لە بەرانبەر هەموو هێرش و پەلامارێکی دڕاندانەی هێزی پڕ چەک و بێ بەزەیی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان و لە پێناو پاراستنی وڵات و نەتەوەکەمان، ئەگەر لە نێو ماڵی خۆمان دا دەست بۆ چەک بەرین لە پێناو پارێزگاری کردن لە ژیان و سەر و ماڵی خۆمان، ئەوە بە شەڕخواز و شەڕ هەڵگیرسێنەر تاوانبار دەکرێین و دەهۆڵی تیرۆریست بوون و شەڕخوازیمان بۆ هەڵدەگرن بۆ ئەوەی بێ بەزەییانەتر لە پێشوو بمانکوژن و بمانچەوسێننەوە، سەروەت و سامانی وڵاتەکەمان بە تاڵان دەبەن و دەیگۆڕنەوە بە بۆمبی ژاراوی و جارێکی دیکە بەسەرمانیدا دەڕێژن، کەچی ئەگەر هاوار بکەین و ناڕەزایەتی دەربڕین تاوانبارین بە سەربزێوی و یاخیبوون و یاساشکێنی.
هیچ کەس و لایەنێک نییە ئاگاداری ئەو ڕاستییە نەبێت کە ٢٥٦ ڕۆژە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕێگای هەرجۆرە دیدار و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەر یەک لە پارێزەر و بنەماڵەکەی پێنەدراوە، لەم ماوە دوور و درێژە و هەر جارەی بە بیانویەک و هەر هەفتەی بە بەهانەیەک ڕێژیمی داگیرکەری تورک ڕێگری کردووە لە هەر جۆرە دیدار و چاوپێکەوتنێکی بەڕێز ئۆجەلان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دوورگەی ئیمرالی شوێنێکی شێ‌دار و نەگونجاوە بۆ ژیان و زەرەری زۆری هەیە بۆ زۆر لە بەشە هەستیارەکانی لەشی مرۆڤ و بەتایبەت هەناسەدان، کەچی بەڕێز ئۆجەلان لەم شوێنە دا زیاد لە زیاتر لە ١٣ ساڵە زیندانی و ٢٥٦ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی ناوبراو نییە و نازانرێت کە بارودۆخی جەستەیی بەڕێز ئۆجەلان لە چ ئاستێکدایە.
داگیرکەرانی کوردستان و تەنانەت دونیای دەرەوەش ئەگەر هەتا ئێستا کوردیان تاوانبار دەکرد بە شەڕخواز و تاوانی شەڕکردنیان دەدانە پاڵ، ئەوە ئێستا لە پێناو کردنەوەی دەرگای دیدار و چاوپێکەوتنەکان، لە پێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان و ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەڕێز ئۆجەلان دا، ماوەی ٥٢ ڕۆژە نزیک بە ١٥٠٠ بەندکراو لە بەندیخانەکانی دەوڵەتی تورک و چەندین چالاکی سیاسی و مەدەنی لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە لەپێش چاوی ئەوانەی بەند و بڕگەکانی مافی مرۆڤ دەنووسنەوە٣٩ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە ڕێگای خەباتی مەدەنییەوە داوای سەرەتاییترین مافی شەرعی و یاسایی بۆ بەڕێز ئۆجەلان وەک بەندکراوێکی ڕێگای ئازادی و ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن، ئاشکرایە کە مانگرتنی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە بەندیخانەکانی دەوڵەتی تورک و لە جەرگەی ئوروپای پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئازادی و وەدیهێنانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی دایە، کەچی ئەوە لە دوو مانگ نزیک دەبێتەوە و باری تەندروستی و لەشساغی مانگرتوان بەرە و لاوازی دەچێت، بەڵام پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان و کۆمەڵگای مەدەنی و نێونەتەوەیی گوێی خۆیان ئاخنیوە و چاویان لە ئاست راستییەکان نوقاندووە، ئەدی کوان ئەوانەی دەم ئازادی و مافی مرۆڤ دەدەن، لە کوێن ئەوانەی دەڵێن پارێزەری ئاشتی و پێکەوە ژیان و ئاسوودەیی مرۆڤەکانن، چیان بەسەر هاتووە ئەوانەی پارێزگاری لە نەتەوە مەزلوم و ستەملێکراوەکان دەکەن، ڕێکخراوی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی لە کام دونیا و هەسارە دا دەژین و کەی گوێبیستی داد و هاواری نەتەوەی کورد دەبن، ئەوە کچان و کوڕانی کوردن و بە بەر چاوی دونیای مرۆڤایەتی و ناوەندەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤەوە خەریکە سەبر سەبر گیان لەدەست دەدەن و دەبنە قوربانی لەپێناو وەدەستهێنانی سەرەتاییترین مافی ئینسان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دێمۆکراسیخوازان لە کوێن و بۆچی لە خەوی قوڵی قازانج و بەرژەوەندیخوازی ڕانابن، ئەی نابینن ڕۆڵەکانی نەتەوەی زوڵم لێکراوی کورد لە زیندانەکانی تورکیا و لە جەرگەی ئوروپا و لە پێناو مافی مرۆڤ دا خەریکە گیان لەدەست دەدەن.
هەر لەم ڕوانگەیەوە پارتی ئازادی دێمۆکراسی کوردستان، وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی شۆوێنیستانە و نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورکیا، پشتیوانی بێ ئەملا و ئەولای خۆی لە داخوازی مەشروع و یاسایی مانگرتوانی بەندیخانەکانی دەوڵەتی تورکیا و شاری ستراسبۆرگ دەکات، هەروەها داواکارە لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی کوردستان، ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان و سەرجەم مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەی چیتر بێ دەنگ نەبن بەرانبەر بە هەڵوێستی دژە مرۆڤانەی دەوڵەتی تورک بەرانبەر بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان.
کوردان و ئازادیخوازان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ پێویستە بەبێ لەبەر چاوگرتنی ئیدئۆلۆژی و بیروباوەڕ و فکریەتی سیاسی پشتیوانی بکەن لە مانگرتوانی نێو بەندیخانەکانی تورکیا و ستراسبۆرگ، گومانی تێدانییە کە سەرکەوتنی مانگرتوان سەرکەوتنی مافی مرۆڤە بەسەر دیکتاتۆری و سیستەمی دژە مرۆیی و وەدەست خستنی سەرەتاییترین مافی مرۆڤێکی ئازادیخوازە لە بەندیخانەی دەوڵەتێکی دژ بە ئازادی و بنەماکانی مافی مرۆڤ، لە بەرانبەریش دا بەچۆک داهاتن و شکانی مانگرتوان، واتای تێکشکانی ئازادی و مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتییە بەرانبەر بە دیکتاتۆری و سیاسەتی دژە مرۆیی.
هەر لەم پێویەندییەش دا داوا لە سەرجەم هێز و لایەن و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی کوردبوون بکەن بە بنەمای هاوکاری و هاوفکری و هاوهەڵوێستی، نەتەوەکەمان پێویستە هاو دەنگ و هاوهەڵویست پشتیوانی بکەن لە دەنگ و داخوازیی مانگرتوان لە پێناو سەرکەوتن بە سەر دیکتاتۆر و پێشێلکەرانی مافەکانی مرۆڤ، ئێمەی کورد پێویستە چیتر بێدەنگ دانەمێنین و شاهێدی مەرگی خوشک و برایانمان نەبین کە لە پێناو وەدەست خستنی سەرتاییترین مافی مرۆڤ زیاد لە ٥٢ ڕۆژە بە برسێتی سەر دەنێنە سەر سەرین، لەم پێناوە دا دەبێ کوردان سنووری جیاوازی بیر و بۆچوونی سیاسی و خەت و ڕێبازەکان وەلابنێن و کوردانە بڕواننە دۆزی ڕەوای نەتەوەی گەورەی کورد و سەرکەوتنی نەتەوەکەمان لە هەر کام لە پارچەکان بە سەرکەوتنی سەرجەم نەتەوەی کورد و شکست و نەهامەتییەکانی بە تێکشکانی نەتەوەی گەورەی کورد بزانن، وەک چۆن دوژمنان لە کوشتن و زیندانی و ڕاونان و دەرکردن دا، لە سوتاندن و کیمیا باران و ڕووخاندن و کوێرکردنەوەی کانیاوەکان دا بێ ڕەحمانە و بە یەک چاو دەڕواننە سەرجەم نەتەوەی کورد و کۆمەڵگای خەڵکی کوردستان و وڵاتی داگیرکراومان، پێویستە ئێمەی کوردیش لە دوژمنەکانمانەوە فێری یەکگرتن و هاوهەڵوێستی و پارێزگاری کردن لە یەکتری بین، لە کاتە هەستیارەکان و لە پێناو سەرکەوتن بەسەر داگیرکەران دا پێویستە بیروباوەڕی سیاسی و خەت و ڕیبازەکان وەلابنێین و کوردایەتی و کورد بوون و خزمەت کردن بە کوردستان و نەتەوەکەمان بکەین بە بنەمای سیاسەتی کوردانەمان لە پێناو ئازادی کوردستان و نەتەوەی گەورەی کورد دا.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی گەورەی کورد
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان
٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
هه‌ولێر 8ی نیسان/ ئه‌پرێل (PNA)-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، وێڕای ئاشكراكردنی به‌رنامه و پلانێكی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق كه نووری مالیكی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ڕایگه‌یاند "زانیاریی وردم لایه كه له كۆبوونه‌وه‌یاندا باس كراوه كه به فڕۆكه‌ی (ئێف 16) و تانك و زریپۆش كورد له هه‌ولێر وه‌ده‌ر ده‌نێن. جارێكی دیكه ده‌ڵێم ئه‌مه به ئاماده‌ییی مالیكی بووه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێ سنوور بۆ ئه‌مه دابنرێ، سنوور بۆ ئه‌و هه‌وڵه ترسناكانه دابنرێ دیكتاتۆرییه‌ت بینا نه‌كرێته‌وه."
سه‌رۆك بارزانی، به ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق ڕێك ده‌خه‌ن، بهَڵكو كۆتایی به كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق بهێنرێت، دوور له هه‌ر موجامه‌له‌یه‌ك. "له ئه‌گه‌ری ڕهتكردنهوهیشی له لایه‌ن مالیكییه‌وه یان به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی، ئێمه‌یش له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه."
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بابه‌تگه‌لی پێوه‌ست به قه‌یرانی عێراق و هه‌رێمایه‌تییه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌ر له سێ ڕۆژ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیی بۆ ئێران ناردووه تاكوو كێشه‌ی عێراق بخاته به‌ر باس. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و له‌باره‌ی مافه‌كانی كورده‌وه، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریادا نه‌گه‌یشتووه به به‌ره‌نجامێكی ڕوون.
له‌و دیداره‌یدا كه ئهمڕۆِ بلاَو بووه‌ته‌وه، بارزانی ده‌ڵێت كه "بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به وردی دیت و تێڕوانینی خۆمانمان خستووه‌ته ڕوو، به‌لامه‌وه زۆر گرنگه كه ناسنامه‌ی عێراق بزانم و كام عێراقیه كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟ هه‌ڵوێستیان له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا چییه، به‌مه‌یش گه‌یشتم به‌و به‌ره‌نجامه‌ی كه دڵنیابم له‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی و فیدڕاڵه. ئه‌وان (ئه‌مه‌ریكاییه‌كان) جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به كوردستان و گه‌لی كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌یش به لای منه‌وه بابه‌تێكی گرنگه."
مه‌سعوود بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ها بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات ده‌گێڕێته‌وه كه پێشنیازی كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كه دۆخی ئێستای عێراق گوزارشت له هه‌بوونی قه‌یران ده‌كات، به‌و واتایه‌ی كه ڕه‌گیان داكوتاوه، پێویسته چاره بكرێت. بۆ چارهكردنیشی پێویسته دۆستانی عێراق پشتیوانی بن، نه‌ك چاوه‌ڕێ بن له ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر ولاَتێكی دیكه بێت و چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه. "له‌به‌ر ئه‌وه من پێشنیازم كرد كه بۆ ده‌ربازكردنی ولاَت له‌م قه‌یرانه سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆ ببنه‌وه، یان چاكسازیی دۆخه‌كه یانیش په‌نابردنه به‌ر ڕێگه‌چاره‌ی دیكه. چونكه مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای، شێوازی ئێمه نییه. عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیكتاتۆرییه‌ت، ده‌ستگرتن به هه‌موو جومگه‌كانی دهستهلاَتهكانهوه. به‌مه‌یش هه‌مووان په‌راوێز ده‌خرێن، سیسته‌می نوێ له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سیك هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ئه‌وه‌یش ده‌مێنێته‌وه له‌ژێر سایه‌ی به‌خششه‌كانی سه‌رۆكی نوێ‌دا ده‌ژی. ئه‌م نۆرمهیش له حوكمداری قبووڵ ناكرێت و شتێكی نه‌بووه. هه‌موومان تێكۆشاوین، هه‌موو عێراقییه‌كان تێكۆشاون و هێزه سیاسییه‌كان دژبه دیكتاتۆرییه‌ت و سه‌ددام حوسێن وه‌ستانه‌وه و قوربانیی زۆریان دا، به هیچ كلۆجێك نایشبێت ده‌ست به دهستهلاَتهوه بگیرێت."
بارزانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، له هه‌ولێر بێت یان جێگه‌یه‌كی دی، له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراقدا ده‌بێت و پێویسته به‌رپرسیارانه له دۆخی ئێستا بكۆڵرێته‌وه، نه‌ك موجامه‌له هه‌بێت و ناشبێت چاره‌یه‌كی كاتی و سڕكردنی كێشه‌كان پێڕۆ بكرێت، یان چاره‌یه‌كی ڕیشه‌یی و قووڵ، یانیش هه‌ریه‌كێك ڕێگه‌ی خۆی ده‌زانێت. ده‌بێت واده‌یه‌كی كورتخایه‌ن بۆ چاره‌ی كێشه‌كان دیاری بكرێت. "له ڕاستیدا ئێمه له به‌ڵێن و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ماندوو بووین، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره جیددی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، ئه‌گه‌ر وهلاَمیش بۆ ئه‌مه نه‌بێت، قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێت."
هاوكات له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یشدا كه نووری مالیكی، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌رجدار ڕه‌ت بكاته‌وه، بارزانی ڕایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه ته‌نیا بۆ كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانه، ئه‌گه‌ر هاتوو مالیكی كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه ئه‌وا ئێمه‌یش ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و له حوكمدا بمێنێته‌وه. ده‌بێت ڕاشكاو بین؛ یان چاره‌كردنی دۆخه‌كه یانیش به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێك كه مایه‌ی قبووڵكردن نییه كه كه‌سێك ده‌ست به‌سه‌ر كۆی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بگرێت و به ویستی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وانی دی په‌راوێز بخات، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانیش بمێنێته‌وه، ئه‌مه به هیچ كلۆجێك قبووڵ ناكرێت."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه كه كێ له‌م ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنی دهستهلاَتهوه له لایه‌ن مالیكییه‌وه به‌رپرسه، بارزانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقی تۆمه‌تبار كرد، ڕایگه‌یاند "هێزه‌كان له مالیكی زیاتر به‌رپرسیاره‌تیی دۆخه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه. ئه‌وان (هێزه‌كان) بێده‌نگ بوون و مالیكیش هێدی هێدی چاوی له دهستهلاَت ده‌بڕی، ئه‌وان به شتی دییه‌وه سه‌رقاڵ بوون تاكوو دۆخه‌كه به‌م ڕۆژگاره‌ی گه‌یشت. ئێستا ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه، سه‌رۆكی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، حاكمی گشتیی سه‌ربازییه، وه‌زیری به‌رگرییه، وه‌زیری ناوخۆیه، به‌ڕێوه‌به‌ری موخابه‌راته، دواجاریش داوای له سه‌رۆكی به‌نكی نێوه‌ندی كردووه كه دامه‌زراوه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت. چ له دهستهلاَتهكان ماوه‌ته‌وه ئه‌و چاوی تێ نه‌بڕیبێت، ئه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت چۆن ده‌بێت؟"
سه‌رۆك بارزانی، زیاتر ڕوونی كرده‌وه "ده‌ستوور ڕێی داوه 5 تا شه‌ش فیرقه‌ی سه‌ربازی هه‌بێت و هه‌ر سه‌رۆك فیرقهیهكیش ده‌بێت متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، بهلاَم له جیاتی شه‌ش ئێستا شازده فیرقه هه‌ن، ئه‌مه جگه له هێزی تایبه‌ت كه هه‌ر هه‌موویشیان سه‌ر به سه‌رۆكی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، یان سه‌ر به مالیكین كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیی سوپایش ده‌كات، نه‌ك سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركان و هیچ به‌رپرسێكی دیكه‌ی سه‌ربازییش، ته‌نیا نووسینگه‌ی سه‌رۆكی گشتی نه‌بێت (مالیكی). با له په‌رله‌مان بپرسین ئه‌رێ هیچ یه‌ك له سه‌رۆكی فیرقهكان به‌پێی ده‌ستوور كه به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانه، دامه‌زراون؟ چ پێشێلكردنێك له‌مه زیاتر بۆ ده‌ستوور هه‌یه؟ مه‌ترسیدارتر له‌مه بیناكردنی سوپایه‌كه كه ته‌نیا سۆز(وه‌لا)ـیان بۆ ته‌نیا كه‌سێك هه‌بێت، ئه‌مه كاره‌ساته، له نێو سوپادا هه‌ن وه‌ها بیر ده‌كه‌نه‌وه كه له كاتی ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی نوێ و سه‌رده‌می، ئامانجیان وه‌ده‌رنانی كورده له هه‌ولێر و سهلاَحهددین، ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی سوپادا كه مالیكی تێیدا ئاماده بووه، باس كراوه."
بارزانی زیاتر له باره‌ی به‌رنامه و پلانی ئه‌وانه‌وه ڕایگه‌یاند كه "زانیاریی وردم لایه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس كراوه كه به فڕۆكه‌ی (ئێف 16) و تانك و زریپۆش، كورد له هه‌ولێر وه‌ده‌ر ده‌نێن. جارێكی دیكه ده‌ڵێم ئه‌مه به ئاماده‌ییی مالیكی بووه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێ سنوور بۆ ئه‌مه دابنرێ، سنوور بۆ ئه‌و هه‌وڵه ترسناكانه دابنرێ دیكتاتۆرییه‌ت بینا نه‌كرێته‌وه."
پاشماوه‌ی دیمانه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیكه‌دا بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه.
رێکخراویی مافی مرۆفی کوردستان لە هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆیدا، رایگەیاند: کە لە کاتێک دا پێ دەنێتە هەشتەمین ساڵی دامەزرانی رێکخراوەکەیان، بەداخەوە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەی سیستماتیک هەروا لە ئارا دایە، بەڵام بەۆحالەش هەڕەشە، زەخت وگوشار، سنووردار کردن و بەندکرانی ئەندامانی چالاکی رێکخراوەکە بە تایبەت دامەزرێنەر و بنیاتنەرەکەی محەممەد سەدیقی کەبوودوەند نەیتوانیوە و ناشتوانێ ئێمە لە ئەنجامدانی ئەرک و رەسالەتی ئینسانیمان سل بکاتەوە و هەروا و بگرە قایمتر لە پێشووش پابەند بە ئامانج و ئارمانەکانی مافی مرۆڤ راوەستاوین. لەکۆتاییدا
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە دەستپێکی هەشتەمین ساڵی چالاکی و تێکۆشانی رێکخراوەکەیان وەک دەسپێکێک بۆ هەوڵدانێکی شێلگیرانە دەڕوانین و هیوادارن لەم ساڵەدا، شاهیدی ئازادیی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، عەقیدەتی و ویژدانی بن کە بەناحەق لەزینداندا راگیر کراون.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت"ئەگەر دیكتاتۆرمان پێ رانەگیرێت ئەوا لەگەڵ عیراقێكدا نابین، دیكتاتۆرێك فەرمانڕەوایی بكات"
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی دیدارێكدا كەئەمڕۆ رۆژنامەی (الحیاە) بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە"دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سەركردەكانی هێزە سیاسییەكانی عیراق دەكات و ئەگەر مالكی ئامادەبوونی كۆبوونەوەكەی رەتكردەوە، یان بەشێوەیەكی ئیجابی وەڵامی نەدایەوە، ئەوا مانەوەی وەك سەرۆكی حكوومەتی عیراق رەتدەكەینەوە"
بارزانی لەچاوپێكەوتنەكەدا باس لەدیدارەكەی دەكات لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكاو جێگرەكەیداو دەڵێت"لەدیدارەكاندا باسی ئەوەمكرد، ئێستا عیراق بە تەنگژەیەكدا تێپەڕ دەبێ و دۆخەكە پێویستی بە چارەسەرێكی بەپەلە هەیە، بۆیە پێشنیازی كۆبوونەوەی سەرانی هێزە سیاسییەكانی عیراقمان كرد بۆ رزگاركردنی وڵات"
ئەوەشی خستۆتەروو "كۆبونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخەكەیە بە گیانی بەرپرسیارێتی، نەوەك دۆزینەوەی چارەسەری كاتی و هێوركەرەوەی تەنگژەكە، راستییەكەی ئەوەیە ئێمە لە بەڵێن و كۆبوونەوە بێ ئەنجامەكان شەكەت بووین و پێویستە كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوە بێت"
لەبارەی ئەگەرەكانی رەتكردنەوەی بەشداربون لەو كۆبوونەوەدا لەلایەن نوری مالكییەوە، بارزانی گوتویەتی" ئەگەر مالیكی ئامادەبوونی كۆبوونەوەكەی رەتكردەوە، مانەوەی لە فەرمانڕەوایەتی رەتدەكەینەوە"
بارزانی لەبارەی بەردەوامیدان بەهاوبەشی مالكی دەڵێت"ئێمە هەوڵدەدەین ئەوەی لەدەستوردا هاتووە جێبەجێی بكەین، بوونی وەزیر لەحكومەتەكەی مالكیدا بەمانای هاوبەشی نایەت، وەزیرەكان فەرمانبەرن لەلای مالكی ئەمەش قبوڵكراو نییە"
بارزانی ئەوەشی خستۆتە روو دۆخەكەیان پێ قبوڵناكرێت و گوتوشیەتی "ئەگەر دیكتاتۆرمان پێ رانەگیرێت ئەوا لەگەڵ عیراقێكدا نابین دیكتاتۆرێك فەرمانڕەوایی بكات"
هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەداوایەكی رەسمی سەردانی ئەمریكای كرد‌و لەگەڵ هەریەكە لە باراك ئۆباما‌و جۆبایدندا كۆبوویەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی عیراق.
پارتی ئاشتی‌و دیموکراسى له باکووری کوردستان لەوانەیە رووبەڕووی کەیسی داخستن ببێته‌وه لە دادگای دەستووری تورکیا، دوای 3 ساڵ لە راگرتنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى دیموکرات DTP لەلایەن هەمان دادگاوه.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزرانی خۆی رێورەسمێکی لە بناری قەندیل بە بەشداریی چەندین لایەن پێک هێنا بەڵام زۆربەی هەرە زۆری حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە نەبوون لەو رێورەسمە دا بەشدار بن.
پژاک رۆژی ١٨ی خاکەلێوەی وەک رۆژی دامەزراندنی خۆی راگەیاندووە و هەر بەم بۆنەیەوەش رۆژی هەینی رێورەسمێکی لە بناری قەندیل پێکهێنا کە تییدا ژمارەیەک لایەن لە بەشەکانی کوردستانەوە تییدا بەشدار بوون و بە تایبەت لایەنەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان حوزوری بەرچاویان هەبوو.
لە ناو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا نوێنەرانی لایەنەکانی پارتی ئازادی و یەکێتی شۆرشگێڕان و سازمانی خەبات بەشدار بوون. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە سەرچاوەیەک لە پژاک ئاشکرای کرد کە زۆربەی حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵات بۆ بەشداری و خوێندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی بانگ کرابوون بەڵام و‌ڵامیان بە داواکەی ئەوان نەداوەتەوە.
حیزبەکانی رۆژهەڵات پژاک وەک لقێک لە پەکەکە دەناسن و پێیان وایە پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئامانجی تایبەتیی خۆی ئەو رێکخراوەی بۆ رۆژهەڵات ساز کردووە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، دواى گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان هه‌وڵه‌كانم بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌خه‌مه گه‌ڕ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراودا، چونكه وه‌كو جاران ناتوانین چاوه‌رێ بكه‌ین.
له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵى ئاسمانى (حوره) مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ره‌وشێكی تازه له ناوچه‌كه هاتووه‌ته‌كایه‌وه بۆیه گرنگ ئه‌وه بوو بۆمن هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و خودی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی ببیستین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌م بیست كه هیوام ده‌خواست بیبیستم".
بارزانى گوتى "ئۆباما بڕیاریداوه پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى خۆى بێت به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد‌و بایه‌خ به عێراق‌و كوردستانیش بدات، هه‌روه‌ها ئۆباما ئاماژى به‌وه‌داوه كه دژی تاكڕه‌وییه له حوكمه‌تدا".
بارزانى گوتیشى "ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌ینه‌وه، چونكه رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ته‌نها تایبه‌ت نییه به پێكهێنانی حكومهتو سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق، به‌ڵكو رێككه‌وتننامه‌یه‌كه بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه، به‌رپرسیارێتی ره‌وشی ئاڵۆزی ئێستای عێراقیش له ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و كه‌سانى دهورووبهرییهتی".
له‌باره‌ی ئامانجی لێدوانهكانیشیهوه گوتى "لێدوانه‌كانم بۆ ئیستیفزاز و فشار نییه، به‌ڵكو واقیعه، ئێمه له بهڵێنو چاوه‌ڕوانی بێزار بووین، مافی چاره‌نووس مافێكی ره‌وای خۆمانه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیم له‌كاتی گونجاوی خۆی‌و دوور له توند‌و تیژی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مافی كوردم له‌هه‌موو ناوچهیهكو به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی"، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌مێنێته‌وه، بارزانی گوتی "تا ئه‌و كاته‌ی كه عێراق به گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره حوكم بكرێت، كه ئێستا به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه نابرێت".
له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى وردستان گوتى "ئێمه پیاده‌ی مافی خۆمان ده‌كه‌ین‌و دژایه‌تی كه‌س ناكه‌ین، ئێستاش هاوكێشه سیاسییه نێودهوڵهتیو هه‌رێمییه‌كان زۆر گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌س بیری بۆی نه‌ده‌چوو ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه‌و ئاسایی بووه‌ته‌وه".
بارزانى گوتیشى "مالیكى له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانم بووه، ئێستا به برای خۆمی ده‌زانم، چونكه من كێشه‌ی شه‌خسیم له‌گه‌ڵیدا نییه، من گرفتم له‌گه‌ڵ شێوازی دهستهڵاتدارایهتیهكهیدا هه‌یه، چونكه ئه‌و ئێستا خۆی كردووه‌ته حاكمی موتڵه‌ق له عێراقدا".
لە واشنتۆن به سه‌رپه‌رشتیی "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان, یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانیی کوردستان – ئه‌مریکا, به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا دێڤید تیفووری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌که وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بو ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهکهیاندا , له بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا دوا و گه‌شاوه‌یی ئابووری و بارزگانی هه‌رێمی کوردستانیشی , وه‌ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ دروستکردنی ئه‌نجوومه‌نه هاوبه‌شه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم , دانا.
پاشان سه‌رۆک بارزانی له وته‌یه‌کیدا بۆ ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که , سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان و پێشکه‌وتنه ئابووری و بارزگانییه‌کانی هه‌ریمه‌که‌ی ڕوون کرده‌وه و کراوه‌یی تێکڕای ده‌رگاکانی هه‌رێمیشی به‌ڕووی کۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌کانی ئه‌مریکادا دووپاتکرده‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکاشی وه‌ک که‌ناڵێکی دیکه بۆ پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ر له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا , ژه‌نراڵی خانه‌نشین و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا جه‌ین جه‌یمس وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا به‌بایه‌خه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که دوا و ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداریکردنێکی چالاکانه له پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.
پاشان گفتوگۆیه‌کی کراوه له نیوان سه‌رۆک بارزانی و ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو که تیاییدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕوونترکرانهوه , پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌که‌ش , ئێواره خوانێکی ڕێزلێنان بۆ سه‌رۆک بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا ڕێکخرا و تیایدا ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی و بازرگانی و خاوه‌ن کار و کۆمپانیا ئه‌مریکی و کوردستانییه‌کان به‌شداری بوون , له‌و ڕێوڕه‌سمی ئێواهخوانهشدا سه‌رۆک بارزانی ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
رووداو- واشنتن
ئەمشەو چوارشه‌ممه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی سپی، لەگەڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا کۆبووە.
له دیدارەکەدا، ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا تاوتوێ كرا .
هەر ئەمڕۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەجیا، لەگەڵ هەریەک له جۆزێف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆبووە.
رووداو- بەغدا
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند "ئێران پێشنیاری کردووە که وتوووێژی ئێران و وڵاتانی 5+1 که تایبەته به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە جیاتی تورکیا لە عێراق بەڕێوە بچێت.
به گوتەی زێباری، شاندێکی ئێرانی دۆینێ سێ شەممە، به فەرمی ئەو پێشنیارەیان به بەغدا داوە.
ئەو داوایەی ئێران لە کاتێکدایه کە سەرەتای ئەم هەفتەیه، هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو که ووتوووێژەکانی تایبەت به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ئیستەمبۆڵی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
رووداو-واشنتن
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه یاوه‌رى سه‌فه‌ره‌كه‌ى بارزانییه بۆ ده‌ره‌وه له واشتنه‌وه به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، به‌رێز مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ به‌رێز باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه".
رووداو-واشنتن:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاشنایه به كێشه، بزووتنه‌وه‌كه‌ی دووچاری چه‌ندین شه‌ڕ هاتووه، خیانه‌تی دیپلۆماسی بینیووه، هه‌تا بینیوویه‌تی كه چۆن چه‌كی كیمیاوی دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كارهاتووه، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌سه‌ربردنی ژیانیان له ناوچه‌یه‌كی دژواری نێوان به‌غدا، دیمه‌شق، تاران و ئه‌نقه‌ره.
رووداو- هه‌ولێر د.به‌رهه‌م له وتاری ماڵئاواییدا رایگه‌یاند "ئاسته‌نگی گه‌وره‌و جیدمان هاته پێش و ویستیان گه‌مارۆمان بده‌ن، هه‌ندێ جار دڵڕه‌قانه نیشانه‌یان لێگرتین"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "هه‌ندێ رووداو زۆر قورس له‌سه‌ر دڵم كه‌وتنه‌وه" و هیواشی خواست نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته "سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی".