رووداو- هه‌ولێر د.به‌رهه‌م له وتاری ماڵئاواییدا رایگه‌یاند "ئاسته‌نگی گه‌وره‌و جیدمان هاته پێش و ویستیان گه‌مارۆمان بده‌ن، هه‌ندێ جار دڵڕه‌قانه نیشانه‌یان لێگرتین"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "هه‌ندێ رووداو زۆر قورس له‌سه‌ر دڵم كه‌وتنه‌وه" و هیواشی خواست نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته "سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی". د. به‌رهه‌م ساڵح به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد تیشكی خسته چه‌ند وێستگه‌یه‌كی كاری دوو ساڵی حكومه‌ته‌كه‌ی و سه‌رنج و تێبینه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو. د. به‌رهه‌م ساڵح، له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی من له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ، كه پێكهاته‌ی لیستی كوردستانین، كۆتایی دێت . ئه‌م ئه‌ركه بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی به‌جێده‌هێڵم. هه‌ر لێره‌وه‌ش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، پێویسته هه‌موومان پشتیوانی خۆی و كاك عیماد و هه‌ڤاڵه‌كانیان بین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بره‌وان به چاكسازی و كاروانی ئاوه‌دانی و نوێبوونه‌وه‌ی كوردستانه‌كه‌مان". د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له 28\10\2009 شه‌ره‌فی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تم پێ سپێردرا و له‌گه‌ڵ كاك ئازاد به‌رواری و هه‌ڤاڵانم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیمان گرته‌ئه‌ستۆ، زۆرباش له‌بیرمه له یاریگای هه‌ولێرو له كاتى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7دا له‌حزوری ئێوه‌دا وتم، "ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ئاسانی جێبه‌جێناكرێت، بێگومان ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی جدی له‌به‌رده‌مدان، كه‌رووبه‌ڕوی به‌رژوه‌ندی و پاشماوه‌ی كێشه‌كانی رابردومان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین". هه‌رواش ده‌رچوو. د.به‌رهه‌م هه‌ر له‌و وتاره‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له دووساڵی رابردوودا ، له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی ئالۆزو دژوار‌دا، له دۆخێك‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی په‌نگخواردوی ئه‌زموونی حوكمڕانی كورد ته‌قینه‌وه‌و ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزیش بۆ یه‌كه‌مجار هاته ئاراوه، سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی و جێی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك، كه ئه‌ركی چاكسازی و پێشكه‌كه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رقه‌راركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ، "كارێكی سه‌خت و دژوار بوو"، به‌ڵام وه‌ك د.به‌رهه‌م ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "له‌م ماوه كورته‌دا به پشتیوانی دڵسۆزان، ده‌توانم بڵێم به‌شێكی گرنگمان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ چوار ساڵ پێشكه‌شیان كردبوو، له‌قازانجی ئێوه جێبه‌جێكرد". د.به‌رهه‌م ساڵح تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ماوه‌ی كاركردنی له كابینه‌ی حكومه‌تدا به‌ده‌ستیان هێناوه و گوتی "سه‌ربه‌رزم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانم، كه توانیمان له‌م ماوه‌یه‌دا خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خێزانه ئه‌نفالكراو و كیمیابارانكراوه‌كان بكه‌ین به زیادكردنی موچه‌و پێدانی زه‌وی و دروستكردنی خانووبه‌ره بۆیان. هه‌روه‌ها بڕینه‌وه و زیادكردنی موچه بۆ زیندانیانی سیاسی و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "توانیمان ده‌رگای دامه‌زراندن هه‌رنه‌بێت تاراده‌یه‌ك دوور له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و واسته‌و ده‌ستوه‌ردان بۆ هه‌مووتان بكه‌ینه‌وه‌و به‌رنامه‌ی بیمه‌ی بێكاری و قه‌رزی بچووك بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان به‌بێ ته‌زكیه‌و ته‌زكیه‌كاری بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی به‌ره‌وشی ژنان و ئافره‌تان بده‌ین" . هاوكات د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه "له‌م دووساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك كاری گرنگمان ئه‌نجامدا، توانیمان تا ڕاده‌یه‌ك به‌گژ گه‌نده‌ڵی و به‌رژوه‌ندی ناڕه‌واو پاوانخوازیدا بچینه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاشكاویش ده‌یڵێم له‌هه‌ندێ بواردا نه‌مانتوانی وه‌كو پێویست سه‌ركه‌وتوو بین، نه‌مانتوانی تێكه‌ڵاوی حزب و حكومه‌ت به‌ته‌واوی بنبڕ بكه‌ین، نه‌مانتوانی هه‌موو موڵكی گشتی كه‌لای ئه‌م و ئه‌وه وه‌ربگرینه‌وه، حكومه‌ت به‌یه‌كجاری یه‌كبخه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم سه‌ره‌تایه‌كی گرنگمان ده‌ستپێكردو هیوادارم هه‌ڤاڵه‌كانی دوای ئێمه كاری باشتری بۆ بكه‌ن.بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌مایانه". به‌شتێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ته‌رخان كرابوو به رووداوه‌كانی 17ی شوبات و گوتی "له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا هه‌ندێ رووداوی نه‌خوازراو و نه‌ویستراو روویاندا‌و زۆر قورس له‌سه‌ر دڵم كه‌وتنه‌وه، به‌تایبه‌تی 17ی شوبات كه شه‌هید و برینداربوونی چه‌ندین رۆڵه‌ی په‌رۆشی چاكسازی و ئاوه‌دانی ئه‌م وڵاته له هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیسی لێكه‌وته‌وه ، هه‌روه‌ها په‌لاماری ناڕه‌وا بۆ سه‌ر باره‌گای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی". ئه‌و زیاتر گوتی "هه‌موو ئه‌مانه رووداوی دڵته‌زێن و نه‌خوازراو بوون، له‌وكاته‌دا هه‌موو هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌بوو سنوری توندوتیژیه‌كان به‌رته‌سك كه‌ینه‌وه و وابكه‌ین كه‌مترین خوێنی هاوڵاتیان بڕژێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی روویدا، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه نه‌كرایه، به‌دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كان دڵته‌زێنتر و ناكۆكیه‌كان قوڵتر ده‌بوونه‌وه، كه هیودارام له‌ساڵانی داهاتوودا ئه‌زمونه‌كه‌مان به‌دووربێت له‌م جۆره رووداوانه". د.به‌رهه‌م هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستان به رابووردوومان و به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌وروبه‌رمان ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌رمان ده‌داتێ. ئاماره‌كان پێمانده‌ڵێَن ئاسۆیه‌كی فراوان له‌به‌رده‌م كوردستان كراوه‌ته‌وه. گه‌شه‌ی ئابووری له كوردستان له ئاستیكی باش دایه، وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تی گه‌یشتۆته 18ملیار دۆلار، هه‌ر له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری كوردستانیشدا". د.به‌رهه‌م له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا دڵخۆشه به‌ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان، ئاسووده‌یه كه كاری باشیان له‌به‌رژوه‌ندی هاووڵاتی ئه‌نجامداوه، گوتی "كارمان بۆ ئه‌وه‌كرد كه پاره‌ی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان بێ باج و سه‌رئێشه بۆ نه‌چووه سه‌ر، ویستیان گه‌مارۆمان بده‌ن، هه‌ندێ جار دڵڕه‌قانه نیشانه‌یان لێگرتین، ئاسته‌نگی گه‌وره‌و جیدمان هاته پێش، به‌ڵام كۆڵمان نه‌داو هاوسۆزی ئێوه ئێمه‌ی پشت ئه‌ستورتر كرد. چونكه له‌دڵه‌وه بڕوامان به‌وه هه‌بوو كه‌ئه‌م حكومه‌ته هی هه‌موو خه‌ڵكه به‌وانه‌ی ده‌نگیشیان پێنه‌داوه، هه‌تا ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌نه‌یاریش ده‌زانن جیامان نه‌كردنه‌وه". سه‌باره‌ت به‌كاری داهاتوویشیه‌وه، د.به‌رهه‌م ده‌ڵێ "به‌دڵنیایه‌وه پێتان ده‌ڵێم من ده‌ربه‌ستی هیچ پۆست‌و پله‌یه‌ك نیم، ته‌نیا خزمه‌تكردنی ئێوه و ئاینده‌ی میلله‌ته‌كه‌م نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانمه‌و هیچ منه‌تێكی تێدا نییه. بۆ من داهاتووی ئێوه‌و نیشتمانه‌كه‌م له‌هه‌موو كه‌س‌و پله و پۆستێك لا به‌نرختره، بۆیه هه‌موو وێستگه‌یه‌كی سیاسی ژیانی خۆم له خزمه‌تكردنی ئێوه‌دا به‌كار ده‌به‌م، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بم له‌هه‌وڵی ئاوه‌دانی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بره‌ودان به چاكسازی و خزمه‌تگوزاریدا ته‌رخان ده‌كه‌م ، هه‌رگیز سه‌نگه‌ری گه‌نجان و لاوانی نوێخوازی ئه‌م وڵاته، هه‌رگیز سه‌نگه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته به‌رناده‌م".