لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ھاووڵاتی و چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان بۆئەو یارمەتی و ھاوسۆزی و ئەو بەدەنگەوەھاتنەی بەرانبەر کوردانی ڕۆژئاوا دەریان بڕیوە و دەڵێت دیمەن و وێنەی ئێوەی ئازیز لە بەپیرھاتن و ھاوکاریی ھاونیشتیمانمان مێژوویین و قەت لە یاد ناکرێن.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە
خەڵکی سەربەزی کوردستان..
پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ھەموو ھاووڵاتی و چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری ھەولێری پایتەخت و دەورووبەری ڕادەگەیێنم، بۆ یارمەتی و ھاوسۆزی و ئەو بەدەنگەوەھاتنەی بەرانبەر خوشک و برایانی ڕۆژئاوامان ھەیانە و، بووەتە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵیی ھەموو لایەک.
ئێوەی سەربەرز لە زۆر وێستگەی مێژوویی دیکەشدا نیشتیمانپەروەری و نەجابەت و سەخاوەتی خۆتان نیشان داوە. دیمەن و وێنەی ئێوەی ئازیز لە بەپیرھاتن و ھاوکاریی ھاونیشتیمانمان مێژوویین و قەت لە یاد ناکرێن.
ئەو ھاوخەمی و بەخشندەییەی ئێوە بە ھیچ وشەیەک وەسف ناکرێت و ھێمایەکە بۆ ئەوەی کە خەڵکی دڵسۆز و قارەمانی وڵاتەکەمان وەک چۆن ھەمیشە ئامادەی بەرگری لە نیشتیمان و قوربانیدان بووە، لە چاکەخوازی و ھەستی مرۆڤدۆستی و وڵاتپارێزیش نموونەی بەرز و بێوێنەن. وڵاتێک خاوەنی ئەو خەڵکە ڕەوشتبەرزە بێت شایانی ھەموو شکۆمەندیێکە.
ھەموو کات ئەو ئومێدەم ھەیە کە گەلی ئێمە ئامادەیە لە ھەموو بارودۆخێکدا لە بەرخودان و نەتەوەپارێزی و مرۆڤسالاری ببێتە وانە و سەرمەشق بۆ ھەموو گەلانی جیھان. کە ئەو ھەست و سۆزە نەتەوەیی و مرۆڤپارێزیی ئێوەی خۆشەویست دەبینم، ئومێدم بە دواڕۆژی گەلەکەمان زیاتر دەبێت. ئەو ھەستەی ئێوە بۆ خوشک و براکانیشمان لە ڕۆژئاوا‌و پارچەکانی دیکەی کوردستان مایەی ئومێدێکی مەزنە.
بەپێویستی دەزانم سوپاسی ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پۆلیس و ئاساییش و ھاتووچۆ و شارەوانی و کەرتی تەندروستی و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێم و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لایەنە سیاسییەکان بکەم کە ھاوشان لەگەڵ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێرو دھۆک و سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و شوێنەکانی دی یارمەتیی کوردانی ڕۆژئاوایان داوە. لە خودای گەورە داواکارم پاداشی چاکە و فیداکاریتان بدات و ھەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
د.فه‌رهاد پیرباڵ له كافێی چرای تاران، به زمانی فارسی به‌شێك له شیعره‌كانی كۆمه‌ڵه شیعری "مهجنوونامه"ـی خوێنده‌وه.
فه‌رهاد پیرباڵ به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك شیعری فارسی له هۆنراوه‌كانی خۆی به ئاماده‌بوونی 60 ـ 50 شاعیر و نووسه‌ری ئێرانی و هۆگرانی شیعر، به زمانی فارسی خوێنده‌وه.
گوتیشی: له رێگای شیعره فارسی و كوردییهكانیهوه كه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، به نیازه نه‌ته‌وه‌ی كورد و فارس له یه‌ك نزیك بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "من پڕۆژه‌یه‌كم نییه و خاوه‌نی رێكخراوه‌یه‌ك نیم، رۆژنامهشم نییه، هه‌روه‌ها ملیۆنێر و میلیاردێریش نیم، به‌ڵام باوه‌ڕم به خۆم هه‌یه كه ئه‌و شیعره فارسیانهم به هاوكاری چه‌ند براده‌رێكی نزیك و خۆشه‌ویست كه له تاران دیارن و ناسراون، به تایبه‌ت هاوكاریم بكه‌ن كه چاپ و بڵاویان بكه‌مه‌وه.
پیرباڵ، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "له لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ندێك كه‌س پێیان ناخۆش بێت كه بۆچی به زمانی فارسی شیعر پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ده‌ڵێین ئێمه بۆچی خزمه‌تی فارس بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه بیرووبۆچوونێكی كۆنه و گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی پێناده‌م".
روونیشی كرده‌وه "نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگای كوردستان له مۆدێرنزمی من و له فه‌رهاد پیرباڵ تێناگه‌ن، به‌ڵام من رێگای خۆم درێژه پێده‌ده‌م و گوێشم له‌و قسانه نییه".
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه به پێشكه‌شكاری شاعیری لاوی ئێرانی مێهدی وهزیربانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی ئەنستتیوتی فه‌رهه‌نگی كوردستان به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، شاعیری كورد ئه‌نوه‌ر هۆژهبرهیی، رۆژنامه‌نووسی كورد سوله‌یمان محه‌مه‌دی، قوتابیانی كوردی زانكۆكانی تاران و چه‌ندین شاعیری ئێرانی، ئاماده‌بوون، له‌وانه: ره‌سووڵ یۆنان، عه‌لیڕه‌زا راهیب، عه‌لیڕه‌زا به‌هرامی، هۆرموز عه‌لیپوور، به‌همه‌ن زێدوار، مه‌هدی ئه‌شره‌فی و چه‌ندین شاعیری و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه كه دواخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سه‌ر داوای ئه‌وان بوبێت به‌ڵام جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پێویسته كۆنگره بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد بێت نه‌ك بۆ دروستكردنی كێشه‌ی نوێ.
له‌به‌شی دوه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان باڵی سیاسیی په‌كه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت نابێت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خزمه‌تی به‌شێكی كوردستان یان ته‌نها حیزبێكدا كۆنگره به‌سترێت وتیشی “پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره بهدهوریو هاوسه‌رۆكی ژن‌و پاوێك بێت”.
سه‌ره‌ڕای تێبینیه‌كانی جه‌میل بایك له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بونی توركیا به‌ڕێكه‌وتنی ئاشتی نێوانیانه‌وه ئه‌و به‌شدرایكردنی نوێنه‌ری ئهنكههرهو تاران له‌كۆنگره‌ی نیشتیمانیدا به‌گرنگ ده‌زانێت.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه دژ به‌وه‌یه ئه‌زمونی دوئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستانیش لهخۆراوئاوا دوباره‌بێته‌وه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان لایهنهكانهوهو ره‌خنه‌ش له‌هه‌رێم ده‌گرێت له “گه‌مارۆدانی خۆرائاواو” ده‌ڵێت “تورك‌و به‌ره‌ی نوسره‌و بیانویان هه‌یه بۆ گه‌مارۆدانی خۆرئاوا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت گه‌مار بسهپێنێتو هیچ هۆكارو بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه قبوڵناكرێت”.
hawlati
20/08/2013
لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بڕیاریدا له رۆژانی 15و16و17-9-2013 لە هەولێر یه‌كه‌مین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ببەسترێت.
بەپێی راگەیاندندراوێكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، كه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه كۆبونه‌ته‌وه بڕیاردراوه له كۆنگره‌كه‌دا 600 ئەندام به‌شداری بكهنو بەسەر باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان و دەرەوەی وڵات دابەش دەكرێن، هاوكات 300 میوانی بیانیش بانگهێشتی كۆنگره‌كه ده‌كرێن.
بەپێی راگەیەنراوەكە پێكهاتەی ئەندامانی كۆنگرە بەم شێوەیە دەبێت رێژەی لە 10% بۆ رێكخراوەكانی گەنجان، لەسەدا 10 بۆ كەسایەتییەكان، لەسەدا 35 بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لەسەدا 45 بۆ پارتە سیاسییەكان دەبێت”.
دواخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی 24ی ئه‌م مانگه به‌واده‌ی به‌ستنی دیاریكرابو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشنیاری زۆربه‌ی پارته به‌شداربوه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كاتی زیاتر بۆ بانگهێشتنی میوانانی كۆنگره‌و ته‌واوكردنی ئاماده‌كاریه‌كان.
كۆنگرەی نەتەوەیی لەڕێگەی لیژنەیەكی 21 كەسیەوە ئامادەكاری بەستنی دەكرێت‌و یەكەم كۆبونەوەی راوێژكاری بەبەشداری 39 پارتی چوارپارچەی كوردستان بەئۆپۆزسیۆنیشەوە 22ی مانگی رابردودا لەهەولێر بەڕێوەچوو.
20/08/2013
سه‌رۆكی رێكخراوی ئیسلامیی ئیخوان موسلیمینی میسر، به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ ئاژاوه و توندوتیژی، دوای مانگێك خۆشاردنه‌وه، ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی میسر، محه‌مه‌د به‌دیع، سه‌رۆكی رێكخراوی ئیسلامیی ئیخوان موسلیمینی میسر، له شوقه‌یه‌ك له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، ده‌ستگیر كراوه.
محه‌مه‌د به‌دیع، له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ینیی دوای رووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی، به تۆمه‌تی هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی و ئاژاوه، فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوو.
سه‌رۆكی ئیخوان دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی گرتنه‌كه‌ی، خۆی حه‌شار دا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، چه‌ند جار هاته ناو خۆپیشاندانی ئه‌ندامانی ئیخوان و بۆ به‌رده‌وامبوون هانی ده‌دان.
20/08/2013
ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده، پلانیان بۆ زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی له دژی شه‌مه‌ندۆفێره تیژڕه‌وه‌كانی ئه‌ورووپا داڕشتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه له رێگه‌ی كۆنترۆڵی ته‌له‌فۆنی ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده‌وه، له پلانه‌كه ئاگادار بووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، هێرشه‌كه له‌وانه‌یه بریتی بێت له تێكدانی هێڵه‌كانی شهمهندۆفێر، پچڕاندنی تۆڕی كاره‌با و دانانی ته‌قینه‌وه له ناو شه‌مه‌ندۆفێره تیژڕه‌وه‌كانی ئه‌ورووپادا.
هاوكات به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، رێ و شوێنی نائاشكرای توندیان له وێستگه‌كان و هێڵه‌كانی شه‌مه‌ندۆفێری ئه‌ڵمانیا گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌مه‌ریكا پێشتریش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، رایگه‌یاندبوو رێكخراوی قاعیده پلانی هێرشێكی تیرۆریستیی به‌رینی له دژی ئه‌مه‌ریكا داڕشتووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، زیاتر له 20 نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ داخران.
ئا. ر
pna
19/08/2013
به‌شار ئه‌سه‌د به‌دوری نازانێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌وڵه‌تی كوردی دروستبێت و پێیوایه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌یه.
له‌دواین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا (جه‌هه‌په)، به‌شار ئه‌سه‌د دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له عێراق‌و سووریا به‌دوور نه‌زانیوه، چاودێرانیش ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌سه‌د وه‌ك فشارێك لێكده‌ده‌نه‌وه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كورد له‌و وڵاته ده‌ژین.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی پێشووتریشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی توركی Ulusal TV، ئه‌سه‌د باسی له‌وه كردووه:
حكومه‌ته‌كه‌ی پشتیوانی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ كێشه‌ی كورد بدۆزێته‌وه، چونكه كورده‌كان به‌شێكی ره‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ناكرێت وه‌ك هاووڵاتی پله دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌سه‌د له‌كاتێكدایه، له‌ساڵی 1962-ه‌وه، زیاتر له دوو ملیۆن كوردی دانیشتووی سووریا بێبه‌شكراون له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و به‌وته‌ی گروپه‌كانی مافی مرۆڤ، كورده‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه به‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵاوێرد كه‌وتوون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵیشه به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌و وڵاته‌دا، زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س كوژراون‌و ناوچه كوردییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كانه‌وه.
18/08/2013
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت بە مەرجی دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ پارتە کوردییەکان و سەرۆکایەتیەکی دەوری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دەتوانێت ببێتە سەکۆیەک بۆ رێگە خۆشکردن بۆ چارەسەری پرسی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
ماڵپه‌ری فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨/٨/٢٠١٣، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی لە سلێمانی؛ پێشوازی کرد لە جۆزێف پێنینگتن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و سەیجی شیراتۆری بەرپرسی بەشی سیاسیی و ئابوری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا.
لەو کۆبونەوەیەدا، بەوردی گفتوگۆکراوه لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و تێیدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر ئامادەیی بزوتنەوەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەربڕی، لەو چوارچێوەیەدا کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەگرنگ زانی بە تایبەت کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم دواخراوە.
لەبەشیکی تری دیدارەکەدا؛ گفتوگۆ لەسەر دۆخی سوریا بە گشتی و کوردان لەو پارچەیە کرایەوە و نەوشیروان مستەفا بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی دارایی لە کوردانی رۆژئاوا بکات و لە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزاری هاوکاری تەواو بۆ دانیشتوان دەستبەربکرێت.
ئه‌و وتانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كاتێكدایه هه‌مو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكات‌و پێشتریش جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه داوایكرد سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وری بێت.
18/08/2013
له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی ئاشكرایدا سه‌باره‌ت به بارودۆخى میسر، حه‌سه‌ن رووحانى، سه‌رۆكى نوێی ئێران، داواى له سوپای ئه وڵاته كرد رێز له وێستى گه‌له‌كه‌ى بگرێت، هاوكات پرسه‌نامه‌ى خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى میسری كرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لایه‌نگرانى ئیخوان.
له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن روحانى، له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئێرانى كه تایبه‌ت بوو بهتاوتوێكردنى وه‌زیره كاندیدكراوه‌كان، رایگه‌یاند :" به‌بۆنه‌ى ئه‌و كۆسته‌ى لێیان كه‌وت، پرسه‌نامه‌ى خۆم ئاراسته‌ى گه‌لى میسری ده‌كه‌م".
له درێژه‌ى وته‌كانیدا، سه‌رۆكى ئێران، وتیشی :" به‌بیری سه‌ربازه میسرییهكانى ده‌هێنمه‌وه، كه گه‌لى میسر گه‌لێكى ئازاد و مه‌زنن، رێگاى گه‌لیش رێگاى دیموكراسى‌و ئاشتییه، بۆیه ئه‌ركى هه‌موو جیهانه رێز له ویست‌و ئیراده‌ى گه‌لى میسری بگرێت، له‌م دۆخه‌شدا هاوسۆزى خۆم بۆ ئه‌و گه‌له ده‌رده‌بڕم".
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: سایتی عه‌ربییه
18/08/2013
نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌دا، باس له قه‌یرانی ناوخۆی میسر و ئه‌گه‌ری بڕینی چه‌ند ملیار دۆلار یارمه‌تیی به‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی میسر، ئه‌گه‌ری بڕینی به‌شێك له چه‌ند ملیار دۆلار یارمه‌تیی به حكوومه‌تی میسر، تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هاوكات، رۆژی رابردوو كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، داوایان له به‌رپرسانی میسر كرد به‌خێرایی توندوتیژییه‌كان كۆتایی بێت.
له به‌رامبه‌ردا سعوودیه هۆشداریی داوه‌ته وڵاتانی ئه‌ورووپایی بۆ ئه‌وه‌ی فشار نه‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی كاتیی میسر بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی چالاكییه‌كانی ئیخوان موسلیمین.
19/08/2013