بەمەبەستی چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 6 تیمی کۆمکاری عهرهبی دێنە کوردستان.
سهربهست مستهفا سهرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکانی عێراق ئاشکرای کرد " شهش تیمی کۆمکاری عهرهبی بۆ چاودێری ههڵبژاردن دێنه کوردستان و بهسهر ههرسێ پارێزگاکهی ههرێمدا دابهشدهبن" .
سهرۆکی کۆمسیۆنی باڵای لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیکردەوە " بێجگە لە شاندەکانی چاودێری کۆمکاری عەرەبی دەرگا لە بەردەم بەشداری تیمەکانی بیانی بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی کوردستان کراوەیە".
بریارە لە 21 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری 30 قەوارەی سیاسی بەرێوەبچێت و تێدا سەدان چاودێری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری دەکەن.
د.ع
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بەڵێنی پێدانی 23 سەعات و 25 خولەك كارەبا لە رۆژێكدا بە هاوڵاتیان دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-9، بەئامادەبوونی یاسین شێخ ئەبوبەكر ماوەتی وەزیری كارەباو بەیاوەری هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەت، كۆبونەوەیەكی فراوان لە وێستگەی هەولێری غازی بەڕێوەچوو.
دوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وەزیری كارەبا وێڕای ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی كارەبا لەم مانگەدا توانیویەتی بەپشتبەستن بە بەرهەمهێنانی 2185 مێگاوات كارەبا، بڕی 23:25 كاتژمێر كارەبا بدات بە هاوڵاتیان.
لەبەشێكی تری كۆنگرەكەدا وەزیری كارەبا ئاماژەی بەگرنگی ئابوریانەی وێستگەكە كرد كە 500 مێگاوات كارەبا بەبێ سوتەمەنی بەرهەمدەهێنێت راشیگەیاند لەبەرنامەدایە پرۆژەی هاوشێوە لە هەردوو وێستگەكانی سلێمانی و دهۆكی غازیش بگۆڕین بۆ كۆمباین سایكڵ، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات.
hawlati
6/09/2013
ئەندرێس فۆگ راسموسین، رایگەیاند: بەداخەوەم کە کۆمەڵگەی جیهانی بەرانبەر بە دۆخی سوریا یەکدەنگ نییە.
ئەندرێس فۆگ راسموسین، بەرێوەبەری گشتی ناتۆ، دوێنی پێنجشەممە، لە ویلینوسی پایتەختی لیتوانی، باسی لە بۆچوونە جیاوازەکانی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە دۆخی سوریا کرد و گوتی :" بەداخم لەو لێکترازانە نێودەوڵەتییە بەرانبەر بە دۆخی سوریا ".
راسموسین لە درێژەدا گوتی: " داوا لە کۆمەلگەی نێوەدەوڵەتی دەکەم کە بەسەر بۆچوونە جیاوازەکاندا زاڵ بن و یەکدەنگ بەرانبەر بە سوریا بڕیار بدەن".
هەروەها راسموسین رایگەیاندووە، " یەکدەنگبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە سوریا، سیگناڵێکی مەترسیدارە بۆ وڵاتانی دیکتاتۆر لە کاتێکدا کە بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگەیان بۆ خۆش دەکات کە سوود لە چەکی کیمیایی وەرگرن و کۆمەلکوژی ئەنجام بدەن.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، بە هۆی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە دیمەشق و هەندێ ناوچەی دیکەی سوریا، زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کوژراون.
زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا بەشار ئەسەد بە بەرپرسی ئەو هێرشە دەزانن و لەو نێوەندەدا ئەمریکاو فەرانسا داوای سزادانی رژێمی بەشار ئەسەد بە رێگەی سەربازی دەکەن و و روسیەش کە هاوپەیمانی سوریایە، تا ئێستا هەر پشیوانی لێکردووە.
ش.ب
فیلمێكی بهڵگهنامهییی لهبارهی ژیانی ئهردۆگانهوه ئهوه نیشان دهدات كه
چۆن لەشیرینی فرۆشتنەوە دهستیپێكردووه تا گهیشتۆته سەرۆکایەتی.
ئاوێنهنیوز، ئهنادۆڵ: کەناڵی تەلەڤزیۆنی (بەیاز) فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر ژیانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەخشکرد كه تیایدا ئەردۆغان باسی ژیانی منداڵی و گەنجی خۆی دەکات، تا ئەوکاتەی بووە بە سەرۆکی شارەوانیو دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا.
سەرەتای فیلمەکە بەقسەیەکی ئەردۆغان دەست پێدەکات و دەڵێ " ئێمە ھاتوین ببینە خزمەتکاری خەڵک نەک ئەفەندی".
ئەردۆغان لەبارەی ناوی خۆی ئاشکرایکرد ئەحمەد ئەردۆغانی باوکی ناوی ناوە لەبەر ئەوەی کە لەمانگی (رەجەب) کەمانگێگی رۆژژمێری عەرەبییەو پێش مانگی رەمەزانەلەدایکبووە
لەو فیلمەدا چەندین کەسایەتی دیکە لەوانە عەبدوڵڵا گول، باسی ئەردۆغان دەکەن و کەسایەتیی ھەڵدەسەنگێنن، ئەو فیلمە ھەر زوو بووە جێی بایەخی زۆرێک لە ناوەندەکانی میدیا لەتورکیا.
ژیانی منداڵی بەو جۆرە دەگێڕێتەوە " بەمنداڵی بەو دوو لیرەو نیوەی حەفتانە باوکم پێی دەدام، چۆرەکو شەکرلەمەم پێدەکڕی و دەمفرۆشتەوە، بەداھاتەکەی کتێبی مەکتەبم دەکڕی، بەمنداڵی بزۆز و عەجول بووم باوکیشم پیاوێکی توندو توڕە بوو لەگەڵ خەڵکدا بەتایبەتی منداڵەکانی، ئەگەر ھەر کاممان جوێنێکمان بدایە سزاکەمان زۆر توند دەبوو" .
5/09/2013
سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما، داوای لە كۆنگرێس كرد ڕێی پێ بدەن تا كردەی سەربازی لە دژی ڕژێمی ئەسەد ئەنجام بدات، بەو بیانوەی كە دیمەشق چەكی كیمیایی دژ بە هاووڵاتیانی بەكار هێناوە.
ماڵپەڕی بەشی عەرەبی تۆڕی مێدیایی "سی ئێن ئێن"ـیش نیازی دنگدانی یەك بە یەكەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێرانی تا دوێنێ سێشەممە بەم شێوەیە بڵاو كردووەتەوە:
ئەنجوومەنی پێران:
لەگەڵ گورزوەشاندنن: 23(15 دیموكرات و 8 كۆماری)
دژ بە گورزوەشاندنن: 10(2 دیموكرات و 8 كۆماری)
هێشتا یەكلایی نەبوونەتەوە: 58(31 دیموكرات و 25 كۆماری و 2 سەربەخۆ)
هەڵوێستیان دیار نییە: 9(4 دیموكرات و 5 كۆماری)
ئەنجوومەنی نوێنەران:
لەگەڵ گورزوەشاندنن: 24(18 دیموكرات و 6 كۆماری)
دژ بە گورزوەشاندنن: 57(16 دیموكرات و 41 كۆماری)
هێشتا یەكلایی نەبوونەتەوە: 248(128 دیموكرات و 120 كۆماری)
هەڵوێستیان دیار نییە: 104(39 دیموكرات و 65 كۆماری)
4/09/2013
راگەیاندنی رۆژنامەوانی
روونكردنەوەیەك بۆ جەماوەری سەربەرزی كوردستان
وەكو ئاگادارن، ماوەیەكە كار دەكرێت بۆ ئامادەكردنی یهكهمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، لەو بارەوە كاری زۆر ئەرێنی ئەنجام دراوە. ئەوەی سەرنجی زۆربەی لایەنەكانی ناو كۆمیتەی ئامادەكاری راكێشا، ئەوەبوو كە رۆژی ئەنجامدانی یهكهمین كۆنگرهی نهتهوهیی كورد لە كاتی دیاری كراو لە 15-9-2013 كە دەكەوێتە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵمەتی راگەیاندنی گشت لایەنەكان كەوتۆتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەرمان بە چەند رۆژێك بۆیە دوای گفتوگۆ لەسەری بەباش زاندرا كە بەستنی كۆنگرەكە دوابخرێت بۆ 25-11-2013 كه لهو كاتهدا ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكانیش تهواو بووه.
لەگەڵ ئەوەی گشت ئەندامان، بەستنی كۆنگرەكە بە گرنگ دەزانن و لەوبارەوە كاری باش ئەنجامدراوە, ئەم دواخستنەش تەنها و تەنها لەبەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە باشووری كوردستان, تاوەكو كۆنگرهكه له كهش و ههوایهكی ئارام و دوور له ههڵمهتی ههڵبژاردن ئهنجام بدرێت.
كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
3-9-2013
سووریە داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوه پیش بە هەر جۆرە دەستدرێژییەکی دەرەکی بۆ سەر ئەو وڵاتە بگرێ.
شارەزایان ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەكەن كە رۆژانە ماوەیەكی زۆر بەدیار كۆمپیوتەرەوە دەمێننەوە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
ئاگاداربوون لەوەی كە رووناكی ئەو ژوورەی كاری تێدادەكەیت هاوسەنگ بێت تا چاو تووشی ماندووبوونی زیاتر نەبێت، هەروەها نابێ لە ژوورێكی پڕ غاز و شێدا كار بكەیت و پێویستە دڵنیابیت كە چاوەكانت ماوەی 30 سانتیمەتر لە شاشەی كۆمپیوتەرەكەوە دوورن.
هەروەها پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەكی تەندروست بەرامبەر كۆمپیوتەر دابنیشێت و ئەم شێوازە بۆ چاو ئەوەیە كە سەر لە كۆمپیوتەر لە شاشەی كۆمپیوتەر بەرزتر بێت.
تەلەڤزیۆنی ناپڵس بڵاوی كردووەتەوە، پسپۆران دەڵێن پێویستە هەر 10خولەك جارێك پشوویەك بە چاوەكان بدرێت لە رێگەی تەماشاكردنی شتی تری وەك تابلۆ یان كتێب یان هەر شتێكی دیکە تا چاو هەندێك لە كاریگەرییەكانی تیشكە بەهێزەكانی كۆمپیوتەر بپارێزرێت.
ئەوان هەروەها دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە پێویستە چاو بە شێوەیەك رابهێنرێت، هەر 5 چركە جارێك بترووكێت و پێویستە شاشەی كۆمپیوتەر پاكوخاوێن بێت تا دیتن روون و بێكێشە بێت.
رێنوێنییەكی دیکە ئەوەیە كە پێویستە ئەو كەسانە رۆژانە 2 لیتر ئاو بخۆنەوە، چونكە ئاو جیا لەوەی سوودی بۆ هەموو لەش هەیە، سوود بە چاویش دەگەیەنێت و تەڕیی پێویستی بۆ دابین دەكات.
سەرچاوە: میدیا سات
ئا: زانیار نوری