سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەینێت، ئەوان بێ پشوودان كار ده‌كه‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا. هاوكات دەڵێت، "هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌م جاره‌ش به بهكارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه."
دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
تێرۆریستان باش ده‌زانن كه ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی21 ی ئهیلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه، بۆیه هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌موومانی خه‌مبار كرد، ژیانی پڕبه‌های چه‌ند كه‌سێكی هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناكاو كۆتایی هێنا، ئه‌و كه‌سانه بوونه شه‌هیدی پاراستنی ئارامیی هه‌رێم و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رز و نه‌ترسانه؛ به ژیانی خۆیان هه‌وڵیان دا ڕێگه له تێرۆریستان بگرن تا زیانی له‌وه گه‌وره نه‌نێنه‌وه. جێی داخه تێرۆریستان جگه له شه‌هیدكردنی شه‌ش ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی كوردستان، پتر له شه‌ست كه‌سیشیان بریندار كرد. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌بیر ناكه‌ن، هیوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكاریان ده‌خوازین، ئاوهتهخوازین بریندارانیش زوو چاك ببنه‌وه.
هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بوێرانه ڕووبه‌ڕووی پلانی تێرۆریستان بۆته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. ژیانی خۆیان له پێناو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌میشه له مه‌ترسیدا بووه. ئه‌وان زانیویانه و ده‌زانن تێرۆریستان به چ مهبهسێكی گڵاو كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر تێرۆریستان بۆیان بچێته سه‌ر؛ حه‌ز ده‌كه‌ن ژیان له كوردستان كۆتا پێبهێنن.
تێرۆریستان مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له كوردستان بریندار بكه‌ن. هێزی ئاسایشی هه‌رێم باش ده‌زانن تێرۆریستان دژی ژیانن، دژی بڕیاری ئازادی خه‌ڵكی كوردستانن، دژی سنگفراوانی و پێكه‌وه‌ژیانن. تێرۆریستان باش ده‌زانن كه ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی21 ی ئهیلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه، بۆیه هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
گه‌لی كوردستان قوربانی زۆر داوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی. حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ركردایه‌تیی گشت حیزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌ستییه نابن. له ڕاستیدا خواستی ئێمه گه‌لێك به‌هێزتر ده‌بێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان. هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش له هه‌وڵی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی هێزی دژه‌ژیان، هێزی دژه‌ئازادی، هێزی دژه‌مرۆڤایه‌تی، هێزی دژهسهربهستی.
ئێمه بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا. هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌م جاره‌ش به بهكارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بین، داوا ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له ڕێی یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه. داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كاتێك گومانتان له هه‌ر چالاییهك، یا هه‌ر جم‌وجووڵێك هه‌بوو؛ هێزی پۆلیس، ئاسایش و پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان، ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30/09/2013
بەپێی دوایین زانیارییەکان چوار تەقینەوه رووی داوه، ژمارەی کوژراو برینداران زیاتر له چل کەسه و زۆربەی قوربانیانیش سەر به هێزەکانی ئاسایشن.
نزیک نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەند تەقینەوەیەک له بەردەم ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر رووی دا که دوو تەقینەوە بچووک بوونه و به نارنجێک بووه و تەقینەوەیەکیش خۆکوژی بووه و یەکێکی دیکەشیان ئامبۆلانسێکی بۆمبڕێژکراو بووه که پێش تەقینەوەی، چەند کەسێکی لێدابەزیوه و تەقەیان له هێزەکانی ئاسایش کردووه و بەپێی زانیارییەکان زۆربەی قوربانییەکانیش بەهۆی تەقینەوەی ئەم ئامبۆلانسەوه بووه.
هەروەها زانیارییەکان ئاماژه بەوه دەدەن که ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و بۆمبێکی چێندراویش خەریکه لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه پووچەڵ دەکرێنەوه.
هەروەها گوتراوه که لەم تەقینەوانەدا نزیکەی چل بریندار و لانیکەم ٤کوژراو هەیه و کوژراوەکان سەر به هێزی ئاسایشن.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، له بازگەکانی دەروازەی هەولێر، رێگه به هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت بێته هەولێر یان له هەولێر دەربچێت.
X.A
pna
29/09/2013
شاندێكی پارتیی ئاشتی و دیموکرات(BDP ) به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی KCK به‌ره‌و قەندیل به‌رێکه‌وتن و وەها بڕیارە دواچاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ ئۆجەلاندا تاوتوو بکەن.
به‌پێی زانیاریەکان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ئهیلوول، شاندێکی BDP که پێکهاتوون له هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP ، په‌روین بوڵدان و په‌رله‌مانتاری BDP ، سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر به‌مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی KCK له ئیستانبووڵەوە بەرەو قه‌ندیل بەڕێکەوتن.
وەها چاوەڕوان دەکرێت، شانده‌که‌ی BDP باس له‌و چاوپێكهوتنهیان بكه‌ن كه 15ی ئه‌یلوولی رابردوو له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ئه‌نجامیان دابوو، له‌گه‌ڵ KCK ـدا بیخەنە بەر باس
29/09/2013
نووسینگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار، رایده‌گه‌یه‌نێت کە، مه‌لا به‌ختیار هیچ جۆره لێدوانێكی له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌داوه و ئه‌وه‌یشی به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه.
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، مەلا بەختیار، روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوە و تێیدا دەڵێت: "هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێك و هیچ جۆره لێدوانێكی نه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه، بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆی یهكێتییو ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌داوه‌و هه‌ر جۆره لێدوانێكیش به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه، به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه‌و ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"
ڕوونیشی کردووەتەوە کە "هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، تا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، هیچ جۆره لێدوان‌و قسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نابێت."
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا و لەسەر زاری مەلا بەختیار بڵاوی کردبووەوە كە هاوكێشە سیاسی و مەرجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڵۆزن؛ هەر لەبەر ئەوەیشە كە بە داواكەیان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕازی نەبوون. وەك مەڵا بەختیار دەڵێت گۆڕان داوای لێ كردوون هاوپەیمانەتی لە زۆرینەی پەرلەمانی پێك بهێنن و بێ بەشداریی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانە، حكوومەت پێك بهێنن، بەڵام یەكێتی داواکەیانی ڕەت کردووەتەوە.
29/09/2013
كۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد كە بە هۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە بۆ 25ـی 11 دواخرا، لە 8ـی مانگی داهاتوودا دەست پێ دەكاتەوە و بڕیاریش لەسەر دابەشكردنی 600 ئەندامەكەی دەدرێت.
ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد، خەلیل عەبدوڵڵا، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، بە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی یەكەمدا هەشت ڕاپۆرت پەسەند دەكرێن، گرینگ‌ترینیان دابەشكردنی 600 ئەندامەكەی كۆنگرە و دیاریكردنی مۆدێلی كۆنگرە دەبن، بۆ ئەوەی كۆنگرە ببێتە دامەزراوەیەك.
عەبدوڵڵا ئاشكرایشی كرد، دانان و پێكهاتەی سەرۆكایەتیی كۆنگرە و بانگهێشتكردنی میوانانی بیانی بۆ كۆنگرە، لەو كۆبوونەوانەی دوای هەشتی مانگ یەكلا دەكرێنەوە.
29/09/2013
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەر ئێستا ئەنجامی بەرایی ٩٥لەسەدی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند کە بەپێی رێزبەندی بەمشێوەیه:
١- پارتی دیموکراتی کوردستان: ٧١٩٠٠٤دەنگ
٢- بزووتنەوەی گۆڕان: ٤٤٦٠٩٥دەنگ
٣- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٣٢٣٨٦٧دەنگ
٤- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ١٧٨٦٨١دەنگ
٥- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: ١١٣٢٦٠دەنگ
٦- بزووتنەوەی ئیسلامی: ٢٠٧٩٥دەنگ
٧- حزبی سۆسیالیستی دیموکرات: ١١٨٢٨
٨- ئازادی: ١١٧٦٨
٩- ئاراستەی سێیەم: ٨٢٦٨
١٠- رافیدەین: ٥٩٦٣
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نرێت، سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی راگه‌یاند و داوای له هه‌موولایه‌ك كرد، بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن هەڵسوکەوت بکەن و ئیستفزازی یەکتر نەکەن و به‌پێویستیشی زانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاوڵاتییە بەڕێزەكان هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه:
هەروەک کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28/9/2013، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنن.
بەو بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو لایەک بکەم بە سنگفراوانی و هەستکردن بە بەرپرسێارێتییەوە مامەڵە بکەن و ئەگەر هەر سکاڵا و تێبینییەکیشیان هەبێ بەپێی ڕێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن هەڵسوکەوت بکەن.
هەروەها داوا لە ئەندام و لایەنگرانی هەموو حزبەکانیش دەکەم ڕێز لە لایەنەکانیتر بگرن و ئیستفزازی یەکتر نەکەن.
بەپێویستیشی دەزانم جارێکی تر داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییە بەڕێزەكان بكەم هێمنی و تەبایی كوردستان بپارێزن و لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك و ناوبانگی وڵاتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک پەنا بۆ تەقەی خۆشی نەبەن، چونکە ئەوە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە و دەبێ بنبڕ بکرێت.
داواش لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنە بەر کە سەرپێچیی لەیاسا و ڕێنماییەکان دەکەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
28ـی 9ـی 2013
س . س
دوێنێ هەینی، بەرلەوەی سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە نیویۆرکەوە بەرە و ئێران بگەڕێتەوە، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ باراک ئۆباما قسەی کرد و بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکایی ئەم گفتوگۆیە لە کاتژمێر دوو و نیوی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینیدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئەنجام درا.
بە گوتەی باراک ئۆباما، دوای ئەم وتووێژە لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی بەم ئەنجامە گەیشتووە کە هەردوو وڵات دەتوانن لە بارەی کێشە ناوکیەکەی ئێران بە هاودەنگیەکیەکی باش بگەن.
ئۆباما گوتی: رێگەی گەیشتن بە هاودەنگی لە گەڵ ئێران‌دا ئەستەمە، بەڵام دوای هاتنە سەرکاری حکومەتی تازەی ئەم وڵاتە دەرفەتێکی دەگمەن بۆ بەرەوپێش بردنی گفتوگۆکان هاتۆوەتە ئاراوە.
بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکایی کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، حەسەن روحانی پێش ئەوەی نیویۆرک جێبهێڵێت داخوازی گفتوگۆی تەلەفۆنیی لە ئۆباما کردبوو.
سەرۆک کۆماری ئێرانیش لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە چەند بەشێک لە قسەکانی خۆی لەگەڵ باراک ئۆبامادا بڵاو کردووەتەوە.
روحانی نووسیویەتی: بە باراک ئۆبامای گوتووە کە بە هەوڵی سیاسیانە دەکرێ کۆتایی بە نێوان گرژییەکان لەبارەی کێشەی ناوکیی ئێران بهێنرێت.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمریکایی، لە بەشی زۆر قسەکانی ئۆباما و روحانیدا باس لە کێشەی ناوکیی ئێران کراوە، بەڵام ئۆباما باسی لە بەندکراوانی ئەمریکای لای ئێرانیش کردووە.
لەلایەکی دیکە، رۆژی پێنچەممەی رابردوو، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکاش لە پەراوێزی دانووستانە ناوکیەکاندا چاویان بە یەکتری کەوتبوو.
کۆشکی سپیش لە کاتی وتووێژە تەلەفۆنیەکەدا ڤیدیۆیەکی لە باراک ئۆباما بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٩ چەند مانگێک دوای کۆتایی هاتن بە حکومەتی پاشایەتی لە ئێران و هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵێک خۆێندکار بە ناوی خوێندکارانی "رێبازی ئیمام" هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و تەواوی کارمەندانی باڵوێزخانەکەیان بە دیل گرت و لە وەڵامدا ئەمریکاش دەستیی بەسەر تەواوی داراییەکانی ئێران، لە ئەمریکادا داگرت و لەو کاتەوە پەیوەندیی راستەوخۆی دیپلۆماسی لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا نەما و لەم ماوەیەدا باڵوێزخانەی سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاران ناسراوە.
دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی وەک کەسێکی نزیک لە ریفۆرمخوازانی ئێران بۆ سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە دەنگی هێنایەوە، باس لەوە دەکرێت کە گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتە کەم بێتەوە.
ئاژانسەکان/ م. ش
رۆژنامە ئێرانییەکان لە ژمارەکانی رۆژی چوارشەممەیاندا پێشوازیان لە هەڵوێستە نوێیەکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لەبەرژەوەندی ئێران نواندبووی بەوەی باراک ئۆباما لە گوتارەکەیدا هەڵوێستەکانی پێشووتری وڵاتەکەی بە "هەڵەکانی رابردوو" ناوبرد.
27/09/2013
27/09/2013
ئەو 18 زیندانییه‌ی پارتی كرێكارنی كوردستان -په‌كه‌كه- كه دوێنێ چوارشه‌ممه، لەگرتوخانەیی بینگۆل هه‌ڵهاتن، لەبەرزاییەكانی گوندی ۆرتاچاناكی سەر بەشاری بینگۆل دەستگیركرانهوه.
ئاوێنهینوز، ئاژانسه‌كان: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، موعەمەر گولەر، رایگەیاند، " ئەو 18 بەندکراوە کە دوێنێ لەگرتووخانەی بینگۆل رایانکردبو 17یان دەستگیر کرانەوەو ھەوڵدانەکانی دەستگیرکردنەوەی یەکێک لەبەندکراوە ھەڵھاتووەکانیش بەردەوامن.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاژانسه توركیه‌كه له‌كاتێكدایه كه تائێستا پارتی كرێكارنی كوردستان هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و زیندانیانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
دوێنێ 18 زیندانی په‌كه‌كه له‌رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندی تونێله‌وه لەگرتوخانەیی بینگۆلی توركیا هه‌ڵهاتن.
awenenews
26/09/2013
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكۆنگرەیەكدا رایگەیاند: سبەینێ شەممە، ئەنجامە سەرەتاییەكان رادەگەیەنێت.
هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان لە ٢١ی ئەو مانگە بەرێوەچوو، لایەن و قەوارە سیایسەکانیش چاوەروانی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانن کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە رادەگەیەنرێت.