له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌ڵبژاردنی چوار خولی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هێشتا یاسایه‌ك نییه بۆ رێكخستنی بودجه‌ی حزبه‌كان و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین حزب كه له هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بڕێكی زۆر بودجه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن كه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان یهكنایهتهوه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان (كوردی‌و) بڵاویكرده‌وه كه "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان قه‌باره‌ی زۆرێك له هێزه سیاسیه‌كانی ئاشكراكرد به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌و حزبه سیاسیانه لای چاودێران به دوكانی سیاسی داده‌نرێن و له‌كۆی پێنج حزب كه ته‌نها چوار كورسی په‌رله‌مانیان هێناوه زیاتر له 10 ساڵه مانگانه یه‌ك ملیار و نیو دینار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن".
كوردی‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ساڵی 2005دا پارته سیاسیه‌كان بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان، بڕی 50 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كرا وه‌ك بودجه‌ی مانگانه كه یه‌كێتی و پارتی به‌ده‌ربوون له یاساكه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و كاته یه‌كگرتووی ئیسلامی خاوه‌نی نۆ كورسی په‌رله‌مان بوو (450) ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كرا و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش 350 ملیۆن دینار كه خاوه‌نی شه‌ش كورسی په‌رله‌مان بوو له‌گه‌ڵ زیاد كردنی 50 ملیۆن وه‌ك خه‌باتی شاخ".
كوردی‌و رایگه‌یاندووه كه "هه‌ر یه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان مانگانه بڕی 3 ملیار و 854 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش مانگانه 600 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی یه‌كگرتووه "به‌ده‌ر له یاساكان، پارته بچوكه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵات بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان بۆ ته‌رخان كراوه كه هه‌ندێكیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌یانتوانی یه‌ك كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن و به‌هێزترینیشیان ته‌نها یه‌ك كورسی به‌ده‌ست هێناوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر پێنج حزبی كوردستانی كه ته‌نها چوار كورسیان به‌ده‌ست هێناوه بریتین له ( سۆسیالیست، شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئاینده) تێكڕا مانگانه له بودجه‌ی حكومه‌ت یه‌ك ملیار و 530 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و بودجه‌یه‌یه كه حزبه‌كان له حكومه‌تی وه‌رده‌گرن:
*پارتی دیموكراتی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی 3 ملیار و 854 ملیۆن دیناره.
* یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی 3 ملیار و 854 ملیۆن دیناره.
*بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بودجه‌ی مانگانه‌ی 600 ملیۆن دیناره.
* یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی 450 ملیۆن دیناره.
* كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی 400 ملیۆن دیناره.
*حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی (350) ملیۆن دیناره.
*بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی (200) ملیۆن دیناره.
* حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی (280 )ملیۆن دیناره.
*حزبی ئاینده بودجه‌ی مانگانه‌ی (120) ملیۆن دیناره.
*حزبی شیوعی كوردستان بودجه‌ی مانگانه‌ی بڕی (580) ملیۆن دیناره.
xendan
4/10/2013
بە بۆنەی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی په‌رلەمانی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی له پهپامێكدا پیرۆزبایی و سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ئەندام و كادر و لایەنگر و هەوادارانی پارتی كرد، رایگه‌یاند، بۆ ئەوەی بگەینە ئامانج و سەركەوتنی كوردستان، دەبێ هەوڵی چارەسەركردنی كەموكورتییەكان بدەن، دەبێ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراوە بن و ڕێزی هەموو لایەك بگرن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه;
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پڕ بە دڵ پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی یەكە بە یەكەی ئەندام و كادر و لایەنگر و هەوادارانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم بە بۆنەی سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و هەروەها بۆ ئەو هەوڵ و پابەندییەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و پڕۆسەی هەڵبژاردن نیشانیان دا و بە بڕوا و خۆبەخشییەوە كاریان بۆ سەرخستنی پارتەكەیان كرد.
ڕێبازەكەتان پڕە لە سەروەری و دەستكەوت و ڕێگە پیرۆزەكەتانیش هەوراز و نشێوی زۆری تێدایە. زۆر سوپاستان دەكەم كە بڕوابەخۆبوون و بڕوا بە سەركەوتنتان لەدەست نەدا و بە دڵ و بە جۆشەوە كارتان بۆ ڕێبازەكەتان كرد. ئێستا ڕێگەیەكی دوورودرێژتان لەبەردەمە و پێویستە بەیەكەوە هەنگاوی مەزنتر لەپێناو سەربڵندیی وڵاتەكەتان بنێن. با ئەم وتەیەی بارزانیی نەمر بكەینە سەرمەشقی كارەكانمان كە لەسەركەوتندا مەغروور نەبن و لە شكستیشدا نا‌ئومێد نەبن. پێویستە ئێوە هەمیشە لەناو جەماوەری كوردستاندا بن و خزمەتیان بكەن و گوێ لە ئێش و ئازار و داخوازییەكانیان بگرن و ڕێزیان لێ بگرن. بۆ ئەوەی بگەینە ئامانج و سەركەوتنی كوردستان، دەبێ كار لەسەر ئەوە بكرێت خاڵە بەهێز و لاوازەكان دەستنیشان بكرێت و هەوڵی چارەسەركردنی كەموكورتییەكان بدەن. دەبێ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراوە بن و ڕێزی هەموو لایەك بگرن.
خۆشبەختانە كوردستان كەوتووەتە سەر ڕێگەیەكی ڕاست و دیموكراسی لە وڵاتەكەمان ڕیشەدار بووە. خۆشترین سات و گەورەترین دەستكەوتمان ئەوەیە كە میللەت لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە خۆی چارەنووسی خۆی دەستنیشان بكات و پەرەپێدانی ئەم نەهجە ئەركی سەرەكیی سەرشانی ئێوەیە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
3ـی 10ـی 2013
پەرلەمانی كۆریای باشور كۆمەڵكوژییەكانی رژێمی بەعسی دژ بەكورد بەجینۆساید ناساند و نوێنەرێكی كوردیش لەپەرلەمانی عێراق داوا دەكات وەك دۆكۆمێنتێكی فەڕمی بناسێنرێ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
ئەشواق جاف ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق ئەمڕۆ بەكۆكردنەوەی 52 واژۆی پەرلەمانتارانی عێراق ئەو بڕیارەی خستە ناو خشتەی كارەكانی كۆبونەوەی ژمارە 24ی لە 2ی تشرینی دووەمی 2013دا.
ئەشواق جاف، بە سایتی هاوڵاتی وت “ئەمڕۆ لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانی پەرلەمانی كۆریای باشورم خوێندەوە لەبارەی بەجینۆساید ناساندنی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق كە رژێمی بەعس لە پرۆسەی ئەنفالدا دژ بەنەتەوەی كوردی ئەنجامدابوو”.
ئەشواق جاف دەڵێت “داوامكرد لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە یەكەم ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كۆریای باشور بە دۆكۆمێنتێكی فەڕمی هەژمار بكرێ بۆ پەرلەمانی عێراقی و بیپارێزێ وەكو دۆكۆمێنتێكی فەڕمی”.
25ی حوزەیرانی 2013 پەرلەمانی كۆریای باشور گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقی لەشاڵاوەكانی ئەنفالدا دژ بەگەلی كورد پێكهاتون كە رژێمی بەعس دژ بەگەلی كورد ئەنجامیدابوو بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆساید ناساند.
هاولاتی
3/10/2013
سەرچاوەیەك ڕایدەگەینێت كە، تەقینەوەكانی بەردەم ئاسایشی هەولێر بە هۆی بەرژەوەندیی ژمارەیەك بازرگانەوە بووە، كە ڕۆڵیان هەبووە لە نیشتەجێكردنی ژمارەیەكی زۆر عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە هەرێمی كوردستان، كە تێیاندا هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەكان ئاسانكارییان بۆ تیرۆریستان كردووە.
یەكشەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوە بەردەم ئاسایشی هەلێری هەژاند كە بە هۆیەوە 7 كارمەندی ئاسایش گیانیان لە دەست دا و 59ـی دیكەیش كە هاووڵاتیی فریاگوزاریش لە نێویاندا هەیە بریندار بوون.
سەرچاوەیەكی بەرپرس بە هەفتەنامەی "وشە"ـی ڕاگەیاندووە، لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی بەردەم ئاسایشی هەولێر ئەنجامی باشی بە دەست هێناوە و لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دەگەنە خاڵی كۆتایی لە ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە.
ئەو سەرچاوەیەی كە نەیویستووە ناوی ببرێت، هەروەها دەڵێت "چەند هۆكارێك هەن بۆ تەقینەوەكان، دیارترینیان ئاسانكارییی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن كە ئێستا نیشتەجێی هەرێمن."
بەپێی زانیارییەكانی ئەو هەفتەنامەیە، ماوەی چەند ساڵێكە خانوو و ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان بە ناوی عەرەبەوە دەكرێت، لە كاتێكدا پێشتر ئەو فایلە لە دەستی ئاسایش‌دا بووە و ڕێگەیان نەدەدا ئەوانەی گومانلێكراون لە هەرێم نیشتەجێ بن، بەڵام ئێستا بەشێكی بەرچاو لە پرۆژەكانی نیشتەجێكردن كە خانووی زۆر گرانبەهایان تێدایە، خاوەنەكانیان خەڵكی دەرەوەی سنووری هەرێمن و بە ناویانەوە تاپۆ كراون.
سەرچاوەكە نەیشاردەوە كە، "بە هۆی پاڵەپەستۆی ژمارەیەك بازرگانی هەرێمی كوردستانەوە، فایلی تاپۆی خانوو و موڵك لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە دەستی ئاسایش دەرهێنرا و خرایە دەست پارێزگاكان، بەو هۆیەشەوە كڕین و فرۆشتنی موڵك لە هەرێم بە ناوی خێزانە عێراقییەكانی دەرەوەی هەرێم كرایەوە و لە ڕێگەیەوە ژمارەیەك زۆر خەڵك لە ناوچەكانی تری عێراقەوە لە هەرێم نیشتەجێ كران، كە بە هۆی بەرژەوەندیی بازرگانانەوە خەڵك و كارمەندانی ئاسایش دەبنە قوربانیی كردەوە تیرۆریستییەكان."
وەزارەتی كۆچی عێراق ژمارەی خێزانە كۆچكردووەكانی ناوچەكانی تری عێراق كە لە هەریچم نیشتەجێن بە 40 هەزار ماڵ ئاشكرا كردووە.
pna
2/10/2013
رووداو- ئەنادۆڵ
1/10/2013
پارتیی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و بەپێی 95%ـی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، ژمارەی كورسییەكانی 38دانەیە، خستنە ڕاپرسیی پڕۆژەیاسای دەستووری هەرێمی كوردستان دەكاتە پێشمەرجی پێكهێنانی حكوومەتەكەی.
هەفتەنامەی باس لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوییەوە بڵاوی كردووەتەوە، پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم، بەرنامەیەكی چڕی داڕشتووە و لە نێو ئەو ئەجێندایەیدا خستنەڕاپرسیی دەستووری هەرێمی كوردستان پێشمەرجێك دەبێت بۆ هەر لایەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا كە بەشداری لەو حكوومەتەدا بكات، لایەنەكانی دیكەیش كە پێشتر داوای گەڕانەوەی دەستووریان بۆ پەرلەمان دەكرد ئێستا ئامادە نین وەك جاران پێداگری لەو داوایەیان بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، هەندێك لایەن كە پێشتر بۆچوونیان سەبارەت بە دەستووری هەریچمی كوردستان و خستنە ڕاپرسیی ئەو پرۆژەیاسا پەسندكراوەی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان نەرێنی بووە، ئێستا بۆ بەشداریكردن لە حكوومەت نەرمی بە هەڵوێستەكانیانەوە دیارە.
بەرپرسی دەستگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی لەسەر ئەو بابەتە كۆ دەبێتەوە و بە شێوەیەكی چڕ باس لە بەشداریكردنیان یان نەكردنیان لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكات.
شۆرش ئیسماعیل گوتی: "دوایین بڕیاری بەشداریكردنی یەكێتی لە حكوومەت تەنیا لە دەستەڵاتی كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتیدایە و هەموو لایەك لە نێو یەكێتیدا پێوەی پابەند دەبن."
هەرچی هیوا میرزانسابیری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیشە، دەڵێت، هێشتا بە شێوەیەكی فەرمی ئەو پێشنیازەی پارتیی دیموكارتی كوردستانیان بە دەست نەگەیشتووە، هەر كاتێكیش پێیان بگات، ئەوا بۆچوونیان لەبارەیەوە دەبێت.
میرزا سابیر لەبارەی ئەوەیشەوە كە ئەوان وەكو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن پێشتر لەگەڵ گەڕانەوەی دەستووردا بوون بۆ پەرلەمان ئەو پێشنیازەی پارتی بۆتان نەرێنیی نییە، وەڵامێكی دروستی نەدایەوە و گوتی: "سەركردایەتیی یەكگرتوو بڕیار لەسەر بابەتی بەشداریكردن لە حكوومەت یان بەشداری نەكردن دەدات."
بەرپرسی ژووری پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، حەمەتۆفیق ڕەحیمیش ئاماژەی دا كە تا ئەو پێشنیازەیان بە شێوەیەكی فەرمی بە دەست نەگات نایانەوێ هیچ قسەیەكی لەبارەوە بكەن.
ئەو دەربارەی پێشمەرجەكەی پارتی كە دەستوورە، گوتی، هەر كاتێك گفتوگۆیان لەسەر بەشداریكردن لە حكوومەتدا كرد، قسەیان بۆ ئەو بابەتەیش دەبێت.
1/10/2013
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ست له به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كێشێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێده‌هێڵێت
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ده‌ست له كاركێشانه‌وه له ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی
كوردستانیانی به‌رێز....
كادر‌و لایه‌نگره تێكۆشه‌ره‌كانی (ی.ن.ك)....
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی...
كه‌بڕیارم دا ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌رگرم ، له‌و كاته‌دا یهكێتیو سلێمانی له بارودۆخێكی خراپدابوونو سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیش بۆ باشكردنی ئه‌و دۆخه بوو، ئه‌م بڕیاره‌شم ته‌نها له‌به‌ر خاتری (ی.ن.ك)نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره بوو. له‌و كاته‌شدا حزبه‌كه‌مان له‌م شاره‌دا روبه‌ڕووی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بوو بووه‌وه، زۆر كه‌سیش دودڵ بوون له هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتی یه، هه‌ربۆیه بڕیارمدا شان بده‌مه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه سه‌خته.
هه‌رچه‌نده من هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌شاردۆته‌وه كه كوردستانیم، به‌ڵام وا بیر ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ شاره‌كه‌ی خۆی خۆش نه‌وێت ناتوانێت كوردستانه‌كه‌ی خۆش بوێت.
ئێستا نزیكه‌ی چوار ساڵه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كار ئه‌كه‌م، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵم داوه خزمه‌تی شارهكهمو خه‌ڵكه‌كه‌ی و باقی تری گوند‌و شاره‌كانی كوردستان بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی گرنگی یه‌كێتییه‌كانه له هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كی حزبی و حكومی بن و له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك بن.
له‌م ماوه‌یه‌دا له زۆرێكی كێشه‌كانتان ئاشنا بووم‌و ، زۆر هه‌وڵمدا دڵسۆزانه هه‌ندێك له ناڕه‌واییه‌كان ڕاست بكه‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانی تایبه‌ت به موڵكدارێتی، خزمه‌تگوزاری گشتی، كرێكاران‌و فهرمانبهرانو خوێندكاران و ئه‌و دوای توێژه‌كانی تری هاوڵاتیان.
به‌ڵام ئه‌م كێشه و داخوازیانه‌ی رۆژانه رویان ده‌كرده مه‌ڵبه‌ند، زۆرێكی تریش له كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان لای حكومه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌وڵی نێوه‌ندگیریمان دا له نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ، به‌ڵام له زۆر حاڵه‌تدا ته‌نها به‌ڵێنمان پێدراو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران.
به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌متوانی جێی ره‌زامه‌ندی زۆربه‌تان بم، بۆیه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ركی كاركردن له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ كه‌سانی تر جێ بێڵم.
دڵنیاتان ئه‌كه‌م كه سلێمانی له دڵی مندا هه‌ر شاره حه‌یاته‌كه‌یه، شایه‌نی هه‌موو شتێكی جوان‌و باشتره، له هه‌ر كوێ بم به پێی توانای خۆم خزمه‌تی ئه‌كه‌م.
زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و دۆستان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌كه‌م و سوپاس بۆ كادیران‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و دڵنیاتان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێوه نه‌بوایه ئه‌ركه‌كه‌م زۆر قورس‌تر ئه‌بوو.
داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م وه‌كو پێویست نه‌متوانی خزمه‌تان بكه‌م‌و جێی هیواتان بم.
دڵسۆزتان
هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
30/09/2013
سەبارەت بە كردەوە تیرۆریستییەكانی دوێنێی هەولێری پایتەخت، نەمویست لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی پەیامێكەوە هەڵوێستی خۆم دەربڕم. ئەمڕۆ خۆم چووم و سەردانی نەخۆشخانەم كرد، ئەو ئازیزانەم بەسەركردەوە كە لە ڕووداوە تیرۆریستییەكەی دوێنێ بریندار ببوون، هێز و ئومێد و خۆڕاگری بەڕوونی لە نیگاكانیاندا دیار بوو. هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ دەخوازم و سەرخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و لە خودای گەورە داواكارم بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات.
لەم سەردانەدا سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان و ئاساییش و پۆلیس و كارمەندانی ئاگركوژێنەوەو وەزارەتی تەندروستی كرد، كە بوێرانە بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەوە، هەروەها سوپاسی تایبەتیشم بۆ خەڵكی قارەمانی شاری هەولێر هەیە، كە وەك هەمیشە خۆڕاگر‌و پشتیوانی هێزە ئەمنییەكان بوونە و ڕێگەیان نەداوە پیلانی تیرۆریستان سەربگرێت.
تیرۆریستانیش ئەگەر بیانەوێت بارودۆخی هەرێمی كوردستان تێك بدەن، دەبێ باش بزانن كە ئیرادەی گەلەكەمان زۆر لەوە بەهێزترە كە تیرۆریستان لە پیلانە چەپەڵەكانیاندا سەر بكەون. ئەگەر لەو شەش ساڵەدا بۆ جارێك توانیبێتیان كوردستان بریندار بكەن ئەوە بە سەدان پیلانیشیان لەو شەش ساڵەدا پووچەڵ كراوەتەوە.
بڕوای تەواویشم بە هۆشیاریی خەڵكی كوردستان و هێزو بازووی دەزگاكانی ئاساییش هەیە، كە دەستەكانی پشت ئەم تاوانە دەدۆزنەوەو ڕادەستی یاسایان دەكەن، تیرۆریستانیش سزا دەدرێن.
30/09/2013