ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی گرتەیەكی ڤیدۆیی لە تەلەڤزیۆنی ئێرانییەوە گواستوەتەوە دەربارەی چۆنیەتیی هێرشكردنە سەر ئیسرائیل و پێكانی ئەو ئامانجانەی كە دەستنیشان كراون.
لە گرتە ڤیدۆییەكەدا ئەو مووشەكە دوورهاوێژانە نیشان دراون كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن؛ هاوكات ساتی گەیشتنی مووشەكە ئێرانییەكان بۆ ئاسمانی ئیسرائیل و چۆنیەتیی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە و پۆچەڵكردنەوەی هەندێ مووشەك و پێكانی هەندێ ئامانجی دیاریكراو لە نێو جەرگەی تەل ئەبیب لە لایەن مووشەكە ئێرانییەكانەوە دیاری كراوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا هەروەها ئەو شوێنانە ڕوون كراونەتەوە كە بە شوێنی هەستیاری ئیسرائیل ناو براون، وەك فڕگەی بن گوریۆن و وێستگەی ئەتۆمیی دەیمونە و یەكەكانی بەرگریی لە تەل ئەبیب و بانكی ناوەندیی ئیسرائیل.
لینكی ڤیدیۆكە
http://www.youtube.com/watch?v=68CsCjIJaeE
9/11/2013
داوا لە کوردستانیانی مالمۆ و سکۆنە ئەکەین بەشداری خۆپیشاندانی پرۆتستۆکردنی لە سێدارەدانی زیندانە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران بن .
ئامادەبوونتان هەڵوێستانە بۆ پشتیوانی زیندانە سیاسیەکان کە لە ژوورەکانی سێدارە چاوەروانی مەرگن.
ڕۆژی شەممە: 2013.11.9
کات: 13.00.15.00
شوین:بەرامبەر بازاڕی سەوزەی مالمۆ
Möllevångstorget
کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ
سوپاس بۆ ناردنی ئاگاداری.. پرسە.. ڤیدیۆ... وتار..هەواڵ.. بابەتی جۆراوجۆر
بەڵام تکایە بۆ ناردنی وتار با وێنەی خۆتانی لەگەڵ بێت ، بۆ بابەتی تر سەرچاوەکە دیاری بکەن
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا
مالمۆکورد
www.malmokurd.com
https://www.facebook.com/MalmoKurd
بانگەوازی به‌شداری له خۆپیشاندان بۆ مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد و به‌لووچ له ئێران‌دا!
هه‌روا که ئاگادارن له ڕۆژانی ڕابردوو دا چه‌ند زیندانیه‌کی سیاسی کورد و به‌لووچ له ئێران‌دا له سێداره دران. ئاشکرایه که له سێداره درانی ئه‌و چالاکانه به‌رز بوونه‌وه‌ی خێرای ژماره‌ی له سێداره دراوان له‌و وڵاته‌دا ده‌گه‌ینێ.
ماشینی تاوانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ ڕابگیردرێ.
به مه‌به‌ستی له قاودانی تاوانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه دژ به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و بۆ پڕوتستۆ کردنی کرداره نامرۆڤانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانی و کورد خۆپیشاندانێک له بڕن وه‌ڕێ ده‌خه‌ن. به‌و بۆنه‌وه کومیته‌ی وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانه‌که بانگه‌وازێکیان بڵاۆ کردوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ وێڕای پشتگری کردن له‌و خۆپیشاندانه، داوا له هه‌موو چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌کا به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بن.
له گه‌ڵ ڕێزماندا
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
ده‌قی بانگه‌وازه‌که؛
خەباتی هاوبەشی گەلانی ئێران، دەتوانێ پاشەکشە بە کۆماری ئیشلامی بکات.
بانگەوازی وەڕێخستنی خۆپیشاندانێک لە بێڕن، بۆ مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندە بە لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد.
لە بەرەبەیانیی دوێنێ دووشەممە، رژیمی ویلایەتی فەقیە، زیندانیی سیاسیی کورد، تێکۆشەری ڕێگای ئازادی و یەکسانی، شێرکۆ مەعاریفی لە زیندانی سەقز لە سێدار دا.
هەروەهاچەند ڕۆژ لەوە پێش، حبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، ڕەزا ئیسماعیلی (مامەدی) لە گرتووخانەی سەلماس و ١٦ کەسی دیکە لە هاووڵاتیانی بەلووچ لە گرتووخانەی زاهیدان لە سێدار دران.
ئەم جینایەت و لەسێدارەدانانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچن کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەرانێ گەورەی سیاسی و ئابووریدا پەلەقژە دەکا.
کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کە لە بەرامبەر دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکاندا سیاسەتی "نەرمشی قارەمانانە" دەگرێتە بەر، لە لایەکی دیکەوە، بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک سیاسەتی سەرکوت و کوشت و بڕ، درێژە پێ دەدا.
خەباتی یەکگرتووانە و سەراسەریی گەلانی ئێران دەتوانێ پاشەکشەی زۆر بە کۆماری ئیسلامی بکات و ماشێنی مەرگی رژیم بووەستینی. ئێمە داوا لە هەموو ئازادیخوازان و ڕوناکبیران دەکەین بە حوزوری خۆیان لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە ٩ی نوامبر لە شاری بێڕن، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگمان بۆ مەحکووم کردنی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، شێرکۆ مەعاریفی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و چوار لاوی عەڕەب بە ناوەکانی عبدالرضا امیر حنافیرە، غازی عەباسی، عبدالامیر مجدەمی و جاسم مقدەم. داوا لە هەموو ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی و هەروەها حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان دکەین، چالاکانە لەم خۆپیشاندانەدا بەشداری بکەن، بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕینمان زۆر ڕەساتر بێ.
بە سوپاسەوە
کومیته‌ی ڕیکخستنی خۆپیشاندان
شوێنی کٶبوونەوە بیرن پی تەختی سویس
میدانی هیلویتیا
کات:شەمە ٩ نووامبری ٢٠١٣
کاتژمێری ١٣ تا١٥
سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان و پاش هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ووروژاندنی ئەو پرسە لە ناوەندە ئەوروپییەکاندا، یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ئاشکرایکرد کە یارمەتییەکانی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و هاوکات ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لەو بارەیەوە بە گرنگ وەسفکرد.
ئەو هەڵوێستەی یەکێتی ئەوروپا لە دووتوێی نامەیەکی فەرمی کۆمسیۆنی ئەوروپادا هاتووە کە لە ڕێکەوتی 6/11/2013 ئاراستەی پەڕلەمانی ئەوروپا کراوە. کۆمسیاری ئەوروپی تایبەت بە هاریکاری مرۆیی و بەرەنگاربوونەوەی قەیران، خاتوو ''کریستالینا جۆرجێڤا'' سەبارەت بە ڕەوشی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی پەڕلەمانتار ''ستروان ستیڤنسن'' کردووە و تێیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێ ''حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی سنوورەکانی لەبەردەم ئاوارە سوورییەکاندا، ڕێگر بووە لە سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا''.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا کۆمسیاری ئەوروپی جۆرجێڤا ئاشکرایکرد، کە یەکێتی ئەوروپا پێشتر بڕی 9 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێم تەرخانکردووە و ئەو بڕە پارەیە لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ( UNHCR، WFP، unicef ) بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کەمپی دۆمیز و مناڵانی کەمپەکە سەرفکراون. هاوکات کۆمسیۆنی ئەوروپا ئاشکرایکرد کە وا بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا 12 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکا.
شایانی باسە نامەکەی کۆمسیۆنی ئەوروپا، وەلامی نامەیەکی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپایە کە لە ڕێکەوتی 25/9/2013 ئاراستەی کۆمسیۆنی ئەوروپا کرابوو و تێیدا داوا کرابوو کە یەکێتی ئەوروپا پتر بەدەم ئاوارە سوورییەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستانەوە بچێ و هاریکاری زیاتر لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.
لە لێدوانێکدا، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارەی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕاگەیاند و گووتی کە ئەوان لە ماوەی ڕابردوودا فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر پەڕلەمان و کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ ئەوەی ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان بێبەش نەبن لەو هاوکارییە مرۆییانەی کە یەکێتی ئەوروپا بۆ قەیرانی سووریا تەرخانیکردووە. ئاژگەیی ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە هەوڵەکانیان بەردەام دەبن و بەدواداچوونی پێویستی بۆ دەکەن.
ش.ب
pna
8/11/2013
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی کابینەی داهاتوو دەسنیشانکرایەوە، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لق و مه‌كته‌به‌كان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام درا و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ته‌وه‌رانه گفتوگۆكرا.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌له 21/9/2013 ئه‌نجامدرا گفتوگۆ كرا وێرای سوپاسی هه‌موو به‌رپرسان و كادیران و ئه‌ندامان و لایهنهگیران و جه‌ماوه‌ری پارتیمان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی كردیان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراسیانه له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه وه ده‌ست خستنی ده‌نگ و متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پارتیمان براوه‌ی یه‌كه‌م و لیستی یه‌كه‌م بێت له كوردستان، كۆبوونه‌وه به باش زانی پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی بكرێت بۆ دیاریكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان و زیاتر بهگوروتین خستنی هه‌موو دام و دهزگاكانمان تا له ئاستی متمانه خه‌ڵكی كوردستان بین چونكه به‌م متمانه به‌خشینه به‌رپرسیاریه‌تیمان زێده‌تر ده‌بێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌ڤاڵ (نێچیرڤان بارزانی) كاندیدی پارتیمان ده‌بێت و لیژنه‌یه‌ك هاوكاری ده‌بن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانى كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن براوه‌ی كورسی په‌رله‌مان بون و بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك كه له خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان دابێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له چه‌ند رۆژی رابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌رێندرا، باسی هۆكارو كاریگه‌ری یه‌كانى كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ن بۆ دروستكردنی بریارو یاساكان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كه ئه‌م كاره‌ی له ئه‌ستۆ گرتبو گفتوگۆ ده‌كرێ و كۆبوونه‌وه نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به شێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تی كۆتای ئێزیدی و فه‌یلی نیشاندا.
ته‌وه‌ری چواره‌م: سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق به گشتی و باری ئه‌منی به تایبه‌تی گفتوگۆكرا وكه كێشه‌و ئاڵوزییهكان رۆژ به رۆژ زێده‌تر ده‌بن و كۆمه‌لێك فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كاریگه‌رن له قولتر كردنه‌وه‌ی گرفته‌كان و ناسه‌قامگیری كه له ئاكامدا ده‌بێته هۆی دروست كردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌م و كوری زۆری خزمه‌تگوزاری و كۆبوونه‌وه ئه‌م شێوه ژیانه‌ی به شایسته‌ی خه‌ڵكی عێراق نازانێ و ده‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی به جدی بدرێت.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م: له تهوهرهكی دیكه‌دا بارودۆخی سوریا و رۆلی لایه‌نه‌كانی كوردی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان و باسی گرفته نێوخۆیهكانیان كرا‌و باسی هه‌وڵه‌كان كرا بۆ پتر كاراكردنی رۆلیان كه به داخه‌وه لایه‌نێك به ته‌نیا رێگره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ر و رۆلی خۆیان ببینن له‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا له سوریا هاتۆته ئاراوه و پارتیمان وێرای ته‌واوی پشتگیری خۆی له خوشك و برایانمان له كوردستانی سوریا گرنگی به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و به‌گه‌ر خستنی ته‌واوی توانای هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین و كه له ئاكامدا خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان پتر سوودمه‌ند بن.
هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دوای حەوت ساڵ لێكدابڕان و جیابوونەوە، گەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوە پێشكەشی یەكدی دەكەن. بەپێی گەڵاڵەنامەكان حدكا دەیەوێ حدك وەك كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگەی جیابووەوە بگەڕێنەوە، بەڵام حدك دەیەوێ وەك دوو لایەنی سەربەخۆ تێكەڵ ببنەوە. پەیوەندی نێوان هەردوو باڵەكەی حیزبی دیموكرات لەدوای بەستنی كۆنگرەی 15ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەساڵی 2012دا گۆڕانی زۆری بەسەردا هات. لەو كۆنگرەیەدا حدكا یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی كردە ئامانجی كۆنگرە. حدكیش بەردەوام جەختی لەسەر یەكگرتنەوە كردووە، بەڵام هەتا ئێستاش شێوازی یەكگرتنەوەكە خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوولایە. حدكا زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە حدك وەكو كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگە لە قەڵەم بدات كە چۆن رۆیشتوون هەر ئاواش بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی دان بە ناسنامەی رێكخراوەیی ئەواندا بنێت، بەڵام حدك دەیەوێ حدكا پێكهاتەی رێكخراوەیی ئەوان بە رەسمی بناسێ ووەك دوو لایەنی سەربەخۆ بچنە نێو وردەكارییەكانی یەكگرتنەوە. پرسێك كە حدكا تا ئێستا خۆی لێ نەداوە. لە نوێترین هەنگاودا، هەردوو لایەنەكەی دیموكرات هەندێكی دیكە چوونە پێش وگەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوەیان پێشكەشی یەكدی كرد. گەڵاڵەنامەكەی حدكا هەمان ئەو گەلاڵەنامەیەیە كە ساڵی 1996 حدكا وحدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی یەكخستەوە. حدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە نەورۆزی 1988 بە رێبەرایەتی جەلیل گادانی وحەسەن رەستگار جیابوونەوە. حدكا دەڵێت “ئەوكات ئێمە هەموومان لەسەر ئەم گەڵاڵەیە رێككەوتووین، بۆیە دەكرێ هەر ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ یەكگرتنەوە، بەڵام هەندێ خاڵیشی جێی مشتومڕە ودەكرێ باسی لەسەر بكرێ”. بەڵام حدك پێشوازی لەم گەڵاڵەنامەیە نەكردووە. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سكرتێری پێشووی حدكا كە وەك ئەندازیاری یەكگرتنەوەی ساڵی 1996ی حیزبی دیموكرات دەناسرێ، بە (رووداو)ی گوت “ئەگەر بڕیار بێت بەراورد لە نێوان ئەوكات و‌ئێستا بكرێ ئەوە شتێكی زۆر نالەبارەوبەهیچ شێوەیەك لەگەلأ ئێستا ناگونجێ. ئێستا بارودۆخێكە و ئەوكاتیش بارودۆخێك بوو. نە ئێمە داوا لەوان دەكەین وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بن ونە ئەوانیش حەقیان هەیە داوا لە ئێمە بكەن وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بین”. بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدكا، لیژنەیەك بۆ یەكخستنەوەی هەردوولا پێكدێت. ئەو لیژنەیە رێكخستنەكان، دارایی وپە‌یوە‌ندییە‌كان تێكەڵ دەكاتەوە. رێكخستنەكانی هەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی بەر لە جیابوونەوە. بەرپرسەكانی حدك هەمان بەرپرسیارێتی پێشوویان لەناو حدكا وەردەگرنەوە، رێكخستنەكانی حدك تێكەڵی رێكخستنی حدكا دەبنەوە و بەمجۆرە حدكا وەك حیزبی دایك دەمێنێتەوە. دواتر كۆنفرانسەكان بۆ كۆنگرە بەبێ جیاوازی بۆ ئەندامانی هەردوولا دەبەسترێ وكۆنگرەی هاوبەش پێكدێت. سەرچاوەیەك لە حدكا بە (رووداو)ی گوت “هێشتا باس لەوە نەكراوە ئاخۆ ئەو ئەندامانەی رێبەرایەتی هەردوولا كە لە دوایین كۆنگرەیاندا بوونەتە ئەندامی رێبەری چی‌یان لێدێ، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەموویان لە كۆنگرەی هاوبەشدا بەشدار بن. هەروەها هەموو ئۆرگانەكانی حدكا وەك خۆیان دەمێننەوە، تەنانەت ئەو ئۆرگانانەش كە دوای جیابوونەوە دامەزراون. بەڵام هی لایەنی بەرامبەر هەڵدەوەشێنەوە”. بەڵام بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەردوولا بە جیا كۆنفرانس دەبەستن ونوێنەر بۆ كۆنگرە دیاری دەكەن. لەم حاڵەتەدا حدكا وەك رێكخستنێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ حدك دەكات. بەو پێیەش كۆنگرەی 16ی حیزب پێكەوە دەبەستن. بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، لەم گەڵاڵەیەدا هاتووە كە لە كۆنگرەدا مەسەلەی ناوی حیزب و لۆگۆ یەكلایی دەكرێتەوە، هەروەها بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەر بڕیارێك لەدوای لەتبوون درابێت بۆ پرسەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ هەڵوەشێتەوەومێژووی حدكیش وەك مێژووی حیزب قبولأ بكرێ. لەو كۆنگرە هاوبەشەدا هەردوولا لەسەر خاڵە جەوهەرییەكان رێككەوتن دەكەن وبڕیاری یەكگرتنەوە دەدەن. بەرپرسایەتی ئۆرگانەكان لە پلینیۆمی دوای كۆنگرە دیاری دەكرێن. حدك دەبێت وەك بەشێكی دیموكرات دانی پێدا بنرێ. حدك بۆ جێبەجێكردنی ئەم گەڵاڵەیەی یەك ساڵی دیاری كردووە. بەڵام پێناچێت ئەو دوو گەڵاڵەنامەیە هیچیان لێ شین ببێ، چونكە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان هەردوولا زۆرە. لە نێو حدك دوو روانگە هەیە، كە یەكێكیان لەگەڵ یەكگرتنەوە و ئەوەی دیكەشیان دژیەتی. بەڵام لەنێو حدكا سێ روانگە هەیە. یەكەم: باوەڕی بە یەكگرتنەوە هەیە. دووەم: پێیوایە حدك بە رەسمی بناسرێ، ئەم روانگەیە لایەنگری زۆری نییە. سێیەم، لەگەڵ مانەوەی ئەم دۆخەی ئێستایە، ئەم روانگەیە لەنێو رێبەریی حیزب‌دا زیاترین لایەنگری هەیە، چونكە هەندێكیان بەو یەكگرتنەوەیە پۆستەكانیان لەدەستدەدەن.
rudaw
7/11/2013
بریارە ئەمرۆ 7ی تشرینی دووەمی 2013 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی لیژنەی دانوستان و کاندید بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە. ئەجێندای کۆبوونەوەکە دوو تەوەر دەیێت، کە بریتین لە دیاریکردنی لیژنەیەکی دانوستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی هەشتەم پێشکەش دەکات، کە دواتر بە مەرسومێک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەکلیفی پێکهێنانی کابینەی نوێی لێدەکات و دەبێ لە ماوەی 30 رۆژدا ئەو حکومەتە پێکبهێنێت. جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ شەو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر کاک نێچیرڤان بارزانی بیکات، پارتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ بەڕێزیان باس نەکراوە".
7/11/2013
ژنێكی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سەبارەت بە پرسەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رەخنەی تووندی ئاراستەی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بەهۆی زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لەماوەی سەرۆكایەتی رۆحانیدا. شیرین عیبادی، ژنە چالاكوانی ئیرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، رەخنەی توندی لە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران گرت، بە هۆی زیادبوونی لەسێدارەدان لە ئێران و حكومەتی ئەو وڵاتەشی بە "درۆكردن سەبارەت بە ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی" تۆمەتباركرد. عیبادی پارێزەری مافەكانی مرۆڤ، كە لە ساڵی 2009 ـەوە لە ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەژی، بە ئەسۆشێیتد پرێسی راگەیاندووە "لەوانەیە رۆحانی ناوبانگی كەسێكی چاكسازی خوازی هەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها نیشانەی خراپمان لێبینوە". عیبادی لە ساڵی 2003 بەهۆی پاڵپشتیكردنی بۆ دیموكراتیەت، وەك یەكەم ژنی ئێرانی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیی وەرگرت.
7/11/2013
بەپێی وادەی دیاریكراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی هەڵبژاردراوی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.
یەكەم دانیشتن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە، ئەویش سادق سورچی لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستاشدا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە سوێندنخواردنی ئەندامانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
سەعید عەبدوڵا
وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، قەیرانی سووریا وەك تۆپێكی ئاگر وایە و ئاشاكرای دەكات كە ترس هەیە ناوچە سوننەنشینەكانی سووریا ببن بە ئەفغانستانی دووەم.
زێباری جەخت دەكاتەوە لەوەی كە بەو هۆیەوەی كە سنووری هاوبەش، تێكەلیی كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و جیۆگرافی وێكچوونی نەتەوەیی لە ینَوان سووریا و عێراقدا هەیە، قەیرانی سووریا كاریگەریی بەسەر ناوچە سنوورییە هاوبەشەكانیانەوە هەیە، بە تایبەت ناوچە سوننەنشینەكان كە چالاكیی گەورەی (جەبهەی نەسرە) و (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)ـیان تێدا بەرجەستەیە و بە ناوی جیهادەوە خەڵك لە هەردوو وڵات دەكوژن.
زێباری هەكات ترسی خۆیشی نیشان دا لەوەی حكوومەتی سووریا نەتوانێ كۆنترۆڵی ئەیو ناوچانە بكات؛ عێراقیش بە هۆی توانای نەبوونی چەكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە، گرفتی ئەمنیی هەیە، هەر لەبەر ئەوەیش كە ترس هەیە لەوەی ئەو ناوچانە ببن بە ئەفغانستانی دووەم.
لەو دیمانەیەی كە لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا بڵاو كراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا بە باش و قووڵكردنەوەی پێوەندیی نێوان هەردوو لا ناو دەبات و دەشڵێت كە، ئەمەریكا بەڵێنی داوە ئەو جۆر لە چەك و پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕكردنی تیرۆر و گرووپە توندڕۆكان بە عێراق بدات.
6/11/2013
له زرینگانه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی خۆر و له ناڵه‌ی دایک، سروودی ئازادی ده‌ڵێمه‌وه
زۆرله مێژه که شه‌و بووه‌ته مۆڵگه‌ی نێچیرڤانه چاوبرسییه‌کان و زرینگانه‌وه‌ی شه‌و بانگه‌وازییه بۆ نێچیری گرانبه‌ها و دووره ده‌ست. ئه‌رێ ڕاو و نێچیر له‌م وڵاته بۆ که‌یف و خۆشی نییه ، به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ زیاده‌ڕۆیی و تێنه‌گه‌یشتن و مه‌یله نابهجێکانه.
بۆ نێچیرڤانێکی بێ هه‌ست و بێ ئینساف هه‌ر جۆره نێچیرێک ده‌توانێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بێت. گیرهم نێچیره‌که له شوێنێ ئه‌سته‌م بێت و خاوه‌ن ویژدان. جه‌وانێک که خۆی به شۆرشگێر، به‌رحه‌ق و خاوه‌ن درووشمی مرۆڤدۆستی ده‌زانێ، وه‌ک ئه‌و ئاسکه ئه‌ندام ناسکه وایه له چاوی چه‌قه‌ڵه چاوچنۆکهکاندا.
چه‌کێک که له سه‌ر شانی جه‌وانێکی پارێزه‌ری یه‌کییه‌تی و مرۆڤایه‌تییه، به هه‌ڵکه‌وت ده‌توانێ پلاپیتکه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی له خۆڕاوه چەرکاندبێ.
به‌ڵێ من شێرکۆ مهعارفیم ، ئه‌و تێرۆریسته‌ی تۆمه‌تبار به دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا کرام. که بێجگه‌له خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان و لاواندنه‌وه‌ی منداڵان، دڵسۆزی ژینگه و خه‌ونی ئاشتی ، ڕامانێکی بۆمب ئاسا له سه‌رمدا و خه‌یاڵی خۆش له سه‌رمدایه.ڕاوکردنی من بۆ چه‌قه‌ڵه شه‌و په‌ره‌سته‌کان و دوژمنانی ڕووناکی و خۆشه‌ویستی دایک، وه‌ک ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن وایه بۆ ئه‌وان ، دیاره ناتوانن له تاریک ترین شه‌ویشدا به‌ر به هه‌ڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵه‌ی ئاربابا ، ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌ی به دیلیش گیرام مه‌یلی ته‌قه‌ی چه‌که‌م نه‌بوو،هیواکانم تێرۆرنهبوو و تووندووتیژیم به خه‌یاڵیشدا نه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه له سه‌رشانم بوو، جانتایه‌کی پڕاوپڕ له خۆشه‌ویستی مرۆڤ و کۆڵێک هه‌ستی مرۆڤانه.
ئه‌و نامه‌یه له لێڵترین شه‌وه‌کاندا ده‌نووسم که هاوکات هیوای هه‌ڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گه‌رمم لێده‌کات و ئێستا نزیکترین ده‌نگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمه ، که ئێستاش هیوای ئه‌وه له سه‌رمدایه که بۆ جارێکی تر له باوه‌شی گرم ، به‌ڵام مه‌خابن خۆشه‌ویستی بۆ دایک و دایکی وڵات له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێک نادا به من بیانبینم.
دره‌وشاوه‌ترین خۆره‌تاو و ئه‌ستێره، به‌رین ترین ده‌ریا و سه‌رکه‌ش ترین کێوه‌کانی ژینگه، که باڵیان به سه‌ر چارهنووسمدا کیشاوه، واده‌کات نه هیواکانم له ئه‌ستێره و نه له ده‌ریای دایکم و نه له خۆڕاگری کێو ناتوان ده‌ست هه‌ڵگرم ، به‌ڵکوو به هیوای باوه‌شی دایک، عه‌شق به ئازادی و به‌ڵینی مرۆڤایه‌تی ، سه‌دان شه‌و و ڕۆژی تر تێپه‌ڕ ده‌که‌م و هه‌رده‌م من جه‌وانێکی کوردی زه‌حمه‌تکێش و شۆڕشگێری ده‌ڤه‌ری شه‌و بێداران ده‌مێنمه‌وه و ئێستا ده‌بێ بڵێـم : ئه‌وه‌ی که ده‌بوو ئێمه به ڕاستییه‌کان بگه‌یێنێت خۆی لێی بێ به‌رییه.
ته‌نیا ڕاستیێه که ئازادی مسۆگه‌ر ده‌کات.
من نه بۆ له‌بار بردنی ڕاستی و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێم به‌ڵکوو هه‌ر هه‌نگاوێک که ده‌پێوم، له ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومه پێشمه‌رگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ئه‌رێ من پێشمه‌رگه‌ی جاویدانی، پێشمه‌رگه‌ی دووربوونه‌وه له وه‌حشیگه‌ری و هاوباوهشم له گه‌ڵ ئازادی و له ناو ئه‌و زاڵمانه‌دا که به خه‌یاڵی خۆیان ده‌توانن به له ناو بردنم له دارستان جیام که‌نه‌وه، به بێ هیچ ترس و دڵه‌راوکێیه‌ک ، بڵیند و به‌ژن ڕێک ، به دڵێکی پڕاو پڕ له هیوا و هۆمێد دێمه‌وه و ده‌بمه هاوڕێی ئهستیێرهکانی ئه‌و ئاسمانه خه‌م ڕه‌وێنه.
شێرکۆ مه‌عارفی
زیندانی سه‌قز
15.7.1392
که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
05/10/2013
حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەتیدەکەنەوە ئەندامەکانیان دژایەتی خوایان کردبێ. حکومەتی ئێران لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی کوردی بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا لە سێدارەداوە، پاساوی ئەوەش ئەندامێتی بەدارکراوەکانە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. چالاکڤانانی سیاسی کورد لە ئێران بە تۆمەتی (موحارەبە) دژایەتیکردنی خوا لەسێدارەدەدرێن. دەزگای دادوەری ئێران ئەندامێتی ئەو چالاکڤانانە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری موحارب بوونیان لەقەڵەم دەدا. لە دەستووری ئێران‌دا موحارب بە کەسێک دەگوترێ، کە بە مەبەستی ترساندنی خەڵک سو‌و لە چەک وەربگرێ. حزبەکانیرۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، ئەو تۆمەتە ئەندامانی ئەوان ناگرێتەوە، چونکە چەندین ساڵە وازیان لە چالاکی چەکداری هێناوە و خەباتی سیاسی و مەدەنی دەکەن. شارەزایانی یاسایی پێیان وایە، کەسی موحارب لەحاڵێکدا تۆمەتەکەی لەسەر ساغ دەبێتەوە، کە چەکی بەکار هێنابێ و شەڕی پێکردبێ. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یاسای ئێران بەهۆکاری سەرەکی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەزانن. چالاکڤانانی کوردیش پێیان وایە ئەو یاسایە و بڕگە نەنووسراوەکانی، زیاترین قوربانی لە کوردستاندا هەیە و لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا، نموونەی هەرە زەقیەتی.
rudaw
6/11/2013