رووداو- بەسرە
21/11/2013
21/11/2013
دوای زیاتر لە 35 ساڵ ژیانی ئاوارەیی و دوورە ووڵاتی، ماوەی دووساڵە ڕۆژانە ئاوارەكوردەكانی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەگەنەوە زێدی خۆیان و لە ماوەی ئەمساڵیشدا 133خێزان گەراونەتەوە.
بەرپرسی بنكەی كۆچ و كۆچبەرانی حاجی ئۆمەران سدقی حەسەن، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ڕۆژانە گەڕانەوەی كوردانی ئاوارەبووی ووڵاتی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیەو لە ماوەی ئەمساڵدا 133خێزان كە پێك هاتوون لە 320 كەس گەڕاونەتەوە شارو شارۆچكەكانی خۆیان.
وتیشی، تەواوی خەرجی گواستنەوەیان و ئاسانكاریەكان بۆ دەرهێنانی ناسنامەو رەگەزنامەو بەردەوام بوونی مناڵەكانیان لە خوێندن لە ئەستۆی كۆچ و كۆچبەرانەو بۆ ئاوارە گەراوەكان دەستە بەر دەكرێت.
ج.ع
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی كوشتنی سەروەت حەمە رەشید، لێپرسراوی پاسەوانە تایبەتەكانی مام جەلال دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە كوژرا.
لە سەروبەندی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی ئێرانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. بیلال سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی بۆ (رووداو) پشتڕاستكردەوە، كە ئەو شاندە ئێرانییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە. ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ گوتیشی "ئێمە شاندە ئێرانییەكەمان بینیوەو لەگەڵیان كۆبووینەتەوە". هەروەها نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتەکەی لەگەڵ شاندی یەکگرتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، کە ئەوانیش وەفدەکەیان بینیوە. rudaw
20/11/2013
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەرگری لە دیدارەکەی دیاربەکر و بەرکارھێنانی وشەی "کوردستان" کرد و گوتی لە سەردەمی عوسمانیەکاندا ناوی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ کوردستان بووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاراستەی کرابوون و رایگەیاند: کاتێک کە لە دیاربەکر ساتێکی مێژوویی بۆ تورکیا و ناوچەکە بەسەر دەبرا، لە سەرانسەری تورکیا فرمێسکی شادی دەڕژا، بەڵام چەند کەس و لایەنێک نایانەوێ لەو شادی و خۆشییەدا ھاوبەشیی خەڵک بکەن، بۆیە چوار رۆژە لە مەھەپەوە بگرە تا ئەو کەسانەی نایانەوێ ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر تورکیادا بکێشێ دەستیان بە رەخنەگرتنی بێھوودە کردووە.
لە دیاربەکر ساتی مێژووییمان بەسەر برد
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی سەردانی شەممەی رابردووی بۆ دیاربەکر کرد و گوتی "لە دیاربەکر ساتێکی مێژوویمان بەسەر برد. سەردانی سەرۆک شارەوانی دیاربەکر و پارێزگارمان کرد، چەندین پرۆژەمان بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ کردەوە و بە بڕی ٧٤٠ تیریلیۆن لیرە ١٧ پرۆژەی گرنگمان لەو شارە جێبەجێ کرد. لە کاتی کردنەوەی ئەو پرۆژانەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز مەسعوود بارزانی، شڤان پەروەر کە ٣٨ ساڵە لە وڵات دوورە و ئیبراھیم تاتڵیسەسیش ئامادە بوون."
سیاسەتی نکۆڵیکردن
ئەردۆغان بەو جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە وەک دەسەڵاتی ئاک پارتی تا ئێستە چیمان کردووە. لەمەودوا چی دەکەین و چۆن سەیری داھاتووی تورکیا دەکەین ھەر ھەموویان روون و ئاشکران، لە دیاربەکر پەیامی زۆر روون و ئاشکرام پێشکەش کرد و گوتم ئێمە نە لە بەر ھیچ کەس و لایەنێک بەڵام بەھۆی بەرنامە و ستراتیژیەتی خۆمان کۆتاییمان بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و ئینکارکردن ھێنا، ساڵی ٢٠٠٥ ئەو قسەم لە دیاربەکر کردبوو و ئەمجارەیش دووبارەم کردەوە."
ئەو فرمێسکانە زۆر سوودمەندن
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیان بە پرۆژەی یەکێتی نەتەوەیی و برایەتی و نەگریانی دایکان کردووە، ماوەی یەک ساڵە کە ھیچ دایکێک لە تورکیا نەگریاوە و خەیاڵەکەی ساڵی ٢٠٠٩مان ھاتە دێ و رژاندنی خوێن و فرمێسک راگیراوە، ویستمان چی دیکە ھیچ دایک و باوکێکی تورکیا نەگرین بەڵام رۆژی شەممە لە دیاربەکر فرمێسک رژا، سوپاس بۆ خوا ئەو فرمێسکانە فرمێسکی شادی و خۆشی بوون.
تەنیا دیاربەکر لە خۆشییا نەگریا
ئەردۆغان گوتی "لە ناوچەی بیسمیل گەنجێک ھاتە لام و لەگەڵ فرمێسکەکانی بە دەنگی ناخی دڵی گوتی سەرۆکوەزیرم ئاشتیمان دەوێ نامانەوێ بمرین. کاتێک لە دیاربەکر لە ماڵ، دووکان، کۆڵان، ژن و پیاو و گەنج و منداڵ بۆ ھەمیشەیی بوونی ئاشتی فرمێسکیان دەڕژاند دایک و باوکە بە تەمەنەکانیش دەستیان بە دوعا کرد، ئەو رۆژە تەنیا دیاربەکر لە خۆشییا نەگریا بەڵکو سەرانسەری تورکیا لە خۆشی و شادیدا گریا، نەتەنیا کورد و تورک بەڵکو ھەمووی پێکھاتەکانی تورکیا ھەمووی ئەوانەی کە بە حەسرەتی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی بوون گریان. چەند رۆژێک بە سەر ئەو رۆژە مێژووییەدا تێپەڕ دەبێ، بەڵام لە مەھەپەوە بگرە تا ئەوانەی کە نایانەوێ ئەمن و ئارامی باڵ بەسەر تورکیادا بکێشێ، بینیمان کە چاویان بەرایی نادا کەشوھەوای برایەتی و پێکەوە ژیان و ئاشتی ببینن.
با سەیری گوتارەکانی مستەفا کەمال ئاتاتورک بکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی بەرپرسانی جەھەپە و مەھەپەدا لەبارەی بەکارھێنانی وشەی (کوردستان) گوتی "با بچن سەیری گوتارەکانی مستەفا کەمال ئاتاتورک و تۆمارەکانی یەکەم پەرلەمانی تورکیا بکەن و لەوێ راستییەکان ببینن، وشەی کورد لەو تۆمار و گوتارانەدا دەبینن، گورجو، لاز، عەرەب و بۆشناکیش بەکار ھێنراون، وشەی کوردستانیش بەکار ھێنراوە. ئەوانەی کە مێژووی خۆیان نازانن و ئەوانەی کە مێژووی خۆیان ناخوێننەوە نازانن بێجگە لە نەزانی ھیچ شتێکی دیکە بڵێن. ئەگەر سەیری مێژووی عوسمانییەکانی بکەن دەبینن کە ناوی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ کوردستان بووە. رۆژھەڵاتی قەرەدەنیز لازستان بووە، ئەوە مێژوو و میراتی مێژووی ئێمەیە."
ئەردۆغان گوتیشی: بەزمان و گۆرانی و تورکو ترساندیانین، کاسێت و بەرھەمەکان و فیکرەکانیان شاردەوە، لە نوسینەکان ترساندیانین، ھونەرمەندان و گۆرانیبێژەکانیان دەربەدەر کرد، بەجلوبەرگ ترساندیانین، زوڵم و ستەمیان کرد، لە ناسنامە ترسان و ھەوڵی تواندنەوەیان دا، نابێ، دەوڵەتی گەورە لەم جۆرە ترسانەی نییە، ھیچ دەوڵەتێکی گەورە و نەتەوەیەکی گەورە بەم ترسانەوە ناتوانێت ببێت بە خاوەنی ئامانجە گەورەکان، "لێرەوە پرسیار لە نەتەوە خۆشەویستەکەم دەکەم، تاوەکو ئەمرۆ کام یاسا قەدەغەکراوی تورکیا وڵاتی فراوان یان گەورە کردووە، کام یاسای قەدەغەکراو ئاشتی بەرقەرار کردووە، تا ئەمڕۆ کام یاسای نکۆڵی و فشار و ستەم و زۆرداری سودی بۆ تورکیا ھەبووە؟ بەدڵنیاییەوە ھیچیان ." بەپێچەوانەوە سەرجەم ئەوانە تورکیایان بێھێز کردووە، بەرەو دواوەیان بردووە، بوونەتە ھۆی گەورەکردنی سەرجەم کێشەکان و تێکەڵکردنی مەسەلەکان، تورکیایان داخستووە.
پێویستە لەیەکتر تێبگەین
ئەردۆغان باسی لەدیداری لەگەڵ شڤان پەروەر کرد کە لە ھۆڵی پێشوازیی پارێزگا یەکتریان بینی.
ئەردۆغان گوتی: کاتێک ھاتە ژوورەوە وەک شڤان نا وەک کورد نا وەک مرۆڤێک وەک ھونەرمەندێکی ٣٨ ساڵ لە دوورەوڵات بینیم، ئەو ڕۆژە ھاتەوە وڵاتەکەی، وەک میوانێک تەماشی ئێمەی دەکرد، چۆن دەبێت وەک میوان لە وڵاتەکەی خۆی بێت؟ ئایا کێ وای لێکردووە؟ وابزانم کەسانێک دەبێت بەدەلی ئەوە بدەن، ھەمان شتیان بەسەر ئەحمەد کایا ھێنا، لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنی وەک دەزانن ھێرشیان کردە سەر کایا، کێ ھێرشی کردەسەر؟ ئەھا ئەوانەی کە لە پارکی گەزی ھێرشیان کردە سەر ئێمە، ھەر ئەوانە بوون ھێرشیان کردە سەر ئەحمەد کایا، ھەمان ئەو کەسانەن، ھەندێ لەوانە دەڵێن ئێمە لە توالێت بوین یاخود لە دەرەوە بوین لەکاتی ھێرشەکە بۆ سەر کایا "ئێوە ھەمووتان لەوێ بوون، وێنەی گرتە ڤیدیۆیەکانتان ناسرێتەوە و سەرجەمتان لەوێ بوون ھەموومان سەیر کردووە، نەتەوەکەشمان ئەوانەی بینیوە، راست بن درۆ مەکەن، چونکە مۆمی درۆ تاوەکو کۆتایی دەکوژێتەوە، مۆمی ئێوەش کوژایەوە، درۆی ھەمووتان دەرکەوت، بەڵام ناتوانن گەلەکەمان بخڵەفێنن.
ئەنادۆڵ - پەیامنێر
20/11/2013
دواى ئەوەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى ئەڵمانیا لە ریگەى کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەیانەوە لە هەولێر بانگهێشتى چارەسەرکردنى بۆ رۆژنامەنووس کیومەرس مەنسوورى رەوانەکرد، ناوبراو بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان و تاوەکو دواى تەواوکردنى کارە یاساییەکان بەڕێ بکرێت بۆ وڵاتى ئەڵمانیا.
وەک راى گشتى ئاگادارە پێشتر و لەکاتى راگەیاندنى کەمپینى هاوکارى بۆ ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێز مەلا یاسن خاوەنى گروپى کۆکۆمپانیاکانى بەڕێز رایگەیاند: جگە لە پێشکەشەکردنى خانوویەک بۆ لەکۆڵکردنەوەى کێشەى نیشتەجێبوونى ئەو رۆژنامەنووسە سەرجەم تێچوونەکانى چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەى کیومەرس حسێن دەگەرێتە ئەستۆ، بەڵام دواى ئەوە برڕیاردار بەپەلە بگەیەنرێتە تورکیا و دەستکرا بە چارەسەرى کیمیاوى، لە لایەن نەخۆشخانەیەکى تایبەتمەندى ئەڵمانییەوە بانگهێشتنامەیەکى چارەسەرکردن بۆ کیومەرس رەوانە کرا، بۆیە ناوبراو بڕیارى گەڕانەوەى لە تورکیا بۆ هەرێمى کوردستان داوە.
جێى باسە بەرێز مەلایاسین نزیکەى ٢٠ (بیست) هەزار دۆلارى بۆ چارەسەریى کیومەرس تەرخانکردوە و رایدەگەیەنێت چیتر ناتوانێت خەرجیى چارەسەرکردنى کیومەرس لە وڵاتى ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ. لەجێى خۆیدایەتى ئاماژە بەوەش بکەین بڕى ٣٥ (سی و پێنج) هەزار دۆلار بۆ چارەسەرکردنى یەک مانگ لە نەخۆشخانەى خلنەى ئیتالیا بۆ ٥ کۆرسى چارەسەرى کیمیاوى لە لایەن کۆمپانیاى بەڕێزەوە خرابوە سەر ژمارە بانکى ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام پاش یەک کۆرسى چارەسەریى کیمیاوى لەنەخۆشخانەى ئیتالى خلنەى ئیتالیا بە بیانووى ئەوەى نەخۆشخانەکە بە تەواوەتى دادەخرێت گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى وەتن، بەڵام لەنەخۆشخانەى وەتینیش پێیان راگەیەندراوە، کە ئەو نەخۆشخانەیەش دادەخرێت. بۆیە تەنها پارەى یەک کۆرس چارەسەریى کیمیاوى لەو بڕە پارە ئاماژە پێکراوە هەڵگیراوە و ئەوى دیکەى گەڕێنراوەتەوە بۆ کۆمپانیاى بەڕێز.
لێرەدا ئێمە وەک بنەماڵە و دۆستانى ئەو رۆژنامەنووسە پشتیوانى لە هەڵمەتى هاوکاریکردنى ئەو رۆژنامەنووسە لە کەمترین ماوەدا دەکەین تاوەکو بە زووترین کات و بە مەبەستى چارەسەرکردنى خێرا ئەو رۆژنامەنووسە رەوانەى وڵاتى ئەڵمانیا بکرێت.
شایانى باسە جگە لە بەڕێز وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند لایەنێکیترى حکومەتیش بەڵێنى هاوکاریکردنى جۆراوجۆریان بۆ ئەو رۆژنامەنووسە و رزگارکردنى لەو دۆخە تەندروستییە داوە.
هەر مرۆڤدۆست خواستى هاوکاریکردنى بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەى ئەو رۆژنامەنووسە هەبوو دەتوانێت پەیوەندى بە ژمارە بانکى و مۆبایلانەى خوارەوە بکات.
سلێمانی بانکی مەنسور
ژمارە بانکی بۆ دینار: 344
ژمارە بانکی بۆ دۆلار: 155
Swift Code: MBIVIQBA
Shokham Mohammed Raouf
یان ژمارە تەلەفونەکانى:
تورکیا: 00905345801295
07700173030
07501044949
بە ناوى بنەماڵە و دۆستانى کیومەرسەوە سپاسى بەدەمەوە هاتنى مرۆڤدۆستان و خێرخوازان دەکەین
20/11/2013
لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا، وێرای تاووتوێكردنی چەندین پرس، باسیان لە رۆلی کورد لە ناوچەکە كرد، داود ئۆغلو رایگەیاند، تورکیا ستراتیژیەتێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەیە.
19/1/2013
عوسمان ئۆجەلانی برای سەرۆكی زیندانیكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، دەڵێت سەردانی بارزانی بۆ توركیا دەتوانێت خزمەتی ئاشتیی نێوان كورد و تورك بكات و لەم ساتەوەختەدا ڕێگە لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ بگرێت. ئاشكرایشی دەكات كە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئاگاداریی "ئاپۆ" بووە.
عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكە بووە بە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "ئاوێنە"ی ڕاگەیاندووە، "ئەم سەردانە بە ئاگاداری و ئیتیفاقی پێشوەختە بووە لەگەڵ ئاپۆ، ئەگەر ئاپۆ بیوتایە نا، ئەوا پەكەكە دەیتوانی دژایەتییەكی گەورەی بكات و پەكی بخات، ڕاستە پەكەكە و پەیەدەیش پێیانخۆش نەبوو، بەڵام لە دژیشی نەوەستان و پێشوازیشیان لێ كرد لە شارەوانیی ئامەد."
ئۆجەلان سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ باكووری كوردستان بە سەركەوتوو ناو دەبات و ڕوونی دەكاتەوە، "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەلومەرجێكی هاوشێوەی جەنگی یەكەمی جیهانییە و دوای ئەم شەڕەیش سیستمێكی نوێ دادەمەزرێت كە ڕێككەوتنی كورد و تورك دەبێتە هۆی بەهێزبوونیان، هەربۆیە سەردانی بارزانی لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ئاشتیدا دەبینم."
ئەو ئاماژەیش دەدات بەوەی كە بزوێنەری ئاشتی بە پلەی یەكەم ئۆجەلان و ئەردۆغانن، بەڵام دەڵێت "ئەم سەردانەی بارزانیش دەتوانێت پشتگیری ئەو ئاشتییە بكات. ئەم سەردانە بۆ ئەوە نەبووە كە بارزانی شوێنی ئاپۆ بگرێت، بەڵكو پشتگیرییەكی جیددی بوو بۆ ئاشتی لە باكووری كوردستان و ئەو پشتگیرییەیش پێویستە؛ بە حوكمی ئەوەی هەرێمی كوردستان بووەتە ناوەندی تێكۆشانی كورد لە ناوچەكەدا."
19/11/2013
حکومەتی عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری رەبیعە لەنێوان سوریاو عێراق لەپارێزگای حەسەکە، دوو مەرجی داناوە. یەکەمیان دەبێ ئاڵای سوریا لەسەر ئەو دەروازەیە ھەڵبدرێت و ئەوەی دیکەیان دەبێ کارمەندانی ئەو دەروازەیە سەر بە حکومەتی سوریا بن.
ئاژانسی ههواڵی ئانادۆڵ بڵاویكردهوه، پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە دوای دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی یەعروبیە لەڕۆژی ٢٦ مانگی رابردوو، داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردوە تا ئەو دەروازەیە بۆ کاری بازرگانی نێوان ھەردوولا بکرێتەوە.
بەڵام حکومەتی عێراق دوو مەرجی ھەیە بۆ کردنەوەی ئەو دەروازە ستراتیژییە، دەروزاەکە بەیەکێ لە وێستگە گرنگەکانی بازرگانیی نێوان عێراق و سوریا دادەنرێ.
یەکەم مەرجی لایەنی عێراقی ئەوەیە دەبێ ئاڵای سوریا بەسەر ئەو دەروازەیە بشەکێتەوە. دووەمیان دەبێ کارمەندانی ئەو دەروازەیە سەر بە حکومەتی سوریابن.
عەبدولسەلام ئەحمەد، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە رۆژئاوا سەر بە پەیەدە، به AA رایگەیاندوه ئەوان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی ئەو دەروازەیە کۆمیتەیەکیان دروستکردوەو دەستیان بەکار کردووە.
وتیشی "ئێمە بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین دەزگای ئیستیخباراتی سوریا لەو دەروازەیە ھەبێ."
خاڵی سنووری رەبیعە لەپارێزگای حەسەکە، رۆژی ٣ ئازاری ساڵی ٢٠١٣ کەوتە ژێر کۆنترۆڵی بەرەی نەسرە،. بەڵام وەکو پەیەدە ناوی لێدەنێ "شەڕی یەکلایی کەرەوە" رۆژی ٢٦ ی تشرینی یەکەم، لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل -یەپەگە دەستی بەسەر داگیرا.
19/11/2013
سیاسەتمەدارێکی کورد داوای لە جێگری سەرکۆماری ئێران کردووە تا دەوڵەت هەوڵ بدات کۆتایی بە لەسێدارەدانی گیراوانی کورد بێت.
"حاسڵ داسە"، نوێنەری خولی شەشەمی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پارلەمانی ئێران رایگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە[٢٧ی خەزەڵوەر] لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "ئیسحاق جەهانگیری"، جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، داوای لە ناوبراو کردووە کە دەوڵەت چیتر بە لەسێدارەدان "تۆڵە" لە کوردان نەکاتەوە.
ناوبراو داوای لە جێگری یەکەمی رووحانی کردووە کە دۆسییەی لەسێدارەدانی گیراوانی کورد لە کۆبوونەوەی دەوڵەت و شۆڕای بەرزی ئاسایش بخرێتە بەر باس تا ئەگەر کەس یا لایەنی "توندڕۆ" دەستیان لە ئێعدامکردنی گیراوانی کورددا هەیە، پێشیان پێ بگیرێ.
وێدەچێ هۆکاری ئاماژەی داسە بە کەسانی "توندڕۆ"، لێدوانێکی پێشووتری "عەلی یونسی"، "یاریدەدەری رووحانی بۆ کاروباری کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان" سەبارەت بە ئێعدامکردنی گیراوانی سیاسیی کورد بێت. ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا "کەسانی توندڕۆ"ی بە خەتابارزانی بوو.
نوێنەری پێشووی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پارلەمانی ئێران هەروەها داوای لە جەهانگیری کردووە کە عەلی یونسی، راوێژ بە چالاکان و نوێنەرانی کورد و کەمایەتییەکانی تر بکات و هەروەها دەوڵەت رێگە بە کەسانی هەلپەرست، هەرزانفرۆشان و بناژۆخوازان نەدات.
بە گوتەی داسە، جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران وتوویەتی کە "ئەوان زۆر بە کوردان قەرزدارن"، "نابێ کەس بە هۆی کوردبوون لە وەزارەتخانە یا باڵوێزخانەکان وەلا بنرێ" و بەڵێنیشی داوە کە ئەو تێبینییانە لە جەلەسەی کابینەی وەزیران باس بکات.
نوێنەرانی پێشووی پارلەمان و چالاکانی سیاسیی لە سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان، گوڵستان و سیستان و بەلووچستانیش بەشداری کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراو بوونە و سەرجەم بەشداربووان داوایان لەو ئیسحاق جەهانگیری کردووە تا بەڵێنەکانی بەر لە هەڵبژاردن بیر رووحانی بخاتەوە، رێز لە مافە بنەڕەتییەکانی شارۆمەندان بگیرێ و هەڵاواردن و نایەکسانی کۆتایی پێ بهێندرێ.
شایانی بیرخستنەوەیە کە لە رۆژانی چوار و سێزدەی خەزەڵوەردا، سێ گیراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "حەبیبوڵا گوڵپەری پوور، رەزا ئیسماعیلی و شێرکۆ مەعارفی" لە گرتووخانەکانی ورمێ، سەڵماس و سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانیان لە سێدارە دران.
18/11/2013
NNSROJ
چاوهڕوان دهكرێت دوا نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه، شهشهمین پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر بكرێتهوه كه زیاتر له 350 كۆمپانیا تێیدا بهشدار دهبن و زۆرینهیان كۆمپانیای بیانیین.
بڕیاره كاتژمێر دووی پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهشهمین پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر تایبهته به تهكنۆلۆژیای كشتووكاڵیی و مادده خۆراكییهكان بكرێتهوه كه چهندین بهرههمی سهردهمیانهی تهكنۆلۆژی و فاكتهرهكانی بهرههمی نوێی كهرتی كیشتووكاڵی دهخرێنهروو.
لهو 350 كۆمپانیایهی بهشدارن له پێشانگاكه، نزیكهی 250 كۆمپانیای نێودهوڵهتی ههن كه نوێنهرایهتی 27 وڵات دهكهن، لهوانه، ئوردهن، ئیسپانیا، ئهڵمانیا، ئیمارات، ئیران، ئیتاڵیا، بهلجیكا، پۆڵندار، توركیا، تونیس، سوریه، سویسرا، سریلانكا، چین، عێراق، قوبرس، كوهیت، كانادا، لاتیڤیا، لوبنان، مهجهر، میسر، بریتانیا، سعودیه، هیند، هۆڵهندا، یۆنان.
شهشهمین پێشانگای نێودهوڵهتی ههولێر سێ رۆژ بهردهوام دهبێت.
18/11/2013
ئهمڕۆ دووشهممه نێچیرڤان بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كهسایهتی راسپێردراوی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینهی ههشتهمی حكوومهتی ههرێم، بۆ گفتوگۆ و دانووستاندن لهگهڵ لایهنه براوهكانی ههڵبژاردن گەێشتە سلێمانی.
نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوهری بڕیاره له یهكهم وێستگهی گفتوگۆكانیاندا لهگهڵ یهكێتی نیشتمانی كوردستان بێت كه شاندی یهكێتی لهلایهن بهرههم ئهحمهد ساڵح جێگری دووهمی سكرتێری گشتی یهكێتی، سهرۆكایهتی دهكرێت.
بڕیاریشوایه دوای كۆبوونهوهكه لهگهڵ شاندی یهكێتی، شاندی پارتی سهردانی گردی زهرگهته بكهن و لهگهڵ بزووتنهوهی گۆڕان گفتوگۆی پێكهێنانی كابینهی ههشتهم بكهن.
شاندی دانووستانكاری بزووتنهوهی گۆڕان لهلایهن نهوشیروان مستهفا رێكخهری بزووتنهوهكه سهرۆكایهتی دهكرێت.
ههر له چوارچێوهی ئهو سهردانهی شاندی پارتی به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینهی ههشتهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان دهكرێت.
پرۆسهی ههڵبژاردنی چوارهمین خوولی پهرلهمانی كوردستان له سهر ههر سێ پارێزگاكهی ههرێمی كوردستان (ههولێر، سلێمانی و دهۆك) له 21ی ئهیلول / سهپتهمبهر 2013 بهڕێوهچوو كه بهپێی دوا راگهیهندراوی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان له عێراق، جگه له 11 كورسییهكهی كۆت كه پێنج كورسی بۆ توركمانهكان، پێنج كورسی بۆ ئاشورییهكان، یهك كورسی بۆ ئهرمهنییهكان، ئهنجامی دهنگدانهكه بهم شێوهیه بوو:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان (743984) دهنگ = 38 كورسی
2- بزوتنهوهی گۆاڕن (476736) دهنگ = 24 كورسی
3- یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان (350500) دهنگ =18 كورسی
4- یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان (186741) دهنگ =10 كورسی
5- كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان (118574) دهنگ =6 كورسی
6- بزوتنهوهی ئیسلامی كورستان (21834) دهنگ =1 كورسی
7- حزبی شۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان (12501) دهنگ =1 كورسی
8- حزبی ئازادی كوردستان (12392) دهنگ =1 كورسی
9- هاوپهیمانی ئاڕاستهی سێییهم(8681) دهنگ =1 كورسی