قۆناغی تێستی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگای بۆڕییە سەربەخۆکانی کوردستانەوە دەستی پێ‌کرد.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرزی ئینگلیزی، قۆناغی تێستی ناردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا لەرێگای بۆڕییە نوێکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەستی پێ‌کرد، بەڵام تاوه‌كو ئێستا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به فەرمی ئاشكرای نه‌كردووه ئایا ھەناردەکردنی نه‌وتی کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا دەست پێ دەکات یان نه‌خێر.
ھەفتەی رابردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گرێبەستی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی تورکیا مۆر کرد، بەڵام ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر - ئه‌نقه‌را، به‌غدای تووڕە کرد.
ئاژانسی رۆیتەرزی له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی شاره‌زا له بواری نه‌وت بڵاویكردۆته‌وه "قۆناغی تێست، دەستی پێکردووە و نەوت بە بۆڕییەکەدا ره‌وانه ده‌كرێت، بەڵام بڕەکە ئەوەندە نییە کە بڵێت ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە فەرمی دەستی پێکردووە".
15/12/2013
لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا، رۆژی (26) ی ئه‌م مانگه رۆژی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له درێژه‌ی دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نیشتیمانی، بڕیار درا رۆژی 26/12/2013 كۆنگره‌ی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئەنجامبدرێت.
دوێنێ له سنوری هه‌رسێ پارێزگای (سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك) به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و نهێنی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئەنجامدرا.
(سبەی)
14/12/2013
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK زوبێر ئایدار ده‌رباره‌ى چالاککردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى کورد له ڕۆژئاواى کوردستان و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێف رایگه‌یاند که ڕێگاى دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى لۆزان، به‌هێزکردنى یه‌کێتى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کوردانه .
زوبه‌یر ئایدار ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK به‌شدارى به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى نه‌ورۆز تیڤى بوو و ده‌باره‌ى هه‌ڵوێستى یه‌کریزى و هاوپه‌یمانى کوردان به‌تایبه‌ت له‌رۆژئاواى کوردستان و به‌شداربوونیان له دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێف هه‌ڵسه‌نگاندنى گرنگى کرد و رایگه‌یاند :" ده‌وڵه‌ته قهوارهپارێزهکانى هه‌رێمه‌که، ده‌یانه‌وێت له دژى کوردان لۆزانێکى نوێ پێک‌بێنن، هه‌ر بۆیه ده‌بێت کوردان له هه‌موو کاتێک زیاتر په‌ره به یه‌کێتى و یه‌ک هه‌ڵوێستى خۆیان بده‌ن ."
زوبه‌یر ئایدار ستایشى هه‌وڵه‌کانى چالاککردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى کورد و به تایبه‌تى کۆبوونه‌وه‌ى نێوان PKK و PDK ى کرد و ده‌ستنیشانى کرد :" وڵاتانى هه‌رێمه‌که ده‌یانه‌وێت دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێف وه‌رچه‌رخێنه لۆزانێکى نوێ ." ئایدار ووتی:" ڕێگاى دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى لۆزان، به‌هێزکردنى یه‌کێتى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کوردانه. له هه‌مانکاتدا به‌شداریکردنى کوردان له کۆبوونه‌وه‌ى دووهه‌مى جنێفدا وه‌کو لایه‌نى سێهه‌مین بۆ ئه‌وه‌ى نیشان بدرێت که ئیدى کوران خاوه‌ن هێزن . "
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK زوبه‌یر ئایدار هه‌روه‌ها جارێکى تریش ڕایگه‌یاند که ئه‌وان وه‌کو KCK پشتیوانیه‌کى به‌هێز له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێر ده‌که‌ن بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ى په‌یمانى هه‌ولێر و ده‌سته‌ى باڵاى کورد له ڕۆژئاواى کوردستان .
ئایدار سه‌باره‌ت به بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش رایگه‌یاند که چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌وه‌ى ئێستا له ڕۆژئاواى کوردستان ڕووده‌دات کاریگه‌ریه‌کى مه‌زن له سه‌ر ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان بکات و له‌و باره‌یه‌وه ووتی:" له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش به هه‌مان شێواز ده‌سته‌ى باڵاى کورد که له هه‌موو هێزه‌کان پێکهاتبێت ، دامه‌زرێنن. ئێمه‌ش وه‌کو KCK پشتوانى له هه‌موو هه‌وڵدانه‌کان بۆ یه‌کێتى و یه‌کریزى ده‌که‌ین ."
هه‌روه‌ها ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK زوبه‌یر ئایدار له‌سێداره‌دانى گیراوانى سیاسى کورد و هێرش بۆ سه‌ر کاسبکاران و کۆڵبه‌رانى کورد له لایه‌ن ڕ‌ژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێرانهوهى به تووندى شه‌رمه‌زار کرد .
14/12/2013
هەواڵی کەشوهەوای رووداو، کە رۆژانە لە رووداو تیڤییەوە پەخشدەکرێت، دەبێتە قسە و باسی میدیا تورکی و ئێرانیەکان و بە مەترسی دەزانن. کەشوهەوای رووداو، ماوەی 4 مانگە پێشکەش دەکرێت،تورک و ئازەرییە ناسۆنالیستەکان پێیان وایە بەشێک لەو نەخشەی لە رووداو نیشاندەدرێت، خاکی کوردستان نییە و خاوەنی ئەو خاکە تورک و ئازەرییەکانن. رۆژنامەکانی حوریەت و جومهوریەتی تورکیا، بە ئاماژە بە نەخشەی کەش و هەوای رووداو، دەڵێن "کەناڵی رووداو، باشووری رۆژهەڵاتی تورکیای بەبیانووی کەشوهەوا لەناو نەخشەیەک بەناوی کوردستاندا داناوە، تەنانەت شارەکانی ئاگری، سیواس، ئەرزەڕووم ، وان و مێرسینیشیان بە خاکی کوردستان داناوە". ئەو رۆژنامانە ئەو کارەی رووداویان بە "فەزیحەت" نێو بردووە. ئاراز نیوز، ماڵپەڕی بەرەی بەرگری نەتەوەیی ئازەربایجانی نزیک لە ئازەرییەکانی ئێران، وێرای ئاماژە بە نەخشەی کەشوهەوای رووداو، دەڵێت "گەورەترین مەترسی چاو تێبڕینی کورد بۆ سەر خاکی ئازەربایجانە"، ئەو ماڵپەڕی ئەو بەرەیە، نەخشەی کەشوهەوای رووداوی وەک مەترسییەک بۆسەر ئازەربایجان نێو بردووە و دەڵێت "بە بیانووی راگەیاندنی کەشوهەوای کوردستان، نەخشەیەک نیشاندەدەن، کە شاری ورمێ و هەموو ئازەربایجانی رۆژئاوای تێدایە". رووداو بۆ ئەو نەخشەیەی داناوە؟ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو لە وەڵامی ئەو میدیایانەدا دەڵێ: "ئەو نەخشەیە لە لایەن پسپۆڕانی مێژوو و جوگرافیای کوردستان دروستکراون، چەندین ساڵە بڵاوکراوەتەوە". بەرێوەبەری گشتی رووداو ئاماژە بەوەدەکات، هەندێک ناوەندی سیاسی، کە بە شۆڤێنی ناودەبرێن، دژی ئەو نەخشەیەن، کە دەیان و سەدان ساڵە لە نامە و ئەتڵەسەکانی جیهان دا هاتووە. ئاکۆ محەمەد گوتیشی: "ئەوەی رووداو بڵاویدەکاتەوە، ئەو نەخشەیەیە، کە لە هۆش و دڵی هەموو کوردێکدا هەیە، بە بێ ئەوەی دەڕبڕی هیچ بڕیارێکی فەرمی بێت"
rudaw
14/12/2013
شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای ئیمام وه‌یس له نزیك شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ژماره‌یه‌كی چه‌كداری تیرۆرست هێرشیان كرده سه‌ر سێ ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به كرێكارانی ئێرانی كه له بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن و له ئاكامدا 18 كه‌س كوژران كه 15یان ئێرانین و سێ كه‌سیشیان عێراقیه. به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش ته‌نها دوو پۆلیس پاسه‌وانیان بوون.
سه‌چاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری خانه‌قین، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی "ته‌ل غه‌زال" له نێوان ئیمام وه‌یس و شاری خانه‌قین، ژماره‌یه‌كی چه‌كداری تیرۆریست كه به پێی زانیارییه‌كان عه‌ره‌بی سوننه بوون، به چه‌كی بی كه‌ی سی، ده‌ستدرێژی گولـله‌یان له سێ ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كردووه كه له بواری نه‌وت له سنووری نه‌فتخانه كارده‌كه‌ن.
گوتی، له ئاكامدا 18 كه‌س كوژران كه 15یان ئێرانییه و سێ كه‌سیشیان عێراقین، له ناو عێراقییه‌كان دووانیان پۆلیسن و ته‌نها ئه‌و دوو پۆلیسه پاسه‌وانی ئه‌و كرێكارانه بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شیدا، ئه‌و سێ ئۆتۆمبیله دووانیان له جۆری ده‌بڵ ناڤاران و یه‌كێكیشیان پاسێك بووه، تیرۆریستان دواتر پاسه‌كه‌یان سوتاندووه بۆیه زۆرێك له ته‌رمی كرێكاره ئێرانییه‌كان له ناو پاسه‌كه سوتاون و هیچ ئاسه‌وارێكیان نه‌ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌و ناوچه‌یه‌ی رووداوه‌كه روویداوه، سرییهكی سوپای عێراق هه‌یه و به‌ڵام هیچ رۆڵیكیان له‌و رووداوه‌كه نه‌بووه.
راشیگه‌یاند، پاش رووداوه‌كه، ئه‌مرۆ هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت كه‌سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌واتی عێراقن سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌یان كردووه بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و هه‌روه‌ها دواتر سه‌ردانی خانه‌قینیان كرد و دواتریش به رێکكه‌وتن بۆ باره‌گای كۆمپانیا ئێرانییه‌كه له ناوچه‌ی نه‌فتخانه.
سیروان حەسەن/ش.ب
pna
14/12/2013
هەولێر، كە بە پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی هەڵبژێردراوە، چاوەڕێی یەكەم چركەساتی ساڵی نوێیە، بۆ ئەوەی بەفەرمی نازناوەكە بەدەستبهێنێت.
هەمزە عامد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر و ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری چالاكییەكانی ساڵی 2014ی هەولێری پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی، بە (رووداو)ی راگەیاند: "نازناوی پایتەختی گەشتیاری بە بڕیاری كۆمكاری عەرەبی و لە لایەن رێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی لە دوایین ساتەكانی ساڵی 2013 و یەكەم خولەكی ساڵی 2014 بەشێوەیەكی فەرمی بە هەولێر دەبەخشرێت".
هەمزە عامد ئەوەشی گوت "مەراسیمێكی فراوان بە بەشداری چەند هونەرمەندێكی تورك و عەرەب و فارس رێكخراوە و لە پاركی شانەدەر بەڕێوەدەچێت، تێیدا هێمای پایتەختی گەشتیاری لەلایەن رێكخراوی گەشتوگوزاری عەرەبی بە فەرمی بە هەولێر دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، كۆمەڵێك چالاكی هونەری، وەرزشی، كەلتوری و ئابووریی نێودەوڵەتی ئامادەكراون و بەسەر چوار وەرز دابەشكراون بەپێی كات و شوێنی چالاكییەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر بودجەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ پایتەختی گەشتیاری تەرخانكراوە، جگە لە دەیان كۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە سپۆنسەری چالاكییەكان لە ئەستۆ دەگرن.
جەختیشیكردەوە، سەرجەم ئەو ئامادەكارییانەی لە پلاندابوون جێبەجێكراون.
ناوبراو گوتیشی " دەمانەوێت هەولێر لە ئاستی لۆكاڵی دەربچێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێت و بوونی خۆی بسەلمێنێت".
دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش، هەولێر لەنێوان تائیف لە سعودیە، شاریقە لە ئیمارات، بەیرووت لە لوبنان، بە پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2014 هەڵبژێردرا. سائیح خەلیجی، سەرۆكی رێكخراوی گەشتیاری عەرەبی رایگەیاند "هەڵبژاردنی هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی پاش ركابەرییەكی زۆر بوو، هەولێر هەموو پێوەرەكانی بوون بە پایتەختی گەشتیاری تێدابوو"
رووداو – هەولێر / دەرباز ساڵح
14/12/2013
هەرێمی كاتەلۆنیا رایگەیاند بۆ سەربەخۆیی هەرێمەكەیان ریفراندۆم ئەنجام دەدەن، بەڵام مەدرید رایگەیاند كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كاتەلۆنیا نایاساییە. چەند كاژێرێك دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كاتەلۆنیا رایگەیاند، كە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو بارسێلۆنا ریفراندۆمی گشتی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدات، ئەلبێرتۆ رویز گاردۆن، وەزیری دادی ئیسپانیا گوتی "ئەو هەنگاوەی كاتەلۆنیا نایاساییە و مەدرید هەموو هەوڵێكی یاسایی دەدات بۆ رێگەگرتن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم". وێڕای ئەوەی چاودێران پێیانوایە كە هەنگاوی زۆر ماوە بهاوێژرێت بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كاتەلۆنیا و ئامادەكاریی پتری دەوێت، بەڵام ئۆرتۆ ماس، سەرۆكی هەرێمی كاتەلۆنیا لەگەڵ پارتەكانی هەرێمەكە گەیشتنە رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 9ی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو. ماریانو راخوی، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ هارمان ڤان رامپی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "ئەو هەنگاوە نادەستوورییە". لە بەرامبەردا خوان ماریا پیكی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كاتەلۆنیا رایگەیاند، كە ئەوان چاوەڕوان دەكەن دانوستاندن لەگەڵ مەدرید دەستپێبكەن. لە یەكەم كاردنەوەیشدا ناتۆ و یەكێتی ئەوروپا هۆشداریاندایە كاتەلۆنیا لە ئەنجامدانی ریفراندۆم. ئەم هەنگاوەی كاتەلۆنیا لە كاتێكدایە سكۆتلاند لە مانگی رابردوو رایگەیاند لە سێپتەمبەری ساڵی داهاتوو رێفراندۆم ئەنجامدەدات. ئیسپانیا لە 17 هەرێمی فیدراڵی پێكهاتووە، كاتەلۆنیا بەهێزترین و دەوڵەمەندترین هەرێمی ئەو وڵاتەیە، دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ئیسپانیا سەركردەكانی هەرێمی كاتەلۆنیا كار لەسەر جیابوونەوەی هەرێمەكە دەكەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پتر لەپێنج لەسەر یەكی داهاتی ئیسپانیا بۆ دەوڵەمەندی كاتەلۆنیا دەگەڕێتەوە.
14/12/2013
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکانی سیاسی کورد ئازاد بکەن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دوهەمین بەیانیەی خۆی دا نیگەرانی خۆی لە درێژە پێدان لە دەستبەسەری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێ.
چەند چالاکی سیاسی کورد مستەفا شێخە،عەلی ئیسماعیل نیژاد،چیا مەلاک، پێشەوا عەلیپور، رامان پیرۆتی، ئامانج سەلەواتی و محەممەد فەرهادزادە ماوەی مانگێکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەریمی باشوری کوردستان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هەنگاوێک لە لایەن حکوومەتەوە بۆ ئازادیان نەنراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە هەڵسوکەوتی نایاسایی لەگەڵ ئەو گیراوانە کراوە و لە وەزعێکی نالەبار دانە ، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو مژارە دا لێپرسینەوەی لە بنەماڵەی ئەو گیراوانە کردووە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و خستونێتە ژێر فشار و وادیار دەکەوێ کە هێشتنەوەی ئەر گیراوانە لە گرتووخانەش بە پێی داخوازای ئێرانەوە بێت.
تا ئێستا چالاکی زۆر و بەردەوام لە پێناو ئازادکردنی ئەو گیراوانە ئەنجام دراوە و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بە کردەوەی هاوبەش و جیاواز خوازیاری ئازادکردنیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بونە. بەڵام هەتا ئێستاش دەزگا و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیێکیان نیشان نەداوە.
شایانی باسە دوای لەسێدارە دانی چەند چالاکی سیاسی کورد (شێرکۆ مەعارفی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیبوڵڵا گوڵبەری پور،... لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، خەڵکی کورد لە کوردستان و وڵآتانی دیکەشەوە نارەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری راوەستاندنی ماشێنی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون. دەکرێ بڵێین ئەو نارەزایەتیانە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپیشی گرتەوە و لە هێندێک لەو وڵاتانەش دژکردەوەهایێک هاوشێوەی هەولێر رویدا کە بە پێی ئەو پێشبینیانەی لە یاسای ئەو وڵاتانە دا بۆ ئەو نارەزایەتییانە کراوە بە رووحیەی لێبوردەیی و نەرمونیانی لەگەڵیان رەفتار کرا و هیچ کەس نەگیرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە یەکەم بەیانیەی خۆیدا خوازیاری ئازادی ئەو دەسبەسەرکراوانە ببوو و رووی داواکاریەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندە پێوەندیدارەکان بوو و خوازیاری ئەوە بوو کە رێز دانێن بۆ بەها و مافە مرۆڤیەکان، ئازادی رادەربرین و ئازادی رێپێوان و گردبوونەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیێنێ کە گرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە دژیاسایی بووە و بە مانای لەبەرچاو نەگرتنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و یاسای کۆروکۆبوونەوەکان بووە و درێژە پێدان بە راگرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە شەرمەزار دەکات و خوازیارە هەرچی زووتر ئازاد بکرێن.
13/13/2013
13/12/2013
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( كیومەرس حوسێن )
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (كیومەرس حوسێن)ـم بیست كە بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە گیانی بەخشی و چووە بەر دلۆڤانیی خودا. ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی خەمبار كرد. زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ چارەسەری نەخۆشییەكەی بكرێت و لە ژیان و كارەكەیدا بەردەوام بێت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خواڵێخۆشبوو و گشت ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم و لە خودای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12/12/2013
شەپۆلێكی تری بەفر بارین دەڤەری باڵەكایەتی گرتەوەو بەوهۆیەشەوە ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی وەستاند، هەروەها پرۆسەی پەروەردەی لە سنوری قوتابخانەكانی حاجی ئۆمەران پەك خست ئەمە وێرایی نەمانی هاموشۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان دەیان گوند‌و ئاوایی باڵەكایەتی.
سەرۆكی تیمی راماڵینی بەفر لە حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی راماڵینی بەفرین بۆ كردنەوەی رێگای سەرەكی چۆمان حاجی ئۆمەران، بەڵام بە دەیان كامیۆنی بارهەڵگر لە ناوەراستی رێگاكە چەقیون و بەهۆشیەوە رێگای ئامێرەكانی راماڵینی بەفر گیراوە.
وەك عادل باسی لێوەكرد، لە شەوی رابردوو تاكو ئێستا 80 سانتیمەتر بەفر لە سەر رێگای گشتی راماڵدراوە، بەڵام بەهۆی رێگرتن و پەككەوتنی كامیۆنە بارهەڵگرەكان و خێرا دابارینی بەفرەوە تاكو ئێستا هاموشۆ لە سەر رێگای گشتی هاملتۆن لە نێوان چۆمان حاجی ئۆمەران و گوند‌و ئاوایەكان نەبۆتەوە.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران مەغدید عەریف ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی تیمەكان بە شێوەی بەردەوام سەرقاڵی راماڵینی بەفرن، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی بەفر كە نزیكەی 80 سانتیمەتر باریوە، لە شەوی رابردووەوە تاكو ئێستا ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گەشتیاری نێوان كوردستان و ئێران پەكی كەوتوە و هەوەها لەو دیو سنوری تەمەرچینی ئێران لە لایەن تیمەكانی ئێرانەوە بەفر رانەماڵدراوە بۆیە چاوەرێ ناكرێت ئەمرۆ لایەنی گەشتیاری و بازرگانی بكەوێتە كار، بۆیە داوا كار بوو لە رێبوار‌و هاموشۆكاران كە ئەمرۆر سەفەر نەكەن.
لە لایەكی تر، لە ئێستادا رێگای دەیان گوند‌و ئاوایی دەڤەری باڵەكایەتی پەكی كەوتوەو چاوەرێن كە تیمەكانی راماڵینی بەفر رێگاكانیان لە بەفر رابماڵێت.
بەختیار چۆمانی/ج.ع
لەسەرپێشنیازی لێژنەی داکۆکی کردن لەمافی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان،ئەمشەو تەلەفزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی یەک خولەک پەخشی ئاسایی خۆیان دەوەستێنن ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک دژی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان.
لەنووسراوێکی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتووە:"له‌سه‌ر پێشنیازی لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان، بڕیاردرا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ناڕهزاییو مانگرتنێك به‌رامبه‌ر به‌تیرۆركردنی میدیاكاران رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 12/12 سه‌عات 19:59 كه ده‌كاته حهوتو په‌نجاو نۆ ده‌قه سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولهك په‌خشی ئاسایی خۆیان بوهستێننو ناوبڕێكی یه‌ك خوله‌كی كه ده‌ربڕی ئیدانه‌كردنی تیرۆكردنی رۆژنامه‌نووسانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌وه ئاماده‌كراوه په‌خش بكرێت.
زیرەک عەبدولڕەحمان/ج.ع
دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كەمێك پێش ئێستا رۆژنامەنووس كیومەرس حسێن كۆچی دوایكرد.
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەشارپرێسی راگەیاند كاتژمێر 9:10 ئەمشەو چوارشەممە رۆژنامەنووس كیومەرس حسێن كۆچی دوایی كردووە.
هەروەها وتی ئەم مردنە دوای چەند مانگێك لەگیرۆدبوونی بەنەخۆشییەكی سەختەوەبوو كە بووبوویە هۆی وشككردنەوەی خوێنی‌و لەم دواییەدا ئەو چارەسەرانەشی بۆی دەكرا نەتوانرا فریای نەخۆشییەكەی بكەوێت.
وتیشی ئەو خوێنەشی كە ئەمڕۆ بۆی هات نەتوانرا سوودی لێببینرێت.
هــ . ح
شارپرێس 11/12/2013
(سبەی):
فۆتۆ/ زمناکۆ ئیسماعیل