مەرزی كیلێی سنوری شارۆچكەی پشدەر بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری نیەو سەرچاوەیەكیش لە دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم دەڵێت كاری پێویستمان بۆ كردنەوەی ئەو بنكەیە دەست پێكردوە.
مەرزی كێلێ رۆژانە كەلوپەل و پێویستی جۆراوجۆری هاوڵاتیانی لێوە هاوردە دەكرێت بەڵام بۆ پشكنینی زۆرێكیان دەبێت نمونەیان ببرێت بۆ رانیە یان شاری سلێمانی و دوای ئەنجامەكەی ئەوجا رێگە بە هاوردەكردن یان رەتكردنەوەی دەدرێت، ئەوەش كات و ماندوبونێكی زۆری دەوێت.
كارزان فەقێ محەمەد، لێپرسراوی بەشی هاوردەكردن لە دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم بە پەیامنێری راگەیاند، داوامانكردوە بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری لە 4 مەرزی تری هەرێم بكرێتەوە لەوانە مەرزی كێلێی تێدایە و پێویستی زۆری پێیەتی.
گوتیشی،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی دامەزراندنی ئەو بنكانە داوە كە خۆی لە بیناو ئۆتۆمبیل و تاقیگەو فەرمانبەری شارەزاو كەلوپەل و پێویستی تر دەبینێتەوە بۆیە هەموو ئەوانە وردەكاری و رۆتیناتی پێویستەو دوای تەواوكردنیان بنكەكە بەرەسمی دەكرێتەوەو دەست بەكار دەبن كە بەهۆیەوە كاڵا‌و كەلوپەل و پێویستیەكان بەشێوەی زانستی و تەندروستی و خێرا بە هاوشێوەی سنورەكانی تری هەرێم لە مەرزی كێلێوە دەگەنە هەرێمی كوردستان.
دڵشاد ئەحمەد
.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نوێترین سودی سێ‌و ئاشكرا ده‌كات
"خواردنی سێوێك له‌ڕۆژێكدا له‌چون بۆ لای پزیشك ده‌تپارێزت" فۆتۆ: مكتوب
19 کانونی یەکەم, Magazine جيهان - م. ع -
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیی نوێ هانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه، رۆژانه سێوێك بخۆن. ماڵپه‌ڕی BBC دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌زاری لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه بڵاویكرده‌وه، پابه‌ندبون به‌خواردنی سێوێك رۆژانه، ده‌كرێ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی كێشه‌ی دڵ و جه‌ڵته به نزیكه‌ی 8500 حاڵه‌ت له‌شانشینی یه‌كگرتوو كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه گۆڤاری پزیشكیی به‌ریتانی BMJ بڵاویكردووه‌ته‌وه، سێ‌و یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستیی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كه‌ی هاوتای هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌ك ستاتین-هو به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانیشه‌وه، جێكاری لاوه‌كی نیه.
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگاری پزیشكه‌وه، دوو له‌سه‌ر سێی كه‌سانی پێگه‌یشتوو، رۆژانه پێنج جار سه‌وزه‌و میوه ناخۆن.
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌موو 10 كه‌سێك نۆیان لانیكه‌م رۆژانه ژه‌مێك میوه‌و سه‌وزه ده‌خۆن به‌ڵام ئه‌دام بریجزو هاوكاره‌كانی له‌دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی به‌ریتانیی دڵ ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ زیادبونی ئه‌و ژه‌مه میوانه‌دا سوده‌كانیش زیادده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سانی پێگه‌یشتوو له‌سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كاندا بۆیان كرا رۆژانه ژه‌مێكی زیاده سه‌وزه‌و میوه بخۆن، ئه‌وا ده‌كرێت تێكڕای مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی بۆرییه‌كانی خوێن به رێژه‌ی 11 هه‌زار حاڵه‌ت بۆ هه‌ر ساڵێك كه‌مبكات.
پزیشكان جهختدهكهنهوه كه ئه‌و حیكمه‌ته كۆنه‌ی ده‌ڵێت، "خواردنی سێوێك له‌ڕۆژێكدا له‌چون بۆ لای پزیشك ده‌تپارێزت" بۆ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه مه‌ترسی نه‌خۆشی بۆرییه‌كانی خوێنیان زیاتره، زۆر پێویسته.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌و سه‌رنجی پزیشكی بنیاتنراوه كه سه‌دان هه‌زار نه‌خۆشی له‌خۆگرتووه.
بریجز ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده هیچ كه‌سێك له‌ئێستادا ناڵێت له‌بری ستاتین سێ‌و بخۆن به‌ڵام ده‌توانین هه‌موو سودێك له‌زۆر خواردنی میوه‌دا ببینین.
سێ‌و مادده‌ی دژه ئۆكساندن و ئاوێته كیمیاییه‌كانی فلاڤانۆیدی تێدایه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ پاراستنی ژیانێكی ته‌ندروستی باشتر، به‌سودن.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه/ bbc.co.uk
awena
19/12/2013
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بارمته‌گرتنی هاوڵاتیانی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریه ئیدانه ده‌کات
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بارمته‌گرتنی هاوڵاتیانی کورد له رۆژاوای کوردستان له لایه‌ن هێزه جیهادی و ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و ئه‌و کاره به پێچه‌وانه‌ی نرخه مرۆییه‌کان و هه‌ر وه‌ها پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆنواسیۆنه‌کانی ژینێڤ و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانێت.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆڕتهکانهی که بڵاوکراونه‌ته‌وه له لایه‌ن راگه‌یه‌ندراوه‌کان و سازیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریه، له رۆژانی رابردوودا لانیکه‌م 300 که‌س له دانیشتوانی رۆژاوای کوردستان له هه‌رێمه‌کانی "جه‌رابلوس و عهززازی" نزیک شاری حه‌ڵه‌ب له گوندی "ئه‌حره‌س" 170 که‌س و له گوندی "قهعرکهعبهین" 20 که‌س و له گوندی "لدویاو" 15 که‌س و له گوندی کیدریش" 30 که‌س و له گوندی "تل بتال" 70 که‌س له لایه‌ن توندئاژۆ ئیسلامیه‌کانه‌وه به بارمته گیراون و رفێندراون.
به پێی ئه‌و راپۆرتانه له نێوان بارمته‌کاندا که‌سانی به‌ساڵاچوو و منداڵ و ژنیش هه‌ن که به توندترین شێوه‌ی مومکین هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و به وته‌ی شاهیده‌کانی رووداوه‌که که‌سانی سه‌ر به سوپای ئازاد و هێزه‌کانی گرێدراوی به‌شێک له پارته کوردیه‌کانیش له‌و بارمتهگرتنهدا ده‌ستیان هه‌بوه.
شایانی باسه هێزه جیهادی و ئیسلامیه‌کانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار کاری دژه مرۆییان ئه‌نجامداوه و هاوڵاتیانی کوردیان رفاندوه خه‌ساری گه‌وره‌ی گیانی و ماڵیان لێداوان. ته‌نانه‌ت له هێنده‌ک حاڵه‌تدا بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک هاوڵاتیانی کوردیان رفاندوه و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کۆمه‌ڵکوژیان کردوون و به‌پێی پێناسه‌کانی جیهانی و پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ ئه‌و کاره ده‌که‌وێته خانه‌ی تاوانه‌کانی شه‌ڕ و ژینوساید. ئه‌و گرووپه جیهادیه ئیسلامیانه‌ی گرێدراوی وڵاته جیرانه‌کان ترسیان هه‌یه له هه‌بوونی هه‌رێمێکی دیموکراتیک له رۆژاوای کوردستان و هه‌بوونی هه‌رێمێکی ئاوا له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه دژه مرۆییه‌کانی خۆیان ده‌زانن. ئه‌و گرووپانه هاوکات رێگرن له چوونی یارمه‌تیه مرۆییه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌و بارودۆخه له قازانجی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌وه‌ی خۆیان ده‌زانن و به خوڵقاندنی ترس و ئاژاوه و بارمته‌گرتن ده‌یانهه‌وێ ئارامش و ئاسایش رۆژاوای کوردستان تێکبده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان به پێویست ده‌زانێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه وه‌بیر بێنێته‌وه:
به پێی ماده‌ی 5ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ هیچ که‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و بێڕه‌حمی و ئازار و موجازاتی نائینسانی و ره‌فتاری به جۆرێک که ئاستی شه‌ئنی ئینسانی ده‌به‌زێت.
ماده 9: هیچ که‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر راوه‌دوونان و گرتن و دوورخرانه‌وه‌ی خۆسه‌رانه.
ماده 12: هیچ که‌س نابێت له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و شوێنی ژیان و پێوه‌ندیه‌کانی شه‌خسی بکه‌وێته ژێر ده‌ستێوه‌ردان و موزاحیمه‌ت. هه‌ر به‌و پێیه‌ش شه‌رافه‌ت و ئابرووی هیچکه‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر ده‌ستدرێژی. هه‌مو که‌س شایسته‌ی پاراستنی دادوه‌ری و یاساییه له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستدرێژی.
که‌وابوو بارمته‌گرتنی دانیشتوانی رۆژاوای کوردستان کارێکی نائینسانی و دوور له هه‌موو پێوانه‌کانی مافی مرۆڤه و داوا له هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتر بارمته‌کان ئازاد بکه‌ن بیانگڕێننهوه شوێنی خۆیان.
کونوانسیۆنی ژنێڤ به روونی عه‌مه‌ڵیاته‌کانی شه‌ڕی له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه کردوه:
هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌وخۆ له شه‌ڕدا به‌شدار نه‌بوونه.
هه‌روه‌ها که‌سانی چه‌کدار که چه‌کی خۆیان داناوه.
که‌سانێک که به هۆی نه‌خۆشی، برینداری و گرتن و یان هه‌ر هۆیه‌کیتر نه‌توانن شهر بکه‌ن ده‌بێ له هه‌موو حاڵه‌ت دا به بی هه‌ڵاواردن و پێشێلکردنێکی مافه ئینسانیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێت.
به پێی ماده‌ی 3ی کۆنوانسیۆنی ئه‌و کارانه‌ی خواره‌وه مه‌منووع کراون:
خه‌سارلێدان له ژیان و گشتی جه‌سته‌یی له‌وانه‌ش کوشتن به هه‌موو جۆرێک و بریندارکردن، هه‌ڵسوکه‌وتی بێره‌حمانه، ئه‌شکه‌نجه و ئازار و بارمته‌گرتن.
دابه‌زاندنی حه‌یسیه‌تی که‌سه‌کان و له‌وانه‌ش ته‌حقیر و بچوککردنه‌وه
مه‌حکومکردنی بێ دادگایی و بڕیاری دادوه‌ری
هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له سازی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌کوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ییکیتی ئه‌وروپا و هه‌موو رێکخراوه‌کانی جیهانی و هه‌رێمی ده‌کات که پابه‌ند بن به هه‌موو ئه‌رکه‌کانیان له مه‌ڕ ئاسایش و سه‌لامه‌تی تاک و نه‌ته‌وه‌کان و هه‌نگاوی شیاو بنێن بۆ ئازادکردنی ئه‌و هاوڵاتیه کوردانه‌ی به بارمته گیراون و کاره‌ک بکه‌ن که ئه‌و کرده‌وه نامرۆییانه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
18/12/2013
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری كۆبوونەوەی هەرێمیی نەهێشتنی چەكی كیمیایی دەستنیشان بكات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی بڕیارەكانی دوایین كۆبوونەوەی هەفتانەی كە بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی بەڕێوەچوو، رایگەیاند:"ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری خولی سیازدەهەمی كۆبوونەوەی هەرێمیی نەهێشتنی چەكی كیمیایی دەستنیشان بكات و بودجەیەكی تایبەت بۆ گرێدانی ئەو كۆبوونەوە تەرخان بكات. هاوكات لیژنەیەك لە وەزارەتەكانی دەرەوەو زانست و تەكنەلۆژیای عێراق بۆ ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكە پێكبێنێ". هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە "دەستنیشانكردنی شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری ئەو كۆبوونەوە بەهۆی كیمیابارانكردنی شارەكەوەیە بە چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق". هاوكات بەیاننامەكە ئاشكرایكرد كە "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كەسوكاری قوربانیانی بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندانەكانی شارۆچكەی حەویجە لە پارێزگای كەركووك لەلایەن سوپای عێراقەوە لە مانگی نیسانی رابردوو قەرەبوو بكاتەوە".
rudaw
18/12/2013
وەزیری كولتوور و رێنوێنی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدات لە تێكچوونی كۆمەڵگەی ئێران و دەڵێ چەندین دیاردەی نەشیاو روو لە زیادبوون دەكەن. پێشیوایە پێویستە حكومەتی وڵاتەكەی كێشەی قەدەخەكردنی سەتەلایت چارەسەربكەن. عەلی جەننەتی، وەزیری كولتوور و رێنوێنی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند:"ئێستا 71% خەڵكی تاران سەتەلایتیان هەیە". گوتیشی: "درۆ و خیانەت لە ئەمانەت لە كۆمەڵگەی ئێران بوونەتە دیاردە و دەبێت رێگەچارەیەكی بۆ بدۆزرێتەوە." جەننەتی هۆشداریدا و گوتی: "كۆمەڵگەی ئێران بەرەوە هەرەسهێنانی ئەخلاقی دەڕوات. زۆربەی هەنگاوەكان لە پرسی كولتووری ئێران گاڵتەئامێزن و با كارێك نەكەین 5 ساڵی دیكە بە هەنگاوەكانی خۆمان پێبكەنین". وەزیری رێنوێنی ئێران كە لە مەراسیمی رۆژی بەدواداچوون، لە ناوەندی بەدواداچوونی كولتوور،هونەر و پەیوەندییەكان گوتاری دەدا، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەكانی جیهان كرد و رایگەیاند: "لە داهاتوویەكی نزیكدا 2 هەزار كەناڵی ئاسمانی لە رێگەی مۆبایلەوە دەبینرێت، ئایا دەمانەوێت هەر تەشویش بەكاربهێنین یان رێگەچارەیەكی دیكەمان لەبەردەستە". لە ئێران بۆ هەر ماوەیەك جارێك هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستدەدەنە كۆكردنەوەی سەتەلایت لەسەر ماڵەكان و هەروەها هەوڵدەدەن بە تەشویش خستنەسەر كەناڵەكانی سەتەلایت رێگر بن لە بینینی ئەو كەناڵانە. ماوەیەك پێش ئێستا حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە وەڵامی پەیامنێری bbc كە پرسیاری لە قەدەخەبوونی سەتەلایت لە ئێران كردبوو، رایگەیاند:"ئێستا گوندەكانی ئێرانیش سەتەلایت بەكار دەهێنن، تەنها بەسە چاوتان بە سەربانی ماڵەكان بكەوێت". لە ئێران‌دا بەكارهێنانی سەتەلایت و كڕین و فرۆشتنی كەرەستەی سەتەلایت قەدەخەیە، بەڵام بە شێوەیەكی نایاسایی زۆربەی خەڵكی ئەو وڵاتە بەكاریدەهێنن و زۆرجاریش روبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەبنەوە.
18/12/2013
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ئالای کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی ھاولاتیان دەکات و تێیدا دەڵێت پێویستە کار بە پەیامی ئاڵا جوانەکەی کوردستان بکەین، کە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و ھیواو ئاوەدانی. ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەکمانە ئاڵاکەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان. ئاڵاکەمان بەھایەکی ھاوبەشە و ھێمای یەکدەنگیی گەلی کوردستانە. پێویستە کار بە پەیامی ئاڵا جوانەکەی کوردستان بکەین، کە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و ھیواو ئاوەدانی. ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەکمانە ئاڵاکەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین. ڕۆژی ئاڵا لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت.
17/12/2013
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێک دەگاتە تورکیا و پاش بەشداریكردنی لە رێوەڕەسمی شەبی عەروس، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیادا كۆ دەبێتەوە.
داوودئۆغڵو لە بارەی سەردانەکەوە گوتی: "ئەمرۆ سێشەممە بۆ بەشداریکردن لە رێوەڕەسمی شەبی عەروس سەردانی كۆنیا دەکەم، ھەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیش بەشداری لەو رێوەڕەسمەدا دەکەن."
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵ، وەزیری دەرەوی توركیا ھەروەھا رایگەیاندووە: سەرۆكوەزیرانی توركیا دەچێتە كۆنیا و لەگەڵ ھەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و ئوسامە نوجێفی دیدار و وتووێژ ئەنجام دەدات.
pna
17/12/2013
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند ئەگەر ئێران بە بەڵێنەكانی لە چوارچێوەی رێككەوتنی جنێڤ پابەند بێت، یەكێتی ئەوروپاش بەپێی ئەو رێككەوتننامەیە بەشێك لە گەمارۆكان لەسەر ئێران هەڵدەگرێت. ئەو هەواڵە لەكاتێكدا راگەیەنرا، كە كاترین ئاشتۆن، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، گوتی: "رۆژی سێشەممە 17-12-2013 لە برۆكسل و لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران، كە رۆڵێكی گرینگی لە دانوستانە ناوەكییەكاندا هەبووە، كۆدەبێتەوە." ئەنجوومەنی وەزیرانی یەكێتی ئەوروپا، لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 16/12/2013 لە برۆكسل، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران، راپۆرتێكیان لە كاترین ئاشتۆن وەرگرتووە و پێشوازییان لە رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا دووپاتكردەوە. هەروەها بان كی مون، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە نیویۆرك، رێككەوتنی جنێڤ بە یەكێك لە گرینگ‌ترین دەستكەوتە دیپلۆماسییەكانی ساڵی 2013 دادەنێت و داوای لە ئێران كرد، هاوكاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بكات
17/12/2013
نوێنەری پەیەده(PYD) له هەولێر باس له ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان "ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی سوریا" و پەیەده دەکات که به سەرپەرشتیی "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و به ئامادەبوونی "عوسمان بایدەمیر" شارەداری دیاربەکر و "لەیلا زانا" سیاسەتوان و پەرلەمانتاری کورد له تورکیا بەڕێوەچوو.
"جەعفەر حەنان" نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک(PYD) له هەولێر به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: کۆبوونەوەکه سەعات و نیوێک بەردەوام بوو و گفتوگۆ لەسەر کێشەی نێوان هەردوولا کرا و بڕیارێکی ئەوتۆ نەدرا، تەنیا بڕیاردرا گفتوگۆکان له رۆژانی داهاتوودا بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەین به خاڵێکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکانی جینێڤ دوو.
جەعفەر حەنان گوتی: سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش پشتگیریی خۆی بۆ ئەم بابەته دەربڕی. به گشتی ئەم کۆبوونەوەیه وەک دیمانەیەکی دەستپێک بوو.
نوێنەری پەیەده روونی کردەوه: دانوستاندنێکی گشتیش هەبوو بەتایبەت سەبارەت بەو کێشەیەی نێوان ئێمه و پارتی دیموکراتی کوردستان و گرژیی راگەیەندنەکان. هەردوولا گلەیی و رەخنەی خۆمان خستەڕوو و بۆ خزمەت کردنی گەلی خۆمان پێویسته گوێ له رەخنەکان بگرین و و هەردوولامان گوێمان لە رەخنەکان گرت.
حەنان ئاشکرای کرد: داواکاریی سەرۆکی هەرێمیش ئەوه بوو که ئەگەر لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەنه رێککەوتنێک ئەوه ئەویش پشتگیریی دەکات، ئێمەش دەبێت بزانین داخوازیی لایەنەکانی دیکەی رۆژئاوا چییه و گفتوگۆیان لەسەر دەکەین.
X.A
بۆ یەكەمجار و بەشێوەیەكی ئاشكرا مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق، كە لە شاری قومی ئێران نیشتەجێیە رایدەگەیەنێت "جیهادكردن لەپاڵ رژێمەكەی بەشار ئەسەددا دژی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دروستە". ئایەتوڵڵا كازم حائیری لە وەڵامی پرسیاری یەكێك شوێنكەوتووانی سەبارەت بە رۆیشتن بۆ سووریا‌و شەڕكردن لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان و پشتگیریكردنی رژێمەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە، رایگەیاند: "ئەو شەڕەی كە لە سووریا روودەدات بۆ بەرگریكردن نییە لە مەزاری سەیدە زەینەب، بەڵكو شەڕێكە كافرەكان دژی ئیسلام بەرپایان كردووە". حائری كە لە ماڵپەڕەكەی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە، دەڵێت:"شەڕكردن لە سووریا دروستە و ئەوانەشی بۆ پشتگیریكردن لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەچنە ئەو وڵاتەو دەكوژرێن بە شەهید هەژمار دەكرێن". لای خۆشیەوە، عەشتار كەعبی یەكێك لە چەكدارەكانی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق، كە بۆ پشتگیریكردن لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد چووەتە ئەو وڵاتە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس گوتی: "ئێستا نزیكەی هەزار چەكداری سەر بە میلیشیاكەیان لە سووریا‌ن و زۆربەشیان خۆبەخشانە چوونەتە ئەو وڵاتە". لە وەڵامی پرسیارێكی ئاژانسەكەدا سەبارەت بەوەی ئایا لەدوای فەتواكەی كازم حائیرییەوە چەكدارانی شیعە بەزۆری روویان لەو وڵاتە كردووە، ئەو چەكدارەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند:" بەڵێ ئەو فەتوایە كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەر رۆیشتنی بەلێشاوی چەكدارانی شیعە لە عێراقەوە بۆ سووریا".
16/12/2013
وابڕیارە سبەینێ لەشاری سلێمانی بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە چەند شوێنێک ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕابگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی"نەجمەدین عەلی"لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی:"سبەینێ لە قوتابخانەکانی سنوری شاری سلێمانی لەگەڵ ئەوەی دەوامی فەرمیی هەیە بەڵام لەهەمان کاتتدا ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕادەگیرێت".
گووتیشی:"هەموو قوتابخانەیەک دەتوانێت،لەناو گۆڕەپانەکەی خۆیدا مەڕاسیم و ڕێوڕەسمی جۆراو جۆر بەو بۆنەیەوە ساز بکات.
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی پەیامنێر:"سبەینێ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی مەڕاسیمێک بۆ هەمان بۆنە ساز دەکرێت".
هاوکات دوو قوتابخانەش بەفەرمی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە دەکەن و چالاکی جۆراوجۆر لەناو پاڕکی ئازادی شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن.
زیرەک عەبدولڕەحمان/ج.ع
كورتەباڵاكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی پێكهێنانی ئەنجوومەنێكن بۆ ئەوەی بتوانن لە كاتێكی نزیكدا ئامادەكارییەكانی ئەو پرۆژەیە تەواو بكەن، كە بڕیارە لەسەر ئاستی بەشێك لە وڵاتانی ئاسیا ئەنجامی بدەن. پرۆژەكەش بە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە سلێمانی دەستیپێكرد. دڵشاد وەهاب، بەرێوەبەری كارگێڕیی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان دەڵێ، بەرنامەمان هەیە لەسەر ئاستی زۆربەی وڵاتانی ئاسیا، ئەنجوومەنێكی هاوبەشی كورتەباڵاكان دروستبكەین "جارێ خۆمان ئەنجوومەنێك دروستدەكەین بۆ ئەوەی دەست بە سەردانی چەند وڵاتێكی ئاسیا بكەین و ئەنجوومەنە هاوبەشەكەی كورتەباڵاكانی ئاسیاش لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، بە ئامادەبوونی نوێنەری كورتەباڵاكانی ئاسیا". كورتەباڵایان دەیانەوێ لە رێگەی ئەو ئەنجوومەنەوە بتوانن كۆششسەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ ناچاركردنی حكومەتەكان تاوەكو زیاتر گوێ لە داخوازی و پێداویستی ژیانی كورتەباڵایان بگرن و بەدەمیانەوە بچن. ئەمە جگە لەوەی هەوڵێكیش دەبێ بۆ گۆڕینی تێڕوانینە كۆمەڵایەتییەكان بەرامبەر توێژی كورتەباڵایان.
15/12/2013
به‌بۆنه‌ی ( 26 / سه‌رماوه‌ز ) ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆماریی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی
ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كات
جه‌ماوه‌ری خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری كوردستان ..
بنه‌ماله و كه‌س و كاری شه‌هیدانی كوردستانی مه‌زن ...
به‌بۆنه‌ی ( 26 / سه‌رماوه‌ز - كه( 67 ) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌میژووی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( كۆماری مه‌هاباد ) له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا ( قازی محمد ) ئه‌و ئاڵا پیرۆزه له‌مه‌یدانی چوار چرا و له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی كۆمار و گشت دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی كۆماری كوردستان كهبهكۆماری مه‌هاباد ناوبانگی ده‌ركربوو .. هه‌ڵكرا .. ئه‌و ڕۆژه بۆ كورد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ڕۆژێكی زۆر پیرۆز و به‌هاداره .. به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه بۆ دوژمنان و ده‌وڵه‌ته داگیركاره‌كانی كوردستان و هیزه به‌رژه‌وه‌ندی پارێزه‌كان و زلهیزهكانی جیهان په‌لێكی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاریه كه‌نه‌یان توانی به‌رگه‌ی داخوازی گه‌له‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی ( 11 ) مانگ بگرن و كه‌وتنه پیلان و په‌رلاماردانی كۆماری كوردستان و تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی پێشه‌وا ( قازیش ) له‌سیداره بده‌ن .. بۆیه دوای ( 67 ) خه‌بات سال خه‌بات و قوربانیدان به‌كوێرایی چاوی دوژمنان و داگیركاران بۆ جارێكی تر ئه‌و ئاڵا پیرۆزه به‌شكۆداری له‌باشووری كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گشت وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا حكومی و كۆلیژ و قوتابخانه و دایانگاكان و گشت شوێنه گشتیه‌كان و باخچه‌كان و یانه وه‌رزشیه‌كان ...تد ) ئه‌و ئاڵا پیرۆزه‌ی لێ هه‌ڵكراوه .. بۆیه له‌و ڕۆژه پیرۆزه سه‌ری رێز و پڕ له‌وه‌فاداری بۆ گیانی پاكی پێشه‌وا قازی و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری و شیخ محمود و مه‌لا مسته‌فا بارزانی و سمكۆی شكاك و حه‌بسه‌خانی نه‌قیب و مهستۆرهخان و خانزادی سۆران و له‌یلا قاسم و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكراوان و بارزانیه‌كان و ده‌رسیم و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن داده‌نوێنین و به‌ڵێن و سۆز نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌سه‌ر ڕیبازی خه‌بات و تێكۆشانیان به‌رده‌وام ده‌بین تاگه‌یشتن به كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتوو .. ئه‌مڕۆش به‌ملیۆنان كورد و كوردستانیان یادی ڕۆژی ئالای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی به‌ربڵاوی بۆ ده‌گێرن. گه‌ر دوێنی یه‌ك ( قازی محمد یان شێخ عوبێدوڵلا یان شێخ سه‌عید یان شێخ محمود یات مه‌لا مسته‌فا بارزانی یان قاسملۆ یان شه‌ره‌فكه‌ندی .....تد ) بوو ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان ڕێبواران و هاوڕێبازانی ئه‌و سه‌ركرده قاره‌مانانه‌ن و ئه‌و ئاڵایه به‌به‌رزی و شكۆداری هه‌ڵده‌گرن و له‌سه‌ر دڵی خۆیان ده‌ده‌ن و به‌دوژمنان و داگیركاران و تیرۆرستان ڕاده‌گه‌ینین كه‌خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو و مه‌زنی بڕیوه ، هه‌رگیز به‌ره‌و دوواوهقبوڵ ناكات و پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان له‌ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیراده‌ی خۆی چه‌سپاندووه و هیچ هێز و لایه‌ن و ده‌وله‌تیك ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات.
بژی كورد بژی كوردستان . بژی پێشمه‌رگه بژی گه‌ریلا
* به‌رز و شكۆدار بێت یادی ( 67 ) همین ساڵه‌ی ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان
* نه‌مری و سه‌رفرازی بۆ گشت شه‌هیدانی ڕیگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
*مردن و شه‌رمه‌زاری بۆ داگیركارانی كوردستان
* سه‌ركه‌وێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
*سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له (باكوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات ) ی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی كۆماریی كوردستان
25 / سه‌رماوه‌ز / 2713 ی كوردی 16 / 12 / 2013 زایینی