لە نێو دۆزینەوەی شێوازی نوێ بۆ رێگرتن لە کارە تیرۆریستییەکان، وەزارەتی ناوخۆی رووسیا ئاشکرایکرد بۆ گەشەپێدانی ئامێرێک هەوڵ دەدات کە دەتوانێ تەقەمەنی لە دوورەوە ئاشکرا بکات.
ئاژانسی ریا نۆڤۆتسی رووسیا، رایگەیاند: وەزارەتەکە کردوویەتییە مەرج کە دەبێ ئەو ئامێرە بتوانێ لە دووری ١٠ مەترەوە بە رێژەی ٩٨ لەسەد تەقینەوەی ناو لەشی خۆکوژەکان ئاشکرا بکات.
وەزارەتەکە دەڵێ: بەهای ئامێرەکە ٢.١ ملیۆن دۆلارە و دەبێ لە ماوەی ٥ خولەکدا کاربکات و لە ماوەی نیو خولەکدا بتوانێ ئاماژەی بوونی تەقینەوەکان بدات.
وەزارەتی ناخۆی روسیا ئاشكرایکردووە بیرۆکەکان وەردەگرێت و لە ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ دەبێ ئەو ئامێرە بەرهەم هێنرابێت.
سەرچاوە: میدڵ ئیست
ئا: زانیار نوری
13/1/2014
كۆشكی سپی جه‌ختده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ره‌زامه‌ندییان دهربڕٍیووه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و عه‌مبارانه‌ی كه تایبه‌تن به یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز.
ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌زاری به‌رپرسانی كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه كه ئێران له 20ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به‌و هه‌نگاوه ده‌كات، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و وڵاتانی 5+1 كه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو ئیمزایان كرد.
هاوكات بارا ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه كرد و به پێشكه‌وتنێكی گرنگی وه‌سفكرد له دۆسیه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، جه‌ختیشی كرده‌وه كه واشنتۆن تا راده‌یه‌ك ده‌ست به سووكردنی سزاكانی سه‌ر تاران ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌باس عیراقچی، ئه‌ندامی وه‌فدی دانووستانكاری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی جنێف له 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات؟
راشیگه‌یاند كه گه‌یشتن به‌م هه‌نگاوه، دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی چواره‌می دانووستانه‌كان هاتووه‌ته‌دی و ئاشكرایكرد كه ناكۆكییه ته‌كنیكی و سیاسییه‌كان له‌نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 له باره‌ی له‌ناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز، چاره‌سه‌ر كراون.
13/01/2014
به ڕێز حیزب ولایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه ڵات
وێڕای سڵاوێکی شۆڕشگێرانه به م چه شنه ئاگادارتان ده که ینه وه که ڕێکخراوی ئاشتی بۆ دێمۆکراسی(ڕۆژهه ڵات) له پێناو یه کریزی و ته بایی وکۆ ده نگی حیزبه کانی کوردستانی ڕۆژ هه ڵات چالاکی خۆی له پێناو وه دیهێنانی ئه و ئامانجه پیرۆزه ڕاده گه ێینێت.
به م پییه و به ڕه چاو کردنی دۆخی سیاسی کورد و ده ستنیشان کردنی کێشه و گرفته کان و هه ڵسه نگاندنی سیاسه تی نێو ده وڵه تی له ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاست و ڕه پۆشه ی سیاسی ئه وڕۆی کوردستان وتاوتوێ کردنی، ڕێکخراوه‌که‌مان ده ست به چالاکی و به جێ گه یاندنی ئه رکی سه رشانی خۆی له پێناوپێکهێنانی به ره ی کوردستانی ڕاده گه ێینێت....
به پێی پره نسیب و پێوه ره کانی دێموکڕاسی ده بێ پلۆڕالیسم و فره چه شنی هه وێنی خه باتی سیاسی ئێمه ی کورد بێ بۆ سه قامگیر کردنی ئازادیی و هاوسانیی کۆ مه ڵگایه کی پێشکه وتوو و دێموکڕاتیک، که واته ئێمه به ده ست نیشان کردنی خاڵ به خاڵی کێشه و له مپه ره کان خۆمان به چه کی پۆڵایینی بیری نه ته وه یی و به رژه وه ندی گه لی کورد ته یار کردووه.
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له بارودۆخی سیاسی ئه‌وڕۆ له جاران زیاتر‌و زه ق تر خۆی ده‌نوێنێت و ته‌نانه‌ت ویست و خواستی گه‌لی کوردیش به هه‌موو بیر و باوه‌ری حیزبی و سیاسی لێک جیاوازی خۆیانه‌وه سوور و پێداگرن له‌سه‌ر پێکهێنانی هه‌ر چه‌شنه ڕێککه‌وتن و په‌یمان نامه‌یه‌ک که بتوانێ کورد له ژێر چه‌تری به‌رفراوانی هاو کاری و هاو ئاهه‌نگی سیاسی کۆ بکاته‌وه ...
دیاره ساڵانێکی زۆر هه‌موو حیزبه‌کان به شێوه‌ی جیاواز و له ڕوانگه ی سیاسه‌تی حیزبی خۆیانه‌وه بیر و بۆچوونی زۆریان هێناوه ته‌ئاراوه به ڵام به داخه وه هیچ ئاکام و ده ست که وتێکی نه ته ویی وته نانه ت حیزبیشی لێ نه‌که‌وتۆته وه و هه‌ر ده‌م له و بواره دا خه‌ڵکیان بێ هۆمێد کردووه،
بۆیه ش ئێمه بوێرانه ته‌واوی هه‌وڵ و توانایی خۆمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین و له پێناو وه دیهێنانی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه دا له هێچ سڵ ناکه‌ینه‌وه . له کۆتاییش دا له‌هه‌موو ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزب و لایه‌نه‌سیاسی و ته‌نانه ت ڕووناکبیر و هونه‌رمه‌ند و ئازادیی خوازان تاک به تاکی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌وه‌ی خۆی به دڵسۆز و هه‌ست به به‌ر پرسیاره‌تی له هه‌مبه ر خوێنی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و زێدی داگیر کراومان ده‌کات با هاوکار و یاریده ده‌ر مان بن بۆ گه ییشتن به و ئامانجه پیرۆزه که دڵنیاین ته‌نیا و ته‌نیا به رژه وهندی گه‌لی کوردی تێیدا به‌دی ده‌کرێت.
ئێمه له‌ڕێکه‌وتی 10/1/2014زایینی به‌رامبه‌ربه 19/10/2713ی کوردی ڕێکخراوی ئاشتی بۆ دێمۆکراسی یه‌که‌م سمیناری خۆی بۆ ئه‌و مهبهستهله ژێڕدروشمی نه‌وه‌ی نوێی شۆڕش ژیله‌مۆی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه به‌رێوه‌برد،هه‌ر چه‌ند له‌کۆی 15لایه‌نی (ڕێكخراوی ژنان و لاوان) ته‌نیا ڕێکخراوه‌کانی 9لایه‌ن به‌شدارییان کرد .بۆیه له سمیناری داهاتوو به ئاماده کاری باشتر و کاری چڕ‌وپڕ تری پشت به ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
له‌کۆتایی سپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه و که‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامه‌نووسان .... ده‌که‌ین که به پیرمانه‌وه هاتن و سمیناره‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کردین.
بژی کورد
بژی کوردستان
ڕێکخراوی ئاشتی بۆ دێمۆکراسی
10/1/2014
19/10/2713ی کوردی
چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند بڕیارە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سبەی دووشەممە سەردانی بەغدا بكەن. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ماڵپەڕی (مەدا پرێس)ی عێراقی راگەیاند:"سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنی و سیاسی عێراق، بەتایبەت پێشهاتەكانی پارێزگای ئەنبار دەبێت". سەرچاوەكە زیاتر دەڵێ بڕیارە زەریف لە سەردانەكەیاندا لەگەڵ هەریەك لە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و خزەیر خوزاعی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆببنەوە". ئاشكراشی كرد "سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران تەنها یەك رۆژ دەخایەنێ. هاوكات سەرچاوەیەكی سیاسی رایگەیاند بڕیارە بان كی مۆن، سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سبەی دووشەممە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی پارێزگای ئەنبار.
12/1/2014
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی "فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د ئەلمستەفا (دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت)"، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکات. مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا (د.خ)، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە، کە پەیامی ئەو " پەیامی پێكه‌وەژیان و لێبوردەیی و مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی و یەكسانیی گەلان و دادپەروەرییە". بارزانی بەو بۆنەیەوە داوا لە خوای گەورە دەکات، کە "هاندەری هەموولایەک بێت بۆ گەڕانەوە بەرەو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بونیاتنانی كۆمەڵگەیەك لەسەر بنەمای یەكسانی و پێكەوەژیان و وەلانانی توندوتیژی". سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوادارە ئەم "رۆژە پیرۆزە" بە خێر و خۆشی و ئاوەدانیی زیاتر بگەڕێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان.
12/1/2014
ئەمڕۆ یەكشەممە لەبەردەم مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی حاكم ئەحمەد عەبدوڵڵا زوبێر سەرۆكی ئەنجوومەنی داوەری هەرێمی كوردستان مەراسیمی سوێند خواردنی یاسایی ژمارەیەك ئەندامی نوێی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، سه‌رۆك بارزانی بە پێویستی زانی كە هەموو لایەك پشتگیریی تەواوی دادگاكان بكەن و دادگاكان بێ ترس و بە سەربەخۆیی تەواو لە كارەكانیان بەردەوام بن.
دوای ئەوەی بە فەرمانێكی هەرێمی و لەسەر پێشنیاری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بڕیاری بوون بە ئەندامی دادگایی تەمیزی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچوو، هەریەكە لە بەڕێزان، عەبدوڵڵا عەلی ئەحمەد شەرەفانی، عەلی ئەحمەد ئیبراهیم، عەلی عەوڵڵا ئەحمەد و، سەروەر زرار رەشید، بەپێی بڕگەی 3 لە مادەی 36ی یاسای دەسەڵاتی داوەری لە هەرێمی كوردستان ژمارە 23ـی ساڵی 2007 سوێندی یاساییان لەبەردەم بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خوارد.
لەم مەراسیمەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەندامە تازەكانی دادگەی تەمیز كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە پێناو چەسپاندنی بنەماكانی سەروەریی یاسا و دادپەروەری لە كۆمەڵگا.
هەر لەم مەراسیمەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا جەختی لەسەر سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دادگەكان كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە یەكەم مەرجی سەركەوتنی وڵاتێك بوونی دادگەی سەربەخۆیە و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ دامودەزگەی دادوەریی دووپاتكردەوە لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری لە كوردستاندا و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك پشتگیریی تەواوی دادگاكان بكەن و دادگاكان بێ ترس و بە سەربەخۆیی تەواو لە كارەكانیان بەردەوام بن و نابێ هیچ كاریگەرییەكی كولتووری ڕژێمی پێشوو لەسەر دەستەڵاتی دادوەری هەبێت.
پیتەر لیوكیمسۆن، نووسەر و رۆژنامەنووسی ئیسرائیلی، لە وتارێكدا باس لە بەهێزبوونی پێگەی كورد دەكات لە ناوچەكەو پێیوایە خەونی گەلی كورد بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە باشووری كوردستان نزیكە.
ئەو نووسەرە رەخنە لەوە دەگرێت، كە لایەنە كوردییەكان زۆبەی جار یەكدەنگ نین و پێیشیوایە پارتەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان هەریەكەو بەشێوەیەكی جیاواز بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دەكەنەوە، شكستهێنانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردیش بە نموونە دەهێنێتەوە.
پیتەر لیوكیمسۆن لە وتارەكەیدا زیاتر جەختیكردووەتە سەر باشوور و رۆژئاوای كوردستان. نەوت و پەیوەندییە بازرگانییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەو بە "دڵی كوردستان" ناوی دەبات بە قۆناخێكی گرنگی كورد دەزانێت، هاوكات خۆڕێبەری كاتیی رۆژئاوای كوردستانیش بە هەنگاوێكی دیكە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی و بەهێزبوونی پێگەی كورد لە قەڵەم دەدات.
دەقی وتارەكە:
دەوڵەتی كوردی لە دروستبووندایە
پیتەر لیوكیمسۆن
كورد كە بەزۆری لە توركیا، ئێران، عێراق و سووریا دەژین، گەورەترین نەتەوەن كە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان نەبن. هەرچەندە ماوەی زیاتر لە سەدەیەكە لە پێناوی سەربەخۆییدا دەجەنگن، هێشتا ئامانجی سەربەخۆیی وڵاتەكەیان هەر لە چوارچێوەی خەوندا ماوەتەوە، بەڵام رووداو‌و پێشكەوتنەكانی عێراق لە دەیەی رابردوودا ئەوانی لە بەرجەستەبوونی ئەو خەونە نزیككردەوە. شەڕی ناوخۆیی سووریاش زیاتر نزیكیان دەكاتەوە.
كوردەكانی سووریا هەرچەندە مسوڵمانی سوننەن، بەپێچەوانەی هاومەزهەبە عەرەبەكانیان لەو وڵاتەدا، لەدژی رژێمی عەلەوی ئەسەد نەجەنگاون. تەنانەت هەندێك كات وەك هاوپەیمانی ئەو رژێمەش ناسراون، بەڵام هەر لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا، سەرانی كوردی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە كە كورد خۆی بڕیار دەدات چۆن دەژی. لە سەرەتاوە شارەزایانی سیاسی گوتیان ئەم هەڵوێستەی كورد خیانەتە لە رژێمی ئەسەد، بەڵام دواتر شتی سەیر روویاندا.
رژێمی بەشار ئەسەد كوردەكانی بێزار نەكرد، بەڵكو بەبێ شەڕ هێزەكانی خۆی لە ناوچەكانیان كێشایەوە. بەمەش هەم ئەو هەلەی بەخشییە كوردەكان كە دەمێك بوو چاوەڕێی بوون، هەم سەری خۆیشی سووككرد و سەرنجێكی زیاتری خستە سەر هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن. بە تایبەت ئەو جیهادییانەی لە وڵاتانی دیكەوە هاتبوون.
كوردەكانیش نەچوونە ریزی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە، بەڵكو دەستیان بە پەرەپێدانی ناوچەكەی خۆیان كرد‌و كۆمیسیۆنێكیان پێكهێناو دەستیان بە دروستكردنی: پۆلیسی نیشتیمانی، زاڵگەی سەر سنوور، ژێرخانی وڵات، وەرگرتنی سەرانە، قوتابخانەی كوردی، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی ناوخۆیی. لەم ماوەیەی دواییدا كوردستانی سووریا بووەتە خاوەن خۆڕێبەرییەكی تەواوەتی و وەك دوورگەیەكی ئارام و روو لەگەشەیە لە سووریا.
بەڵام "دڵی كوردستان" لە عێراقدا هەڵكەوتووە. ئێستا هەرێمی كوردی لە عێراقدا كانتۆنێكی جودا و سەربەخۆیە. كوردستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی میللیی خۆیەوە بەڕێوەدەبرێت و ئێستا لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ئارامترین ناوچەی عێراقە، ئەمەش پێگەی كورد بەگشتی بەهێز دەكات بۆ دروستكردنی دەوڵەتی نەتەوەییان.
سامانی سەرەكیی كوردستان، نەوتە. بەجۆرێك كوردستان شەشەمین گەورە سەرچاوەی زێڕی رەشە لە جیهاندا، بەڵام كشتوكاڵی لێدەرچێت، كوردستان لە كەرتەكانی دیكەدا لەدوایە و بۆ دابینكردنی ستانداردەكانی ژیانی، پشت بە دراوسێكانی وەك توركیا دەبەستێت. ئێستا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان توركیا و كوردستان بایی 9 ملیار دۆلارە و دوای ئیمزاكردنی گرێبەستی ناردنەدەرەوەی نەوت ئەو قەبارەیە دەگاتە 20 ملیار دۆلار.
80%ی كەلوپەلی وەرگیراوی كوردستان توركین و 60%ی كۆمپانیا تۆماركراوەكانیش توركین.
لێكنزیكبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان هەر سوودی ئابووری لێنەكەوتووەتەوە، بەڵكو لەڕووە سیاسییەكەشەوە بە قازانج بۆ توركیا شكاوەتەوە.
بارزانی كەسێكی موحافیزكارە و تێدەگات رۆڵی رۆحیی ئیسلام لە ژیانی نەتەوەكەیدا، لەگەڵ ماركسیزمی پەكەكەدا یەكناگرێتەوە. بارزانی پشتیوانیی لە چالاكیی تیرۆریستی ناكات و كوردستانی عێراقیش بە سەرۆكایەتیی ئەو پشتیوانییەكانی لە پەكەكە بڕیوە. ئەمەو ئەو چاكسازییانەی ئەردۆگان دەستیپێكردووە، بوونەتە هۆی لاوازبوونی پەكەكە. پەكەكە، جاران گورزی بە ئازاری لە توركیا دەدا.
نابێت كوردەكانی ئێرانیش لەبیر بكەین، كە وەكو ئازەربێجانییەكان جیاكاری ئتنیكییان بەرامبەر دەكرێت، بەڵام سوننیبوونیان ئەو جیاكارییەی دژیان زیاتركردووە.
ئەوەشمان بیرنەچێت، كوردی عێراق لە دابەشبوونێكی قووڵدا دەژین و هەرگیز یەكگرتوو نەبوون.
نەبوونی یەكێتی ئیتنیكی لەناو كورددا هەمیشە گرفتی سەرەكی بووە و ئێستاش هەروایە. هەر هێزێكی سیاسی ئەم نەتەوەیە خوازیاری بونیاتنانی دەوڵەتێكی سەربەخۆن، بەڵام هەریەكەیان بەشێوەیەكی جیاواز لە ئاییندەی ئەو دەوڵەتە دەڕوانێت. هەر ئەمەش بووە هۆی رێگاگرتن لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی لە ئابی 2013 دا، كە بڕیاربوو سەرانی هەموو بزووتنەوە كوردییەكانی هەر چوار وڵاتەكە تێیدا بەشداربن.
بەهەرحاڵ، كوردستانی سەربەخۆ پێكبهێنرێت یان نا، پرۆسەی بەردەوامی رابوونی كوردی كار لە ناوچەكە دەكات. وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی دەبێ ئەمە لەبەرچاو بگرن.
11/01/2014
رووداو
سەرۆك وەزیرانی توركیا لە سەردانێكیدا بۆ مالیزیا دەڵێت، ئێمە و مالیزیا سەلماندمان ئیسلام و دیموكراسی پێكەوە دەگونجێن.
بە پێێ هەواڵێكی ئاژانسی(ئەنادۆڵ) سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت" توركیا و مالیزیا لە مەسەلەی سەقامگیری جیهان و ناوچەكە وەكو یەك بیردەكەنەوە، بۆ ئەمەش لەم چوارچێوەیە لەسەر ئاستی ھەردوو وڵات و ھەروەھا لەسەر ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی ھاوكاری ئیسلامی و لەچوارچێوەی رێكخراوی نێونەتەوەیی وەكو D8 دەربارەی پرسە رۆژانەیەكان ھەنگاوی ھاوبەش دەنێین.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەردۆغان دەڵێت "گفتوگۆی شاندی ھەردوو وڵات بە ئەنجامی باش كۆتایی پێھاتووە و بە بیری ھێنایەوە كە پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان مالیزیا و توركیا لە ساڵی 2014 تەمەنی دەبێتە 50 ساڵ، بۆیە ئەو سەردانە لەم ساتەوەختە واتای تریش دەبەخشێ. ئەردۆغان ئاشكراشیكرد لەو كاتەی ئەو سەرۆك شارەوانی گەورەی ئیستانبۆڵ بووە تا ئەمڕۆ ئەمە چوارەم جارە سەردانی مالیزیا دەكا، ھەروەھا دەڵێ بە سەردانی رەزاق لە ساڵی 2011 بۆ توركیا، ھەموو سەردانەكان كە لە ئاستێكی باڵا ئەنجامدران بەرھەمی باشیان لێكەوتەوە".
11/1/2014
باس‌نیوز
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:له‌ئه‌مرۆوه ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی:" وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌م یاده زیندو بكه‌نه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 800مزگه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاهه‌نگی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت"
گوتی: زۆرترین ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ش له‌پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌مزگه‌وت و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا ئاهه‌نگی ئاینی به‌ڕێوه‌بچێت.
شایانی باسه له‌سعودیه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا زیندوكردنه‌وه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)به بیدعه و زیاده‌ڕۆیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ئاهه‌نگ ناگێڕدرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناسراوه كه گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده ده‌دات
زیرەک عەبدولڕەحمان/ش.ب
به مه‌به‌ستی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 19ی به‌فرانبار 1392، لەژێر درووشمی "نەوەی نوێی شۆڕش، ژیلەمۆی سەربەخۆیی کوردستانە" سێمینارێک له‌لایه‌ن ڕێکخروای ئاشتی بۆ دێموکراسی بۆ 15 ڕێکخراوی لاوان، ژنان، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵێک مامۆستای زانکۆ له هه‌ولێر پێک هات.
شایه‌نی باشه، لەم سمینارەدا بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی " کاک هیوا کوردستانی و کاک ئازاد ره‌زایی" که وه‌کوو میوان ده‌عوه‌تی ئه‌و سێمیناره کرابوو، به‌شدار بوو.
سه‌ره‌تای سێمینارکه کاتژمێر 2 و 30ی خوله‌کی دوانیوه‌ڕۆ، به سروودی ئه‌ی ره‌قیب و یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگی و راوه‌ستان بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان، ده‌ستی پێ کرد.
دواتر کاک کۆماس شەهبازی پێشکەشکاری سیمینارەکە، کورتەباسێکی لەسەر باروودۆخی سیاسی هەرچوار پارچەی کوردستان و گرنگی دۆخی رۆژهەڵات و هەروەها گرنگیدان بەشووناسی نەتەوەیی، ئاراستەی کۆرەکە کرد.
پاشان کاک هێما سۆفی ئیسماعیلی بەرپرسی رێکخراوەکە، پاش باسی گرنگی یەکڕیزی پارتەکانی رۆژهەڵات، وتی: دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.
کاک حیسام دەستپیش یەکەم وتاردەری سیمینارەکە بوو. ناوبرا لە سەرەتای قسەکانیدا بەگلەییەوە لەمەڕ نەبوونی هەندێ لە حزبەکان بۆ ئەم پرسە گرنگەوە، وتی: "باسی ئەم سمینارە کاتێ دەکرێ کە خانەخوێ لە ماڵەوە نییە".
ناوبراو سێ ئاستی دیاریکرد بۆ نەهاتنەئارای بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات:"
١_ ئاستی نێودەوڵەتی چەند پاڵنەرە بۆ درووست‌کردنی بەرە؟
٢-هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین ئیمکاناتی بەرە ئەدا و کورد هەتا چەند قورسایی هەیە لە ناوچەکەدا؟
٣-هەتا چەند، نێوخۆیی وڵات و بزاڤی رزگاریخوازی بەستێنە بۆ هاتنەئارای ئەم بەرەیە؟"
هه‌روه‌ها ناوبراو رای وابوو درووسکردنی بەرە زۆر ئەستەمە و نابێ.
کاک زریان رۆژهەڵاتی دووەم وتاردەری سیمینارەکە بوو. قسەکانی بەوەوە دەسپێکرد "بۆ بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات درووست نابێ؟" و پاشان باسی "پاشەکشەی ناسیۆنالیزمی کورد و گەشەی ئیسلامییەکان لە هەرچوار پارچە"دا کرد. ناوبراو هەروەها وتی: "گۆڕانکاری جددی لە ناوچەکەدا هەیە و پێویستە بەرە درووست بکرێ چونکە دەبێ تەعریفێ لەم قورساییەی ناوچە، بۆ خۆمان بدۆزینەوە و دیارە میکانزیم زۆرن. ئێمە کاتێ هیچمان لەبەر دەستدا نییە شەڕ دەکەین، و تووشی نەخۆشی یەکێتی و پارتی لە باشوور بووین و بێگومان ناکرێ پاساو بۆ درووستنەبوونی بەرە بێنینەوە".
سێهه‌م وتاردەر کاک دکتۆر بێهزاد خۆشحاڵی بوو، که ئه‌ویش بەم مانشێتەوە: "ئایا ئێمەی کورد وەک تاک یان رێکخراو و کۆمەڵگە لە قەیرانداین؟" وتاره‌که‌ی ده‌ست پێ کرد، و ناوبراو پاش باسێکی تێروتەسەلی ئاکادیمی لەم بارەوە باسی ئەوەی کرد پارتەکانی رۆژهەڵات دان بەقەیراندا نانێن، و هەروەها مۆدیلەکانی چارەسەری ئەم قەیرانەی هێنایە بەر باس.
له‌م نێوه‌دا به پێێ قسه‌کانی هێما سۆفی وته‌بێژی رێکخراوی ئاشتی بۆ دێموکراسی، ئامانج له پێکهێنانی ئه‌و سێمیناره کۆکردنه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌یه‌کی کوردستان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، و بۆ لێک تێگه‌یشتن و لێک نیزێکبوونهوهی زیاتری ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر به پێی لێدوانه‌کانی هێما سۆفی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که رێکخراوی ئاشتی بۆ دێموکراسی هیچ کام له رێکخراو و حیزبه‌کانی نه‌خستۆته په‌راوێزه‌و به بێ جیاوازی بانگێشتی هه‌موو لایه‌کی کردوه، به‌ڵام له کۆی ئه‌و 15 رێکخراوه ته‌نیا 9 له‌و رکخراوانه به‌شدار بوون، و هه‌ریه‌ک له " حیزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیمكوراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەبات و پژاک" رێكخراوەكانی ژنان و لاوانیان ئامادەنەبوون .
هه‌ر به پێی قسه‌کانی به‌ڕێز هێما سۆفی ده‌ڵێ: ئامادەنەبوونی رێكخراوەكان وادەكات نەتوانین لەو سێمینارە هیچ بڕیار یان راسپاردەیەک دەربەكەین، بەڵام ئێمە وەک رێكخراوی ئاشتی بۆ دیموكراسی بەردەوام دەبین لەهەوڵەكانمان تا ئەو كاتەی دەتوانن پارتەكوردیەكانی رۆژهەڵات لەژێر یەک بەرەی كوردستانی كۆدەكەینەوە.
کۆبوونەوەکە ساعەت ٦ی ئێوارە، پاش پرسیار و وڵامگەلێکی زۆر و جۆراوجۆرەوە بەداواکاری و پەسندکردنی ئەوەی کە بۆ درووست کردنی وەها بەرەیەک درێژەدانی ئەم دانیشتن و سیمینارگەلە زۆر پێویستە، کۆتایی پێ هات و بەڵێنی ئەوەش لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە درا کە درێژەی ئەم دانیشتنانە هەتا درووستبوونی دەستەیەک بۆ "هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات" هەبێ.
10/1/2014
وەزیری پێشووی نەوتی عیراق وای دەبینێت بەردەوامی دانوستان لەنێوان وەفدی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی كێشەكانی نەوت، ئاماژەیەكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، هەروەك بەباشی دەزانێت هەناردەی نەوت لەیەك سەرچاوەوە بێت.
ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری پێشووی نەوتی عیراق بەخەندانی راگەیاند، پێدەچێت خولی یەكەمی دانیشتنی نێوان وەفدی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا ئیجابی بووبێت، بۆیە دانیشتنی دووەمی وەفدەكان لەئارادایە، وتیشی: بەردەوامی دانوستانەكان متمانەی چارەسەر لەلای بەغداو هەرێم پتەوتر دەكات، هەروەك ئاماژەیە بۆ هەوڵی جددی هەردوولا لەچارەسەری كێشەكانی نێوانیان.
بەوتەی بەحرلعلوم، بودجەی گشتی ساڵی 2014 پەسەند ناكرێت گەر كێشە بنچینەییەكانی بەردەم بودجە چارەسەرنەكرێت، بەپێویستیشی دەزانێت هەناردەی نەوت لەیەك شوێنەوە بێت باشترە و كۆمپانیای ( سۆمۆ) سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەركی سەرپەرشتی هەناردەی نەوت بگرێتە ئەستۆ.
مەسەلەی داهاتی نەوت و گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ توركیا یەكێكە لەو كێشانەی بەردەم هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا، لەپێناو چارەسەری گرفتەكانی بەردەم كەرتی نەوت، هەردوولا وەفدی دانوستانكارییان پێكهێناوە.
10/01/2014
خەندان – عەلی ناجی
10/1/2014
به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق ده‌ڵێت له‌سه‌دا 60ی توانای چه‌كداره‌كانی داعش و قاعیده‌یان له ئه‌نبار تێكشكاندوه، واشنتۆنیش داوا له مالكی ده‌كات ئاشته‌وایی رابگه‌یه‌نێت.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له گروپه چه‌كداره‌كانی داعش و قاعیده به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئارامی بۆ شاره‌كه بگه‌رێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ئاكامی بلاَوهپێكردنی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌شایه‌ره‌كان له دژی حكومه‌ت، شاری فه‌لوجه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار كه‌وته ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان.
ئه‌نوه‌ر ئه‌مین- فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق به سكای نیوزی راگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا فرۆكه جه‌نگیه‌كان 400 گورزی ئاسمانیان دژی چه‌كداران له ئه‌نبار وه‌شاندوه‌و سوپاش توانیویه‌تی له‌سه‌دا 60ی توانای ئه‌و چه‌كدارانه تێكبشكێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه جای كارنی- وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد له پاڵ هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان دژ به قاعیده كاربكات بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی، لای خۆیه‌وه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وته‌یه‌كدا به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، له‌ناوبردنی تیرۆر كۆتاییه‌و داواشی له وڵاتان هاوكارییه‌كانیان بۆ تیرۆر رابگرن
10/01/2014
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودییه خراپه و سعودییه پاڵپشتی هێزه توندڕهكانی سوریا و عیراق ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (انتخاب) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی رایگه‌یاندووه" په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران –سعودییه زۆر خراپه و ئه‌مه‌ش كاری ئه‌مڕۆ نییه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوو وڵاته".
ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێت" سعودییه پاڵپشتی توندڕه‌وه‌كانی سوریا و عیراق ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به نیازه بچێت بۆ حه‌ج، ره‌فسه‌نجانی رونیده‌كاته‌وه"بڕیار وایه بچم بۆ حه‌ج ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سعودییه ده‌ڕۆم، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته به ده‌ست رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌یه".
له كۆتایدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌بێت باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له رێگه‌ی پسپۆرانه‌وه ئه‌نجامبدرێت و هێڵی سور دیاری بكرێت و هه‌ردوو لا بزانن داواكارییان چییه.
10/01/2014