89 ساڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕه‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام به‌دواداچوونێکی مه‌یدانی په‌یامنێری ANF و به پشتبه‌ستن به چه‌ند زانیاريیهکی ئاگادار شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی ئاشکرا ده‌كرێت .
شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی له رۆژی 13ی شوباتی ساڵی 1925 له باکووری کوردستان به‌سه‌رهه‌ڵدان شۆڕ‌شیان له‌دژی رژێم ده‌ستپێکرد. به‌ڵام به هۆی خیانه‌ته‌وه له رۆژی 15ی نیسانی هه‌مان ساڵ واته ته‌نها دوو مانگ پاش ده‌ستپێکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی له‌ناوچه‌ی گمگمی موش، خۆی و ( 46) له هه‌ڤاڵانی له پیلانگێڕیهکدا له لایه‌ن سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ده‌ستگیرکران و دواتر برانه شاری ئامه‌د و له ناوچه‌ی سور دادگایی کران و بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکرا . پاشان له رۆژی 27ی حوزه‌یرانی ساڵی 1925 دا له‌سێداره دران . به‌پێی ئه‌و زانیاریيانهى که ده‌ست ANF که‌وتوون، ته‌رمه‌کان له‌باخچه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نێژراون . ده‌وترێت به‌مه‌به‌ستی نیشانهبوونی جێی ناشتنی ته‌رمه‌کان ، له کاتی خۆیدا دار توویه‌ک نێژراوه و ئه‌و داره تا ئێستاش له‌و جێگایه‌دا ماوه .که‌سێک که نه‌یوویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت به ANFی راگه‌یاندووه که له‌نزیک ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌کان نێژراون و کافتریایه‌ک بۆ ئه‌فسه‌رانی بنکه سهربازیيهکه دروستکراوه .هه‌مان ئه‌و که‌سه که چه‌ندین ساڵ وه‌کو فه‌رمانبه‌رێکی مه‌ده‌نی له‌و بنکه‌یه‌دا کاری کردووه، رایگه‌یاندووه که چه‌ندین جار گوێی له ئه‌فسه‌ران بووه باسیان له‌بوونی ته‌رمه‌کان له‌و شوێنه‌دا کردووه که داره‌که‌ی لێ نێژراوه .
25/001/2014
وەزیری دەرەوەی ئێران داوایكرد هەرچی پێكهاتەو لایەنی غەیرە سوریە، بچنە دەرەوە لەو وڵاتە تا هاوڵاتیانی سوریا بتوانن خۆیان ئایندەی خۆیان دەستنیشان بكەن.
لەوەمی پرسیارێكی كەناڵی عەرەبیە سەبارەت بەو داوایەی ئێران ئایا حزبوڵا دەگرێتەوە لەسوریا، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: داوا دەكەم هەموو لایەنە بیانیەكان سوریا چۆڵبكەن تا رێبدەن بەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئایندەی خۆیان دەستنیشان بكەن.
زەریف داواشیكرد، رەوانەكردنی چەك و پارە بۆ سوریا رابگیرێت و رێبدرێت بەگەلی سوریا چارەنوسی خۆی دەستنیشان بكات، هیواشی خواست ئەو مەسەلەیە لە كۆنگرەی جنێڤ دوو بۆ سوریا یەكلایی ببێتەوە.
كۆنگرەی جنێڤ دوو بۆ چارەسەری سیاسیانەی كێشەكانی ناوخۆی سوریا بەئامادەبوونی ئۆپۆزسیۆن و وەفدێكی رژێمەكەی بەشار ئەسەد سازكرا بەچاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەگەری ئەوە لەئارادایە ئەنجامی چاوەڕوانكراوی بۆ گەلی سوریا لێبكەوێتەوە.
25/01/2014
پالێوراوی BDP بۆ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی شاری مه‌زنی روحا ( عوسمان بایده‌میر ) له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى روحا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد رایگه‌یاند روحا بۆ ئه‌وان سه‌ره‌تای مێژووه و ووتی :" ئێمه ده‌ستی هه‌موو روحاییهکان ده‌گرین . هه‌موو که‌سێک سه‌رکه‌وتنى گه‌له‌مان ده‌خوێنێت و قسه‌ى له‌سه‌رده‌کات . به رۆحی ئیبراهیم خاوه‌ندارێتی لهروحا و دیموکراسی ده‌که‌ین ".
پالێوراوی BDP بۆ هاوسه‌رۆکی شاره‌داری شاری مه‌زنی روحا ( عوسمان بایده‌میر ) که له‌گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به دروشمی ( به به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئازاد ) ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ووتى :" روحا یه‌که‌مین شوێنی چاندنی و شارێکی کۆنه که بۆ یه‌که‌مین جار مرۆڤ تێیدا نیشته‌جی بووه ، بۆیه پالێوراوبوونم بۆ روحا بهکهرامهتێکی مه‌زن ده‌بینم ."
له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی وته‌کانی بایده‌میر هه‌زاران که‌سی بێ ناوبه‌ر دروشمی ( روحا به تۆوه سه‌ربه‌رزه )یان وته‌وه و بایده‌میر له‌به‌رده‌وامی وته‌کانیدا وتی :"ئیبراهیم تێکۆشانێکی کرد که مرۆڤی نه‌کرده به‌نده‌ی مرۆڤ ، به‌ڵکوو تێکۆشانی ئازادی کرد . سیاسه‌ت به‌و واتایه نییه که لهسندووقهکاندا پاره بشارنه‌وه ، به‌ڵکوو به واتای خزمه‌ت کردنه . "
بایده‌میر به وته‌ی " ئه‌مڕۆ بۆ روحا و ئه‌مه رۆژێکی مێژووییه " درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی :"ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی و سیاسیمان . هه‌ر که‌س سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان تۆمار ده‌کات و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات . ئێمه به رۆحی ئیبراهیم خاوه‌ندارێتی لهروحا و دیموکراسی ده‌که‌ین ".
بایدهمیى جه‌ختى کرده‌وه و ووتى :"ئێمه جارێکی تر روحا ده‌گه‌یه‌نینه ناسنامه‌ی خه‌لیل و ره‌حمان ".
بایده‌میر له‌کۆتایی قسه‌کانیدا داوای له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى شاره‌که کرد و ووتی :" شه‌ڕ نا به‌ڵکوو ئاشتیان پێشکه‌شى منداڵانی ئه‌م شاره ده‌که‌ین . "
25/01/2014
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵی كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس باسی لە بارودۆخی سووریا كرد‌و رای هەرێمی كوردستانی خستەڕوو. هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ كۆدەنگیی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ هەینی پانێڵێك لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەچوو لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی نەوەی نوێ.
لە پانێڵەكەدا بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی سووریا كرد‌و بە "قەیرانی مرۆیی" وەسفیكردو گوتی "ئەوەی لە سووریا روودەدات قەیرانی مرۆییە، كوردیش بەشێكە لە قوربانییەكانی ئەو قەیرانەو دۆخەكە بەتەواوی ئاڵۆز بووە". ئاماژەی بە ئاوارەبوونی كوردانی رۆژئاوا كرد‌و گوتی 200 هەزار كوردی رۆژئاوا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسی شەڕی نێوخۆی سووریا بۆ سەر وڵاتە دراوسێكان كرد‌و رایگەیاند هەمان ئەو گرووپە تووندڕەوانەی لە سووریا دەجەنگن رۆژئاوای عێراقیشیان كۆنترۆڵكردووە. گوتیشی "سووریا بووەتە ناوچەیەك كە زۆربەی لایەنەكان دەتوانن دەستی تێوەربدەن".
بارزانی رای خۆی لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەربڕیو گوتی "لەگەڵ چارەسەری سیاسیدام و چارەسەری سەربازی رەتدەكەمەوە".
مەسعود بارزانی پشتگیریی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو گوتی "ئێمە پشتگیریی هەر بڕیارێك دەكەین ئەگەر كۆدەنگی سەرجەم لایەنەكانی لەسەر بێت".
مەسعود بارزانی دووەمجارە بەشداری لە كۆڕبەندی داڤۆس دەكات، ئەو لە پێگەی كۆربەندەكە وەك سەركردەیەكی كاریگەر لە عێراق ناسێنراوە، كە هەوڵیداوە بۆ دیموكراسی و چەسپاندنی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
رۆژی چوارشەممە 22-1-2014 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 2500 كەسایەتی سیاسی، سەرۆكی وڵاتان، ئابووریناسان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی زیاتر لە 100 وڵات، چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا دەستیپێكرد و رۆژی شەممەش 25-1-2014 كۆتایی دێت..
24/01/2014
ئەو پانێڵەی بڕیاربوو لەمیانی كۆڕبەندی داڤۆس بە بەشداری بارزانی، داودئۆغڵۆ و زەریف لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبچێت، فراوانكراوە و سێ كەسی دیكەشی بۆ زیادكراوە.
پێگەی كۆڕبەندی ئابووری جیهان بڵاویكردەوە، رۆژی 24-1-2014 پانێڵێك لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵێ نەوەی نوێ.
رۆژێك پێش پانێڵەكە، بەڕێوبەرایەتی كۆڕبەندەكە 3 كەسی دیكەی بۆ پانێڵەكە زیادكردووە كە بریتین لە ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی.
سبەی هەینی كاژێر 4:45 بە كاتی هەولێر پانێڵەكە لەلایەن ریما مەكتەبی، پێشكەشكاری بەناوبانگی كەناڵی عەرەبییە بەڕێوەدەچێت.
مەسعود بارزانی دووەمجارە بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات و لەوێ بڕیاڕە جگە لەم پانێڵە، چاوی بە چەندین سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان بکەوێت.
بارزانی لە پێگەی کۆربەندەکە وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە عێراق ناسێنراوە، کە هەوڵیداوە بۆ دیموکراسی و چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە 22-1-2014 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 2500 كەسایەتی سیاسی، سەرۆكی وڵاتان، ئابووریناسان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی زیاتر لە 100 وڵات، چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا دەستیپێكرد و رۆژی شەممەش 25-1-2014 كۆتایی دێت.
24/01/2014
بە مەبەستی خستنەرووی ئەو هەول و تێكۆشانەی كە لە ماوەی رابردوو داویانە سەبارەت بە دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانەی كە چەكی كیمیاویان بە رژێمی لەناوچووی بەعس فرۆشتووە ئەمرۆ گابریل براون سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی كیمیاباران كردنی هەلەبجە لە دادگای نێودەولەتی بە یاوەری شاندێك لە پارێزەرانی نێودەولەتی سەردانی كۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجەیان كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن هەولەكانیان خستەروو.
لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیە براون رایگەیاند تا ئێستا توانیویانە سێ كۆمپانیا بدەنە دادگا كە لە 10/6/2013داوایان پێشكەشی دادگای فەرەنسا كردووە و لە 16/82013داواكەیان پەسەند كراوە بۆ دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانە، لە ئێتاشدا بە دوای دیكۆمێنت و بەلگەنامەی پێویستن بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیانەی تر كە هاوكاربوون بۆ فرۆشتنی كیمیاوی بە رژێمی عێراق، ئەوانیش بدرێنە دادگا و بتوانن قەرەبووی شاری هەلەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان كە بەر چەكی كیمیاوی كەوتوون، ئاوەدان بكرێنەوە.
سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی نێودەوڵەتی روونیكردەوە، هەنگاوی یەكەمیان لە وڵاتی فەرەنساوە دەستپێكردووە. سەرەتای كاریان دۆزینەوەی ئەو كۆمپانیایانە بووە كە تۆمەتبارن لەدۆزی فرۆشتنی مادەی كیمیایی بە رژێمی سەدام حوسێن. گاڤرێڵ میرۆن گوتی: توانیومانە بەڵگەی پێویست لەسەر كۆمپانیا فەرەنسییەكان كۆبكەینەوە كە دۆسیەكەیان 100 بەشە و زیاترە لە 700 لاپەرە، دادگای فەرەنسا تۆمەتی ئاراستەی هەریەكە لەو كۆمپانیایە كردووە و هەنگاوی دووەمیشمان ئامادەكارییە بۆ تۆماكردنی سكاڵای یاسایی لەدژی حەوت كۆمپانیای ئەڵمانیا.
24/01/2014
حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیھان کرد لە داڤۆس
رۆحانی لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی RTS کاتێ پێشکەشکار لێی پرسی: ئایا ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی دەکاتەوە لە تاران یان نا؟ لەوەڵامدا دەستەواژەی " مەحاڵ نییە " بە کارھێناو گوتی: "دەبێ رێز لە مافەکانی گەلی ئێران بگیرێ. ئەگەر مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەمریکا ئەرێنی بێ، وەڵامەکانی ئێمەیش ئەرێنی دەبێ."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاھران، رۆژی٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩، لەسەر وەختی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، روو بەڕووی ھێرشی خوێندکارانی زانکۆ بوویەوە و ٤٤٤ رۆژ داگیرکرا.
بۆ رزگارکردنی ٥٢ کارمەندی باڵیۆزخانە، ئەمریکا لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو. ئێران رۆژی٢٠ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨١، کارمەندەکانی باڵۆزخانەکەی ئەمریکای ئازادکرد.
حەسەن رۆحانی، لە گوتارەکەیدا لە کۆڕبەندی داڤۆس رایگەیاند: ئامانجی ئێران ئەوەی لە ٣٠ ساڵی داھاتوو، ببێتە یەکێ لە ١٠ ئابوورییە گەورەکەی جیھان.
هەروەها گوتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەگەڵ گروپی ١+٥ پەیوەندیی ئێران و رۆژئاوا ئاسایی دەکاتەوە. لەوبارەیەوە تاران خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسی بەھێزە.
سەرکۆماری ئێران باسی بارودۆخی سوریای کرد و گوتی: "تاکە ڕێگا بۆ چارەسەری و کۆتاییھێنان بە قەیرانی سوریا، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەوەرانەیە. ھەموو جۆرە دەرەنجامێکی ھەڵبژاردن قبوڵ دەکەین. پێویستە چارەنووسی ئەو وڵاتە لەلایەن ھێزە دەرەکییەکان دیاری نەکرێ."
24/01/2014
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌و رێگره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی سوریا، وتیشی: جیهان ئه‌ركی پاراستنی عه‌له‌ویه‌كان و كه‌مینه نهتهوایهتییهكانی دیكه‌ی ناوخۆی سوریا ده‌گرێته ئه‌ستۆ دوای روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، جیهان ئه‌ركی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی سوریا ده‌گرێته ئه‌ستۆ و رێگریی ده‌كات له هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و ده‌زگایانه له‌حاڵێكدا ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات جێبێڵێت، وتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی هاوڵاتیانی سوریا سوور نه‌بووه، پێویسته كار بكه‌ن له‌پێناو بنیاتنانی سوریای ئاینده.
به‌وته‌ی كیری، ئه‌سه‌د، ئاماده نیه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سوریا بكات، هه‌روه‌ك تیرۆریستان په‌لكێشی ناو وڵاته‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تایه‌فی هه‌ڵگیرسێنێت، ره‌تیشی كرده‌وه هیچ هاوئاههگیهك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د كرابێت بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سوریا.
كیری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" پێویسته ئێران راستگۆ بێت له‌پشتیوانی كردنی رێكه‌وتنی جنێڤ یه‌ك، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای كاره‌كانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سوریا، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌كانی".
راشیگه‌یاند: ئێران پشتیوانیی تیرۆر ده‌كات و هاویكاریی حزبوڵا ده‌كات له سوریا، ئه‌و حزبه‌ش رێكخراوێكی تیرۆریستیه و پێویستیشه ئێران چیتر هاریكارییه‌كانی بۆ حزبوڵا رابگرێت.
24/01/2014
به‌رنامه‌ی ئاینه‌ی که‌ناڵی (سامان یۆڵو) بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان و شاری هه‌ولێری کرد و به‌رنامه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر سازکرد و سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه گه‌وره‌یه ده‌ربڕی که له نێوان ئه‌و دوو سه‌ردانه‌دا له هه‌رێمی کوردستان هاتۆته کایه‌وه .
بەرنامەی ئاینەی کەناڵی ئاسمانی (سامان یۆڵو) لە دووەم سەردانیدا کە بە مەبەستی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی بەڵگەنامەیی سەردانی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێری کردووە سەرسوڕمانی خۆیان بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورانە دەربڕیوە کەبەسەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستاندا هاتووە و لە بەشێکی بەرنامەکەیدا باس لە فراوانی شەقامەکانی شاری هەولێر دەکات و دەڵێت شەقامەکانی شاری هەولێر فراوانن ، لە بەشێکی تری بەرنامەکەیدا دەڵێت لێرە واتە لە هەولێر بەنزین پێنج جار لە تورکیا هەرزانتررە و لیتری بە ٥٠٠ دینارە واتە هەشتا قوروش و دەڵێت لە شوێنێکی ئاوادا کەبەم شێوەیە بەنزین لێی هەرزان بێت ئێمە تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەمان پڕدەکەین.
پاشان دێتە سەرباسی چۆنییەتی خواردنی نانی بەیانیان و دەڵێت لێرە نانی کوردی بەشێکی گرنگی سفرەی بەیانیانە .
دواتر باسی پارکی شانەدەر دەکات و دەڵێت لە شاری هەولێر لەم ساڵانەی دوایدا ژمارەی پارکەکان زۆر زیادیکردووە و یەکێک لە پارکە گەورەکان پارکی شانەدەرە کە لە سێپارک پێکهاتووە و تەلەفریکێک ئەم سێپارکەی بەیەکەوە بەستووەتەوە .
بەرنامەی ئاینەی تایبەت بە شاری هەولێر لە دوو بەش پێکهاتووە و بەشی یەکەمیانی لە ١٨-ی ئەم مانگەدا کرد و شەممەی داهاتوو کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی تورکیا بەشی دووەمی لە کەناڵی سامان یۆڵو لەسەر مانگی دەستکردی تورکسات دەکات و ڕۆژی یەکشەممەش کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە کەناڵی دونیا تیڤی لەسەر مانگی دەستکردی نیلسات نمایش دەکرێت.
بەرنامەی ئاینە یەکێکە لە بەرنامە پڕ بینرەکانی تورکیا و لە ساڵی ١٩٩٥-ەوە ئەم بەرنامەیە پێشکەش دەکرێت و تا ئێستا بەرنامەی بەڵگەنامەیی و فیلمی بەڵگەنامەییان لەسەر ١٠٠ وڵاتی جیهان ئامادە کردووە و لە ڕێگەی کەناڵی سامان یۆڵو-وە لە پێنج کیشوەری جیهاندا دەتوانرێت ئەم بەرنامەیە ببینرێت ئەمە لە کاتێکدا کەناڵی سامان یۆڵو زۆرترین بینەری هەیە لە تورکیادا و دوابەدوای ئەو کەناڵی ستار تیڤی دێت.
لە تورکییەوە :هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: aynaprogrami.com
23/01/2014
23/01/2014
باس‌نیوز كوردۆ شابان
ئەمڕۆ دووشەممە دوای چەندجارێك دواخستن كۆنگرەی جنێڤ 2 تایبەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا دەستپێدەكات، كۆنگرەكە بە بەشداریی وڵاتە زلهێزەكان بەڕێوەدەچێت و بۆ یەكەمجاریش رژێمی سووریا‌و ئۆپۆزیسۆنەكەی بەرامبەر یەك دادەنیشن. بڕیاربوو جنێڤ 2 لە مانگی 5ی 2013 سازبكرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكان و یەكلانەبوونەوەی دوو لایەنە ناكۆكەكەی سووریا چەند جارێك تاوەكو ئەمڕۆ 22-1-2014 دواخرا. ئێران، كە بە پشتیوانی رژێمەكەی ئەسەد لە قەڵەم دەدرێت لەم كۆنگرەیەدا هیچ رۆڵێكی پێنەدراو بەهۆی فشاری ئۆپۆزیسیۆن و سعودییەوە لە بەشداریكردن بێبەش بوو، هەرچەندە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی ئێرانی كرد بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی جنێف 2 بەشدار بێت و بان كی مون راگەیاند: "بڕوامان بەوەیە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و ناكۆكییەكانی سووریا و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەر ئێران دەتوانێ رۆڵێكی ئەرێنی ببینێ".بەڵام سعودییە و هاوپەیمانیی نیشتیمانی سووری، كە بە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەكی سووریا دادەنرێ، رایگەیاند ئەگەر بان كی مون لە بانگهێشتنامەی بۆ بەشداریكردنی ئێران لە كۆنگرەی جنێف 2 پاشگەز نەبێتەوە، ئەوان لە كۆنفرانسی ئاشتی دەكشێنەوە. جەنگی سووریا یان قەیرانی ناوخۆیی سووریا پێیی ناوەتە ساڵی سێیەمەوە، ئەم قەیرانەی ئێستا سووریای تێكەوتووە بەشێك بوو لە راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی، كە بە بەهاری عەرەبی ناسرا، بەڵام سووریا بە جیاواز لە وڵاتانی وەك تونس، لیبیا و میسر، لە راپەڕینەوە بوو بە جەنگێكی نێوخۆیی. سەرەتای ئەم جەنگە لە 15ی ئاداری 2011 دەستیپێكرد، ئەوكاتەی خۆپێشاندانێكی جەماوەری ئەنجامدرا و داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا كرا، بەڵام دواتر لە مانگی نیساندا لە چەند شوێنێكی جیاوازدا 130 كەس لە خۆپێشاندەران لەلایەن سووپا و پۆلیسی حكومەتی سووریاوە كوژران. دوای مانگێك لە كوژرانی ئەو ژمارەیە لە خەڵك و بەردەوامی تووندوتیژییەكان دژ بە خۆپێشاندەران، گرووپی چەكداری لە سووریا دروستبوون و خۆپێشاندەران دەستیان دایە چەك، لێرەوە خۆپێشاندان بوو بە راپەڕینی چەكداری. لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا نزیكەی 130 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 3 ملیۆن كەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون. یەكێك لەو رووداوانەی جیهانی تووشی شۆك كرد، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بوو لەلایەن سوپای سووریاوە لە 21ی ئابی 2013 لە ناوچەی غۆتە، كە بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 600 كەس، كە تەنها 50 كەس لە كوژراوەكان چەكدار بوون.
22/1/2014
دوێنێ سێشه‌ممه، ٢٠١٤/١/٢١ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌یشته برۆكسل.، دواتریش له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا له وتارێكدا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته‌رسه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی شیكرده‌وه..
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که ژماره‌یکی زۆر له په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا به‌شدار بوون و نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری خایاند، له سه‌ره‌تادا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی گرنگی رۆلی یه‌کێتی ئه‌وروپای کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بوهاوکاری له نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و حکومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواره جیاجیاکاندا، به تایبه‌تی له رووی ئابوری و بازرگانی.
دوای وتاری سه‌رۆک مسعود بارزانی، ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی ئه‌وروپا راو و بۆچونیان له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق خسته روو و زۆر به ئه‌رێنییه‌وه باسیان له رۆل و سه‌رکردایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆک بارزانی یان کرد.
هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له روی ئاسایش و سه‌قامگیری وگه‌شه‌کردنی ئابوری به‌رز نرخاند. دواتریش ژماره‌یه‌ک پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد.
ده‌قی وتاری سه‌رۆکی هه‌رێم:
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكه‌م كه بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بانگهێشت كردین ، بێگومان ئه‌وروپا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و بوارێكی فراوانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمدا بكات بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا. ده‌زانین كه رێكه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه‌و هیوادارین هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی له‌م رێكه‌وتنه‌دا هه‌بێت و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بایه‌خی پێ بدرێت.
ده‌مه‌وێت به‌ڕێزتان له كورته‌یه‌ك له‌و كاره‌ساتانه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون ، گه‌لی كوردستان دووچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر و هه‌ڵمه‌تی زۆر دڵڕه‌قانه بووه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی عیراقیان گرته ده‌ست، چه‌كی كیمیاییش دژ به ئافره‌تان و منداڵان به‌كارهێنراو كرده‌ی ئه‌نفالیش دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراو له ئاكامدا 182 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون ته‌نیا ته‌رمی نزیكه‌ی چوار ههزاریانمان ده‌ست كه‌وته‌وه له‌وانه‌ی له بیابانه‌كانی باشووری عیراقدا زینده به چاڵ كرابوون و كاری گه‌ڕان و پشكنینیش به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شوێن بزره‌كانی دیكه.
له چه‌ند ساتێكی كه‌میشدا پێنج هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید بوون زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون له ئاكامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه به ته‌نیا.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌ت و كولتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و قبووڵ كردنی ئه‌وی دیكه‌مان په‌یڕه‌وكردووه، له كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له ئازاری ساڵی 1991 تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه زوڵمیان لێ كردین،
هه‌روه‌ها پاش رووخانی رژێم له ساڵی 2003دا تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه خراپه‌یان به‌رانبه‌ر كردین، لاپه‌ڕه‌كی نوێمان له‌گه‌ڵ خۆمان و كه‌سانی دیكه‌دا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بۆ بنیادنانی وڵاته‌كه‌مان و سووك كردنی باری سه‌ر شانی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌ین .. له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌من و سه‌قامگیری به خۆوه بینی ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای جیهانی له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهانه‌وه بێن بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان. وه‌ك نموونه‌یه‌كی ساكار بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و په‌ره‌سندنه بزانن كه له كوردستان به‌دی هاتووه داهاتی تاك له كوردستان به‌ر له 2003 له 500 دۆلار كه‌متر بوو ئێستا له 5 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕیوه.
ئێمه له سه‌ره‌تای رێگه‌داین بۆ بنیادنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی دیموكراتی له كوردستان و پێویستمان به یارمه‌تی ئێوه هه‌یه تا ئه‌م ده‌زگایانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دروستانه بنیات بنێین. ئێمه پێویستمان به شاره‌زایی ئێوه هه‌یه‌و به هیواین پشتیوانی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌موو كۆشش و هه‌وڵتان بخه‌نه كار له پێناوی بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام درا هه‌روه‌ها داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه پَیوهندیدارهكاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستاندا بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا له بواره‌كانی ئابووریدا.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و دیموكراتی و فیدرالیزم و به گژداچوونی تیرۆریزم له عیراق و ناوچه‌كه به گشتی، به‌داخه‌وه‌ش تیرۆریزم بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له گه‌لان و وڵاتانی جیهان ده‌كات .
ئێمه‌ش زۆرمان به ده‌ستی تیرۆریزمه‌وه چه‌شتووه به‌ڵام له به‌گژداچوونی تیرۆریزم خۆڕاگرین چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه به گژداچوونی تیرۆریزم نه‌بێت . ئێمه كولتووری لێبووردهییهمان پێڕه‌و كرد‌و رێگه‌مان به ئازادی ئایینی داوه‌و ئافره‌تیش رۆڵی خۆی ده‌بینێت له بنیادنانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و دهزگاكانمان و ئه‌م سیاسه‌ته‌و ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی ، ئه‌وه ئێستا میوانداری 250 ههزلار په‌نابه‌ر ده‌كه‌ین، زۆربه‌یان كوردی رۆژئاوان هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و مه‌سیحی و هی دیكه‌یان تێدایه، هه‌روه‌ها میوانداری 200 هه‌زار له برا عه‌ره‌به‌كانمان ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق كه له ده‌ستی تیرۆریزم و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌من و ئاسایش هاتوونه‌ته كوردستان .
نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزانی مه‌سیحی له كوردستان ده‌ژیان، وێڕای ئه‌م خێزانانهیش 26 هه‌زار خێزانی دیكه هاتنه كوردستان و به هۆی تیرۆریزم و به هۆی ئه‌وه‌وه دووچاری كوشتن و تۆقین بووبوونه‌وه، ئێستا 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نباریشی هاته سه‌ر كه ره‌وشێكی دژوار به خۆوه ده‌بینێت.
ئێمه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان ببێته داڵده‌ی هه‌ر كه‌سێك په‌نای بۆ ده‌هێنێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له راستیدا بایه‌خی نێوده‌ڵه‌تی له رووی یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشی په‌نابه‌ران له وڵاتانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رێمی كوردستان و كورد فاكته‌ری سه‌قامگیرین نه‌ك فاكته‌ری كێچه‌ڵ یان دروستكردنی كێشه، له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه له عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بنیادنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندی ده‌ستورییش ده‌بین و له پێناوی هه‌ر هه‌موو ئه‌مه‌یشدا جارێكی دیكه داواتان لێ ده‌كه‌م ئێمه پێویستمان به پشتیوانی و یارمه‌تی ئێوه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سوپاسدا.
له هه‌ر وه‌زاره‌تێک دا نوێنه‌رانى سێ گه‌ل هه‌ن
سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ش هه‌ڵبژێردرا
( 22 ) وه‌زاره‌ت
هه‌ر کانتۆنێک ده‌بێته بهڕێوبهرییهکى خۆسه‌ر
له هه‌ر وه‌زاره‌تێک دا نوێنه‌رانى سێ گه‌ل هه‌ن
سه‌رۆکى کانتۆنى جزیره‌ش هه‌ڵبژێردرا
( 22 ) وه‌زاره‌ت
هه‌ر کانتۆنێک ده‌بێته بهڕێوبهرییهکى خۆسه‌ر
سەرەڕای نازناوە نێودەوڵەتییەكەی وەك داهێنەری دڵی دەستكرد و دەیان بڕوانامەی رێزلێنان بەهۆی كارە پزیشكییەكانی، تۆفیق موسیوەند دەڵێ هێشتا دڵی لای ژیانی منداڵییەتی لە گوندەكەی خۆیان و خۆزگە دەخوازێت جارێكی دیكە بۆی بڕەخسێ لە چیاكانی كوردستان بەدەم لەوەڕاندنی مەڕەوە شمشاڵ بژەنێ. موسیوەند دەڵێت "ژیانی منداڵی و هەرزەكاریم هێشتا جوانترین شتە بەلامەوە". ئەو حەز دەكات بیر لەوە بكاتەوە كە لە چیاكانە و چاودێری مەڕەكانی دەكات "چونكە لەو كاتانەدا نزیكم لە سروشت و نزیكم لە خودا". ئاواتە سادەو ساكارەكانی موسیوەند تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ ژیانی ئەكادیمی و دەستكەوت و داهێنانەكانی. موسیوەندی تەمەن 71 ساڵ كە كوردێكی دانیشتووی كەنەدایە و سەرۆكی پرۆگرامی ئامێرەكانی دڵە لە زانكۆی ئۆتاوا، نووسەری زیاتر لە 250 كتێب و توێژینەوەشە و خاوەنی چەندین خەڵاتی زانستییە. یەكێك لە دیارترین كارەكانی، داهێنانی ئامێرێكی پەمپی خوێنە لە دڵەوە بۆ بەشەكانی لەش كە هەمان كاری دڵ دەكات. موسیوەند لەدایكبووی گوندی وەركانەی سەر بە شاری هەمەدانە و بەبیری دێت لەكاتی منداڵی‌دا خەریكی ژەنینی شمشاڵ بووە لەكاتێكدا مەڕەكانی دەلەوەڕاند. گوندەكەیان تەنیا یەك قوتابخانەی ئاینیی تێدا بووە كە لەگەڵ منداڵانی دیكە لەسەر فەرشێك دانیشتوون بۆ خوێندنی قورئان و فێربوونی فارسی، قوتابخانەكەیان تەنیا تا پۆلی چواری سەرەتایی هەبووە. لە هاویناندا كاتێك لە سەربانی ماڵەكەیان خەوتووە، چاوی بڕیوەتە ئەستێرەكان پرسیار لە دوای پرسیار لە باوكی پرسیوە "باوكە ئەو خاڵە بریقەدارانە چین لە ئاسماندا؟ ئێمە كێین؟ چی دەكەین لێرە؟". پرسیاری لەم جۆرە كە موسیوەند دەڵێ تا ئەمڕۆش بەدوای وەڵامەكانیاندا دەگەڕێ. وەڵامەكانی ئەو، كوڕە چاوكراوەكەی رازی ناكەن، بۆیە لە كۆتاییدا موسیوەند دەبات بۆ شار و دەیخاتە قوتابخانەوە، لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو دەكات و دواتر دەچێتە كۆلێژی مامۆستایان. دوای تەواوكردنی كۆلێژ دەگەڕێتەوە بۆ گوندەكەی و لەوێ دەبێتە مامۆستا لەو قوتابخانەیەی كە باوكی دروستیكردبوو. موسیوەند دەڵێ "لەو قوتابخانەیە هەر خۆم مامۆستا و بەڕێوەبەر و كارگوزاریش بووم". باوكی موسیوەند كوردێكی خەڵكی باشووری كوردستان بووە، بە گرنگییەوە لە پرسیارەكانی كوڕەكەی روانیوە و ئەوەی لە توانایدا بووە كردوویەتی بۆئەوەی كوڕەكەی پێبگەیەنێ. دایكی دڵی بۆی سووتاوە كاتێك بینیویەتی تا درەنگانی شەو لەبەر چرا خەریكی خوێندنەوە بووە، بۆیە هەمیشە باوەشی پێدا كردووە و بە وشەی خۆشەویستی رێژنەبارانی كردووە. پیشەی مامۆستایی نەیتوانی موسیوەند رازی بكات، بۆیە ئەمجارە بۆ خوێندنی ئەندازیاری دەچێتەوە تاران و بڕوانامەی ماستەر لە ئەندازیاری كشتوكاڵیدا بەدەستدێنێ. پاش ئەوەی یەكێك لە پرۆفیسۆرەكانی بەهرە و توانای موسیوەندی بۆ دەردەكەوێ، هەلی قبوڵكردن و پارەی خوێندن بۆ موسیوەند مسۆگەر دەكات لە زانكۆی ئەلبێرتا. موسیوەند خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە، ئەو دەڵێ كوردبوونی ئەو، رۆڵی گرنگی هەبووە لە دروستبوونی كەسایەتیدا. هێشتا ئەو گوێ لە گۆرانییە كۆنە كوردییەكان دەگرێ و لەو بڕوایەدایە هەلی گونجاوی بۆ هاتووەتە پێشەوەو ئەوەش وادەكات كە خەڵكانی لێهاتووی كورد لە جیهاندا بناسرێن. موسیوەندی بە توانا بە یەكێك لە حەوت زیرەكترین كەسەكانی جیهان هەڵبژێردرا لەلایەن پڕۆگرامێكی ئەمریكیەوە، بەڵام ئەو رەتیكردەوە بەشداری تێدا بكات و گوتی "هەموو كەسێك دەتوانێ ئەوەی من كردوومە بیكات"، هەروەها گوتیشی "هەموو ئەوەی من كردوومە ئەوە بووە كە هەموو ساتێكم بەكارهێنا بۆ فێربوونی شتێكی نوێ. هەرگیز كاتی خۆم بەفیڕۆ نەدا، من كەسێكم زۆر حەزم لە فێربوونە". پەیامی ئەو بۆ گەنجانی كورد ئەمەیە: "كۆڵ مەدە، كاتێك من شكست دەهێنم، كۆڵ نادەم. رێگە مەدە شكست تێكەڵی ژیانت بێت. مەڵێ من هەژارم و كوردم و هیچ هەلێكم لە ژیاندا نییە". هەروەها ئامۆژگارییان دەكات كە "هەرگیز رێگە بەخۆم نادەم ئەو باوەڕەم لادروست بێت كە نەبوونی پارە دەموەستێنێ". موسیوەند لەو رووەوە باسی ئەزموونی خۆی دەكات "كات هەبووە لە ژیانمدا كە پارچەیەك نان نەبووە بیخۆم، بەڵام ئەوە وای لێنەكردم كۆڵ بدەم". ئەو زانا مەزنە بە تەنیا هەر ئەوە نییە كە مێشكێكی زیرەكی هەبێت. بە تەنیا ئەوەش نییە دڵێكی دەستكردی دروستكردبێت، بەڵكو خاوەنی دڵێكی گەورەیە، ئەو پیاوەی كە جیهان گەڕاوەو خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە، هێشتا ئەو كەسەی لەبیرە كە پارچەیەك نانی لەگەڵ بەشكردووە و هێشتا بەبیریەتی كە منداڵێكی شوان بووە و لە لێواری جۆگەلەیەكدا دانیشتووە. موسیوەند دەڵێت "بەتامترین خواردن خواردبێتم پارچەیەك نانی كوردی بوو كە غەریبەیەك لەگەڵی بەشكردم لە نزیك رووبارێك، هەرگیز ئەو پیاوەم نەبینییەوە و رەنگە ئەویش ئەو كوڕە شوانەی لەبیر نەبێ كە تێری كرد، بەڵام بەخشندەیی ئەو كەسەم لەبیر نەچووەتەوە". موسیوەند لە تەمەنی 71 ساڵیدا هەموو رۆژێك لە كاژێر 5 یان 6ی بەیانی دەست بەكاركردن دەكات تا 6ی ئێوارە، پاشان دەچێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ كاری زیاتر "خێزانەكەم وا هەست دەكەن من شێتم، چونكە كار بۆ پارە ناكەم، گوێ بە پارە نادەم، زۆرم پەیدا كرد و زۆربەشم لە دەستدا، زۆرم پێخۆشە یارمەتی خەڵكی بدەم و چاوەڕوانی هیچ ناكەم لە بەرامبەردا". موسیوەند پێیوایە خودا ئەوی تەنیا بۆ كاركردن دروستكردووە "نازانم چی بكەم ئەگەر كارنەكەم، هەموو ئەوەی دەمەوێت بیكەم كەمكردنەوەی ئازارە بۆ مرۆڤایەتی و درێژكردنەوەی ژیانە. هێشتا تەندروستیم باشە و دەتوانم كار بكەم، بۆیە بەردەوام دەبم". ئەو دەڵێت "لەو بڕوایەدام كارەكەم خەڵاتە بۆ من لەلایەن خوداوە" بەڵام كات هەبووە باوەڕی بەو خودایە نەبووە كە ئێستا هەست دەكات زۆر لێی نزیكە "وامدەزانی من خوام، بەڵام رۆژێكیان لە وانەیەكی پزیشكیدا لە كاتێكدا خەریكی گفتوگۆكردنی پێكهاتەی ئاڵۆزی مێشكی مرۆڤ بووین. راچڵەكیم و تێگەیشتم لەوەی كە دروستكەرێكی بە توانا هەیە ناوی خودایە، كاتێك تەماشای گەردوون دەكەی ملیۆنان پارچە دەبینی كە لەگەڵ یەكدی پەیوەندییان هەیە". بەڵام هێشتا موسیوەند خۆی بە پەیڕەوكاری ئاینێكی دیاریكراو نازانێ، ئەو دەڵێت "پێناسەی من بۆ خوداكەم جیاوازە، ئەو خودایەی كە من باوەڕم پێی هەیە بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر نەچم بۆ مزگەوت یان كەنیسە، بەڵام بەلایەوە گرنگە ئەگەر درۆ لەگەڵ خەڵك بكەم و دزییان لێبكەم، خودا چاودێرمانە و پێویستە ئەو توانایەی پێماندراوە بەكاری بهێنین بۆ ئەنجامدانی ئەوەی كە دەبێت بیكەین".
ئاڤا هوما رووداو - كەنەدا 22/1/2014