ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 9 ساڵی رابردودا توانیویه‌تی نیوه‌ی بروسكه‌و پۆستی ئه‌لكترۆنی دوژمنه‌كان له‌عێراق ئاشكرابكات كه په‌یوه‌ندی هه‌بوه به گروپ‌و ڕێكخراوه چه‌كداره‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه.
گولەر ئۆزئاڤجی ساڵانی پێشوو لەبەر ئەوەی سەرپۆشبەسەر بوو دوو جار لە زانکۆ دەرکرا ئەمساڵ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لەسەر لیستی بەدەپە خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانیی حەزرۆ- پارێزگای ئامه‌د کاندید کرد و سەرکەوتنی بە دەستهێنا.
گولەر ئۆزئاڤجی، دوای ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ٢٨ ی شوباتی ١٩٩٧، کاتێك نەجمەدین ئەربەکان لەسەر کار لابرا و فشار خرایە سەر ژنانی سەرپۆشبەسەر، بیرەوەری تاڵی هەیە، ئەوکاتە لەبەر ئەوەی لەچکی دەپۆشی، دوو جار لە زانکۆ دەرکرا.
دوای زیاتر لە ١٧ ساڵ لەو مێژووە، ئێستا گولەر بە هەمان لەچکەوە لە لایەن زۆربەی خەڵکی حەزرۆ لە پارێزگای ئامه‌د، بە سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا.
ئۆزئاڤجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، باسی ئەو رۆژانەی کرد کە تێیدا بە فشار لە زانکۆ وەدەر نراوە "ساڵانی ١٩٩٨ و ١٩٩٩ دا لە کۆنیا کاتێ خوێندکاری زانکۆ بووم، بەهۆی باڵاپۆشیەکەمەوە توشی کێشەی زۆر هاتم ئەو کاتە فشاری زۆر دەخرایە سەر ئەو خویندکارانەی سەرپۆشبەسەر بوون. تەنگ پێ هەڵچنینم سەرەتا لە زانکۆ بوو لە وانەکان وەریان نەدەگرتم، دواتر لەناو بینای بەشەکەم لە زانکۆ و چەندین شوێنی دیکە بێبەش دەکرام. بێجگە لەوانە لە لایەن پۆلیسەوە هەراسان دەکرام. ساڵی ١٩٩٨ دوو جار هۆشداریم پێدرا لە لایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ، دوای شەش مانگ هۆشداریدانەکە بووە راستی و بە تەواوی دوور خرامەوە".
دەڵێت "ئەو رۆژانە بڕۆن و نەگەڕێنەوە، زەحمەتی زۆری تیا‌بوو بۆ ئەو خەڵکانەی باڵا پۆش و لەچک بەسەر بوون. چونکە ئەو ژنانە هیچ ئومێدێکیان بەوە نەبوو دوای خوێندن ببنە فەرمانبەر."
گولەر ئۆزئاڤجی دوای ئەو هەموو ئازارە، ئێستا یەکێکە لەو ژنانەی پەسەند کراوی زۆربەی دانیشتووانی شارەکەی خۆیەتی، ئیتر بۆ ئەوان گرنگ نییە گولەر لەچک بەسەرە یان نا.
02/04/2014
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بان كی مون رایگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەكاری بۆ سازكردنی كۆنگرەی "ژنێف 3"ـی تایبەت بە رەوشی سوریا دەكات.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارته‌وه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانى تورکیا لە ناوچە کوردییەکان پازده ژن سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد کە تێیدا دوو شارەوانیی گەورەی تێدایە.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردییەکان، ژنی كاندید سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێناوە.
سەرۆکی داهاتووی شارەوانیی ئامه‌دو ئورفا ژنن و هەریەکەیان لە پارتێکی جیاوازن.
لە ئامه‌د ژنە سیاسەتوان و هاوسەرۆکی بەدەپە (گوڵتان کشاناک) سەرکەوتنی مسۆگەر کرد و بە دەنگی زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە، بووە سەرۆکی داهاتووی شارەوانیی مەزنی ئامه‌د.
هەروەها لە عەنتاب، وەزیری پێشووی کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا فاتمە شاھین، بە دەنگی زۆرینەی خەڵکی شارەکە بووە سەرۆکی داهاتووی شارەوانیی گەورەی عەنتاب. شاهین بەربژاری ئاک‌پارتی بوو.
بێجگە لەو دوو ژنە، لە سنووری پارێزگای ئامه‌د ئەم ژنانە بۆ شارەوانییە جیاوزەکان دەرچوون:
بیرسەن کایا ئاکات بۆ سەرۆکی شارەوانیی باغلار
یوکسەل بۆداکچی لە فارقین
گولەر ئۆزئاڤجی لە حەزرۆ
پەتەک ئەلیوسە لە ئێغلە
جەمیلە ئەمینئۆغڵو لە شارۆچکەی بسمیل
رێزان زۆغرڵو شارۆچکەی لجێ
پارێزگای ماردین ئەم ژننانە دەرچوون:
زەینەب سیپچێک لە کەربۆران
سارا کایا لە نسێبین
نەجلا یڵدرم لە مازیداغ
پارێزگای شرنەخ
ئەمینە ئەسمەر لە سلۆپی
لەیلا ئیمرەت لە جزیر
پارێزگای هەکاری
زەینەب ئۆرەن لە شەمزینان
رابیعە تەکاس لە باشوەرەملییش
لەو ١٥ ژنە کە بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردراون، یەکیان ئەندامی ئاک‌پارتی و ١٤ی دیکە ئەندامی بەدەپەن.
رێزان رۆغورلوی تەمەن ٢٥ ساڵ کە بۆ سەرۆکی شارەوانیی لجێ سەرکەوتوون لەگەڵ لەیلا ئیمەرتی تەمەن ٢٧ ساڵ بۆ شارەوانی جزیر، گەنجترین سەرۆک شارەوانی تورکیان.
01/04/2014
راوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند حکومەتی عێراق هیچ نیازپاكیهكی نیشان نه‌داوه بۆ چارهسهرۆكردنی كێشه‌كان و حكومه‌تی عێراق دەیەوێ کورد جیابێتەوە.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌رده‌وام بن له پێشێلكردنی ده‌ستوور و بیانه‌وێ له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه و بڕینی بودجه‌وه گوشار بۆ هه‌رێم بهێنن ئه‌وا ناچار ده‌بن ڕێگه‌ی تر بگرینه‌به‌ر.
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی دووشەمە رێکەۆتی ٣١ ئادار، شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوە لە هەۆلێر، و کاک سالە برناس و کاک ژیلوان مستەفا چاڵاکوانانی بەشی پەیوەندی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلات، سەردانی ناۆچەی خانزاد پارتی دێموکراتی کوردستانیان لەشاری هەۆلێرکرد کە لە لایان مەسئولی ناۆچە ماموەستا زامناک و مسئولی ڕیکخراوەکانی سەربە ناۆچە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا
لەسەرەتای دیدار و دانێشتنەکەدا، شاندی بزووتنه‌وه باسێکی سه‌باره‌ت به ئیستراتێژی، پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی و سیاسەتەکانی بزووتنەوە، وه هه‌روه‌ها شیواز و مێتۆدی خه‌بات، له‌گه‌ل مکانیزمه‌کانی گوونجا و کارا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنه‌وه، روو له‌شاندی خانەخوێ ئاراستەکرد، که له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، له‌گه‌ل به ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه، ئیستراتێژی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان لەگەل ئەندیشەی ئیستراتێژیکی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی، لەمەر سوودوەرگرتن لە مکانیزمەکانی دیالۆگ و دانووستاندن بۆ بەئاشتی کردنی کێشەی کوردانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هاۆتەریب نەرخاند، و هێواخوازبوون کە گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی و پشتگیری لەم پرۆژه‌ی ئاشتەوانی بزووتنەوە بکه‌ن.
لە تەوەرێکی دیکەی دانێشتنەکەدا، ماموەستا زامناک زۆر بە شێوەیەکی زانستیانە لێکدانەوەیەکی سەبارەت بە مێژوویی پەر لە نەهامتی کورد ئاراستەکرد، و لەدرێژەی ئاخەفتنەکەیدا، هەۆلی گشت لایەنەکانی ناۆ گۆرەپانی خەباتی بۆ رێکخستنەوەی ناۆمالی کوردی، وەک پێویستێکی هەرە گرینگ و هەنووکەیی نرخاند، و لەم پەیوەندیەشدا هێوای خواست کە حیزبەکانی رۆژهەلات زیاتر هەۆلی لەیەک نێزیکبوونەوە بدەن، چونکە ئەۆ لێکدابرانە بۆوت بە هۆی ڵاۆازی حیزبەکان و بی هیوابوونی گەڵی کورد لە رۆژهەلـات ..
لە دریژی دانێشتنەکاندا نوێنەری بزووتنەوە چالاکوان هیوا کوردستانی باسی لە دوخی هەنووکەیی کۆردستانی، ناۆچەیی، و جیهانی کرد، و لەم پەیوەندییە بە تایبەت تیشکی خستە سەر رۆلی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە بە درێژایی مێژوو هەۆلی ئەوەێ داوە ناۆ مالی کورد ڕێکبخات و لە هەمان کاتدا دەست خوشی لە رولی پارتی کرد کە بوتە هوێ حەوانەوەی هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەت براو خوشکە ئاوارەکانی رۆژئاوەی کوردستان.
شایانی باسە دیدارەکە زیاتر لە یەک سەعاتی خایاند و دوولایەن بریاریاندا کە بتوانن ئاستی هاریکاری و پیوەندییە دێپلۆماسی و دووقۆلیەکانیان پەرە پێبدەن، و بەم مەبەستەش دیدار و سەردانی بەردەوامیان وەک مکانیزمی گوونجاۆ و کارا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆلی بە پێویست دەستنیشان کرد.
31/03/2014
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له باكوری كوردستان، پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په، ئامه‌د و ماردین و دێرسیم و وان ده‌باته‌وه و ئۆرفاش به ئاكه‌په ده‌دۆڕێنێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی له ناخی تاكی كورددا به‌هێزتر كرد، په‌یامی ئاشتی و ره‌وایه‌تیی دۆزی گهلهكهمانیشی دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سعود بارزانی نووسیویه‌تی: "له ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سڵاو بۆ گیانی پاكی قازی و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی ده‌نێرین".
بارزانی ده‌ڵێت: "مه‌رگ و فیداكاریی پێشه‌وا قازی له پێناو به‌رده‌وامیی خه‌باتی گه‌لی كورد بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌سێداره‌دانی قازی و هاوڕێیانی هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی له ناخی تاكی كورددا به‌هێزتر كرد".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌م یاده‌دا په‌یامی ئاشتی و ڕه‌وایه‌تیی دۆزی گه‌له‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و گه‌لی كورد به هیوایه‌كی زۆر مه‌زنتر سه‌یری داهاتوو ده‌كات".
له 30ی ئازاری 1947دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كه‌م كۆماری كوردستان له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی ئێرانه‌وه مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره‌درا.
30/03/2014
ئەحمەد چەلەبی، سەرۆكی حیزبی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێ، فشاری ئێران بۆ سەر جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق هۆكاری سەرەكی لێنەسەندنەوەی متمانە بوو لە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2011. ئەحمەد چەلەبی دەڵێت "لە ساڵی 2011 كاتێك بەرەی هەولێر- نەجەف كە هاوپەیمانی كوردستانی و هاوپەیمانی عێراقییە و رەوتی سەدری لە خۆگرتبوو و ویستیان لە پەرلەمان متمانە لە نووری مالیكی بسەننەوە، بەڵام ئێران شكستی بە هەوڵەكانی ئەو بەرەیە هێنا". سەرۆكی حیزبی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئێران فشاری خستەسەر سەرۆك كۆماری عێراق و وایكرد تاڵەبانی نووسراوی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی نەنێرێ بۆ پەرلەمان و لە ساتە هەستیارەكان بكشێتەوە و شكست بە هەوڵەكانی بەرەی هەولێر و نەجەف بهێنێ. هاوكات حیزەت شابەندەر، سەركردەی پێشووی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، لەبارەی هەوڵەكانی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی و پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەر تاوەكو كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، رایگەیاند "ئەو هەوڵانە دواكەوتن و لەم بارودۆخەی ئێستای عێراق لایەنە سیاسییەكان پێشوازی لێناكەن". ئەمە لەكاتیكدایە ململانێی نێوان نووری مالیكی بە نوێنەرایەتی حكومەتی عێراق و ئوسامە نوجەیفی بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی عێراق پێی ناوەتە قۆناخێكی سەختەوە دوای ئەوەی مالیكی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان بە پیلانگێڕی لە دژی حكومەت تومەتباركرد. لە بەرامبەردا ئوسامە نوجەیفی، مالیكی بە تاكڕەوی لە دەركردنی بڕیارەكان و كۆكردنەوەی دەسەڵاتەكان و وەزارەتە هەستیارەكان لە دەستی خۆی تۆمەتباردەكات و چاودێران دەڵێن خەڵوزی ئاگری ئەم ململانێیەی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، گەلی عێراقە.
28/3/2014
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( به‌ده‌په) داوا ده‌كات كورد بیر له سیسته‌مێكی ئابووری و بازرگانی تایبه‌ت به خۆی بكاته‌وه‌و له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بازاڕێكی گه‌وره‌ی ئابوری دروست بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دیجله سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری بدلیسی باكوری كوردستان رایگه‌یاندووه له ئێستادا كورد ده‌توانێت هه‌ر له باشوری كوردستانه‌وه تا ده‌گاته باكور و رۆژئاوای كوردستان سیسته‌می ئابوری و بازاڕێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات.
ده‌میرتاش راشیگه‌یاندووه چیتر نابێ بهێڵین 40 ملیۆن كورد له هه‌ژاریدا بمێننه‌وه به‌وپێیه‌ی سیاسه‌ت و حیزبی كوردی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌هێزبوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت كورد ببێته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز و كورد خۆی بڕیار له سیاسه‌تی ئابوری خۆی بدات.
26/03/2014
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات له‌گه‌ڵ پڕبونی عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی نه‌وت .
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی NTV توركی ڕایگه‌یاندووه، كاتێك عهبارهكانی هه‌ڵگرتنی نه‌وت پربوون، زیاده‌ی نه‌وت ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ش زیاده‌كه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتن و حكومه‌تی عێراقیش له‌وه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
له 24 ئه‌م مانگه‌ش تانه‌ر یڵدز، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه و بۆڕییه‌كانی نه‌وت له شارۆچكه‌ی جه‌یهانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ی توركیا رایگه‌یاند، توركیا رۆژانه كرێی تێپه‌ڕبوونی 750 هه‌زار به‌رمیل له‌سه‌ر عێراق حیساب ده‌كا بۆیه وا چاكتره نه‌وته‌كه ره‌وانه بكرێ.
پێشتریش تانه‌ر یه‌ڵدز رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئه‌مباری (یومورتالك)خه‌زن كراوه و به‌رده‌وامیش زیاتر دهبێتو، له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌یه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان بكرێت.
26/03/2014
مۆسكۆ: سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین، رایگه‌یاند، راپرسییه‌كه‌ی خه‌ڵكی قرم هاوڕێك بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی قرمیش وه‌ك كۆسۆڤۆییه‌كان مافی خۆیانه بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه بده‌ن.
به‌ڵام بۆ شاری سیفاستوبول ستراتیژیی قرم بارودۆخێكی تایبه‌ت له به‌چاو گیراوه له ئیداره‌كردنی له چوارچێوه‌ی كۆماری قرمدا.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی ڕوسیا ئه‌لیكسی چارلی پارێزگاری شاری سیفاستوبول ئاماده‌بوو، ئه‌ویش ئیمزای له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لكاندنی قرم به ڕوسیاوه كرد.
نووری ئەبو سەهمەین، سەرۆكی كۆنگرەی نشتمانی كە خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتە لە لیبیادا، بەهۆی ئەو كەیسەی كە میدیاكانی ئەو وڵاتە ناویان ناوە "كەیسی لەشفرۆشی" لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت. عەبدولقادر رەزان-ی، داواكاری گشتی لیبیا داوای ڵكۆڵینەوەی كردووە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە رۆژی سێشەممە 25-3-2014 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانی ئەم وڵاتە بڵاوكرایەوە. لە گرتە ڤدۆییكەد ناوی چەند ژنێك دەهێندرێت و ئەوانیش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، عەلی ئەبو سەهمەینیش بە پەشۆكاوی و نیشانەكانی شەرمكردن لە رووخساریدا دەردەكەوێت و ئەو هۆكارە رووندەكاتەوە كە بەهۆیەوە دەبوایە لەگەڵ ژنەكە بێت. ئۆفیسی داواكاری گشتیش رۆژی چوارشەممە لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەوان لێكۆڵینەوە لە دەستبەسەركردنی نایاساییانەی تۆمەتبار و تاوانە نا ئەخلاقییەكانی ئەبو سەهمەینیش دەكەن ئەگەر بوونیان هەبێت. سەدیق سوور، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەكان لە ئۆفیسی داواكاری گشتی دەڵێت "لێكۆڵینەوە لە هەموو كەیسەكە دەكرێت و رەنگیشە ئەو كەیسە زیان بە ئەبو سەهمەین بگەیەنێت، كە سەرۆكی باڵای سوپایە و دەسەڵاتێكی نیمچە سەرۆكی هەیە، ئەمەش لە لەكاتێكدایە كە لیبیا رووبەڕووی چەندین كێشە دەبێتەوە". لە هەندێك بەشی ئەو گرتە ڤیدۆییەدا ئەبوسەهمەین لەگەڵ ژنێك بە جلوبەرگی خەوتنەوە لە شوقەی ژنەكە دەردەكەوێت و كاری نەشیاودەكەن، هەر لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت چۆن گەنجانی لیبی ئەبو سەهمەینیان رفاندووە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردووە، ئەمەش لە كاتێكدا ئەو هەمیشە رەتیدەكاتەوە ئەو پێشتر رفێندرابێت، لە بەشی دووەمی ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت چۆن ئەبو سەهمەین لەو گەنجانە دەپاڕێتەوە، كە رفاندویانە بۆ ئەوەی ئاشكرای نەكەن. بەگوێرەی سەرچاوە لیبیەكان ڤیدیۆكە بۆ مانگی كانوونی دووەمی رابردوو دەگەڕێتەوە.
28/3/2014