نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی گرتنه‌وه‌و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری فوراتی كرد له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه، كه‌به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه‌ی كردوه به‌ژێر ئاوه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌دان خێزان ناچار بون شوێنه‌كانی خۆیان جێبهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كانی خۆرئاوای كوردستان‌و به‌نیازه به‌مزوانه بچێته خۆرئاوا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خۆرئاوای كوردستانیش ئاشكرایكردوه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیداریان ئه‌نجامداوه.
(سینه‌م محه‌مه‌د) هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خۆرئاوای كوردستان كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا سه‌ردانی ئه‌وروپای كردبو ڕایگه‌یاندوه، دیداریان له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه، ئاشكراشیكردوه، ڕۆژی (5)ی نیسان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌پارێزگای (دیلۆك)ی توركیا كۆبونه‌ته‌وه.
سینه‌م ئه‌وه‌شی وتوه، كه ئه‌وان پێشتریش له‌نه‌رویژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردون، كه ئاخۆ خۆرئاوای كوردستان ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاوكارییان بكات، لهوهڵامیشدا شانده‌كه‌ی خۆرئاوا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و وتویانه خۆرئاوا پێویستی به‌هاوكای (UN) هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌وان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی خۆیاندا له‌توركیا بانگهێشتی خۆرئاوای كوردستانیان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (فورات) بڵاویكردونه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆئه‌وه‌ی هاوكاری خۆرئاوای كوردستان بكه‌ن چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌بوه له‌وانه؛ ژیانیان پارێزراوبێت لهكوردستانداو هه‌روه‌ها بشتوانن به‌ئاسانی له‌كوردستانه‌وه بچنه شاره‌كانی تری سوریا‌و ژیانیشیان بپارێزرێت، له‌و ڕوهشهوه كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا گره‌نتی ئه‌وه‌یان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوه له‌هه‌مو ئه‌و سنورانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه پارێزراوده‌بن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت هاوكاری خۆرئاوای كوردستان بكهنو له‌و ڕوهشهوه به‌فه‌رمی ناوی (ڕۆژئاوا)یان به‌كارهێناوه لهدانوستانهكانیانداو ڕایانگه‌یاندوه، پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ خۆرئاوای كوردستان هه‌یه.
----------------------------------------------------------------
و: هێرش شۆڕش (/)
26/04/2014
وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پێشنیازەکانی نوێنەرانی ئەو شارە لە پەرلەمانی ئێران بۆ بەدەستگرتنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو پارێزگایە رەتدەکاتەوە. نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەوان چەندین کەسیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیازکردووە، بەڵام وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران دەیەوێ، بەڕێوەری گشتییەکەی لە کوردستان، کوردستانی نەبێت. ئەو خەڵکە 8 مانگە چاوەڕێی جێبەجێکردنی لانیکەمی بەڵێنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن، رۆحانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رایگەیاند خەڵک هەر هیچیان نەبێ، دەبێ بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە لە خەڵکی خۆجێیی هەڵبژێردرێن. دانیشتن لەسەر کورسییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بە کورد رەوا نەبینرا، بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، کەس نەبوو لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بێ. ئەو فەرماندارانەش کە تاوەکوو ئێستا گۆڕدراون، زۆر کەمیان خۆجێیین. ئەو رەوتە خەریکە بەرۆکی بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش دەگرێتەوە. بۆ نموونە تاوەکوو ئێستا چەندین کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای سنە لە لایەن خەڵک و نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە پەرلەمانی ئێران پێشنیازکراون، بەڵام هیچکامیان ئەو بەرپرسیارێتییەیان پێ نەدراوە. ئەوەش بووەتە هۆی دوودڵی و دڵەڕاوکێ. سالار مورادی نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەوان چەندین کەسیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیاز کردووە، بەڵام وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران دەیەوێ، بەڕێوەری گشتییەکەی کوردستانی نەبێت. بە گوتەی ئەو نوێنەرەی پەرلەمان، سنە پارێزگایەکی کەلتوورییە و دەبێ بەرپرسانی کەلتووری ئەو پارێزگایە لە خەمی کەلتووری ئەو ناوچەدابن. ئەوەش بە خەڵکی خۆجێیی دەکرێ و حکومەتیش دەبێ ئەو مافەی خەڵک لەبەرچاو بگرێت. سالار مورادی رەخنەش لە حکومەتی رۆحانی دەگرێت و دەڵێت دانەنانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە خەڵکی خۆجێیی پێچەوانەی بەڵێنەکانی حکومەت بە خەڵکی کوردستانە و بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسانی دەبێ لەپێشدا، هێزە ناوخۆیی و هەڵکەوتەکانی کورد لەبەرچاوی حکومەت بن. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەرپرسانی حکومی ئێران نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا بە جیا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کورد لە تاران کۆبوونەتەوە و سپاردنی بەرپرسیارێتی پارێزگاکان وەکو جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتییان لەگەڵ تاوتوێ کردوون، بەڵام تاوەکوو ئێستا پێشنیازێکی روون و فەرمییان لەو بارەوە پێنەکردوون.
26/4/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ لەندەن: رۆژی هەینی، شاندێک لە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە دەرەوەی وەلات، پێکهاتوو لە چالاکوانانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی و کاک رێبوار ورمەیی، دەگەل سێ شاندی پێکهاتوو لە: رێزدار ئیحسان قادر گووتەبێژی کۆمیتەی حیزبەکوردستانیەکان لە لەندەن، بەرێز کاک ئیبراهیم مستەفا نوێنەری پارتی یەکییەتی دیمۆکراتی کوردی سوریە، وە بەرێز کاک مستەفا تاشکان لە پارتی سوسیالیستی کوردستان، دیداریان کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، شاندی بزووتنەوە دوابەدوای بەخێرهاتنکردنی لایەنەکان، باسێکی کورتی پێناسەیی سەبارەت بە ئیستێراتیژی، ئامانجی ئیستراتێژیک و مێتود و شێوازی خەباتی نەرم و ئاشتیانەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، روو لەهەر سێ شاند ئاراستەکرد، کە لە ئەنجامدا هەرسێ شاند، پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و رێکارەکانی خەبات لە پێناۆ دەسبەرکردنی ئاشتی و ئازادی لە رێگای دیالۆگ و دانووستاندا، بەرز و سەردەمیانە، وە شیاویی پشگیری و هاریکاری گشت لایەنی و گشت رەهەندی نرخاند.
لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، لایەنەکان چوار قۆلی سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی، ناۆچەیی، و کوردستانی، وە رەۆتی گۆرانکارییەکانی ناۆچەیی و کارگەری و کارتێکەری ئەم رەۆتە لەسەر گۆرەپان و ساحەی سیاسی کوردی دووان، و لەسەر پێویستی خۆتەیاری و هاۆتەریبی رەوشی کار و سیاسەتی حیزبەکانی کوردستانی، دەگەل شەپۆلی گۆران و گۆرانکارییەکان کۆک و هاۆدەنگ بوون، لەتەوەرێکی دیکەی باسەکاندا، بارودۆخی گشت رەهەندی کوردستان لە هەموو بەشەکانیدا، خرایە بەر باس و تاۆتوێ و هەلسەنگاندن، و چوار لایەن لەسەر پێویستی ساغکردنەوەی هاۆدەنگی، یەکریزی و هاریکاری نیشتیمانپەروەرانەی کوردان، پێداگریان کردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەر سێ شاند، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و چوارلایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایمراگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد
25/4/2014
له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له کلتوری گه‌لی ئێزیدیان له ڕۆژئاوی کوردستان و به بۆنه‌ی جه‌ژنی چواره‌شه‌مه سوور، په‌یکه‌رێکی فه‌یله‌سوف( زه‌رده‌شت) پێشكه‌ش به گه‌لی ئیزیدیان كرا‌و له عه‌فرینی خۆرئاوای كوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گه‌لی ئێزیدی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاند و هونه‌ر و ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی کانتۆنی عه‌فرین ئاماده بوون، په‌رده له سه‌ر په‌یکه‌ری ( زه‌رده‌شت) له شاری عه‌فرین لادرا .
له مه‌ڕاسمه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له یه‌حیا بریم، شوکری ناسر و عیسمه‌ت ڕه‌شید که په‌یکه‌ره‌که‌یان دروست کردبوو خه‌ڵات کران. ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی وا بڵاویكرده‌وه.
مه‌ڕاسمه‌که به پێشکه‌شکردنی گورانی و ئاهه‌نگ گێران له لایه‌ن گروپی چاندی ئێزیداین کۆتایی پێهات.
زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی چواری پێش زاینی ژیاوه و جگه له‌وه‌ی پێشه‌وای خه‌ڵكی خۆی بووه، هاوكات وه‌ك فه‌یله‌سوفێك ناوبانگی هه‌بووه لای به‌شێك له گه‌لانی جیهان.
سێ وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی زه‌رده‌شت كه (بیری چاك، كرداری چاك، وته‌ی چاك)، رێگای رۆشنی بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی دیاری ده‌كات و ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیری چاكی هه‌بێت ئه‌وا وته‌كانی چاك ده‌بن و دواجار ره‌نگدانه‌وه‌ی له كرداریدا ده‌بێت.
سروده‌كانی زه‌رده‌شت، به‌شێكی زۆری له‌كاتی جه‌نگه‌كان له‌ناوبرا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی فتوحاتی ئیسلام بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ئیران، زۆرینه‌ی ئه‌و سرودانه سوتێنران، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موغه‌كانی زه‌رده‌شت له "خود ناسنكیان"، ئه‌و سرودانه‌یان له بیریاندا هه‌ڵگرتبوو، بۆجارێكی تر نوسرانه‌وه.كه به‌شێكی كه‌می ده‌كرد.
25/04/2014
جێگری سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان دەڵێ، ئەو شاندەی لە چینەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، هەرێمی کوردستانیان لە عێراق بە جیاواز دەبینی.
ناوەڕاستی ئەم مانگە شاندێكی حزبی و حكومی له وڵاتی چینەوە، له‌سه‌ر داوەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه جێگری سەرۆکی ئاسیای رۆژئاوا و باكووری ئه‌فریقا له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی (پارتی كۆمۆنیسی چین)جیانگ جیانهوا، سه‌رۆکایەتیی ده‌كرد.
بێجگە لە پ.د.ک شاندەکەی چین، سەردانی بارەگای سەرەکی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
جێگری سكرتێری گشتی حزبی شیوعی كوردستان كاوه مه‌حمود، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی سەردانی ئەو شاندە و په‌یوه‌ندی نێوان چین و هه‌رێمی كوردستان ده‌كا.
ئەو گوتی: "كۆماری چین و حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته، به گرنگی ده‌زانن په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووریی و دیپلۆماسی له‌گەڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌بێ."
کاوە زیاتر گوتی: "شاندی چین باسی ئه‌وه‌یانكرد كه چۆن هه‌نگاو بنێن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان ئێمه و خۆیاندا، چونكه وڵاتی چین ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه کە موڵكی ته‌نیا چینییەکان نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو جیهانه‌وه هەیه. ئەو وڵاتە توانیویه‌تی له داڕووخانی ئابووریی جیهان، چین به به‌رنامه و به‌و ژماره زۆرهیدانیشتوانەکەی، توانی ئابووریی خۆی به‌ره‌وپێش ببا. خه‌ونی چین ئەوەیە ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگەیه‌كی به‌خته‌وه‌ر له سایه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان و ئاشتی به‌دی بێنن تا ساڵی 2020."
ئه‌و شانده چینیه ته‌نیا لایه‌نی سیاسی نه‌بوو، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له بواره جیاحیاكاندا هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه، ژینگه‌ی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان تاقیبكه‌نه‌وه.
كاوه مه‌حمود ئاماژەی پێدا، بە کۆپمانیاکانیان گوتووە پێویسته بچنە دهۆك و سلێمانیش.
كاوه مه‌حمود کە وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستانیشە گوتی: "په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌رێم و چین. بۆ ئێمه گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چین وڵاتێكی زلهێزه و له‌سه‌ر ئاستی دنیا به هێمنی كار ده‌كا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و كورد ده‌توانی په‌یوه‌ندی ئابووریی به‌كاربێنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به پێویستی ده‌زانین له هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به‌و په‌یوه‌ندییانه بدرێ و کاتی نەبن یان له‌سه‌ر ئاستی تاكه حزبی و شه‌خسیدا نه‌بن، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی نێوان هه‌رێم و چیندا بێ. سه‌ردانی شاندێكی باڵای چین له‌و ئاسته‌دا، زه‌مینه خۆشكردنه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی چین له هه‌رێم یان سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی چین بكا، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگن و ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین به قازانجی هه‌ردوولا."
کاوە بەو جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ شادنەکەی چین کرد: " ئه‌وه‌ی له شاندی چین ده‌خوێنرایه‌وه، چین پێیوایه نابێ هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی عێراقدا حیسابی بۆ بكرێ. چین ده‌یه‌وێ هه‌رێم له عێراق جیابكاته‌وه له مامه‌ڵه‌كردن، بێگومان ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه هه‌رێمی كوردستان بووه به ناوه‌ندێك وڵاتانی دیکە باردۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین جیهان به دوو ده‌سته‌واژه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م شوێنێك هه‌یه به ناوی كوردستان، هه‌روه‌ها عێراق. به‌گشتی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه ده‌چێته ناو ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌مه‌یش خزمه‌ت به ئه‌زموونی سیاسی وڵاته‌كه‌مان ده‌کا. بەڵا هێشتا زووه چین پشتگیری له ده‌وڵه‌تی كوردی بکا، چونكه په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی چین له سه‌ره‌تادایه و پێویسته بزانن چین به‌رژه‌وه‌ندی چیه له هه‌رێم."
25/04/2014
جەلال تاڵەبانی دەگەڕێتەوە
ئاڕمانی ئێمروز
نەجمەدین كەریم، پزیشكی تایبەتی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە، كە رەوشی تەندروستی جەلال تاڵەبانی زۆر باشە و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا دەگەڕێتەوە. تیمی پزیشكی تاڵەبانی لەبارەی كاتی گەڕانەوەی گوتوویانە تاڵەبانی لە چەند رۆژی داهاتوودا و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.
ریفۆڕمخوازان یەكگرتوو بن
ئافتابی یەزد
جەلال جەلالیزادە، نوێنەری پێشووی سنە لە پەرلەمانی ئێران و چالاکوانی سیاسی داوا لە لایەنە ریفۆرمخوازەكانی ئێران دەكات پێكەوە یەكگرتووبن.
بە گوتەی ئەو چالاكوانە سیاسییە، دوایین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەریخست ئەگەر ریفۆرمخوازان پێكەوە لە یەك بەرەدابن و ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن، سەركەوتوو دەبن و دەتوانن دەنگی متمانەی خەڵك بەدەست بهێنن.
كچانی شیناوێ لەبیریان ناچێتەوە
شەهرووەند
١٧ مانگ بەسەر ئاگرگرتنی سۆبەی قوتابخانەی كچانی شیناوێی پیرانشار تێدەپەڕێ، كە تێیدا ٢٩ قوتابی سووتان و ٢ـی دیکەش گیانیان لەدەست دا. لەو رووداوەدا حكومەت بەپێی پێویست فریای قوربانیان نەكەوت، بەڵام خەڵك و دامەزراوە مەدەنییەكان هەرچییان لەدەست هات كردیان. هێشتا حكومەت هەوڵی جدی بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان بە پێی پێوەرە ستانداردەكان نەداوە، بۆیە تاوەكو بیمەی تەواوی قوربانیانی شیناوێ نەدرێ و قوتابخانەكان بە باشی نۆژەن نەكرێتەوە، كچانی شیناوێ بیرەوەری خۆیان لەبیر ناچێتەوە.
ئاگاداركردنەوەیەک بۆ رۆحانی
كەیهان
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدا كە داوا لە خەڵك دەكات واز لە وەرگرتنی یارانەكان بێنن و لەو رێگەوە یارمەتی باشبوونی رەوشی ئابووری ئێران بكەن، بۆخۆی و خێزانەكەی لە كۆشكی سەرۆك كۆماری‌دا میوانداری شایانە بەڕێوە دەبەن و تێچووەكەی لە ماڵی خەڵك دەدەن. سەرۆكێك كە داوا لە خەڵك دەكات كەمتر خەرج كەن، دەبێ بۆخۆشی دەست پێوەبگرێت.
پەرلەمانتاران رەخنە لە وەزیری داد دەگرن
شەرق
٩ نوێنەری پەرلەمانی ئێران لەبارەی هێرش بۆسەر بەندی و زیندانیانی سیاسی گرتووخانەی ئەڤینی تاران رەخنەیان لە وەزیری دادی ئەو وڵاتە گرتووە و داوایان لێكردووە هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆسەر ئەو زیندانییانە لە كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تاوتوێ بكرێت و چاو لە فیلمی رووداوەكە بكەن. ئەو 9 پەرلەمانتارە دەڵێن، وەزیری داد دەبێ بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بێنێ و لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوە بكات.
25/04/2014
لە ژمارەی ئەمرۆی هەفتەنامەی رووداوی چاپی ئەوروپادا، سەلاحەددین چەلیک وتارێکی نوسیووە بەناونیشانی "رۆژەڤی بێ بەرنامە". لەم وتارەیدا چەلیک دەڵێت وشەکانی پێڤاژوو و چارەسەری ئێمەی ماندوو کرد ، ئێمە دیلی پێڤاژووی ئەمساڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ساڵی داهاتووی پەرلەمانین ئیتر رۆژەڤی تورکیا بۆماوەی ساڵ و نیوێک پڕە هیچ بۆشایی تێدا نییە . سەلاحەدین چەلیک لە درێژەی گۆتارەکەیدا نووسیویەتی من لە شوێنی بەڕێوەبەرانی پەکەکە بم لە ئێستاوە لیستی ناوی ئەندامانی پەرلەمان بۆ ساڵی 2015 ئامادە دەکەم ، کارکردن باشترە لە رەخنەگرتن . لە بەشێکی دیكەی وتارەکەیدا سەلاحەدین چەلیک رەخنە لە دامەزراندنی هەدەپە دەگرێت و دەپرسێت ئایا کورد لەبەر سۆسیالیستبوونی دەنگی بە بەدەپە داوە یان لەبەر دیموکراتبوون ؟ دواتر وەڵام دەداتەوە و دەڵێت نەخێر لەبەر وەڵاتپارێزییان دەنگیان بە بەدەپە داوە . سەلاحەدین چەلیک زیاتر دەڵێت ئەم هێنان و بردنە حیزب دامەزراندنە وەک یاری منداڵانی لێهاتووە چاڵێک دەکۆڵیت و دواتر پڕدەکرێتەوە، بە ئۆجەلان بێت کێشەی کورد بە سیاسەتی راکێشانی ناو میساقی میللی دەکات. ئەگەر رووداوەکە ئەمە بێت تەڵەیەکی گەورەیە.
رۆژنامەی (الشرق الاوسط) (ئایا بەشار دەیكات و هەڵبژاردنەكان دەدۆڕێنێت ؟)، ئەوە ناونیشانی وتاری (عەبدولڕەحمان را‌شد)ە لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)دا ، كە تێیدا پرسیاری ئەوە دەكات ، دەبێ ئەسەد هەڵبژاردنەكە بكاتە دەروازەیەك بۆ دەركەوتنی خۆی لە تەنگژەكە بەشێوەیەكی شەرعی ؟ ، نووسەر دەڵێ یەكێك لە گەشبینە هەمیشەییەكان ئەوەی لێپرسیوە. بەڵام لە وتارەكەیدا ئەو ئەگەرە بە تەواوی وەلادەنێت و دەڵێ " ئەو پیاوە دەیەوێ بەزۆری زۆرداری وەك سەرۆكی سووریا بمێنێتەوە بەهەموو رێگەیەك ، لە كوشتنی خەڵك بە بۆمبە بەرمیلییەكان تاوەكو دەگاتە یاری سندوقەكانی هەڵبژاردن". هەروەها دەنووسێت " ئەسەد پسپۆڕە لە رێكخستنی هەڵبژاردنەكان ، چونكە پێشتر هەڵبژاردنی حیزبیی و پەرلەمانی تەزویركردووە ، هەروەك چۆن باوكیشی بەدرێژایی نیوەی تەمەنی خۆی تەزویری كرد ".
رۆژنامەی ( زە دیپلۆمات) زاك كیك وتارێكی لە رۆژنامەی (زە دیپلۆمات)دا نووسیوە بە ناونیشانی (رەتكردنەوەی ئەفسانەی تەوەری ئەتۆمی ئێران و كۆریای باكوور) ، وتارەكە پشت بە راپۆرتێكی كۆنگرێسی ئەمریكی دەبەستێت كە ئاماژە بە پەیوەندی ئەتۆمی نێوان ئێران و كۆریای باكوور دەكات . پەیوەندی نێوان ئێران و كۆریای باكووری بە "ئەفسانە" ناو دەبات و دەنووسێت پەیوەندی ئەتۆمی ئەو دوو وڵاتە هیچ مانایەكی نییە. هەڵۆكان لە تاران بۆیە ئەم لێدوانانە دەدەن تاوەكو ئەو وێنەیە بە جیهان بدەن كە ئێرانیش هەمان ئاكاری سیاسی كۆریای باكووری دەبێت و هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ چارەسەری دۆسیەی ئەتۆمی لاواز بكەن. زاك دەنووسێت "ئەمەش وەك ئەوەیە كە بڵێت لەبەرئەوەی رووسیا كریمیای داگیركرد ، كەواتە كوباش ویلایەتی فلۆریدا داگیردەكات". ئێران و كۆریای باكوور لەڕووی كولتووری ، مێژوویی و جیوگرافی جیاوازن ، تەنیا شتێك پێكەوەیان دەبەستێتەوە كە ئەویش دوژمنداری ئەمریكایە. دواتر زاك كیك ئاماژە بە راپۆرتێكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا دەكات و دەنووسێت هیچ بەڵگەیەك نییە كە ئەو دوو وڵاتە لە بواری ئەتۆمیدا هاریكاری یەكتربن ، بەڵام تاكە شتێك كە پیونگ یانگ بە تارانەوە ببەستێتەوە ، بریتییە لە زانیاری چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی .
رۆژنامەی (واشنتن پۆست) دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) سەروتارێكی بە ناونیشانی ( بەشار ئەسەد و متمانەی بانگهێشتكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن) بڵاوكردووەتەوە . تێیدا باس لەوەكراوە كە بەشار ئەسەد ئەوەندە متمانەی بەخۆیە، لە ماوەی شەش هەفتەی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامبدات و لەبەشێكی سەروتارەكەدا هاتووە " هەر لە ئێستاوە ئەسەد حەوت ساڵی دیكە ماوەی سەرۆكایەتی درێژدەكاتەوە". دواتر دەپرێست بۆچی نا؟ ئەوە سووریا سێ ساڵە بەدەست شەڕی ناوخۆوە دەناڵێنێت و هێزەكانی ئەسەدیش لە پێشڕەویدان بەرامبەر چەكدارەكان . ئەو هەفتەیە هێزەكانی حكومەتی سووریا نزیكدەبنەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی پایەتختی بەرگری ئۆپۆزیسیۆن ، كە شاری حومسە . هاوكات ئەمریكا تاكە هێزە كە ئامرازەكانی رێگاگرتنی لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەدەستەوەیە و پێدەچێ هیچ ستراتیژیەتێكی لە سووریا نەبێت. "لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە رژێمی سووریا جارێكی دیكە چەكی كیمیایی دژی هاووڵاتییەكانی بەكارهێنا و رێگەش نادات هاوكاری مرۆیی بگاتە دەست چوار ملیۆن كەس لە سووریا ".
رۆژنامەی (گاردیان) رۆژنامەی (گاردیان )راپۆرتێكی بە ناونیشانی (تۆنی بلێر داوا لە حكومەتی بەریتانیا دەكات دژی ئیسلامییە تووندڕەوەكان بجوڵێتەوە) بابەتێكی بڵاوكردووەتەوەو تێیدا هاتووە كە بۆ بنبڕكردنی ئیسلامییە تووندڕەوەكان رۆژئاوا دەبێ ستراتیژیەتێكی فراوان دابڕێژێت ، كە فرە رەهەند بێت و لایەنی ئابووری سیاسی و كۆمەڵایەتی و سەربازی لەخۆبگرێت . لە راپۆرتەكەدا هاتووە ، بە گوتەی بلێر شكستی ئەمریكا لە هەردوو جەنگی ئەفغانستان و عێراقدا وایكردووە كە رۆژئاوا دوودڵ بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئیسلامییە تووندڕەوەكان . نەبوونی ئیرادە بۆ بەرنگاربوونەوەی ئیسلامیزم وایكردووە لە سەدەی بیستویەكدا پێكدادانی گەلانی سەر بە كولتوورە جیاوازەكان رووبدات. لە بەشێكی دیكەی بابەتەكەدا هاتووە " پابەندبوون و رووبەڕووبوونەوە ، دوو وشەن زۆر بەكاردەهێنرێن ، بەڵام هیچ رووبەڕووبوونەوەیەك نییە بەبێ چوونە دەرەوەی سنوور ، هیچ پابەندبوونێكیش نییە بەبێ ریسك و مەترسی" .
24/4/2014
لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، بە هۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان مسوڵمان و كریستیانەكان، هەزاران كەس ئاوارەبوون و بەشێکی زۆریش لەو ئاوارانە، روویان لە كەنیسەیەك لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە کردووە و بووەتە پەناگە بۆیان. ئەوان لە شاری كارۆنۆتەوە لە ترسی میلیشیاكانی دژە-بەلاكە ئاوارەبوون، كە نزیكەی 500 كیلۆمەتر لە كەنیسەكەوە دوورە . ئەم كەنیسەیە، كەنیسەیەكی كاسۆلیكییە و لە نزیك سنووری كامیرۆنە. زۆربەی ئاوارەكان لە نەتەوەی پیلوسن و چەند مانگێكە چاوەڕێن و دەیانەوێت بچنە ئەودیو سنوور و بگەنە كامیرۆن. جگە لە كەنیسەكە، كریستیانەكانی ئەو شارە هاوكاری ئەو خەڵكە دەكەن، بەڵام هێشتا مسوڵمانەكان دەترسن كەنسیەكە بەجێبهێڵن، ئەمەش لەترسی ئەوەی رەنگە میلیشیا كریستیانەكان بیانكوژن، هەندێك لەسەركردە كرستیانەكانیش دەڵێن، جەنگ كۆتاییهاتووە و مسوڵمانەكان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. جەنگی ناوخۆیی ئەفریقای ناوەڕاست كاتێك سەریهەڵدا، كە گرووپی میلیشیایی بەلەكە، كە موسڵمانن، بە كودەتایەك دەسەڵاتیان گرتەدەست و كرستیانەكانیان پەراوێزخست، بەڵام دواتر كرستیانەكان میلیشای دژە بەلاكەیان دامەزراند و توانیان بانگۆی پایتەخت كۆنتڕۆڵ بكەن. ئەمەش وایكردوو، كە هێشتا كرستیانەكان بیر لە تۆڵەكردنەوە بكەنەوە، چونكە گومانیان لە دووبارەنەبوونەوەی ئەزموونی رابردوو هەیە. بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، نزیكەی 500 هەزار كەس بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون، دوو ملیۆن كەسیش پێویستی بە هاریكاری مرۆیی هەیە. هەفتەی رابردووش ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاریدا، 12 هەزار سەربازی هێزی ئاشتیپارێز رەوانەی ئەفریقیای ناوەڕاست بكات، ئەمە وێرای ئەوەی هێزیكی تایبەتی فەرەنسی و یەكێتی ئەفریقیا چاودێری رەوشەكە دەكەن.
24/4/2014
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیییه سوریایانهی له ولاتهكهیانهوه به‌ره‌و توركیا ئاواره بوونه گه‌یشته ملیۆنێك كه‌س.
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێ، سوننە لە عێراق پەراوێز نەخراوە و ئەوەی داوای هەرێم دەکات مەبەستی دابەشكردنی عێراقە. محەممەد سه‌یود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەتیدەکاتەوە سوننە پەراوێزخرابێت و دەڵێت، لایەنە سوننەكان لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق بوونیان هەیە و بەهیچ شێوەیەک پەراوێز نەخراون. ئەو پێیوایە داواکاری ئەنجوومەنی زانایانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەوکاندیدانەی کە بەرنامەی هەڵبژاردنەکەیان دەگونجێ لەگەڵ پڕۆژەی هەرێمەکان "دابەشکردن"ی عێراقە لەسەر بنەمای پێکهاتەکان و نەتەوەكان. ناوبراو بۆ (سۆمەرییە نیوز) زیاتر روونیکردەوە، لە سەرۆکایەتی کۆمار دوو سوننە و یەک شیعە، لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دوو سوننە و شیعەیەک و لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دوو شیعە و دوو سوننە هەن. ئەو لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی زانایانی عێراق هۆشداریدا لە هەڵبژاردنی کەسانی "ستەمکار و گەندەڵ"، داواشیکرد ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە پڕۆژەی "هەرێمی بوون"یان هەیە. ئاماژەشی بە زوڵم و ستەم و جیاکاری تائیفی لەدژ بە سوننە دابوو.
23/4/2014
وەزیزی وزەی تورکیا رایدەگەیەنێ، کە بەغدا و هەولێر بگەنە رێکەوتن یان نا، ئەوان ناچارن نەوتی عەمبارکراوی کوردستان لە تورکیا هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان بکەن، لەبەر ئەوەی چیدی شوێنی عەمبارکردنی نەوتەکەیان نامێنێت. هەر وەک هیوای خواست کە حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی ناوەندیی بە زووترین کات بگەنە رێکەوتنێک.
تانەر یڵدز، وەزیری وزەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی کە گوتبووی "پشوودرێژی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا سنووری هەیە" رایگەیاند، کە سەرجەم لایەنەکان بە قۆناخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕن و جاروبار لە یەک نزیک دەبنەوە و جاروباریش زۆر دووردەکەونەوە.
یڵدز پێی وابوو، کە دواجار ئەو نەوتە هی هەموو عراقییەکانە و کە بەرهەمهێنرا و نێردرا بۆ تورکیا، ئەو وڵاتەش ناچار دەبێت کە هەناردەی بازاڕە جیهانییەکانی بکات. چونکە توانایەکی سنورداریان هەیە بۆ عەمبارکردنی نەوت.
هاوکات ئاشکرایکرد کە ئێستا یەك ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە تورکیا عەمبارکراوە و کاتێک ئەم رێژەیە گەیشتە 2 ملیۆن و نیو بەرمیل، تورکیا دەست دەکات بە هەناردەکرنی ئەم نەوتە.
تانەر یڵدز باسی لەوەشکرد، کە عەبدولکەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عراق لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، پێی راگەیاندوون کە عیراق رێگرنابێت لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە مەرجێک رۆاژانە لە 100 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت. یڵدز نەیشاردەوە کە ئەم وتەیەی لعێبی بە بنەما وەردەگرن و لەمەودوا بیرلەوەدەکەنەوە کە دەستبکەن بە خستەڕووی نەوتی هەرێم لە بازاڕە جیهانییەکان.
وەزیری وزەی تورکیا باسی لە گرنگی غازی سروشتی کوردستانیش کرد بۆ وڵاتەکەی و رایگەیاند، کە تورکیا بە روون و ئاشکرایی هەمیشە لە گەڕاندایە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی زیاتری غازی سروشتی و هەرێمی کوردستانی بە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی غازی سروشتی ناوبرد.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، غازی سروشتیش دەگرێتەوە.
دەربارەی بۆڕی نەوتی کەرکووک- جیهان، یڵدز خستیەڕوو کە ئەم بۆڕییە بە هۆی کۆمەڵێک هێرشەوە لە نێو خاکی عراق لە کار کەوتووە و درەنگ کەوتنی حکومەتی ناوەندی لە چارەسەرکردنی زیان بە ئابووری عراق دەگەیەنێت.
23/4/2014
زۆربەی هونەرمەندانی سەردەمی کۆماری کوردستان و هەروەها ئەو هونەرمەندە کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نەیانتوانیوە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێران‌دا درێژە بە کاری هونەری و نەتەوەیی خۆیان بدەن و پەراوێزی وڵاتانی دەرەوە بوون، هەندێکیشیان لە باشووری کوردستان نیشتەجێن، گەڕانەوە بۆ باوەشی شار و زێدیان خەونی زۆربەی ئەو هونەرمەند و پەناخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
22/4/2014
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بەھۆی ئەوەی لە ماوەی زیندانیان رێگەیان پێنەدراوە بە زمانی کوردی لە پەیوەندیە تەلەفونیەکاندا لەگەڵ خێزانەکانیان قسە بکەن سزای قەرەبوویی به‌سه‌ر تورکیایدا سه‌پاند.
دوای دانیشتن بۆ ھەڵسەنگاندنی سکاڵای هەریەک لە زیندانییەکان نوسرەت کایا، ئەحمەد گێرێز، مەحمەد شیرین بۆزچەلی، مەسعود ی‌وت سەڤەر، مەحمەد نوری ئۆزەن. کە لە ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٦ پێشکەش بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کردبوو، بەپێی مادەی ھەشتی مافی مرۆڤی ئەوروپا تورکیا بە پێشێلکردنی مافی خێزان و تاکی زیندانیی تاوانبارکرا، کە رێگریان لێکراوە بە زمانی کوردی لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکاندا قسەبکەن.
بەپێی بڕیارەکە،"دەبێ تورکیا بە بڕی ٥٠٠ یۆرۆ قەرەبوویی زیندانییەکان بکاتەوە و خەرجیی دادگاییەکە بدات"، تەنیا یەکێک لە زیندانییەکان، نوسرەت کایا، بەھۆی ئەوەی دوای قەرەبووی لە تورکیا نەکردووە، بریاری قەرەبووکردنەوەی بۆ دەرنەچوو.
دادوەرێکی تورک بە ناوی ئیشیل کەرەکاش شرۆڤەی بۆ بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، بەپێی مادەی ٨ ی گرێبەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، تورکیا یاسای پێشێل نەکردووە.
ھەریەک لە نوسرەت کایا، ئەحمەد گێرێز، مەحمەد شیرین بۆزچەلی، مەسعود ی‌وت سەفڤەر، مەحمەد نوری ئۆزەن. سکاڵای پێشێلکردنی مافەکانیان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە لە تورکیا پێشکەش بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرابوو.
23/04/2014