بڕیاره ڕۆژی سێی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له سوریا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که به‌ڕێوه‌بچێت و به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا كورد بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند " ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌وڵ بدات هه‌ڵبژاردن له ڕۆژئاوای کوردستانیش بکات به‌ڵام خه‌ڵک بایكۆتی ده‌كات و به‌شداری ناکه‌ن چونکه هێشتاش ڕووداوه خوێناویه‌کانی شاری قامیشلو له هزری خه‌ڵکدا ماون".
گه‌دۆ وتیشی "به‌گشتی گه‌لی سوریا له‌و جۆره پرۆسانه‌ی ده‌نگدان له سوریادا تێگه‌یشتوون و ده‌زانن له سیناریۆیه‌ک یان شانۆگه‌ریه‌ک زیاتر هیچی تر نییه که ڕژێمی سوریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
رونیشیكرده‌وه "خه‌ڵکی سوریا خۆیان باش ده‌زانن ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی ڕابردوودا چیی به‌سه‌ر هێناون و هه‌ر له ئێستاشه‌وه ده‌زانن ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چۆنه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه".
08/05/2014
مامۆستا سه‌ردار مه‌حمودی، دانیشتووی شاری بانه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌ی 24 ساڵه خزمه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌ی پێنج مانگه خزمه‌تێكی جیاواز له بواره‌كه‌ی خۆی ده‌كات، كه له هه‌فته‌یه‌كدا، له كاتی پشووی خۆی، سێ رۆژ ته‌رخان ده‌كات بۆ وانه وتنه‌وه به یه‌كێك له خوێندكاره نه‌خۆشه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌و سێ رۆژه خۆی ده‌چێت بۆ ماڵی خوێندكاره‌كه‌ی.
كه‌سێكی نزیك له‌و مامۆستایه، له سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه مامۆستا سه‌ردار پێنج مانگ پێش ئێستا ئاگادار كرایه‌وه له‌وه‌ی یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ی بۆ كراوه و له ئێستادا توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه رۆژانه بۆ درێژه‌دان به خوێندن، بچێته قوتابخانه، بۆیه بڕیار ده‌دات خۆی رۆژانه بچێته ماڵی ئه‌و خوێندكاره و وانه‌كانی پێ بڵێته‌وه.
موبین مه‌ولودی، خوێندكاره نه‌خۆشه‌كه‌ی بانه، كه سێ ساڵ لهمهوپێش باوكی ماڵئاوایی له ژیان كرد، له گه‌ڵ ئازاری بێ باوكی، ئازاری نه‌خۆشی به‌رۆكی ده‌گرێت و رێگه‌ی پێنادات بچێته قوتابخانه.
به‌وته‌ی دایكی موبین، ئه‌و خوێندكاره له ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه نه‌خۆشی به‌رۆكی گرتووه و تا له‌مدواییانه ناچار بووه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات.
مامۆستاكه‌ی ده‌ڵێت: "كه هه‌واڵم پێگه‌یشت، نه‌مویست ئازاری دابڕانی له قوتابخانه وخوێندنی بۆ زیاد ببێت، بۆیه بڕیارمدا بۆ ئه‌وه‌ی له هاوڕێكانی دوا نه‌كه‌وێت، خۆم بچمه ماڵه‌وه‌یان و وانه‌ی پێبڵێمه‌وه".
ئه‌و مامۆستایه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه هێشتا خوێندكاره نه‌خۆشه‌كه‌ی باری ته‌ندروستی باش نییه، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه باری داراییشی باش نییه، بۆیه داواكاره له رووی مادی و هه‌میش مه‌عنه‌وییه‌وه، هاوكاری بكرێت.
07/05/2014
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە( 7 نیسان 2014) لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای ئەنبار بۆ وتوێژ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو پارێزگایە روو لە شاری هەولێر بكەن.
كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی بەرپرسانی لیستی موتەحیدون و بەرپرسی ئیداری پارێزگاكە و لایەنە حكومی و ناوخۆییەكان بەڕێوەدەچێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای ئەنبار، بەتایبەت قەیرانی ئەمنی شاری فەلوجە.
ئەم كۆبوونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەی دیكەن كە پێشتر لەدەرەوەی عیراق ئەنجامدراون بۆ چارەسەری كێشەكانی پارێزگای ئەنبار، ئامانج لێی وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و گێرانەوەی خێزانە ئاوارەكانی فەلوجەیە، هەروەك لەكۆبوونەوەكەدا تیشك دەخرێتەسەر مەسەلەی چۆنێتی دزەكردنی چەكدارەكانی داعش بۆناو فەلوجە و رومادی و راوەدوو نەنانی ئەو چەكدارانەی كە سەر بە عەشیرەتەكانن و دەستیان بەخوێنی هاوڵاتیان سوور نیە.
پێشتریش ئەم كۆبوونەوەیە لە عەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆك هۆزی دلێم و چەندین كەسایەتی ئاینی سوننە لەگەڵ لایەنی حكومی لە نوسینگەی نوری مالكی سەرۆك وەزیران بەشداربوون تێیدا.
لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 30 نیسان، جۆرێك لەئارامیی پارێزگای ئەنبار و ناوچەكانی دیكەی خواروو ناوەڕاستی عیراقی گرتۆتەوە، ئەمەش بوارێكی رەخساندووە لەبەردەم هێزو لایەنە جیاوازەكانی پارێزگای ئەنبار، دەست بە وتوێژبكەن لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئەو پارێزگایە.
07/05/2014
ئەبوبەكر بەغدادی، ئەمیری گرووپی داعش ملكەچی داوایەكی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە نابێت. دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگیەكەی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەبارەت بە نێوەندگیری نێوان بەرەی نووسرە و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش"، یەكلایەنە بەرەی نووسرە شەڕی دژی گرووپی داعش راگرت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی، ئەمیری گرووپی داعش ملكەچی داواكەی زەواهیری نەبووە و چەكدارەكانی لە نێو خاكی سووریا نەكشاندوونەتەوە. لە بەیاننامەیەكدا بەرەی نووسرە رایگەیاند، لەسەر رێنماییەكانی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە شەڕمان دژی داعش راگرتووە و بڕیارمانداوە هێرشنەكەینە سەر بنكەو بارەگاو چەكدارانی ئەو گرووپە. مەبەستی ئەیمەن زەواهیری لە بڵاوكردنەوەی ئەم گوتارە دەنگیەدا، وەستاندنی شەڕی نێوان داعش و بەرەی نووسرە بوو، داواشی لە هەردوو گرووپی چەكداركرد چیتر شەڕی یەكدی نەكەن و هەر گرووپەو لە وڵاتی خۆی پەرە بە چالاكییەكانی بدات. هەروەها زەواهیری لە كۆتایی گوتارەكەیدا داوای لە ئەبوبەكر بەغدادی و سەركردەكانی دیكەی داعش كرد گوێڕایەڵی ئەمیرەكانی سەرووی خۆیان بن و بایەخ بە عێراقی بریندار بدەن و دژی ئەو كەسانە بووەستنەوە كە دوژمنایەتی ئیسلام و سوننەكانی عێراق دەكەن. بەڵام تاوكو ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی پابەندی داواكانی زەواهیری نەبووە و خاكی سووریای جێنەهێشتووە و چەكدارەكانیشی نەكشاندوونەتەوە نێو خاكی عێراق.
7/5/2014
به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، 160 به‌ندكراوی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گرتوخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئێران.
ماڵپه‌ڕی بۆڵتن نیوز بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی بارزانی، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌گرتوخانه‌كانی ههرێمدانو فه‌رمانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، ساڵانی حوكمدانهكهیان له‌گرتوخانه‌كانی ئێران‌دا ته‌واو ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ید عه‌زیم حسێنی كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردۆتهوهو رایگه‌یاندوه، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گرتوخانه‌كانی ئێران بهفهرمانهكهی بارزانی، به‌هۆی قاچاغچێتیو بازرگانیكردن بووه به‌ماده‌ی هۆشبه‌رو به‌گوێره‌ی یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كانی عێراق سزا دراون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ی بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی زیندانیهكانو خانهوادهكانیانه، چونكه ده‌توانن له‌وڵاتی خۆیان زیاتر سه‌ردانیان بكه‌ن.
06/05/2014
بڵاوكراوه‌ی ئابووری "فۆربس" راپۆرتێك له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی كۆمپانیای "لاك ئۆێڵ" و سه‌رۆكه‌كه‌ی "واجیت ئالكهپرۆف" له بیره نه‌وتییه‌كانی عێراق بلاَودهكاتهوه و به پێی راپۆرته‌كه كۆمپانیا رووسییه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌نیازن ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی عێراقدا بگرن.
فۆربس ده‌نووسێت: "واجیت ئالكهپرۆف"ی سه‌رۆكی لاك ئۆیڵ له‌هه‌وڵدایه چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكه له عێراق به‌رفراوان بكاته‌وه و زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له بیره نه‌وتییه‌كان مۆنۆپۆل بكات.
له ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی رابردوو كۆمپانیاكه پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له "قرنهی 2" له رۆژئاوای عێراقی ده‌ستپێكرد و بیری قرنهی 2 گه‌وره‌ترین بیری نه‌وت له عێراقه. هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بیره‌كه نزیكه‌ی 20 ملیارد به‌رمیله و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه رۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بیره‌كه به‌رهه‌مهاتووه.
كۆمپانیاكه به‌نیازه له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بیره‌كه بگه‌یه‌نێـته 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا".
فۆربس له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ده‌نووسێت :"پرۆژه‌ی قرنهی 2 گرێبه‌ستێكی مه‌زنه و ده‌یان ملیارد دۆلار سه‌رمایه‌ی عێراق زیاد ئه‌كات".
سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه كه له‌گه‌ڵ گرووپێكی گه‌وره‌ی تكنسیهن و پسپۆڕ خه‌ریكی كاركردن له عێراق بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته. كۆمپانیاكه له ده‌یه‌ی 80 و 90ی زاینی واته له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له عێراق چالاك بووه و بهلاَم ساڵی 2007 به هۆی نائارامییه‌كانی عێراق چالاكییه‌كانی له عێراق وه‌ستاندبوو".
له‌به‌شێكی تری‌دا راپۆرته‌كه ئاماژه به نائارامییه‌كانی عێراق ده‌كات و ده‌نووسێت :" كۆمپانیاكه سه‌ره‌ڕای قازانجی زۆر و چالاكی به‌رفراوان به شێوه‌یه‌كی كۆنسێرڤاتانه له پرسی كاركردن له بواری نه‌وت له عێراق ده‌ڕوانێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی نیگه‌رانن له‌وه‌ی نائارامییه‌كانی عێراق زیاتر بێ و كۆمپانیاكه به‌ره‌ورووی زیان بێته‌وه، عێراق ڕووباری خوێنه و زیاتر له 750 كه‌س له مانگه‌كانی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان كوژراون، هاوكات راده‌ی پلامارهكان بۆ سه‌ر بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له سنووری نێوان كه‌ركوك و توركیا زیادی كردوه".
راپۆرته‌كه دواجار باس له رابردووی كۆمپانیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌نووسێت:" "واجیت ئالكهپرۆف" له‌دایكبووی ئازه‌ربایجانه و باوكی ناوبراو هه‌مان كاری ده‌كرد.
ناوبراو ده‌یه‌ی 80 یه‌كێك له جێگره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی سۆڤییه‌تی پێشوو بووه و دواتر له بواری زه‌وی ناسیدا كاری كردوه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن ده‌ستی به چالاكی ئابووری له عێراقدا كرد، ساڵی 91 ته‌نیا چه‌ند هه‌فته پاش رووخانی سۆڤییه‌تی پێشوو حكومه‌تی نوێی رووسیا كۆمپانیای لاك ئۆیڵی دامه‌زراند و "واجیت ئالكهپرۆف"ی كرده سه‌رۆكی كۆمپانیاكه. كۆمپانیاكه له سه‌رده‌می ئابڵوقه‌كانی رۆژئاوا له دژی عێراق له 97 ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنا و زۆربه‌ی بیره نه‌وتییه‌كانی خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه".
راپۆرته‌كه له چه‌ند دێڕی دواییدا باس له‌وه ده‌كات كه "واجیت ئالكهپرۆف" له ئێستادا یه‌كێك له سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی رووسیا و جیهانه و ناوبراو به‌نیازه ورده ورده ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وتی عێراقدا بگرێت.
06/05/2014
پارتی بۆ قۆناخەكە حازرە" ئەمە بابەتێكی رێبوار كەریم وەلییە كە لە ژمارە 308 ی هەفتەنامەی رووداو بڵاوكراوەتەوە كە ئەمڕۆ دەرچووە، رێبوار كەریم وەلی نووسیویەتی "پارتی بە پێداگیری لەسەر كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، ترسی بەلاوەنا و بۆ یەكەمجار لە 10 ساڵی رابردوودا گوێی نەدایە ناڕەزایی و داخوازییەكانی یەكێتی هاوپەیمانی. ئەو هەنگاوە دیوە دزێوەكەی رێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەكێتی لە گۆڕنا، كە بریتی‌بوو لە دابەشكردنی وڵات لە ئەلفەوە بۆ یا لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجا. بەڵام ئەو ئەنجامانەی لە هەڵبژاردنەكانی 30ی نیسان هاتوونەتە ئاراوە، وەك ئەوە وایە كە یەكێتی نیشتمانی بیەوێ لەسەر ئەو حیسابە هاوكێشە ناوخۆییەكان ئاوەژوو بكاتەوە".
هەروەها نووسیویەتی "بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، پارتی و گۆڕان براوەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانن، بە واتایەكی دیكە دوو شەریكە سەرەكییەكەی ناو حكومەت لە حوكمی خۆجێییشدا بردوویانەتەوە، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی هیچیان بێ ئەوی دیكەیان زۆرینە نین، ئەوەش دەرگا بۆ ئەوە دەكاتەوە كە گۆڕان و پارتی لەسەر ئەو ئاستەشدا هاوكاریی یەكتری بكەن. رەنگبێ پرسیار ئەوە بێت، ئەدی یەكێتی؟
پێناچێ گۆڕان لە سلێمانی و پارتیش لە هەولێر ئامادەی ئەوە بن بچووكترین تەنازول لەسەر پۆستی پارێزگار بكەن بۆ كەسی دیكە، بۆیە چاوەڕوانیی ئەوەی كە یەكێتی بەشدار بێت لە تەكریمكردنی پارتی و گۆڕان، ئەگەرێكی زۆر لاوازە".
رۆژنامەی ئاوێنە
"ئایا پێویستە یەكێتی وتاری خۆی جیا بكاتەوە؟" ئەمە ناونیشانی وتارێكی حەمە زیاد مەولوودە، كە لە رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە و لە بەشێكیدا هاتووە "بێگومان یەكێك لە بنەماكانی دیموكراسی، بوونی حزبی سیاسییە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش وەكو حزبێكی كاریگەری دیموكرات و پێشكەوتنخواز یەكێكە لە پایە پتەوەكانی پتەوكردنی پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستاندا ، بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی تا رادەیەك رووبەڕووی نارەزایی خەڵكی كردۆتەوە ئەویش بە حوكمی واقعی ژیانی سیاسی لە كوردستان و نەتوانینی جیاكردنەوەی وتاری سیاسی لە رابردوودا".
هەروەها نووسیویەتی "ئێستا قۆناغێكی نوێ لە پرۆسەی سیاسی كوردستاندا هاتۆتە پێشەوە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە جاران خۆی بە حزبی وەفاداری بۆ هاوپەیمانێتییەكان دەزانی، پێویستە ببێتەوە بە حزبێكی سیاسی و مامەڵەی سیاسیانە لەگەڵ بەرامبەر بكات، نەك مامەڵەی وەفادارانە..
قۆناغی ئێستا بۆ یەكێتی بازدانە لە وتاری كۆمەڵایەتی و نەریتی وەفاداریی بۆ قۆناغی مامەڵەكردنی سیاسیانە.. بۆ ئەمەش دەبێ وتاری خۆی ، رەنگی خۆی، دەنگی خۆی، ئاراستەی خۆی، بەرنامەی كاری خۆی، تێڕوانین و جیهانبینی خۆی لە هەموو حزب و لایەنەكانی دیكە جیا بكاتەوە و لەسەر بچووكترین پێشێلكردنی یاسایی و ستەم و نادادپەروەری بێتەگۆ. یەكێتیی دەبێ پێداگری راستەقینەی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی و ئازادی رادەربڕین و بە سیستەمكردنی خۆی و هەموو جومگەكانی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و راپەڕاندن و دادوەریی بێ".
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت
عەبدولڕەحمان ئەلراشد، لە رۆژنامەی ئەمڕۆی شەڕقولئەوسەت بابەتێكی لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراق نووسیوە بەناونیشانی "هەڵبژاردنەكانی عێراق نائاسایین".
ئەلراشد لە بابەتەكەیدا نووسیوویەتی "راستە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی رابردوو، كە تێیدا دكتۆر ئەیاد عەلاوی و كوتلەكەی دەنگی زۆرینەیان هێنا دزران، بەڵام ئەوە دەرفەتی بۆ نووری مالیكی و كوتلەكەی دروستكرد، تاوەكو حكومەتی ئیتلافی پێكبهێنێت".
ئەلڕاشد لە نووسینەكەیدا بەردەوام دەبێت و دەڵێت "راستیشە لە هەڵبژاردنی چوارشەممەی رابردوو ژمارەیەكی زۆری ناوچەكانی عێراق لەدەنگدان بێبەشبوون، بەهۆی تووندوتیژی و پەراوێزخستنی بەشێكی پێكهاتەی گەلی عێراق، دوورنیە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەش پشتگوێ بخرێن، وەك جاری پێشوو و دەرفەتی دروستكردنی حكومەت بكەوێتە ئەو لایەنەی لەرووی سیاسییەوە "گونجاو"ترە، بەو مانایەی كامە تائیفی ترە و گرێدراوی زیاتری ئێرانە".
رۆژنامەی حەیات
"سەفەری وڵاتی كافران مەكە" بابەتێكی بەدریە ئەلبەشەرە و لە رۆژنامەی حەیات بڵاوكراوەتەوە، ئەلبەشەر لە بابەتەكەیدا نووسیوویەتی "ئەم بەیانییە لەخەو هەڵسام و ویستم خۆم دووربگرم لە هەواڵی ئەو بەكتریا پیسەی، كە هەواڵەكان باسی لێوەدەكەن، ویستم بابەتێكی نەرم و هەمەڕەنگ بخوێنمەوە، كەچی رێگام كەوتە دوو هەواڵی خراپتر، یەكێك لەو هەواڵانە، دەیگووت پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی خالیدی كوڕی سعود لە شاری ریاز، كە ئەندامی لیژنەی ئامۆژگاری سەر بە وەزارەتی ناوخۆشە، وەك رۆژنامەكە باسی لێوەكردبوو هۆشداری دابوو لە سەفەری وڵاتانی كافران و سەفەركردنی بۆ ئەو وڵاتانە بە حەرام دانابوو، گوتبووشی ئەوەی لە وڵاتانی كافران بمرێت بە كافری دەمرێت. ، هەروەك گوتبووشی خەڵكی كافر بۆ وڵاتانی مسوڵمانان كۆچ دەكەن، چۆن دەبێت ئێمە سەفەری وڵاتانی كافران بكەین، لە كاتێكدا ژمارەی گەشتیارانی سعودیە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەگاتە ملیۆنان كەس، جگە لەو هەزاران وێنە و ئەو هەموو نووسینگە گەشتیارییەی لە سعودیە هەن.. كەوابوو ئەم قسانە كە دوو ساڵە پەیدابوونە و دەكرێن لەزیادەوەن".
رۆژنامەی زەمان
تایبەتمەندی ئەندام پەرلەمانە نوێكانی عێراق، ناونیشانی بابەتێكی رۆژنامەی زەمانە و موسەنا تەبەقجەلی، كە نووسەرێكی عێراقییە نووسیویەتی. نووسەر لە بابەتەكەیدا باس لەو كاندیدانە دەكات كە لەم خولەدا دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەڵێت، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا ئەو پۆستەری وێنەی كاندیدەكان هێندە سەرنجراكێش بوون نەبێتەوە، چی تەكنەلۆجیا هەیە لە جوانكاری ئەو پۆستەرانە بەكارهێنرابوو و چی رستەی جوان هەیە، كرابووە دروشمی سەر ئەو پۆستەرانە".
ئینجا نووسەر سەركۆنەی ئەو كاندیدانە دەكات كە بابەتی تائیفیان كردبووە بابەتی بانگەشەی خۆیان و رەخنە لەو كاندیدانە دەگرێت، كە تەنیا تایبەتمەندی و مواسەفاتیان بابەتی تائیفیە.
نووسەری بابەتەكە لەبەرامبەریشدا نووسیوویەتی "بەڵام عەلمانییەكان كە كەسانی عاقڵ و دنیا دیدەن، پێویستە دەوڵەتی یاسا بونیاد بنێن كە دامەزراوەی دەوڵەتی و یاسایی تیایدا رۆڵ بگێڕن". ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت "ئەوان كە لێهاتوون و خاوەن توانای زانستین، نەك توانای تائیفی و جیهادی، ئەوان دەتوانن وڵات بەرەو پێشەوە ببەن و رزگاری بكەن لە نەزانی و پاشكۆیی ئەم وڵات و ئەو وڵات".
05/0/2014
به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی زه‌وییه‌وه له ئه‌فغانستان، زیاتر له دوو هه‌زار و 500 كه‌س بوونه قوربانی و تا ئێستاش هێزه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌یانتوانیوه ژیانی ته‌نها یه‌ك كه‌سیش رزگار بكه‌ن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر بانگهێشتى پادشاى ئه‌رده‌ن، به‌ره‌و پايته‌ختى ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وت
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 4ى ئايار / مايۆى 2014، بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتێكی پادشای ئه‌رده‌ن به‌ره‌و عه‌مان به‌ڕێكه‌وتووه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بڕیار وایه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئوردن چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت و تێیدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌نێوان پادشای ئه‌رده‌ن و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی ئه‌نجام بدرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و فه‌رهه‌نگی و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رده‌ن ده‌كرێت".
هاوڕێ له‌گه‌ڵ بارزانيدا، هه‌ريه‌ك له راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم سنجاری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه فه‌لاح مسته‌فا له گه‌شته‌كه به‌شدارن.
0/05/2014
له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده بووه‌ته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی گروپی دیكه‌ی تیرۆرستی.
له‌و راپۆرته‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: هه‌رچه‌نده پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی رێكخراوی قاعیده دووچاری لاوازبوونێكی زۆر بووه، به‌ڵام باڵه‌كانی سه‌ربه‌و رێكخراوه له باكوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه و ئاراسته دوژمنكارهكانیان زیادی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بهڕٍێژهی 43% زیاد بكات.
به‌پێی راپۆرته‌كه، نه‌بوونی سه‌قامگیری و لاوازیی حكومه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا وایكردووه كه باڵه‌كانی رێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن و سوریا و عیراق و سۆماڵ كرده‌وه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس لهوهشكراوه كه هه‌زاران كه‌سی توندڕه‌و، ئه‌وانه‌ی به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن، خۆیان خزاندووه‌ته سوریا و له‌وێ له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌وكان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌و راپۆرته‌دا ئاشكرا كراوه كه له ساڵی 2013، 90 له دانیمارك و 184 له فه‌ره‌نسا و 240 له ئه‌ڵمانیا و نزیكه‌ی 30 بۆ 40 له نه‌رویج و 100 بۆ 200 له به‌لجیكا و 75 كه‌سی توندڕه‌و له سویده‌وه چوونه‌ته سوریا.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی لانی كه‌م 400 به‌ریتانی له قۆناغه جیاجیاكانی ته‌نگژه‌ی سوریا به‌شدارییان كردووه.
04/05/2014
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا جێبه‌جێ ناكرێن و قه‌یرانی مرۆیی رۆژ دوای رۆژ به‌رفراوانتر ده‌بێت له سوریا.
ڤالێری ئامۆس، به‌رپرسی كۆمیته‌ی كاره‌سات و ره‌وشه نائاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی سوریا رایگه‌یاند"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه جێبه‌جێكردنی مه‌رجه،به‌ڵام دوو مانگ به سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سه‌رانسه‌ری سوریا تێپه‌ڕ ده‌بێ و تا ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه ".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌دوای ئه‌و بڕیاره تا ئه‌مڕۆ قه‌یرانی مرۆیی سوریا په‌ره‌ی سه‌ندووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان پێكه‌وه بڕیارێكی هاوبه‌ش ده‌رنه‌كه‌ن ئه‌وا ناتوانرێ له سوریا گۆڕانكاری پێویست بكرێ.
باسیله‌وه‌شكردووه كه ره‌وشی ناخۆی سوریا زۆر ئاڵۆزه و رێگه به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌و شوێنانه‌ی پێویستییان پێیه نادرێ و له مانگی رابردوودا ته‌نیا توانراوه هاوكاری سه‌دا ١٠ی ئه‌و ٢٤٢ هه‌زار كه‌سه بكرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نهتهوهیكگرتووهكاندا داوا ده‌كرێ رێگه به‌و هاوكارییه مرۆییانه بدرێ كه له رێگای وڵاتانی دهراوسێوه ره‌وانه ده‌كرێن، به‌ڵام له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا ته‌نیا رێگه به ٧٨ بارههڵگردراوه كه له سنوری نوسێبینی توركیاوه روانه‌ی سوریا بكرێن.
03/05/2014
بۆ یەكەمجار لە مێژووی كۆماری توركیا پارتێك كە وشەی كوردستان لە ناوەكەیدایە، موڵەتی كاركردنی وەرگرت. محەممەدئەمین كارداش، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان- توركیا دەڵێت "زۆر خۆشحاڵ بووین بە بڕیارەكە، زۆر كەس پێیانگوتین كە داواكارییەكەی ئێمە قبوڵ ناكرێت لەبەرئەوەی وشەی كوردستانی تێدایە، بەڵام دەبینین داواكارییەكەمان قبوڵ كراوە".0 پارتی دیموكراتی كوردستان- توركیا (PDK-T) لە ئامەد لەلایەن 40 ئەندامی پلە بەرزی پارتەكەوە دامەزراوە. سەركردەكانی پارتەكە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی توركیایان كردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكان پێشكەش بكەن، هەفتەی رابردوو دوای سێ مانگ چاوەڕوانی داواكارییەكە قبوڵ كرا. ئامانجی پارتەكە دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆیە بۆ ئەو 15 ملیۆن كوردەی كە لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) دەژین. ئامانجی پارتەكە كردنی ئامەدە بە پایتەختی ئەو دەوڵەتە و ئاڵای سەربەخۆ و سروودی ئەی رەقیب بەشێك دەبن لەو دەوڵەتەی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا هیوای بۆ دەخوازێت. كارداش دەڵێت "ئێمە داوای خاكی كەس ناكەین. دەمانەوێت دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دروست بكەین و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی كاری بۆ دەكەین". ئێستا ئەم پارتە نوێیە پشتگیری هیچ كەس و لایەنێكی نییە، بەڵام كارداش دەڵێت ئومێدی هەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا پشتگیری پارتەكەی بكات. ئەو هەروەها دەڵێت "لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەنگی خۆیان دەگەیەننە خەڵكی و پشتگیری خەڵك بۆ خۆیان مسۆگەر دەكەن." پارتە كوردییەكانی دیكەی توركیا، وەكو پارتی ئاشتی و دیموكراسی (BDP) داوای ئۆتۆنۆمی دەكەن، نەك سەربەخۆیی . مەناف شیرناخی، نوێنەری ئەو پارتە نوێیە لە شرنا‌خ جەخت دەكاتەوە كە پارتە نوێیەكە نایەوێت دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ پارتێكی دیكەی كوردیدا بكات لە توركیا. ئەو بە (رووداو)ی گوت "بەڵام ئۆتۆنۆمی بەس نییە و پێداویستیەكانی كورد پڕناكاتەوە. ئێمە دەوڵەتی خۆمان دەوێت، چونكە دەوڵەت پارێزگاریە لە دژی سەركوتكاری و زەبروزەنگ". شرناخی وتەیەكی مستەفا بارزانی بە نموونە دەهێنێتەوە كە دەڵێت "سەربەخۆیی ئاواتی دڵی هەموو كوردێكە." كێشەی كورد لەم مانگەدا لە توركیا بووە بە سەردێڕی زۆر لەهەواڵەكان. هەر لەم مانگەدا راگەیەندرا كە بەم زووانە یەكەم زانكۆ بەزمانی كوردی لە ئامەد دەكرێتەوە و نەخۆشخانەكان لە ئامەد خزمەتگوزاری بە زمانی كوردی پێشكەش دەكەن. هەفتەی رابردوو زانكۆی دیجلە گۆڤارێك و ماڵپەڕێكی دامەزراند بۆ ناساندنی زانستی كۆمەڵایەتی كوردی بە جیهان. ئەوەش بۆ یەكەمجارە كە لە توركیا رێگە بە زمانی كوردی دەدرێت تێكەڵی جیهانی ئەكادیمیا ببێت. ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی 12ی ئەم مانگە دەسەڵاتدارانی تورك داوایان لە كۆمەڵەیەكی بازرگانی كرد وشەی كوردستان لەناوەكەیدا و لە هەموو بەڵگە فەرمییەكاندا بسڕێتەوە، چونكە ئەو وشەیە وشەیەكی دەستووری نییە. لە ژێر هەمان بیانوودا، وەزارەتی ناوخۆی توركیا لەسەرەتای ئەمساڵدا داواكاری گرووپێك خوێندكاریان رەتكردەوە كە داوایان كردبوو رێگەیان پێبدرێ "بزووتنەوەی لاوانی كوردستان" دابمەزرێنن.
3/5/2014
خوێندكارێكی كورد له مه‌یدانی ئازادیی شاری كرماشان له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئاشكرای كرد، رۆژی هه‌ینیی رابردوو، خوێندكارێك به ناوی ئیحسان عه‌بدی كه خه‌ڵكی شاری نهوسودهو خوێندكاری به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه بوه له زانكۆی ڕازی كرماشان، به هۆكارێكی نادیار له نزیك مه‌یدانی ئازادی، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی به‌نزینه‌وه، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و به هۆی به‌رزیی رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه، گیانی له ده‌ستداوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی ئیحسان عه‌بدی، به تهمومژوازی ماوه‌ته‌وه و جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه به هۆی نه‌بوونی ئاسۆیه‌ك بۆ داهاتوو، رێژه‌ی خۆكوشتن له زانكۆكانی ئێران به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كرێت به جۆرێك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ره‌وشی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتداران له‌قه‌ڵه‌م بدرێت
04/05/2014