ئەم بابەتە رۆژانەیەو هەموو بەیانییەك كورتەی چەند وتارێكی نێو رۆژنامە كوردی، عەرەبی و بیانییەكان دەخەینە بەرچاوی خوێنەر.
رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە ژمارە 6379ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌دا بابەتێك به ناویشانی "گەڕانەوە بۆ یاسای خۆپیشاندان" بە پێنووسی فەرید ئەسەسەرد بڵاوكراوەتەوەو نووسەر هەمواركردنەوەی یاساكە بە پێویست دەزانێ، بەتایبەتی لە پرسی مۆڵەت وەرگرتندا و دەنووسێت "لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا مشتومڕە خەستەكە لەسەر ئەوەبوو كە بۆچی دەبێ خۆپیشاندان پێویستی بە مۆڵەت بێ، لەكاتێكدا خودی یاساكە خۆپیشاندانی به مافێكی ئاسایی هاووڵاتی ناسیوە؟ لەپراكتیكدا شێوەی جێبەجێكردنی یاساكە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا زۆرجار ناوەڕۆكی یاساكەی لە «رێكخەری» خۆپیشاندانەوە كردووە بە «قەدەغەكەری» خۆپیشاندان، چونكە یاساكە مافی قەدەغەكردنی خۆپیشاندانی به دەسەڵات داوەو له دۆخێكی وادا مافی خۆپیشاندان هیچ مانایەكی نامێنێ و پوچەڵ دەبێتەوە".
رۆژنامەی حەیات عیسام خوفاجی، نووسەرێكی عێراقییە لە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لە بابەتێكدا بە ناونیشانی (موفتی و ئەمیری پێكهاتەیەك) نووسیویەتی: "پێش چەند رۆژێك لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە یوتیوب بڵاوكرایەوە 33 هەزار بینەری هەبوو، تێیدا بەشیر نەجەفی، یەكێك لە چوار گەورە مەرجەعییەتی شیعە لە حەوزەی عیلمی نەجەف هەڵوێستی خۆی لە دژی مالیكی بەرامبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، ئەم هەنگاوەی نەجەفیش بێوێنە بوو، چونكە مەرجەعییەتی شیعە بەردەوام بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە گوایە دەست لە سیاسەت وەرنادات، هەنگاوێكی بێوێنە بوو لەلایەن مەرجەعییەتێكەوە لە دژی سەرۆك وەزیرانێك كە لەهەمانكاتدا سەرۆكی حیزبێكی شیعە مەزهەبەو خاوەنی زۆرترین دەسەڵات و پێگەی جەماوەرییە لە نێو شیعە لە عێراق". دەشڵێ "بەڵام كۆمێنتە ئەرێنییەكانی سەر ئەو لاپەڕەی كە گرتە ڤیدیۆییەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە ئاشكرای دەكات، كە ئەوانەی ئەو گرتەیان بڵاوكردووەتە ویستیان پەنا بەرنە بەر كەسێك لە پێگەی مەرجەعییەتی نەجەفی بۆ هاندانی خەڵكی لە دژی مالیكی كە زۆرن ئەوانەی دەیانەوێ لە دەسەڵاتی دوور بخەنەوە".
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت مشاری زایدی، نووسەرێكی سعودییە لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە بابەتێكدا بە ناونیشانی (داعش گوتی.. ئێمە دژی ئێران نین) نووسیویەتی:"رێكخراوی چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بە زمانی خۆی رایگەیاند "تیرۆری ئێمەو (قاعیدە) بە مەبەستەوە لە دژی ئێران نییە". ئەبو محەممەدی عەدنانی، گوتەبێژی (داعش) لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە تێیدا هێرشی تووندی كردە سەر ئەیمەن زەواهری، رابەری رێكخراوی (قاعیدە) زیاتر رایگەیاند "ئێمە وەك پابەندبوون بە فەرمانەكانی قاعیدە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو هێرشمان نەدەكردە سەر ئێران و لێگەڕاین شیعە لەوێ لە نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بحەسێنەوە، هەرچەندە داعش لە سەرەتای دروستبوونییەوە دەیتوانی ئێران بكاتە جۆگەلەیەكی خوێن، ئێمە پابەندی فەرمانەكانی قاعیدە بووین لەكاتێكدا بە سیخوڕی بۆ ئێران تۆمەتبار دەكراین، چونكە ئێرانمان بە ئامانج نەدەكرد، بۆئەوەی قاعیدە سەرچاوەی پشتگیری لەدەست نەدات. نووسەر دەڵێ"ئەوە هاوپەیمانییەكە لێی تێدەگەین، چونكە ئێران دەستناپارێزێ بۆ بەكارهێنانی هەر كارتێك بۆ تۆقاندنی ركابەرانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و قاعیدەش لایەنێكی دەوێ پشتگیری بكات، ئەگەر چی ئەو لایەنە خودی شەیتانیش بێ، بۆ بەئامانجكردنی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەكە لەپێش هەمووشیانەوە سعودییەو عێراق و میسر".
رۆژنامەی واشنتن پۆست جیمی كارتەر 39هەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵانی 1977 بۆ 1981 لەسەر لیستی دیموكراتەكان، بابەتێكی بەناونیشانی" حكومەتی یەكگرتووی فەلەستین پێدەچێت هەلێكی نوێ بۆ ئاشتی بەدەستەوە بدات" لە ژمارەی ئەمڕۆی واشینتۆن پۆست‌دا بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەكات، كە هەرچەندە هەوڵەكانی جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپێناو ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەركەوتوو نەبوون و هیچ رێككەوتنێكی لێنەكەوتەوە، بەڵام فەلەستینییەكان كارێكی دیكەیان دەستپێكردووە و هێشتا دەتوانن دەستكەوتی باش بەدەستبهێنن. كارتەر پێیوایە، هەردوو لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیلی بەرژەوەندییان لە دامەزراندنی دوو دەوڵەتی یاساییدا هەیە، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەڵام كێشەكان ئێستا ئاڵۆزتربوون و پرسی ئاسایشی سنوورەكان و گەڕانەوەی ماف بۆ فەلەستینییەكان و كێشەی رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم، كۆمەڵێك رێگرن لەبەردەم ئەم بەرژەوەندییە هاوبەشەدا. كارتەر دەنووسێت : پلانی فەلەستینییەكان بۆ چەند مانگی داهاتوو لە پرۆسەی ئاشتیدا روونە: دامەزراندنی حكومەتێكی نوێی یەكگرتوو، هەروەها فراوانكردنی بەشداری نەتەوە یەكگرتووەكان لە پرسەكەدا، هەرچەندە ئەم پلانەی فەلەستین لەسەر بڕیاری سەركردەكانی رێكخراوی سەربەخۆیی فەلەستین و بزووتنەوەی حەماس، لەلایەن هەندێك لایەنەوە ئیدانە دەكرێت، بەڵام ئەوان بەو بڕیارە دەتوانن لایەنە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە ئاشت بكەنەوە و بەرەو هەڵبژاردن بڕۆن كە توانای دەستكەوتی باشی دەبێت.
رۆژنامەی دی ڤێڵت "لاوازیی ئەوروپا تەنها پوتین سوودی لێوەردەگرێت"، ئەمە ناونیشانی بابەتێكی رۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانییە، كە لەلایەن نووسەری ئەڵمانی كریستۆڤ شیڵتز- ەوە نووسراوە و تێیدا باس لەوە دەكات نەبوونی كۆدەنگی و هاوڕایی لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان بەبێ گەیشتن بە بڕیارێكی هاوبەش، وایكردووە ئەوەی لەم بۆشاییە سوودمەند بێت، تەنها رووسیای ڤلادیمێر پوتین بێت. شێڵتز ئاماژە بەوە دەكات، ئەوروپا تا ئێستا رۆڵێكی تەواو لاوازی گێڕاوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی ئۆكراینادا، ڤلادیمیر پوتین بەهیچ جۆرێك مامەڵەی ئەوروپای بە گرنگ نەزانیوە، چونكە لاوازییەكەی بە ئاشكرا دیارە، بە بڕوای شێڵتز یەكێك لە هۆكارەكانی لاوازی ئەوروپا، نەبوونی كۆدەنگییەكەی لەناو یەكێتی ئەوروپادا، چونكە تا ئێستا هیچكام لە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رۆڵێكی وەهای نەگێڕاوە تا دەنگە جیاوازەكان كۆبكاتەوە. شیڵتز دەڵێت: "پوتین دەزانێت، كۆدەنگی لە ئەوروپا بوونی نییە، ئەو سەرقاڵی كارە دیپلۆماسییەكانی خۆیەتی، ئەوەی دەیەوێت تا ئێستا بەدەستی هێناوە، بەبێ ئەوەی یەك میلیمەتر لەجێگەی خۆی بجووڵێت، بەڵام هەموو شت بەو ئاراستەیدا روودەدات كە ئەو دایناوە، رۆژهەڵاتی ئۆكراینا قوت دەدرێت، ئەوروپاش هەر تەماشا دەكات، لەهەمان كاتیش‌دا گەلی رووسیا ئێستا لە پشت سەرۆكەكەی خۆیان زیاتر كۆدەبنەوە"
13/5/2014
شاندێکی پاکستانی بە سەرۆکایەتی محەممەد نەواز شەریف، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و چەند رێککەوتتنامەی ئابووری و ئەمنییان واژۆ کردووە. ئێران رەخنەی لە پاکستان گرتووە کە چاودێری سنوورەکانی ناکات و بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی، گرووپە تووندڕەوە ئیسلامییەکان لە پاکستانەوە دەچنە ناو خاکی ئێران و کردەوەی تووندوتیژی ئەنجام دەدەن.
13/5/2014
به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ڕۆبۆت، له‌ئێستادا گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕۆبۆت و ئامێره زیره‌كه‌كانی دیكه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر داهاتووی مرۆڤایه‌تی، له‌نوێترین توێژینه‌وه‌شدا، به‌ریتانییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌رده‌بڕن و ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌داهاتوودا ڕۆبۆته‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات، سێیه‌كی به‌ریتانییه‌كان باوه‌ڕیان وایه ته‌كنه‌لۆجیای ڕۆبۆت هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر داهاتووی مرۆڤایه‌تی و جێگه‌ی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، له‌سه‌دا 10 ی به‌ریتانییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی ڕۆبۆت له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یانه‌وه هاوشێوه‌یی فیلمی ڕۆبۆكۆپی لێبێت ، له‌سه‌دا 42 یان پێشبینی ده‌كه‌ن ڕۆبۆته‌كان شوێنی مامۆستاكانی پڕۆسه‌ی خوێندن بگرنه‌وه، له‌سه‌دا 10 یان ئاره‌زوویانه منداڵێكی ڕۆبۆتئاسا په‌روه‌رده بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌دا 5 ی به‌شداربووانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ ڕۆبۆت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه، زاناكان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا مه‌ترسی خۆیان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ڕۆبۆته‌كان نهشاردهوهوه هه‌ندێكیان ڕایانگه‌یاند، له‌داهاتوودا شۆڕشی ڕۆبۆت به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا به‌دوور ناگیرێت.
1/05/2014
ئیهود باراكی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی واشینگتۆن ده‌توانێت له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك شه‌ودا گشت پڕۆژه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناوببات.
هاوكات باراك ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێگه به ئێران ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كاربكات، باراك وتیشی: "حكومه‌ته‌كانی پێشووتری ئه‌مریكا ئه‌و ئازادیه‌یان به ئێران نه‌ده‌دا".
هه‌روه‌ك له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "ئێستا وه‌ك وڵاتێك له ئه‌مریكا ده‌ڕوانێت كه لاواز بوبێت، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا".
ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌یهود باراك پاش دوو رۆژ له لێدوانه‌كانی بنیامین ناتنیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دێت كه وتی "ئێران هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌دات" ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه".
جێ ئاماژه‌یه هه‌ریه‌ك له ئێران و وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و چین و ئه‌ڵمانیا، له مانگی تشرینی دووهه‌می ساڵی رابردوودا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی ئێران له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی یۆرانیۆمدا به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
12/05/2014
شێخ له‌تیفی كوڕی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی مه‌لیكی كوردستان، كۆچی دوایی كردووه
- ڕۆژی 11ی ئایاری ساڵی 330ی زاینی، شاری (قوسته‌نتینییه) كه له‌لایه‌ن سوپای ڕۆمه‌كانه‌وه داگیركرابوو، وه‌كو پایته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌تی ڕۆمانی ناسێنراو ناویشی لێ‌نرا (ڕۆمای نوێ).
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1304ی زاینی‌دا، (مه‌حمود غازان) كۆچی دوایی كردووه، كه یه‌كێك بووه لهسوڵتانهكانی ئیلخانیو هه‌وڵی زۆریداوه بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیلخانییهكان.
- له‌ساڵی 1832و له‌ڕۆژی 11-5دا، له‌شاری مهابادی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان هێزه‌كانی میرنشینی سۆران‌و سوپای ئێران‌دا ڕوویدا، به‌ڵام سوپای قاجاری به‌پشتیوانیی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان به‌توندی به‌رپه‌رچی هێزه‌كانی سۆرانیان دایه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوشتن.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1874دا، یه‌كه‌م هێڵی شهمهندۆفێر لهژاپۆندا كه‌وته كار، كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 33 كیلۆمه‌تر بوو له‌نێوان شاره‌كانی كۆبهو ئۆساكادا بنیاتنرابوو.
- له‌ساڵی 1891و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، له‌میانی سه‌ردانێكی جێنشینی ئیمپراتۆرییه‌تی ڕوسیا بۆ ژاپۆن، پاسه‌وانێكی ژاپۆنی هێرشی كرده سه‌ر (نیكۆڵا ئهلیكسهندهرۆفیچ) به‌مه‌به‌ستی تیرۆركردنی، به‌و هۆیه‌شه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره كه‌وته نێوان ڕوسیا‌و ژاپۆن.
- له‌میانی شاڵاوی جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه، ڕۆژی 11ی ئایاری ساڵی 1904، عوسمانییه‌كان به‌توندی په‌لاماری ئهرمهنهكانیانداو 900 كه‌سیان لێكوشتن.
- له‌ساڵی 1904و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، وێنهكێشو هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیسپانیا‌و جیهان (سلڤادۆر دالی) له‌دایك بووه.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1915دا، هێزه‌كانی ڕوسیا هێرشیان كرده سه‌ر شاری ورمێی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان‌و داگیریان كرد.
- له‌ساڵی 1926و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، دوایین ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (دیاری كوردستان) بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره 16 بوو.
- وێڕای ناڕه‌زایه‌تی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌ساڵی 1949و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، ئیسرائیل وه‌كو ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگیرا.
- ڕۆژی 11ی ئایاری ساڵی 1949، ناوی وڵاتی سیام به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی گۆڕدرا بۆ تایلاند.
- له‌ساڵی 1953و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، شانشینی به‌ریتانیا ڕه‌خنه‌یه‌كی توندی له‌ئه‌مریكا گرت به‌وه‌ی، كه له‌ژێر ناوی (ستراتیژی دۆمینۆ)دا، ده‌یه‌وێت پاساو بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری وڵاتاندا بهێنێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر وڵاتانی جیهاندا بگرێت.
- پاش خۆحه‌شاردانی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ، ڕۆژی 11-5ی ساڵی 1960، چوار سیخوڕی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، له‌شاری (بۆینس ئایرس)ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، (ئه‌دۆڵف ئایخمان)ی سه‌ركرده‌ی نازییان دهستگیركردو ڕفاندیان بۆ ئیسرائیل، كه له‌میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ده‌ستی هه‌بوو له‌كوشتنی ده‌یان هه‌زار جوله‌كه‌دا.
- له‌ساڵی 1967و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، ئهدیبو نوسه‌رو شاعیری ناوداری گه‌لی كورد مامۆستا (ئه‌وڕه‌حمان به‌گی بابان) كۆچی دوایی كردووه.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1972دا، كه‌سایه‌تی ناوداری گه‌لی كورد‌و تێكۆشه‌ر، شێخ له‌تیفی كوڕی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی مه‌لیكی كوردستان، كۆچی دوایی كردووه.
- ڕۆژی 11-5ی ساڵی 1977، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی پشكنین‌و بۆسه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌یان له‌باشوری كوردستان ده‌ستگیركرد، كه هه‌ندێكیان له‌سێداره دران‌و ژماره‌یه‌كشیان حوكم دران.
- له‌ساڵی 1978و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، سوپای عێراق له‌ناوچه‌ی برادۆست په‌لاماری هێزێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دا، كه به‌مه‌به‌ستی چهكهێنان بۆ هێزی پێشمه‌رگه چووبوونه ئه‌و ناوچه‌یه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كوژران‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندار بوون.
- ڕۆژی 11ی ئایاری ساڵی 1982، له‌گوندی حهمكی ناوچه‌ی جه‌باره، شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق‌و كه‌رتی چواری جه‌باریدا به‌فه‌رمانده‌یی مامه‌ڕیشه ڕوویدا، كه تێیدا پێشمه‌رگه زیانێكی زۆریان له‌سوپای عێراقدا.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1984دا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا (ئه‌ندرێس ئه‌نێستا) له‌دایك بووه، كه ساڵی 2010 ڕۆڵی باشی بینیوه له‌به‌ده‌ستهێنانی جامی مۆندیالدا بۆ وڵاته‌كه‌ی.
- ڕۆژی 11-5ی ساڵی 1987، هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستیان به‌ڕاگواستنی ده‌یان گوندی سنوری شاره‌زوور كرد، له‌ناوچه‌كانی عهربهتو خورماڵ‌و سهیدسادقو سیروان، تێیدا ده‌یان هاوڵاتی ده‌ستگیركران.
- له‌ساڵی 1989و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، (جۆرج بوش)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر په‌نه‌ماو (مانوێل نۆرێگا)ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌و تۆمه‌ته‌ی كه ده‌ستی هه‌یه لهئاودیوكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر لهكۆڵۆمبیاوه بۆ خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
- ڕۆژی 11ی ئایاری ساڵی 1989، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له (كینیا) ئه‌نجامدرا، وڵاتانی جیهان پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ماده‌ی (عاج) قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه لهشفرهی فیل دروستدهكرێتو به‌و هۆیه‌شه‌وه بانده‌كانی ڕاوكردن له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا، ساڵانه هه‌زاران فیل له‌ناو ده‌به‌ن.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1996دا، (نامدی ئهزیكیۆی) سه‌رۆكی نێجیریا كۆچی دوایی كردووه.
- له‌ساڵی 1998و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، هندستان یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی له‌ژێر خاكدا ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی لای زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 1999دا، وه‌فدێكی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌یشتنه شاری نیویۆرك‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و دۆزی كورد كرا.
- دوای مانگرتنی 5 په‌نابه‌ری كورد لههۆڵهندا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگ، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی 11-5ی ساڵی 2001، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا مافی په‌نابه‌رێتی پێبه‌خشین، مانگرتووه‌كانیش مانه‌كه‌یان شكاند.
- له‌ساڵی 2001و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، نوسه‌رو ئهدیبو ڕۆماننوسی ناوداری ئینگلیزی، (دۆگلاس نۆیڵ ئاده‌مز) له‌ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، كه وێڕای كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی، له‌بواری میوزیك‌و درامای ڕادیۆییشدا كاری زۆری كردووه‌و زنجیره‌یه‌ك درامای به‌رهه‌مهێناوه.
- دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌عێراق، له‌ساڵی 2003و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی (شنافییه)ی نێوان نهجهفو كه‌ربه‌لا دۆزرایه‌وه، كه ڕوفاتی هه‌زاران كه‌سی تێدا بوو، دواتر ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌میان كوردی ئهنفالكراونو زۆربه‌شیان ژن‌و منداڵ بوون.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 2004دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا، گه‌مارۆی ئابوری بخاته سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) له‌سوریا، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
- ڕۆژی 11-5ی ساڵی 2004، ڕێكخراوی قاعیده له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وێنه‌ی سه‌ربڕینی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكایی پیشاندا به‌ناوی (نی‌ك بێرگ)، كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه ده‌ستگیركرابوو، ئه‌وه‌ش وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌سوپای ئه‌مریكا كه به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی عێراقی ئه‌نجامی ده‌دا له‌گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێبدا.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 2008دا، له‌شاری سلێمانی یه‌كه‌م كۆنفرانسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌ستی پێكرد.
- له‌ساڵی 2009و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، (خه‌لیفه بن زاید ئال نههییان)ی سه‌رۆكی ئیمارات، گۆڕانكاریی له‌كابینه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كرد‌و دوان له‌براكانی له‌پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه، كه ئه‌وانیش (سوڵتان‌و حه‌مدان بن زاید ئال نههییان) بوون، له‌شوێنی ئه‌وانیش، هه‌ریه‌كه له (مهنسورو سه‌یف بن زاید ئال نههییان) كه ئه‌وانیش برای بوون دانران.
- له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆو له‌ساڵی 2010دا، (گۆردن براون)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، شاژنه (ئه‌لیزابێسی دووه‌م)ی پاشای به‌ریتانیاش، (ده‌یڤد كامیرۆن)ی سه‌ركرده‌ی پارتی پارێزگارانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ.
- له‌ساڵی 2012و له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا، له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆنگره‌ی جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد‌و یه‌كسان ئه‌نجامدرا، كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند‌و زیاتر له 450 گه‌نج وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌شدارییان تێدا كرد.
- ئه‌مڕۆ له‌هه‌نگاریا به‌ڕۆژی یادی بنیاتنانی شاری میسكۆلچ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ڕۆژی ده‌سته‌سڕ هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ گیانی نوسه‌ری ئینگلیزی (دۆگلاس ئاده‌مز)، نوسه‌ری زنجیره كتێبی (ڕێبه‌ری كۆچبه‌ر بۆ گهلئهستێره)یه‌و له‌ناو ئه‌و زنجیره كتێبه‌دا ده‌سته‌سڕ واتایه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ڕۆژی جیهانیی ئه‌و زینده‌وه‌رانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان لێده‌كرێت.
----------------------------------------------------------------
NNA
11/05/2014
به‌پێی رێكه‌وتنێك هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا چوونه ناو شاری حمسهوهو هاوڵاتیانی ئاواره‌ش سه‌رقاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان له‌كاتێكدا به‌هۆی شهڕوپێكادانهوه دوێنێوه لانی كه‌م 67 كه‌س له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا كوژران.
یاریدەدەری وەزیری ئابووری ئێران ڕایدەگەیەنێت تورکیا باشترین ڕێڕەوە بۆ گەیاندنی غازی ئێران بە بازاڕەکانی ئەوروپا
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردووەتەوە عەلی مەجیدی یاریدەدەری وەزیری ئابووری ئێران ڕایگەیاندووە ئێران تورکیا وەکو گونجاوترین ڕێڕەو دەبینێت بۆ گواستنەوەی غازی ئێران بۆ ئەوروپا ،هەروەها دەشڵێت ئەم بابەتەمان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاشدا باسکردووە.
ئاماژەشی بەوەشداوە " لە ڕێگەی بۆرییەکی 640 کیلۆمەترییەوە زیادکردنی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ تورکیا گونجاوە"، دەشڵێت ئەوروپا تا ساڵی 2030 بەکارهێنانی غاز زیاد دەکات ، بۆیە ئێران و شەش وڵاتی تر دەمانەوێت بەشمان هەبێت لە دابینکردنیا.
11/05/2014
تۆڕە كۆمەڵایەتی و پێگە ئەلیكترۆنییەكان پڕن لە سەربووردەو هەواڵی سەیر لەسەر كردەوە و هەڵسوكەتەكانی ئەندامانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سام (داعش)، كە ئەم هەواڵانە وەك شانۆگەرییەك وان و جێی سەرسووڕمانی خەڵكین، بۆنموونە: - باس لەوە دەكرێت كە ژمارەیەك چەكدار هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك لە "غوتەی رۆژهەڵات"، كە پەنابەرێك لەگەڵ سێ كچەكەی تێیدا دەژیت، چەكدارەكان پیاوی ماڵەكە دەكوژن و بە كافر ناوی دەبەن، بەو پێیەی تاوەكو ئێستا خەمی لە كچەكان نەخواردووە و بەشووی نەداون. - داعش دووكانێكی ساردەمەنی دادەخات و لەسەر رووی پێشەوەی دووكانەكە دەنووسێت، خواردنی مەترسیدارە و ماددەی ژەهراوی تێدایە، مەبەستیان لە ماددەی ژەهراوی رەنگاوی ساردەمەنییەكانە. - رۆژووی ئەمساڵی مانگی رەمەزان بە بڕیاری سەرۆكی دەوڵەت "ئەبوبەكر بەغدادی" دەبێت و هاووڵاتیانی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" پەیڕەوی بڕیارەكانی هیچ یەك لە دەوڵەتەكانی "سایكس بیكۆ" ناكەن ، بەڵكو پەیڕەوی ئەمیرەكەیان دەكەن. - گەنجێكی شاری رەقە لە سووریا باس لەوەدەكات، كە جارێكیان لە كاتی چوونە ژوورەوەی بۆ باخچەی "رەشید" ی گشتی، لە لایەن چەند چەكدارێكی داعش لێپرسینەوەی لەگەڵكراوە، لەو كاتەشدا كچێك دێتە ناو باخچەكەو چەكدارەكان رایدەگرن و وادەزانن لەگەڵ كوڕەكەیە، چەكدارەكان لە كوڕەكە دەپرسن، ئەو كچە دەناسی؟ ئەویش دەڵیت "نەخێر"، ئینجا چەكدارەكان لە كچەكە دەپرسن ئەو كوڕە دەناسی؟ كچەكە دەڵێت "بەڵێ دەستگیرانین" چەكدارەكانیش دەڵێن لەبەرئەوەی ئێوە دەستگیرانن دەبێت لەسەر رێگەی خوا‌و پێغەمبەر و دەستووری ئێمە مارەبكرێنەوە. كچەكەو كوڕەكە لەیەك مارە دەكەن، كوڕ‌و كچەكە دەبنە هاوسەری یەكتر. - فەرمانكردن بە ئافرەتان كە لە كاتی چوونە دەرەوەیان "نیقاب" ببەستن، لەو ناوچانەی كە دەسەڵاتیان تێدا هەیە، ئەستووری و تەنكی نیقابەكەش سزای لەسەرەو زۆرترین رێژەی سزادانی ئافرەتانیش لەسەر ئەو بابەتەوە بووە. - ناچاركردنی مەسیحییەكانی رەقە بە واژۆكردن لەسەر پەیمانێك، كە بەپێی پەیمانەكە مەسیحییەكان بەرامبەر بە پاراستنیان لە لایەن چەكدارەكانەوە دەبێت سەرانە "جزیە" بدەن. - دارلێدان "جەڵدە"كردنی سێ كچ بە تۆمەتی ئەوەی سەرپۆشەكانیان لە ژێر نیقاب هاتووەتە دەرەوە. - رێگەنەدان بە تێكەڵبوونی ئافرەت و پیاو لە شوێنە گشتی و فەرمانگەكان و شوێنەكانی كاركردندا. - رێگەنەدان بە هاتنەدەرەوەی ئافرەتان لە ئێواران و سواربوونی ئۆتۆمبێلی تاكسی بەبێ مەحرەم. - قەدەخەكردنی لەبەركردنی پانتۆڵی "جینز" لەلایەن ئافرەتان. - قەدەخەكردنی كێشانی جگەرە و نێرگلە. - داخستنی دووكانەكانی سەرتاشی پیاوان و قەدەخەكردنی گەنجان لە داهێنانی قژیان بەشێوازە نوێیەكان و بەكارهێنانی هەر ماددەیەك بۆ جوانكاری قژ قەدەخەیە. - داخستنی شوێنەكانی بەرگدرووی ئافرەتان ئەگەر پیاوی تێدا ببینرێت و قەدەخەكردنی ئافرەتان لە سەردانیكردنی پزیشكی ئافرەتان بۆ چارەسەری. - قەدەخەكردنی فرۆشتنی كاسێتی گۆرانی و ئامێرە مۆسیقییەكان و گوێگرتن لە گۆرانی. - پێویستە هەر دووكاندارێك 10 خولەك پێش بانگی نوێژ دووكانەكەی دابخات و بچێت بۆ نوێژ. - لێدانی 70 دار لەهەر كەسێك ئەگەر وشەی "داعش" بەكار بهێنێت و نەڵێت "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام".
11/5/2014
حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی زیاتركردنی دەروازە سنوورییەكانی نێوانیان دەدەن. راوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەساڵی رابردوودا گەیشتووەتە نزیكەی 4 ملیار دۆلار.
هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا یەك دەروازەی سنووریی هەیە كە ئەویش دەروازەی ئیبراهیم خەلیلە، بەڵام لەگەڵ ئێران سێ دەروازەی پەروێزخان، باشماخ و حاجی ئۆمەرانی هەیە. بە گوتەی بەرپرسە ئیدارییەكانی سنووری گەرمیان و هەڵەبجە و پشدەر، لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە هەموو كۆبوونەوەكانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی سازان، تیلەكۆ، كێلێ و شوشمێ زۆرترین قسەو باسیان لەسەركراوە، بەڵام تائێستا ئەو دەروازە سنوورییانە نەكراونەتەوە و تەنیا گفتوگۆی ناو كۆبوونەوەكانی هەردوولا بووە. كۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی رابردوودا بەشێوەیەكی فەرمی داوای لە ئیدارەی گەرمیان كردووە دەروازەی سنووریی "تیلەكۆ" لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بكرێتەوە.
هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە (رووداو)ی راگەیاند "لەدوایین سەردانی شاندی ئێران‌دا بۆ ئیدارەی گەرمیان، كۆماری ئیسلامی بەشێوەیەكی فەرمی داوای كردنەوەی دەروازەی سنووری "تیلەكۆ"یان كرد لە ناحیەی مەیدان. ئێستا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان هەردوو دەروازەی سنووریی پەروێزخان و پشتە هەن، بەكردنەوەی دەروازەی تیلەكۆ ژمارەی دەروازەكانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ئێران دەبنە سێ دەروازە.
گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان باس لەوەدەكات كە بەنووسراوێكی فەرمی داوای كردنەوەی دەروازەی سنووریی تیلەكۆیان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی نووسراوەكەیان وەرنەگرتووەتەوە. بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جگە لەبەرهەمە نەوتییەكان، بڕی هاوردە بە بەراورد لەگەڵ بڕی هەناردە بڕێكی زۆر بەرزە. بۆ نموونە بەهای هاوردە بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 14 ملیار دۆلار بووە. فەتحی محەممەد، راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە( رووداو)ی راگەیاند "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و ئێران و وڵاتانی دیكە گەیشتووەتە 14 ملیار دۆلار و قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستانیش 4 ملیار دۆلار بووە".
دوای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید، هەوڵەكانی بەرپرسە ئیدارییەكانی سنووری هەڵەبجە بۆ بەفەرمیكردنی هەریەك لە دەروازەی سنووریی سازان و شوشمێ زیاتر بووە، هەریەك لە بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە و سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەش باس لەوەدەكەن كە بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەی شوشمێ و سازان پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە. نوخشە ناسیح، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە (رووداو)ی راگەیاند "چەند دانیشتنێك لەنێوان حكومەتی عێراق و بەرپرسانی ئێران بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەی شوشمێ كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا سنوورەكە بە فەرمی نەناسێنراوە". پارێزگای هەڵەبجەی شەهید لەگەڵ ئێران هاوسنوورە، بەڵام هیچ دەروازەیەكی فەرمی لەنێوانیاندا نییە، ئەوە لەكاتێكدایە دەروازەی شوشمێ لە سنووری ناوچەی هەورامان كە ئێستا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەكاردەهێنرێت، رۆژانە نزیكەی 125 بارهەڵگری پێدا تێپەڕ دەبێت. نوخشە ناسیح دەڵێت بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەی (سازان و شوشمێ) بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە، بەتایبەت دەروازەی شوشمێ بۆ ناوچەی هەورامان. ماوەی چوار ساڵە باس لە كردنەوەی دەروازەی سنووریی شوشمێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی نەكراوەتەوە.
خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجەی شەهید سەبارەت بە هەوڵەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، كار لەسەر كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنووری دەكەین، یەكێك لەو دەروازانەش دەروازەی سنووریی سازانە". لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە دەروازەی "تۆقوت" بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ناسێنراوە، بەڵام لە دەروازەی سازان هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی لەسنوورەكە ئەنجام نەدراوە. كێلێ بودجەی دەوێت دەروازەی سنووریی كێلێ كە دەكەوێتە ناوچەی پشدەر، تا ئێستا نەبووەتە دەروازەیەكی نێودەوڵەتی لەبەرئەوەی مەرجەكانی بوون بە دەروازەیەكی نێودەوڵەتی تێدا نییە. بەرهەم ئەحمەد، قایمقامی قەزای پشدەر بە (رووداو)ی راگەیاند "بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەی سنووریی كێلێ لە ناوچەی پشدەر، چاوەڕێی سەردانی لیژنەیەكی بەغداین بۆ ئەوەی لێیبكۆڵنەوە كە ئایا بۆ ئەوە دەستدەدات بكرێتە دەروازەیەكی نێودەوڵەتی".
گوتیشی ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە مەرجەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەكە جێبەجێ بكەین، لەبەر ئەوەی چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەی 2014 دەكەین و پێویستمان بە 6 ملیار دینارە. قایمقامی پشدەر ئەوەشی راگەیاند كە رۆژانە لەو سنوورەوە 180 تاوەكو 270 بارهەڵگر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكەن، لەبەرئەوەی مەرزێكی بازرگانییە هاتوچۆی هاووڵاتیانی تێدا ناكرێت. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە كار بكرێت بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەی كێلێ، لەوەڵامدا وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی گوتوویانە كە سەرجەم مەرجە یاساییەكان لە دەروازەكەدا هەیە و رەزامەندییان لەسەر كردنەوەی مەرزەكە نیشان داوە
10/5/2014
شاندێك لە پیاوانی ئایینی مسوڵمان، ئێزدی، كلدانی، ئاشووری، ئەرمەنی، عەلەوی و سووریانی سەردانی پاپا فرانسیس دەكەن و یەكێك لە دواكارییەكەشیان ئەوە دەبێت، كە پشتگیری پاپا بەدەستبهێنن و دوعا بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی بكات.
ساڵی رابردوو عەبدوڵڵا دەمیرباش، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئامەد بەڵێنی وادەی دیداری پاپا فرانسیس-ی وەگرت و بڕیارە لە 14/05/2014 شاندێك كە لە ئەرگون ئا‌یك، سەرۆكی وەقفی كلێسای سورپ گیراگۆس، جان شاكارەر، سەرۆكی كلێسای دایكە مەریەمی سووریانی، یوسف كارادایی، سەرۆكی وەقفی كڵێسای كلدانی، حەسەن بایكوت، باوكی عەلەوییەكان، زاهید چیفتتوركان، سەرۆكی كۆمەڵەی پیاوانی دینی و كۆمەك، محەممەد ئاكار، نەوەی شێخ سەعیدی پیران و شەوكەت محەممەد سەرۆكی شارەوانی دهۆك پێكدێ. شاندەكە لە رۆژی 14ـی ئەم مانگە دەچێتە ئیتاڵیا و هەمان ڕۆژ لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرانسیس كۆدەبنەوە.
عەبدوڵلا دەمیرباش، كە سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات وێڕای ئەوەی ئامانجی شاندەكەی خستەڕوو، گوتی: "داوا لە پاپا دەكەین كە پاڵپشتی لە پڕۆسەی ئاشتی بكات و دوعا بۆ سەركەوتنی بكات، هاوكات داوای لێدەكەین دوعا بۆ ئەوە بكات هەموو بڕوا و ئاینەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بتوانن بەیەكەوە بژین". دەمیرباش هەروەها گوتی: "داوا لە پاپا دەكەین پشتیوانیمان بكات بۆ ئەوەی سوورەكانی ئامەد لە یونسكۆ بخرێنە نێو لیستی میراتە كولتوورییەكان، هەروەها باسی ئەو پڕۆژەیەی بۆ دەكەین كە ناوی پڕۆژەی كولتووری كۆڵان-ـە و داوای لێدەكەین پشتیوانی مەعنەویمان بكات".
9/572014
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران هەر جۆرە دانوستاندنێكی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) رەتكردەوە و رایگەیاند "دەبێ لە دادگا تایبەتییەكاندا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت".
مەنسوور حەقیقەت پوور، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە كاردانەوەیەكدا بەرامبەر ئامادەیی پژاك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ئێران، رایگەیاند "پژاك پارتێكی تیرۆریستیی و تاوانبارە و كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ جۆرە گفتوگۆیەكی لەگەڵ ئەنجام نادات. پێویستە ئەوانە لە دادگایەكی تایبەتدا دادگایی بكرێن و رێگە نادەین بە گۆڕینی ناو و شێوەی خۆیان داوای ماف بكەن".
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، "ئەندامانی گرووپی پژاك دەبێ خۆیان بە دادگاكانی ئێران بناسێنن تا ئەگەر تاوانێكیان هەبوو، سزا بدرێن و ئەگەریش بێ‌تاوان بوون بە وەرگرتنی گەرەنتی دەتوانن وەكو هەموو شارۆمەندان لەو شوێنەی كە دەیانەوێت بژین".
حەقیقەت پوور جیابوونەوەی كوردستان لە ئێرانی بە "خەونێكی خام" ناو برد و گوتی "كۆماری ئیسلامی ئێران دەرفەتی دروستكردنی پشێوی نادات و سوپای پاسداران بە تووندی وەڵامی هەر جۆرە جموجۆڵێكی گرووپە تیرۆریستییەكان دەداتەوە. جیابوونەوەی كوردستان لە ئێران خەونێكی خامە كە ئەو گرووپانە بیری لێدەكەنەوە. كوردستانی عێراقیش سەربەخۆ نابێت و خەڵكی عێراق رێگە بەوە نادەن. ئەو جوگرافیایەی كە كورد لە توركیا و سووریاش تێیدا دەژی، لەلایەن خەڵك و دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەوە رێگەیان پێ‌نادرێت جیاببنەوە و جیابوونەوەی كوردستان دەبێتە هۆی كاردانەوەی تووندی ئەو وڵاتانە".
رۆژی دووشەممە 2014/5/5 لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بناری قەندیل، كە لەلایەن پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK سازدرابوو، كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) راگەیەندرا و هەر یەك لە رێزان جاوید و زیلان تانیا، بوونە هاوسەرۆكانی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆدار. لە یەكەم راگەیەندراودا، كۆدار بۆ "چارەسەری دیموكراتیانەی كێشەی كورد و كێشەكانی دیموكراسی لە ئێران" حكومەتی ئێرانی بانگهێشتی دیالۆگ و دانوستاندن كرد و ئامادەیی خۆی لە پێناو كرانەوەی دیموكراتیانە دەربڕی. بە گوتەی بەرپرسانی پژاك، ئەو پارتە هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو هاوشێوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیك PYD، كە لە رۆژئاوای كوردستان تەڤگەری جڤاكی دیموكراتیك (تەڤدەم)ی دامەزراند و درێژە بە چالاكی سیاسی خۆیشی دەدات، بەهەمان شێوەش پژاك دەبێتە یەكێك لە پارتەكانی ئەندامی كۆدار. پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK ساڵی 2003 لە قەندیل دامەزراوە و وەك خۆی دەڵێ، بە دەستپێكی شەڕی چەكداری دژی ئێران شێوازێكی نوێی بۆ هاتنەدی مافەكانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتووەتە بەر.
دوای زنجیرەیەك شەڕ و پێكدادان لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان، لە پاییزی 2011ـەوە، ئاگربەست لەنێوان پژاك و كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووەتە ئاراوە، ئاگربەستێك كە بە فەرمی لەلایەن ئێران دانی پێدانەنراوە، بەڵام بە كردەوە بووەتە هۆی راوەستانی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوانیان.
rudaw
9/5/2014
زۆربه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ناوچه‌كانی شاری حمس-یان چۆڵكرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د گه‌مارۆ دراوه.
ته‌ڵاڵ به‌رازی، پارێزگاری حمس رایگه‌یاند: به‌پێی رێككه‌وتنێك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، 80%ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی و هاوڵاتیان مه‌ده‌نی، له ناوچه‌كانی حمس كشاونه‌ته‌وه.
پارێزگاری حمس راشیگه‌یاند كه تائێستا 300 بۆ 400 كه‌س له‌و ناوچانه رزگار كراون كه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌ژێر گه‌ماری هێزه‌كانی به‌شار ئهسهدان و گه‌یه‌نراونه‌ته شوێنه ئارامترهكان.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ئاگربه‌ستی حمس به‌دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌سه‌ر بنهمایئهوهیه گروپی به‌ره‌ی ئیسلامی له قۆناغی یه‌كه‌مدا 40 زیندانیی رژێم له لازقیه ئازاد بكه‌ن و رێگه‌بده‌ن خۆراك و پێداویستی ببرێته دووناوچه‌ی سه‌ربه رژێم له شاری حه‌له‌ب.
له قۆناغی دووه‌میشدا به‌ره‌ی ئیسلامی 30 زیندانیكراوی دیكه ئازاد ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك ئێرانی‌یان تێدایه و له به‌رامبه‌ریشدا، چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به سه‌لامه‌تی له حمسی كۆن ده‌چنه ده‌ره‌وه.
09/05/2014
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێت لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كه خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاوڵاتی پلە دوو بێت، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ش به مه‌رجی به‌شداربوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ( 8 ئایار 2014) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق، كۆبۆوهوهایبەسكۆڤا ڕایگەیاند،" ئەم دیدارە جەختكردنەوەیە لە پەیوەندیی ستراتیژیی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان".
نێردەی یەكێتیی ئەورووپا، ئەزموونی دیموكراتیانەی هەرێمی كوردستانی بە نموونەیەكی زۆر باش وەسفكرد بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خستەڕوو كە، نوێنەر و شارەزا و باڵیۆزەكانی یەكێتی ئەوروپا لە كاتی هەڵبژاردن سەردانی زۆر شوێنی كوردستانیان كردووە و ئەو جۆش و خرۆش و كێبڕكێیەی لە پڕۆسەكەدا هەبوو جێگەی بایەخ بوو".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند،" نوێنەر و باڵیۆزەكانی ئەوروپا لەبارەی سەركەوتوویی هەڵبژاردن هێزی زیاتر بە گەلی كوردستان دەبەخشێت"، وتیشی: لە ساڵی 1991 لە دیدارێكی جەماوەریی لەگەڵ خەڵكی شاری كۆیە ڕامگەیاند كە هەرێمی كوردستان لە ڕێی هەڵبژاردن لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعیەتی دەستوری هەنگاو دەنێت و ئێستایش سەرباری هەموو كەموكورتیەكان كوردستان ڕێی شەرعیەتی دەستوری هەڵبژاردووە و لە دیموكراسیدا بەرەو پێش دەچێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە تایبەت بوو بە قسەكردن لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی كوردی لە ئایندەی عێراق و مەسەلەی هاوبه‌شی نیشتیمانی خسته‌ڕوو، له‌وباره‌یه‌وه هێمای بەوەدا كە بۆ تێگەیشتن لە گرفتەكان پێویستە پرسیار لە ماهیەتی عێراق بكەین.
مه‌سعود بارزانی وتی: لەدوای شەڕی یەكەمی جیهان، عێراق لەسەر بنەمای شەراكەتی نێوان دوو نەتەوەی سەرەكی كورد و عەرەب دامەزرا، بەڵام ئەم شەراكەتە جێبەجێ نەكرا و هەمیشە شەڕ و ناخۆشی هەبووە، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،"لەدوای ڕووخانی ڕژێم كورد بڕیاریدا لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە و دەستورێك پەسەند كرا بەو ئومێدەی هەموو لایەك ئەركومافەكانیان بزانن و لەسەر بنەمای شەراكەت پێكەوە بژین، بەڵام جێی داخە كە ئیلتزام بەو دەستورەش نەكرا.
مه‌سعود بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە عێراقدا كورد شەریك بێت و كەس وا بیر نەكاتەوە كە حاكم بێت و خەڵكی دی گوێڕایەڵ و هاوڵاتی پلە دوو بێت یان بە مەنتقی زۆرینە و كەمینە حوكم بكات.
بارزانی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی 30ـی نیسان كرد و بە دوا دەرفەتی زانی بۆ عێراق ئەگەر بەشێوەیەكی كردەیی پڕەنسیپی شەراكەت جێبەجێ بكرێت وه‌ك ئومێدێك بۆ پێكەوە مانه‌وه.
لەباره‌ی مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق، مه‌سعودی بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە شەراكەتی راسته‌قینه بە كردەوە بچەسپێت.
سەبارەت بە مه‌سه‌له‌ی پۆستی سەرۆك كۆمار و داواكاریی كورد بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بارزانی ئاماژەیدا بە تەشریفاتیبوونی پۆستی سەرۆك كۆمار و ڕایگەیاند كە،" پاش ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای ئەوەی كورد لەوە دڵنیا بێت كە عێراق بەرەو دۆخی پێشوو ناگەڕێتەوە، ئەو كات كورد پێداگریی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات و" بە ئیستحقاقێكی نەتەوەیی هەرێمی كوردستانی دەزانین".
ئێوارەی ئەمڕۆش لە هەولێری پایتەخت مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی مەراسیمی یادی دامەزراندنی یەکێتیی ئەوروپای کرد.
لەو مەراسیمەدا یانا هایبەسكۆڤا نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نیكولای ماڵدینۆڤ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتاریان پێشکەش کرد.
ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نێردەی یەكێتیی ئەورووپا بۆ عێراق و باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئامادەی مه‌راسیمه‌كه بوون.
09/05/2014
ئامادەکارییەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ تورکیا بەردەوامە و بڕیارە لە رۆژی ١٠ مانگی ئابی ئه‌مساڵ، هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و ئەگەر جاری یەکەم کەسێک نەتوانێ ئەنجامی پێویست دەستبخات، ئەوا لە ٢٤ی هەمان مانگ هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سادی گیوڤەن، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند؛" رۆژی ٢٩ مانگی شه‌ش، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ده‌كرێته‌وه و تارۆژی ٣ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بەردەوام دەبێت"، وتیشی: لە ١١ی هەمان مانگ ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێ و پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە،" ئەرتوغرو کورکچو، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" ڕایگەیاند؛ پارتەکەیان کاندیدێکی بەهێزیان دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا"، ڕاشیگەیاند؛ ئەوان بەهیچ جۆرێک پشتیوانی لە کاندیدەکانی جەهەپە و مەهەپە ناکەن، چونکە کاندیدەکانیان نەژادپەرستن.
08/05/2014
پارتی دیموكراتی گەلان HDP نامەیەكی رەخنەئامێز بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران دەنێرێت و داوای لێدەكات، سزای لەسێدارەدان لە ئێران رابگیرێت. هادەپ لە نامەیەكی كراوەدا، كە ئاراستەی سەرۆك كۆماری ئێرانی كردووە، رەخنە لە سیاسەتی لەسێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی لەو وڵاتە دەگرێت و دەڵێت "لە مانگی 8ی 2013ـەوە كە ئێوە وەك سەرۆك كۆمار هاتوونەتە سەر كار، بە دەیان كەس لەسێدارەدراون. لەسێدارەدانی سمكۆ خۆرشیدی و سزادانی 30 گیراوی سیاسی و ئایینی بە سێدارە مەترسییەكی گەورەی دروستكردووە". هادەپ كۆماری ئیسلامی ئێران بەوە تۆمەتبار دەكات، كە خەڵكی دژبەری لەژێر ناوی "تاوان" لەسێدارە دەدات و رایدەگەیەنێت "لە سەردەمی ئێمەدا ئەو تاوانە دڕندانەیە جێگەی قبوڵكردن نییە. پێویستە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان سەرەتا لە سەر گیراوانی سیاسی و دواتریش لەسەر هەموو گیراوان كۆتایی پێبێت". پارتی دیموكراتی گەلان هیواخوازە كە سەرۆك كۆماری ئێران بەهۆی دراوسێیەتی مێژوویی و هاوبەشی كولتووری ئەو نامەیەیان وەربگرێت، "بەهیوای ئەوەی كە جارێكی دیكە لە وڵاتی ئێوە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ نەكرێت." پارتی دیموكراتی گەلان HDP لە 15/10/2012 دامەزراوە و لەكۆی 550 كورسی خاوەنی 27 كورسی پەرلەمانی توركیایە و سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول كوروكچو هاوسەرۆكی ئەو پارتەن، لەپەیڕەوی ناوخۆییەكەیدا هاتووە، كە پارتی هەموو چەوساوەكانە، پارتی ئەو كەس و بڕوایانەیە، كە چەوساونەتەوە و بوونیان رەتكراوەتەوە. كاردەكات بۆ نەهێشتنی قۆستنەوە و جوداخوازی، ئامانجی هێنانە كایەی دەسەڵاتی دیموكراتی خەڵكە.
9/5/2014