گوتەبێژی کۆمپانیایەکی گشتیی هێڵی ئاسنین رایدەگەیەنێت "کۆمپانیاکەیان گرێبەستی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بیانی کردووە بۆ هێنانی شەمەندفەری پێشکەوتوو". ستار جەبار، گوتەبێژی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنین ئاشکرایدەکات، کە کۆمپانیاکەیان لەهەوڵی پێشخستنی کەرتی گواستنەوەیە لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستیان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گواستنەوە کردووە، بۆ هێنانی ژمارەیەک شەمەندەفەری نوێ بۆ گواستنەوەی سەرنشین و کەلوپەل لەناوخۆی عێراق و بۆ دەرەوەی وڵات. گوتەبێژی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنین جەختیشی لەوە کردووەتەوە "کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنین توانای پێشخستنی هێڵەکانی گواستنەوەی لەتوانادا هەیە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، ئەو ئالیەتەش کاری لەسەر کراوە و ئامادەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە". لەبارەی بایەخی هێڵی ئاسنینیش، گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت "هێڵی ئاسنین کاریگەری زۆر لەسەر گەشەی ئابووری وڵات دادەنێت، چونکە ئاسانکاری زۆر لەبارەی گواستنەوە دەکات"، ئاماژەش بۆ ئەوەدەکات چەندین گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوە کردووە بۆ هێنانی شەمەندەفەری نوێ و پێشکەوتوو بۆ گواستنەوەی سەرنشین و کەلوپەل لەناوخۆ و بۆ دەرەوەش". پێشتریش کۆمپانیای گشتی هێڵەکانی ئاسنین ئاشکرایکردبوو، دوو شەمەندەفەر لەکۆی ئەو 12 شەمەندەفەرە نوێیانە گەیشتوون، کە عێراق بەبڕی 138 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایەکی چینی کڕیوون.
16/5/2014
سەرۆکی دەستەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق رەخنە لە ئاستی هەناردەکردنی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت "بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکرێت". رۆستەم قاسمی کە هاوکات راوێژکاری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانیشە، رایگەیاند "ئاستی هەناردەکردنمان بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا 4 ملیار دۆلارە کە ئەو رێژەیە بەهیچ شێوەیەک پەسەند نییە. بەپێی پەیوەندی زۆر باشی برایانی کورد لەگەڵ ئێران، ئاستی هەناردەکردنمان (بۆ هەرێمی کوردستان) زۆر کەمە و بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت". رۆژی 26/4/2014، شاندێکی ئابووری ئێران بە سەرۆکایەتی قاسمی سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوە و وەک بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند "هەردوولا رێككەوتن هەرێمی كوردستان نەوتی رەش رەوانەی ئێران بكات و بەرامبەری ئەو نەوتە رەشە، ئێران گازواییل بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت. هەروەها رێککەوتوون دوو بۆری گاز لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشرێ". قاسمی کە پێشتر وەزیری نەوت بووە، رۆژی 2014/5/14 راپۆرتی سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ پارێزگارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان و وەزیرانی کاروباری دارایی و ئابووری، پیشەسازی و بازرگانی و کانزا‌کان خستەڕوو. جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لەژێر رۆشنایی ئەو راپۆرتە، داوای لە پارێزگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خوزستان کرد بۆ نەهێشتنی کێشە و بەربەستە سنوورییەکان بڕیاری پێویست دەربکەن و لە ماوەی 15 رۆژدا، بەرنامەی جێبەجێکردنی بخەنەڕوو.
خه‌ڵكی روانسەر له‌خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بۆ رزگارکردنی گیانی لاوێک، ئه‌مرۆ دەچنە سەرگڵکۆی ئومێد مورادی و پێکەوە داوا لەبنەماڵەکەی دەکەن کە لە تاوانی عادل موحەممەدی هاوڕێی خۆش بن.
ئەم چیرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک ئومێد‌و عادل کە دوو هاوڕێی نزیکی یەکبوون دەبێتە دەمەقاڵەیان و لە رووداوێکی نەخوازراو ئومێد گیانی لەدەست دەدات دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێده‌دات.
دواتر عادل لەلایەن دەزگای دادوەری کرماشانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ئێستا پاش ٦ ساڵ راگیران لە بەندیخانەی دێزڵئابادی کرماشان، بڕیار وایە سزای سێدارەکەی بەڕێوە بچێت.
بڕیاره خه‌ڵكی روانسه‌ر ئه‌مرۆ كاتژمێر 3 بچنه گۆڕستانی پشت قولەی شاره‌كه‌و داوا له‌بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه بكه‌ن له بكوژ خۆشبێت.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا له‌ئێران چه‌ند خوله‌كێك پێش له‌سێداره‌دانی بكوژێك، دایكی كوژراوه‌كه له‌تاوانباره‌كه خۆش بوو به‌وه‌ش گیانی له‌مردن رزگار كرد.
16/05/2014
تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی كوشتنی 3 ژنه چالاكوانه كورده‌كه له پاریس، هه‌وڵده‌دات له زیندان هه‌ڵبێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه، شكستی پێده‌هێنرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی ئێف پی فه‌ره‌نسی بڵاوی كردوه‌ته‌وه: عومه‌ر گونه‌ی- تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی‌و ده‌ستگیركراو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی سێ ژنه چالاكوانه كورده‌كه‌ی پاریس (ساكینه جانسزو فیدان دۆغان‌و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز)، هه‌وڵی داوه به به‌كارهێنانی چهكو ته‌قه‌مه‌نی، له زیندان ههڵبێتو له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه، شكستی پێهێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، پلانی هه‌ڵهاتنی تۆمه‌تبار عومه‌ر گونه‌ی، دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، ده‌ستی پێكردوه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ش، گومانده‌كرێت ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) بێت‌و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕه‌وانه‌ی پاریس كرابێت، پۆلیسی فه‌ره‌نساش له ڕێگه‌ی چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌وكه‌سه‌وه، پلانی هه‌ڵاتنی عومه‌ر گونه‌یی، پشتڕاست كردوه‌ته‌وه.
له 9ی كانوی دوه‌می 2013 دا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌ك له ساكینه جانسز، فیدان دۆغان‌و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز، تێرۆ كران‌و كه‌سێك به‌ناوی عومه‌ر گونه‌ی به تۆمه‌تی كوشتن‌یان، ده‌ستگیر كراوه.
16/05/2014
له‌كاتێكدا كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، بنیامین ناتنیاهۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیل له‌دیدارێكیدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆن رایگه‌یاند، ئێران هاوكاریی كۆریای باكور ده‌كات له‌بورای ئه‌تۆمدا.
له‌سه‌ردانێكیدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی، سه‌رۆكی ژاپۆن، ناتنیاهۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه،" ئێران سه‌رقاڵی ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ته‌كنۆلۆجیا ئه‌تۆمیه‌یه كهدهستیكهوتووه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی ماینیشی شیمبۆن، چاپی ژاپۆن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حكومه‌تی پیۆنگ یانگ ته‌كنۆلۆجیای چه‌كی ئه‌تۆمی و موشه‌ك له‌ئێرانه‌وه ده‌ستده‌خات، ناتنیاهۆ وتی: به‌ڵی به‌ته‌واوی وایه.
به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كۆریای باكور بۆ ده‌ستخستنی چه‌ك و موشه‌كی ئه‌تۆمی، به‌لای وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت ژاپۆن، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر ناوچه‌كه.
چاودێران باس لهوهدهكهن كه كۆریای باكور ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی خولی چواره‌می تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانی، سه‌رباری سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ری له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه.
15/05/2014
حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سه‌ربه‌خۆی (ئۆف پلووس كامێرا) له شاری (كراكۆف) كرایه‌وه و ده‌رهێنه‌ری كورد به‌همه‌نی قوبادی شه‌ره‌فی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێدرا بۆ به‌شداربوان .
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا و له وڵاتی (پۆلۆنیا) و له‌سه‌ر پێشنیاری حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (پۆلۆنیا) ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد (به‌همه‌نی قوبادی) وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كامێرا پلۆش به‌شداری كرد.
سینه‌ماكاری كورد به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ (مارك ئدمس)ی ڕخنه‌گری سینه‌مایی وڵاتی به‌ریتانیا و خاتو (كیم یۆتانی) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له وڵاتی ئه‌مریكا و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهانی (كیم كارتڵ) بونه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كان له و فیستیڤاڵه‌دا .
فیستیڤاڵی (ئۆف پلووس كامێرا) فیستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیه كه له وڵاتی (پۆلۆنیا) ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا چه‌ندین فیلم خه‌ڵات ده‌كرێت
14/05/20104
هیومان رایتس وۆچ نه‌ڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراق ده‌ربڕی و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد له پێناو له‌ناوبردنی تیرۆریزمدا خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌كه‌نه قوربانی.
محه‌مه‌د شاهین ئه‌مین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی رێكخراوی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له عێراقله كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له ره‌وشی مافه‌كانی له عێراق رازی نیم و پاراستن و پیشتیوانیكردن له مافی مرۆڤ له عێراق كاتێكی زۆری ده‌وێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ سه‌باره‌ت به ره‌وشی فه‌لوجه داوای له به‌رپرسانی عێراق كرد گرنگی زیارت به‌و قه‌زایه بده‌ن و تهئكئدیشی كرده‌وه كه به‌نیازه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كۆببێته‌وه و پێی رابگه‌یه‌نێت كه ناكرێت له پێناو بنه‌بڕكردنی گروپه چه‌كداره‌كان خه‌ڵكێكی زۆری بێ‌تاوان ببنه قوربانی.
نیگه‌رانییه‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ دوای ئه‌وه هاته ئاراوه كه ده‌نگۆی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و له شاری فه‌لوجه بڵاو كرایه‌وه.
14/05/2014
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له ديدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز رايگه‌ياند، مالكى وڵات به‌ره‌و ديكتاتۆرى ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، كۆتايى به هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى ئيتيحادى ده‌هێنێت و له باره‌ى بودجه‌وه وتى ئه‌وانى بودجه‌يان بڕى ده‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌ن و دواتريش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان كرد.
كه‌سێكی نزیكی تاڵه‌بانی، رایده‌گه‌یه‌نێت تا مانگێكی دیكه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له زاری كه‌سێكی نزیكی تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئێستاوه تا مانگێكی دیكه جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كوردستان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌كه گوتووه: ده‌بوو تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ویستی خۆی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام چه‌ند پرسێكی سیاسی كه ئاشكرا نه‌كراون، هۆكاری دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شداریكردنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و عێراق ده‌كرێ به هێمایه‌ك دابنرێ كه له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا بۆ كوردستان بگه‌ڕێته‌وه.
14/05/2014
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێ. لەهەولی ئەوەداین کە دابەشبونی جوگرافیای ئێران لە نوێوە دارێژینەوە بۆ چەند ناوچەی بەرێوەبەری جیا لەوەی ئێستا کە هەیە.
رەحمان فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندەکانی راگەیاندن دەڵێ لەجیاتی ئەو دابەشکردنەی ئێستا کە بە شێوەی پارێزگایە، دەکرێ چەندین ناوچەمان هەبێو هەرناوچەش لە ٤ یان ٥ پارێزگا پێکبێو ئەو ناوچەیە بەشێکی زۆر لە کار‌و بارەکانی خۆی بەرێوەبەرێو سەرۆک ناوچەش هەبێو لە ئاستی میللیشدا سەرۆکی ناوچە دەتوانێ بەشداری کۆبوونەوە و بریاردان بێ.
فەزلی دەڵێ: دەکرێ لە جیاتی ٣١ پارێزگا شەش ناۆچەمان هەبێ، وەزیری ناوخۆی ئێران لە درێژەدا دەڵێ. بەشداریی کردنی خەڵک لە دەسەڵاتداو دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ خەڵکی ناوچەکان و دانی بەشێک لە بەرێوەبەریی ناوچەکان بە خەڵکی خودی ئەو ناوچانە بێگومان دەبێتە مایەی پێشکەتنو بەهێزبونی پێگەی سیاسی‌و ئابووریی ئێران بەگشتی‌و بەشێکی زۆر لە کێشەکان لە جێ‌دا چارەسەر دەبن.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێستا پارێزگایەک بەناوی سیستان‌و بەلووچستان هەیە کە دوو میلیۆن‌و پێنجسەد هەزار کەس دانیشتووی ئەو ناوچەیەن کە ١١ کارگەی لێیە کە تەنیا ١٠٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن، بۆیە ناکرێ چاوەرێری پاراستنی ئاسایش‌و تەناهی لەوێ بین، خەڵکەکە ناچارن بۆ بژێوی خۆیان پەنابەرنە ئەوەی ئێمە ناومان لێناوە "قاچاخ". ئەو کێشەیەمان لە کوردستان، ئیلام، خوراسانی باشوور‌و هورموزگانیش هەیە.
13/5/2014
بەمەبەستى گەیاندنى ناڕەزایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کۆمارى ئیسلامى ئێران سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە ماڵپەرى فەرمى کونسوڵگەرى ئێران لە شارى سلێمانى، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و سەفین دزەیى ووتەبێژى حکومەتى هەرێم، بانگهێشتى محسن بەوەفا کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە وەکالەت کرد.
لە میانەى کۆبوونەوەکەدا بە فەرمى نیگەرانى و ناڕەزایی حکومەتى هەرێم بە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە وەکالەت لە هەولێر راگەیەندراو داواى روونکردنەوەى فەرمیان لە کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى ئەو بابەتە لە ماڵپەرى فەرمى کونسوڵگەرى ئێران لە شارى سلێمانى.
هاوکات جەخت کرایەوە لەوەى کە سیاسەتى کاروبارى دەرەوەى حکومەت لە لایەن کاربەدەستانى باڵا‌و دامەزراوە تایبەتمەندەکانى حکومەت دادەڕێژرێت، هەربۆیە کونسوڵ ئەو مافەى نیە کە ئەو جۆرە دەربڕینانە بەکاربهێنێت و زێدەڕۆییە لە دەسەڵاتى خۆى. بۆیە بە پێویست زانرا کە لایەنى حکومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە فەرمى روونکردنەوە دەربارەى ئەم بابەت بدات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خەبات و مێژووى گەلى کوردستان و بزووتنەوەى رزگاریخوازى کورد کرا، جەخت لەوەش کرایەوە کە گەلى کوردستان خاوەنى خاک و زمان و کەلتورى تایبەتى بەخۆیەتى و شانازى پێوەدەکات و هەر لەم پێناوەشدا گەلێک قوربانى داوە. هاوکات تیشک خرایە سەر ئەزمونى حکومڕانى هەرێمى کوردستان کە فاکتەرى سەرەکى سەقامگیرى بووە لە ناوچەکەى پڕ لە ململانێ، ئەمەش وێڕاى ئەوەى کە دەستى هاوکارى و هەماهەنگى بۆ هەموولایەک درێژکردووە لەسەر بنەماى رێزلێکگرتن و بەرژەوەندى هاوبەش.
هەرچەندە محسن بەوەفا گووتى کە ئەوە سیاسەت و هەڵویستى کۆمارى ئیسلامى ئێران نیە، بەڵام داواى لێ کرا کە ئەم پەیامە بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتى ووڵاتەکەى لە تاران تاوەکو بە فەرمى وەڵامى حکومەتى هەرێم بدەنەوە. بۆیە لەبەرامبەردا گووتى کە ئەو نیگەرانى و هەڵوێست و ناڕەزاییانە دەگەیەنێتە وەزارەتى دەرەوەى ئێران و هاوکات حکومەتى هەرێم لە وەڵامى فەرمى حکومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاگادار دەکاتەوە.
13/05/2014
http://www.krg.org/a/d.aspx?s=010000&l=13&a=515حکومەتى هەرێم ناڕەزایی فەرمى گەیاندە کاربەدەستانى کۆمارى ئیسلامى ئێران15
ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە كە ئەوان لە دژی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسین لە عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد پرسی بودجەی فیدراڵی و پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدایان لەگەڵ یاریدەدەری بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێ كردووە. نووسینگەی ئوسامە نوجەیفی، سەرۆكی هاوپەیمانی موتەحیدون، كە دیارترین لایەنی سیاسیی سوننەیە لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:"وەك هاوپەیمانی موتەحیدون بۆ چاكسازی دژی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسین لە عێراق، بەڵكو داوای پێكهێنانی حكومەتی شەراكەتی نیشتمانی دەكەین بە بەشداری هەموو پێكهاتەو لایەنەكان، بۆ ئەوەی توانای بەدیهێنانی هیواكانی گەلی عێراقی هەبێ". ئوسامە نوجەیفی گوتیشی "لە دیدارێكدا پرسی بودجەی فیدراڵی و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغداو پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوومان لەگەڵ بێرت مكێرك، یاریدەدەری بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێ كرد". ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2014 بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان و خەرجكردنی داهاتی ئەو نەوتە لە پەرلەمان چەقی بەستووە.
13/5/2014
حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه سوپاكه‌ی له دوای پرۆسه‌ی عیراق پێشێلكاریی كردبێت
له سه‌روبه‌ندی ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به تاوانی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عیراق، دۆمینیك گریف، داواكاری گشتیی دادگای به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ناوی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه سوپاكه‌یان له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو، پێشێلكاریی كردبێت.
داواكاری گشتیی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، له یاسا ناوخۆییه‌كانی عیراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لای نه‌داوه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه سوپاكه‌یان له باشترینی سوپاكانی جیهانه كه وای لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌پێی به‌رزترین پێوه‌ری به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
لێدوانه‌كانی داواكاری گشتیی به‌ریتانیا و لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له پێشێلكارییه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته له عیراق، دوای ئه‌وه دێت كه تیمێك له گه‌وره لێكۆڵه‌رانی پۆلیسی خانه‌نشینكراوی به‌ریتانیا دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه گوایه سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی عیراق و ده‌ستگیركراوی ناو گرتووخانه‌كان ئه‌نجامی داوه.
تیمه‌كه له 145 كه‌س پێكهاتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2016 له لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار سكاڵا و داوا له‌سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه كه له‌نێوانیاندا 45 سكاڵا تایبه‌ته 81 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌ستگیركراوه عیراقییه‌كان له گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا.
14/05/2014