دادگای میسر بڕیاریدا بە زیندانیكردنی حوسنی موبارەك، سەرۆك كۆماری پێشووی میسر.
بەپێی ئەو حوكمەی بۆی دەرچووە ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەكرێ.
21/05/2014
نرخی ههر كورسییهك بۆ ملیۆنێك دۆلار بهرز بووهتهوه
وەک لە ڕاگەیەندراوی ژمارە یەکدا هەموان ئاگادارکرانەوە، رێورەسمی رێزگرتن لە رێزدار سارمئەدین سادق وەزیری بەمەبەستی پیزانین و رێزگرتن لە ٧٠ ساڵ خەبات لە رێگەی ئازادی و مافی مرۆڤ، بە کۆشسی ژمارێک رێکخراو و ناوەندیی مەدەنی و مافی مرۆڤیی کورد و چەند کەسێک لە دۆستان و هاوکاران و بە بەشداریی بەرێزیان، رۆژی شەمە ٧ی مانگی ژوئەنی ٢٠١٤ی زایینی، بەرابەر بە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری فرانکفۆرت لە وڵاتی ئاڵمان بەرێوەدەچێت.
بەشداریی ئێوە لە رێورەسمی رێزگرتن لە جەنابی سارم ئەدینی سادق وەزیری، ئەم مرۆڤە خۆشناو و ئازادیخوازە، کە زۆرتر لە نیوسەدە لە ژیانی خۆی لە پێناو خەبات بۆ ئازادیی و دەستەبەر بوونی دێموکراسی لە ئیران ، و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکاندا بەختکردوە،جێگەی دڵگەرمی ئێمە و هەنگاوێکە بۆ رێزگرتن لەم کەسایەتیە گەورە و خۆشەویستەی بواری مافی مرۆڤ.
ئەم رێوڕەسمە سوخەنڕانی، خوێندنەوەی شێعر و نیشاندانی فیلم و مۆسیقا لە خۆدەگرێ.
شوێنی رێورەسمەکە : فرانکفۆرت – ئاڵمان
Saalbau Gallus, 111 Frankenallee, Frankfurt am Main 60326
کات: ٢و نیوی پاش نیوەرۆ تا ٧ی ئێوارە
هاتن بۆ هەموانە
بۆ زانیاریی زیاتر:
تەلەفوون:
٠٠٤٤-٧٩٠٨٥١٩٦١٢
٠٠٤٩- ١٧٦٢٢٩٥٧٥٣٣
20/05/2014
ئیمەیل:
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە مەریوانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵان، ڕێووڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی هاوکاتی ڕۆژی "مامۆستا" و ڕۆژی "باوک" لە هۆڵی شانۆی زانکۆ ئازادی ئیسلامیی شارەکە بەڕێوە چوو بەڵام دەستێوەردانی حەڕاسەتی زانکۆ، دژکردەوەی بەکۆمەڵی خوێندکارانی بەدواوە بوو و ڕێووڕەسمەکەی نیوەچڵ کرد.
کێشە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە حەڕاسەتی زانکۆی رێگەیان نەدا "سیروان کەیمنەیی"ی هونەرمەندی میوان، گۆرانییەکی "نەجمەدین غوڵامی" بڵێتەوە و بەم هۆیە دەیان خوێندکار، لە دژکردەوەیەکی بەکۆمەڵدا هۆڵەکەیان بەجێهێشت و سەرەڕای داوای لێبوردنی بەرپرسان، نەگەڕانەوە ناو شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێووڕەسمەکە.
20/05/2014
رۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارگەی تواندنەوەی ئاسنی کوردستان، بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە هەمبەر دواکەوتنی ٧ مانگەی مووچەکانیان، لەبەر دەرگای نووسینگەی وەزارەتی کاری ئێران لە سنە کۆبوونەوە.
لە یەکساڵی ڕابردوودا، نزیک بە ٢٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە، سەرباری ئەوەی کە مووچەکانیان پێ نەدراوە، لەسەر کارەکانیشیان دەرکراون.
هەواڵدەریی ئیسناش لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە دەنگۆی داخرانی یەکجاریی کارگەی تواندنەوەی ئاسنی کوردستان لە قوڕوە هەیە و ئەو کۆمەڵە کرێکارەش سەرەڕای کۆبوونەوە و مانگرتنە یەک بەدوای یەکانیان لەبەر دەرگای وەزارەتی کار و پارێزگاریی سنە، نە مووچە و نە وەڵامێکی دڵخۆشکەریان دەست کەوتووە.
20/05/2014
حكومەتی ئێران داوای رادەستكردنەوەی ئەندامانی موجاهدین دەكات و حكومەتی عێراقیش دەڵێ بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر. سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە دیدارێكدا لەگەڵ مەدحەت مەحموود مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای رادەستكردنەوەی ئەندامانی موجاهدینی خەڵقی كرد. سادق لاریجانی بە ئاماژەكردن بە بوونی ئەندامانی رێكخراوی موجاهدینی خەڵق لە عێراق رایگەیاند "ئەوانە زیاتر لە 17 هەزار شارۆمەندی ئێرانی و لەنێویشیاندا سەرۆكی ئەوكاتی دەسەڵاتی دادوەریان كوشتووە. زۆربەی ئەو كەسانە دانیان بە تاوانەكانی خۆیاندا ناوە و ئێمە چاوەڕوانین وڵاتی دۆست و برامان ئەو كەسانە لە چوارچێوەی یاسا رادەستی ئێمە بكات تا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دادگایی بكرێن". لاریجانی دادگایینەكردنی ئەندامانی موجاهدینی بە پێچەوانەی بنەماكانی دادوەری ناوبردووە. سەدان ئەندامی رێكخراوی موجاهدینی خەڵق لە عێراق و لە كەمپی لیبێرتی (لە بەغدا) ژیان بەسەر دەبەن. رێكخراوی موجاهدینی خەڵق دوای رووخانی رژێمی بەعس چەك و جبەخانەكانیان لێسەندرایەوە. لەو ساڵانەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو رێكخراوە لە هێرشكردنە سەر كەمپەكانیان كوژران و ژمارەیەكیشیان چوونە وڵاتانی ئەوروپی و ژمارەیەكیشیان خۆیان رادەستی ئێران كردەوە. ئێران پێشتریش داوای رادەستكردنەوەی ئەندامانی ئەو رێكخراوەی لە عێراق كردبوو. سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەربارەی ئەو داوایەی ئێران رایگەیاند "ئەو بابەتە زیاتر رەهەندێكی سیاسی هەیە، بەڵام حكومەتی عێراق هەوڵدەدات تا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوی پێویست لەو بارەوە بهاوێژێت". پەیوەندییەكانی تاران و بەغدا و پرسی ئەو ئێرانیانەی لە زیندانەكانی عێراقدان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەو دوو بەرپرسە دادوەرییەی ئێران و عێراق بوو. سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران پەیوەندی نێوان عێراق و وڵاتەكەی بە "پەیوەندییەكی سەرووی سنوورە هاوبەشەكان" ناوبرد و گوتی "من لەدایكبووی شاری نەجەفم، هەرچەندە شانازی بە ئێرانیبوونی خۆم دەكەم، بەڵام لەنێوان خۆم و عێراق دۆستایەتی و خۆشەویستی دەبینم". لاریجانی دەربارەی ئەو ئێرانیانەی كە لە عێراق دەستگیركراون، رایگەیاند "زۆربەی ئەو كەسانە لە رۆژ و بۆنە تایبەتەكانی وەك ئەربەعین و عاشوورا بەهۆی هاتووچۆی نایاسایی دەستگیركراون و تەنیا ئامانجیان سەردانكردنی زیارەتگاكانبووە. ئێمە داواتان لێدەكەین لەچوارچێوەی یاسا، بەڵام بە بەزەیی و بە سەرنجدان بە نیەتی ئەو كەسانە، مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت". مەدحەت مەحموود ئەو داوایەی ئێرانی بە رەوا ناو برد و گوتی "لەو بارەوە پڕۆژەیاسایەكمان رادەستی پەرلەمان كردووە. هەروەها سەرۆكایەتی كۆمارمان بڕیاریداوە بە بەزەییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت و بەر لێخۆشبوون بكەون. ئێمەش هەوڵدەدەین ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەین و خێرایی پێببەخشین".
19/5/2014
نوێنەری رێبەری ئێران لە پارێزگای سنە رایگەیاند "ئێران روانگەیەكی تایبەت و پشتیوانكەرانەی بۆ كورد هەیە و وەك دەرفەت دەڕوانینە كورد". رۆژی یەكشەممە 2014/5/18، سەید محەممەد حوسێنی شاهروودی، نوێنەری تایبەتی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە پارێزگای سنە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، پەیوەندی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كوردی بە پەیوەندییەكی "سۆزداری" ناو برد و گوتی "كورد هەمیشە خۆیان بە ئێرانی و مسوڵمان زانیوە". حوسێنی شاهروودی دەربارەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە رایگەیاند "سەدام بە فەرمانی گەورەكانی شەڕی بەسەر ئێران و كورددا سەپاند و زۆر لە بنەماڵەكانی كوردی داخدار كرد. كوردی ئێرە پێش هەڵەبجە لە سەردەشت كیمیابارانكران و ئەوە دەربڕی ئەو ژانە هاوبەشەیە كە لەنێوان گەلی مسوڵمانی ئێران و عێراقدا هەیە". لەدوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە 1988/3/16، ژمارەیەك لە بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردن بۆ نەخۆشخانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران گوازرانەوە، كە نزیكەی 700 كەسیان هەر لەوێ گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەخاك سپێردران. دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارە و ئاسانكاری پێویستی بۆ سەردانكردنیان دابین كرد، هەفتەی رابردوو 61 كەس لە بنەماڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە مەبەستی سەردانكردنی گۆڕی كەسوكاریان سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان كرد و لە ماوەی سەردانەكەشیان لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەران و بەرپرسانی سیاسی و ئیداری ناوچەكە كۆبوونەوە.
19/5/2014
ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە، كە بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە، داوای لە هەردوو كۆمپانیای شێڵ و بریتش پترلیۆمی نەوتیی بەریتانیا كردووە كە بگەڕێنەوە بۆ ئێران. شێڵ و بریتش پترۆلیۆم دوو گەورەترین كۆمپانیای نەوتی بەریتانین لە جیهاندا كە قەرزاری ئێرانن و رایانگەیاندووە، بەمەرجێك دەگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە كە رێگەی قەدەغەكردنیان بۆ ئێران لەسەر هەڵبگیرێت. بیژەن زەنگەنە لەپەراوێزی كۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپێك كە مانگی رابردوو لە ڤیەننا بەسترا داوای لە كۆمەڵێك لە كۆمپانیاكانی نەوت و گازی ئەوروپا وەكو ستات ئۆیڵی نەرویجی و ئینی ئیتاڵی و تۆتاڵی فەرەنسی و ئیكسۆن مۆبیل و كۆنۆكۆ فیلیپسی ئەمریكی و ئۆ ئێم وی نەمسایی و ڤیتۆڵی سویسری كرد گفتوگۆ بكەن یاخود بەمەبەستی هاوكاریكردن پێشنیازی نوێ بخەنەڕوو. لۆرد لامونت، سەرۆكی ژووری هاوبەشی بازرگانی نێوان بەریتانیاو ئێران لەپەراوێزی گفتوگۆكان لەگەڵ جاكسترۆو سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی ئێران رایگەیاند، كە وەزیری نەوتی ئێران بانگهێشتنامەی ئاراستەی هەردوو كۆمپانیای شێل و بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی كردووە بگەڕێنەوە بۆ ئێران و روونیشیكردەوە چاوەڕێ دەكرێت وەزیری نەوتی ئێران سەردانی لەندەن بكات بۆ ئەوەی دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و گازی ئەوروپا بەتایبەتی كۆمپانیا بەریتانییەكان بكات بۆ ئەوەی بچنە ئێران. لەهەمانكاتیشدا، مەهدی حوسێنی سەرۆكی بەشی هەمواركردنی گرێبەستە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند: وۆركشۆپی دووەم ساز دەكەن بۆ ناساندنی ئەو گرێبەستە نەوتییانەی كە بەهاری رابردوو لە لەندەن هەمواركرانەوەو گەشبینی خۆشی نیشاندا بەوەی كە ئەو وۆركشۆپە لە ئەوروپا ساز بكرێت. پاوڵ ئیسكرۆن، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئینی ئیتاڵی لەكاتی كۆبوونەوەی مانگی رابردووی لەگەڵ بیژەن زەنگەنە رایگەیاندبوو هاوكاریكردن لەگەڵ ئێران لە بواری نەوتدا پەیوەستە بە لابردنی ئەو قەدەغەیەی لەسەر ئەو وڵاتەیە، بەڵام كۆمپانیای ئینی هیوادارە بەم نزیكانە ئەو قەدەغە هەڵبگیرێت. ئێران دوو ملیار دۆلار پارەی نەوتی لای كۆمپانیای شێڵی بەریتانییەو لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردووش حكومەتی بەریتانیش رایگەیاندبوو كە سەرەڕای دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی رومی هاوبەشی نێوان بەریتانیاو ئێران لە دەریای باكوور، بەڵام داهاتی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لە فرۆشی گاز دەچێتە حسابێكی بانكی بلۆككراوەوە.
18/5/2014
خولی چوارەمی دانوستانە ئەتومییەکان ،لە نێوان ئێران و ولاتانی پێنج کۆی یەک ، رۆژی چوارشەممە دەستی پێکردووە . دانیشتووانی ئێران بە هیواوە دەروانە ئەو دانوستانانە و ئومێدوارن کە لە دەرەنجامی ئەو دانوستانانە گەمارۆ ئابورییەکان لەسەر ئێران لابردرێن ، ئەوە لە کاتێک دایە کە بناژۆخوازەکان گوشاریان خستۆتە سەر تیمی دانوستانکاری ئێران . دانوستانکاران لە هەوڵی ئەوەدان بگەنە رێککەوتنێکی کۆتایی ،کە تەیدا توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاودێری وڵاتانی رۆژئاوایی بێت و گوشاری گومارۆ ئابورییەکان لەسەر ئێران کەم بکرێنەوە . لە دانیشتنی پیشوودا ئێران بەڵێنی ئەوەی دا کە ئاستی چالاکییە ئەتۆمییەکانی دابەزێنێت و وڵاتانی رۆژئاوایی بەشێک لە داراییە بلوک کراوەکانی ئێران ئازاد کەن و لە گوشاری گەمارۆکان کەم کەنەوە . بە گوتەی کارناسان تا ئێستا هەردووک لا، پابەند بوون بە بەڵێنییەکانیان ، بۆیە دانیشتووانی ئێران هیوادارم بەم خولەی دانوستانە ناوەکییەکان . حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی نایهەوێ مل بۆ بریارەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دژی بەرنامەی ناوەکی ئێران کەچکات ، بەلام بناژۆخوازەکانی ئێران لەو حەوتەی رابردوودا چەند خۆپیشاندانیان کردووە لە دژی سازان لەگەڵ ولاتانی رۆژئاوایی و رایانگەیاندووە کە نامانهەوێ زانا ئەتۆمییەکانمان رەنج بە خەسار بچێت ، بەڵام لایەنی بەرامبەر دەڵیت کە ئەوان سود دەکەن لە گەمامۆرۆکان بۆیە لە دژی هەر جۆرە رێککەوتنێکن . رێککەوتنی ئێران و ولاتانی رۆژئاوایی و گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی دژبەری زۆرە ، دو لایەنی بناژۆخوازی ئێران و لۆبییەکانی نزیک لە ئیسرائیل لە وڵاتی ئامریکا لە دژی ئەو رێککەوتنەن . وڵاتانی رۆژئاوایی ساڵهایە کە نیگەرانی بەرنامە ناوەکییەکانی ئێرانن و لەسەر ئەو باوەرەن کە ئامانجی شەڕخوازانەی لەپشتە ،ئێران بەردەوام ئەوەی رەد کردۆتەوە و دەڵێت کە بەرنامەی ناوەکی ئێمەئامانجی ئاشتی خوازانەو زانستی لەپشتە
17/5/2014
راپۆرتێكی پەنتاگۆن ئەوەی خستەڕوو كە هەزارو 300 سكاڵای لاقەكردنی سێكسی بەدەستگەیشتووە لەسەرجەم ریزەكانی سوپای ئەمریكا و گاردی نیشتمانیی لەماوەی ساڵی رابردوو.
لەراپۆرتەكەدا كە سكاڵا رەسمی و ناڕەسمیەكان لەخۆدەگرێت، زیاتر لەنیوەی ئەو سكاڵایانە ساغ بوونەتەوەو زۆربەشیان لەناو دەزگا سەربازییەكاندا ئەنجامدراون.
بەپێی راپۆرتەكە زۆربەی ئەو سكاڵایانە لەلایەن ئەو ژنانە خراونەتەڕوو كە لەكەرتی سوپادا كاردەكەن لەدژی ئەو كارمەندە پیاوانەی لەگەڵیان لەهەمان یەكەی سەربازیدان.
ئەم راپۆرتە لەدوای دوو هەفتەیە لەئاشكراكردنی زیادبوونی دیاردەی لاقەكردنی سێكسی لەمساڵدا بەبەراورد بەساڵانی پێشووتر، ئەمەش وایكردووە كۆنگرێسی ئەمریكا بكەوێتەخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە.
سەرچاوەیەكی سەربازی بەرپرس رایگەیاند،" هێشتا زۆرمان لەبەردەمدا ماوە بۆ چاكبوون تا ژمارەی سكاڵاكانی لاقەكردنی سێكسی دەگاتە سفر"، وتیشی: تا سكاڵایەك هەبێت لەوبارەیەوە ئێمە ناتوانین یڵێین سەركەوتووین.
17/05/2014
رۆژنامهى هائارتيسى ئيسرائيلى بڵاويكردهوه، ههريهك له ئهمريكا و ئيسرائيل به رێگهى "ناياسايى" نهوتى كێڵگه نهوتييهكانى ههرێمى كوردستانيان كڕيوه.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێران، لەماوەی یەک ساڵدا گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار. بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، شاندێكى عێراقى بهسهرۆكایهتى رۆژ نووری شاوهیش، جێگری سهرۆك وهزیران بۆ كاروبارى ئابووریی و 23 بهرپرسی دیكهى ئابووریی و بازرگانى و سیاسى عێراقى لهئێرانن و تاوەکو ئێستاش چهندین دیدارو كۆبوونهوهیان لهگهڵ بهرپرسانى ئهو وڵاته ئهنجامداوه. عهلی تهیب نیا، وهزیرى ئابووریی و دارایی ئێران رایگهیاندووە، "قهبارهى هاوكارى ئابووری و بازرگانى نێوان عێراق و ئێران لهماوهى ساڵى رابردوودا زیاتر له 12 ملیار دۆلار بووه". عەلی تەیب نیا گوتیشی: ئهو هاوكارییهش ترانزێت و ههناردهكردنى كارهبا و گاز له ئێرانهوه بۆ عێراق و ههناردهكردنى خزمهتگوزارییه هونهریی و ئهندازیارییهكان له خۆدهگرێت. وهزیرى ئابووریی و دارایی ئێران لهمیانى پێشوازىكردنى له شاندە بازرگانى و ئابوورییەکەی عێراق، رایگهیاند: تاران هیچ بهربهستێك ناخاته بهردهم پهرهپێدانى پهیوهندییهكانى ئێران لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ و قهبارهى ئاڵوگۆڕى بازرگانى كهرهستهكانى دیكه جگه له نهوت لهنێوان ههردوو وڵاتدا، لهماوهى ساڵى رابردوودا زیاتر له 6 ملیار دۆلار بووە. ههردوو شاندی عێراقی و ئێرانى گفتوگۆیان لهسهر هاوكارى هاوبهشى نێوان ههردوولا بۆ پتهوكردنى پهیوهندییه بازرگانییهكانى نێوانیان و پهرهپێدانیان کردەوە. رۆژ نووری شاوهیس ئاماژهى به رهههنده ستراتیژییهكانى پهیوهندی نێوان تاران و بهغدا كرد و سووربونى عێراقیشی بۆ پتهوكردنى پهیوهندییهكانى لهسهرجهم بوارهكاندا لهگهڵ ئێراندا کردەوە. شاندهكهى حكومهتى عێراقى پێكهاتووه له سهفائهدین سافى، وهزیری دارایی بهوهكالهت و سامى ئهعرهجی، سهرۆكى دهستهى وهبهرهێنان و حهمدیه جاف، بهرێوەبهرى گشتى بانكى عێراقى بۆ بازرگانیی و باڵیۆزى عێراق له تاران.
17/5/2014