بۆ بەرەنگاربوونەوەو ئاگادار کردنەوەی ئەو کەسانەی تووشی مادە هۆشبەرەکان دەبن، کەمپینێک دەست پێدەکاو داوا دەکەن ئەو کەسانەی لە کەمپینەکەدا بەشدار دەبن، ناوی خۆیان بنووسن.
کەمپینەکە بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک ئامانجەکانی خۆی لەمەر چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەو پێشگیریی تووشبوونی لاوانی کورد دەخاتەروو و داوا دەکا پێش بەو کردەوەیە کە کەمپینەکە بە ئەنفالو ژێنۆسایدی سپی ناوی دەبا بگرن.
دەقی راگەیەندراوەکەی کەمپین
هاونیشتمانانی خۆشەویستی کورد!
کوردانی تێکۆشەر لە سەرانسەری جیهان!
ئەی هەموو ئەوانەی دڵتان بۆ کوردو کوردستان لێدەدا!
کۆماری ئێسلامی ئێران لەگەڵ هەموو هەوڵە جیددییەکانی پێشووی بۆ قەڵاچۆو لەناوبردن بردنی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە دەستی بەپیلانێکی رەشی گەورە لە رێگای مافیای سوپای پاسداران بۆ تێکدانو لە ناوبردنی کۆمەلگای کوردی رۆژهەڵاتو باشووری کوردستان کردوە.
ئێستا کە رێژیم ناتوانێ بە شێوەی پێشوو جینوسایدو ئەنفالی کورد بکا وەک لە قارنێ، قەلاتان، سوفیان، سەروکانی، زەردەو دەیان گوندی دیکە کە کردی، ماوەیەکە بە شێوەیەکی نوێ واتە ئەنفالی سپی بۆ لەناوبردنی کورد هەنگاو هەڵدینێتەوە.
کۆماری ئیسڵامی بە لە ناوبردنی پەنجا هەزار کوردی سیویل و تیروری رێبەرانی کورد وەک قاسملوو وشەفەرکەندیو چەندسەد تێکوشەری حیزب ورێکخراوە سیاسییەکانی دیکەی کورد لە دەرەوەی کوردستانو تورکیەو باشوری کوردستانو لە سێدارەدانی چەند هەزار زیندانیی سیاسیو مەدەنیو کوشتنی هەزاران کوڵبەر قەناعەت ناکەنو وەک دوژمنی سەرەکی کورد بریاریان داوە کە لە ڕەگو ریشەی کومەلگای کوردی بدەنو هەڵیتەکێننو لە ناوی بەرن. جورمو گوناحی کورد تەنیا داوای ئازادیو مافی نەتەوەیییەو بەس.
رێژیم بە دروستکردنی دەیان ئاشپزخانە بۆ دروستکردنی ماددە سڕکەرەکان لە شاری سەردەشتو گوندەکانی دەوروبەری، ناوەندێکی مەترسیداری سازکردوە بۆناردنی ئەو ماددە هوشبەرانە بۆ باشووری کوردستانو هەروەها مەهابادی کردوەتە ترانزیت بۆ ناردنی شیشەو جۆرەکانی دیکە بۆ شاروگووندەکانی دیکە ی رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەڵوێستەو موقایسەیەکی نیسبی لەنێوان ئێستاو ٢٠ ساڵی پێشووی باشووری کوردستان دەریدەخا کە پەرەگرتنو تووشبوونی کوردی باشووری کوردستان بەو ماددە هۆشبەرانە وەک دیاردەیەکی مەترسیداری لێهاتووەو ئەو مەترسییە هەر لە پەرەگرتن دایەو زیندانەکانی باشوور پڕە لەو موادفروشانە کە بۆ پارە ئامادەن هەموو کارێک بکەن.
ئەو کارەنالەبارەی رێژیم ، جەنایەتێکی دیکەی دژی مرۆڤە کە دەبێ بە هاوکاریی هەموو لایەک پێشی پێ بگیرێو لە قاو بدرێ.
مافیایی سوپای پاسداران کە ناوی لە لیستەی ڕەشی ئەمریکاش دایە بۆ دوومەبەست ئەوهەنگاوە داوێژێ:
یەکەمو مەبەستی سەرەکیی ڕیژیم لە پەرەپێدانی ماددەی هۆشبەر لە کوردستان تێکشکاندنی ئیرادەی ماف ویستیی لاوانی کورد و لە پەڕاوێز خستنی ئەو هێزە لە بن نەهاتوویە.
دووهەم مەبەستی ڕیژیم پەیدا کردنی پارە لە ڕێگای بازاڕی ڕەشەوەیە کە سوپای پاسداران لەمێژە ئەو سەرچاوەیە بە کار دێنێ.
ئەرک و کاری ئێمەی کورد:
- حیزب ورێکخراوەکانی سیاسی لەرێگای تەلەویزیۆنو میدیای خۆیان کاری جیددی بۆ بەرپرچەدانەوەی ئەم پیلانە رەشەی ریژیم بکەن.
- هەمووی کورد بە کۆو بە تاک خۆی بە بەرپرس بزانێ هەرکارێکی لە دەست دێ لەوبارەوە ئەنجامی بدا.
- هەموو ئەوانەی هاوکاری رێژیم دەکەنو بازاڕی مادە سڕکەرەکانی بۆ گەرم ڕادەگرن لە قاو بدرێنو لاوانی کوردی نێو خۆی کوردستان بۆ ئێفشاو تەمبێ کردنیان هەلۆیستی پێویست بگرن.
- هوشیاری و ئاگادربوونی بنەماڵەکانو هەرتاکیک کە هەم ئاگاداری ئەو پیلانانەی رێژیم بنو هەم هەموو کارێک بکەن بۆ رزگاری زۆر کەسی تووشبوو کە بەراستی پێویستیان بە هاوکاری ئەوانە هەیەو هەم دژایەتی ئەم کارە نالەبارەی رێژیم بکە کە گەورەترین زیانی بە بنەمالەکان گەیاندوە.
- حیزب و رێکخراوەکانی سیاسیی و مەدەنیی کورد وسەدان کوردو لەوانەیە هەزاران کورد کە بە جورێک پیوەندییان بە حیزبو رێکخراوەکانی سیاسیو مەدەنیی ولاتانی جیهان هەیە پێویستە قۆلی هیمەتی لێهەڵمالنو داوای کوبوونەوەو چاوپێکەوتن بکەنو ئەوان لەو جەنایەتە گەورەی رێژیمی ئیسلامی کە درحەق بە کورد دەیکا ئاگادار بکەنەوەو داوا بکەن کە هەڵویستیان هەبێ.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک هاونیشتمانی کوردستانو ئەم کەسانەی کە ئەم نامیلکەیەمان تاوتۆ کردوەو ناومان لە ژێرەوە هاتووە داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتێکی یاسامەند و پارێزەری نەتەوەکەمان ئەوەیە کە پێش بە هەلسوکەوتی ناشایستی کۆماری ئیسلامیی ئیران بگرنو نەهێلن کەچیتر لەژێر ناوی دیپلۆماسییەوە ئەم مادە هۆشبەرانە لە سنوور بپەرێنەوەو لە باشووری کوردستان بلاو بێتەوە، ژیانو داهاتوی لاوانی ئیمە ئێستا لە مەترسی جیددی دایە.
هەروەها هیوادارین لاوانی بەئەمەگو خەلکی نیشتمانپەروەرەو حیزبو رێکخراوەکانی رۆژهەلاتی کوردستان گرینگی زیاتر بدەن بەو کارەساتەی لەو بەشەی نیشتمان بەریوە دەچیتو کەلک وەرگرن لە هەموو کەرەستە جۆراوجۆرەکان بۆ ئەوە چیتر گیرۆدەی ئەم مادەهۆشبەرانە نەبنو خەتابارن سەوداگەرانی مەرگ بە توندترین شیوە سەزا بدرێ.
بە هیوای ئەوە بە هیممەتی هەموو لایەکمان بتوانین سیاسەتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامیو هێزی جینایەتکاری سوپای پاسداران ڕیسوا بکەین.
24/05/2014
شارام نازری وتی: كوردبوون بۆ من مایهی شانازییهو له ههر كوێی جیهان كۆنسێرتم ههبێت بهشێكی تهرخان دهكهم بۆ گۆرانی و موسیقای كوردی. شارام نازری ئهمجاره شارهكهی ههژاند به گۆرانییه به نیو بانگهكانیو به پیشكهشكردنی وتاریكی ئاگرین بۆ خهڵكهكهی.
نازری لهگهڵ دهربرینی خهمو پهژاری خۆی بۆ له دهستدانی عهباس كهمهندی وتی: ههمیشه ویستوومه بێمهوه كرماشان كۆنسێرتێك پێشكهش بكهم، بهڵام ههندێك له بهرپرسانی شارهكه نهیانهیشتووه. خۆشحاڵم ئهمجاره هاتمهوه شارهكهمو لهگهڵتانم بۆ پیشكهشكردنی ئهم كۆنسێرته.
شارام نازری كه به زاراوهی شیرینی كرماشانی قسهی دهكرد، نهیشاردهوه كه كوردبوون بۆ ئهو مایهی شانازییهو له ههر كوێی جیهان كۆنسیرتم ههبێت بهشێكی تهرخان دهكات بۆ گۆرانیو موسیقای كوردی. وتیشی: بۆ من شانازییهكی گهورهیه كه لهنێو هاوشاریو كهسوكاری خۆمم له كرماشان.
پینجشهممه شارام نازری له شارهكهی خۆی واتە کرماشان، كۆنسێرتێكی بهرێوهبرد كه پێشوازی گهورهی لێكرا.
24/05/2014
نوێژخوێنان و پاسەوانی حوسەینییەکەی سلێمانی کەسێکی گومانلێکراو دەستگیردەکەن و ئاسایشیش برێک تەقەمەنی، کە پێیبووە، پووچەڵدەكاتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، "کەسێکی کورد، کە ویستوویەتی حوسەینییەی حەکیم لە سلێمانی بتەقێنێتەوە"، لەلایەن پاسەوانی حوسەینییەکە و نوێژخوێنان دەستگیرکراوە و تاوەکو گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش، بە پەت بەستوویانەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، پاسەوانی حوسەینییەکە و نوێژخوێنان هێزەکانی ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە و دوای گەیشتنیشیان، هێزەکانی ئاسایش توانیویانە 10 کیلۆ تەقەمەنی TNT، کە لەنێو کولەپشتی کەسە بووە، پووچەڵبکەنەوە.
23/05/2014
هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکرد، لەیەکەم کاردانەوەشدا عێراق داوادەکات "رێگری" لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا 22 ئایاری 2014 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکی و لەوێوە بەڕێگای دەریای ناوەڕاست دەگاتە بازاڕەکانی جیهان.
یەڵدز ئاشکرایکرد كە کاروانی یەکەمی ئەو نەوتە یەک ملیۆن بەرمیلە و لەبەندەری جەیهانەوە بارکراوە، کە بڕی دوو ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی کوردستانی تێدا عەمبارکرابوو.
هاوكات سەرچاوەیەکی کەرتی نەوتی توركياش ئاشکرایکرد "ئەو بڕ نەوتەی لە بەندەری جەیهان بارکراوە هەر ئەمڕۆ بەڕێدەکرێت".
بەغدا پێشتر پێداگیری لەسەر ئەوە دەکرد کە تورکیا ناتوانێت تاکلایەنە و بەبێ رەزامەندی تورکیا رێگابدات نەوتی هەرێمی کوردستان لەوێوە هەناردەبکرێت، لەو روانگەیەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندی بەزاندنی سەروەری عێراقە، داواشی لە تورکیا کرد بەبێ رەزامەندی بەغدا بەهیچ جۆرێک رێگا بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەدات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت مافێکی دەستووری کوردە و هیچ رێگرییەکی یاسایی و دەستووری نییە، چونکە داهاتی فرۆشی ئەو نەوتە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی ناوەندی و هەموو گەلی عێراق لێی سوودمەنددەبن.
یەڵدز ئەوەشی ئاشکراکرد كە لە دوو رۆژی رابردوودا دەستکراوەتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێگای تورکیا و تێکڕای هەناردەکردنی نەوتەکەش رۆژانە 100 هەزار بەرمیلە.
هەروەها لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی نەوت و پەرلەمان دەکات "بڕیای رێگریکردن" لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدرێت بۆ تورکیا و داواشی لە تورکیا کرد پابەندبێت بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی حکومەتی ناوەند بکات.
عەلی فەیاز، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەیەکەم کاردانەوەیدا رایگەیاند "پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەبێت بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا بەرهەمهێنەکانی نەوت بێت، وەک لە دەستووردا هاتووە". جەختیشی لەوە کردەوە "نەوت موڵکی هەمووانە و نابێت هیچ لایەنێک بەبێ ئاگاداری حکومەتی ناوەندی هەناردەی بکات".
فەیاز ئاماژە بۆ مادەی 112ی دەستووری عێراق دەکات و دەڵێت "بەگوێری ماددەی 112ی دەستووری عێراق سیاسەتەکانی نەوت لەدەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا دەبن و مافی هەرێمی کوردستان و هیچ پارێزگایەک نییە بەبێ ئاگاداری حکومەتی ناوەندی هەناردەی بکات". هەناردەکردنی نەوتیش لەلایەن هەرێمی کوردستان بە پێشێلی یاساو دەستوور و پابەند نەبوون بە حکومەتی ناوەندی لەقەڵەمدەدات.
فەیاز داواش لە تورکیا دەكات پابەندبێت بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بەتەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بکات، هەروەک داوای لە وەزارەتی نەوت و پەرلەمان کرد "بڕیای رێگریکردن" لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدرێت بۆ تورکیا، چونکە بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق ئەو کارە کراوە.
23/05/2014
رۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، چوار کادری سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی لە ئوستانی کرماشان، کە بەمەبستی شناسایی و پشکنینی ناوچەمەرزییەکانی سەرپێڵی زەهاو رەوانەی ئەو شارە کرابوون، بەهۆی کەوتنە سەر مین، کوژران. هێزە ئەمنیەتییەکان لەدانی هەرچەشنە زانیارییەک سەبارەت بەو رووداوە خۆ دەبوێرن.
بەرپرسە نیزامییەکان هۆشدارییان داوەتە ئەو هێزانەی کە شایەتی رووداوەکە بوون و پێیان راگەیاندوون، کە نابێت بە هیچ جۆریک زانیاری بەکسانی دیکە رابگەیەنن.
هەتا ئێستا شووناسی ئەو چوار ئەندامەی تیمی شناسایی سەربە دەزگای ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران ،رون نەبۆتەوە.
23/05/2014
كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو ٤ مامۆستای كوردی سوننی مەزهەب بەتاوانی ئەندامەتی لەمەكتەب قورئان، لەئیدارەی پەروەردەی شارەكانی سەردەشت و بۆكان دەركراون.
شۆڕش مستەفازادە، ئیبراهیم رۆستەمی و فەرەیدوون عەلیپوور لە ئیدارەی پەروەردەی شارستانی سەردەشت لەسەر کار دەكراون.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامێكی دیكەی مەكتەب قورئان بەناوی محەممەد سەرایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەكانی شاری بۆكانەوە، رێگریی لەوانە وتنەوەی لە ناوەندی فێركاریی "فەنی و حرفەی"ی سوهێیل كراوە.
محەمەد سەرایی ئەندازیاری بیناسازیی و مێعماری بوو، کە پێشتریش بانگهێشتی ئیدارەی ئەماكینی هێزی ئینتزامیی كرابوو.
ئەو چوار هاووڵاتییە كوردە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە مەكتەب قورئان و لایەنگری لە ئەحمەد موفتیزادە و بێپێكهێنان و بەڕێوەچوونی دادگا، مەحكووم و لە وانە وتنەوەی بێبەری كراون.
پەیڕەوانی مەكتەب قورئان، كە پەیڕەوی لە قۆناغی سێیەمی رەوتی ئایینی بە پشت بەستن بە لێکدانەوەکانی ئەحمەد موفتیزادە لە کتێبە ئایینییەکانی ئیسلام چالاکی دەکەن، "بانگهێشتن و رێنوێنی كردنی خەڵک بێبانگەشەی سیاسی" بە ئەركی سەر شانی خۆیان دەزانن.
ئەحمەد موفتی زادە ئیسلامناس و پەیڕەوی مەزهەبی سوننی، ساڵی ١٣١١ لەسنە لەدایك بووە و ساڵی ١٣٥٦ مەكتەب قورئانی دامەزراند.
ئەو كەسایەتییە ئایینییە ساڵی ١٣٦١ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ١٠ ساڵ بەند كردن، مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٧١ كۆچی دوایی كرد.
22/05/2014
بهپێ راگهیهندراوێكی دهستهی گشتی دهستپاكی ههرێمی كوردستان كه كۆپیهكی بۆ خهندان نێردراوه تێیدا هاتووه، مسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهروهت و سامانی خۆی بۆ دهستهی دهستپاكی ئاشكراكردووه.
راگهیهندراوهكه وردهكاری ئاشكرا نهكردوه، تهنها ئاماژهی بهوه كردووه كه به (ژ.د.285) له بهرواری 22/5/2014 بهڕێز (مهسعود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهروهت و سامانی بۆ دهستهی گشتی دهسپاكی ههرێمی كوردستان ئاشكراكرد.
ئهمهش دهقی راگهیهندراوهكهیه:
ڕاگهیهنراوی دهستهی دهسپاكی ههرێمی كوردستان
"سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهروهت و سامانی بۆ دهستهی دهسپاكی ئاشكراكرد"
بهپێی نوسراوی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان (ژ.د.285) له بهرواری 22/5/2014 بهڕێز (مهسعود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان سهروهت و سامانی بۆ دهستهی گشتی دهسپاكی ههرێمی كوردستان ئاشكراكرد.
ڕاگهیاندنی دهستهی دهسپاكی ههرێمی كوردستان
22/05/2014
هاووڵاتییەکی کورد بەناوی یووسف مەعرووفی، خەڵکی گوندی (قەرە قەساب)ی نەغەدە، پاش ٦ ساڵ راگیران لە زیندانی ورمێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردان لەسێدارە درا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، یووسف مەعرووفی خێزاندار و باوکی منداڵێکش بووە، کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، یووسف مەعرووفی پاش ئەوەی ساڵی ١٣٨٧ دەستبەسەر کرا حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە، بەڵام دواتر ئەو حوکمە بۆ لەسێدارەدان گۆڕانی بەسەردا هات و سەرئەنجام حوکمەکەی لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کراو و تەرمەکەشی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا ئێستا (لەماوەی ٢ مانگی رابردوودا)، ١١ زیندانیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون و ٦ هاووڵاتیی کوردی دیکەش حوکمی لەسێدارە دانیان بۆ بڕاوەتەوە، کە سێ کەسیان چالاکی سوننی مەزهەبی کوردن.
هەروەها بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ماوەی دوومانگی رابردوودا ١٧ کەسی دیکەش لە زیندانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەسێدارە دراون، کە هەتا ئێستا شوناسیان بۆ ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا روون نەبۆتەوە.
ئەو ئامارە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە رەوتی نهێنیی لەسێدارەدانی زیندانیان لە نێو زیندانەکانی وڵاتـی ئێران، دەکرێ ئاماری راستەینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
22/05/2014
زانکۆی ئەلزەهرا، کە لقی زانکۆیەکی تایبەت بە کچان دەبێت، بە مۆڵەتی فەرمیی شۆرای پەرەپێدانی خوێندنی باڵا، لە شاری ورمێ کرایەوەو بڕیارە لە ساڵی داهاتووی خوێندنەوە خوێندکارانی کچ وەربگرێت.
حوسێن حوسێنی بەرپرسی دەفتەری پەرەپێدانی خوێندنی باڵای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوە، رایگەیاندووە؛ ئەم زانکۆیەی ورمێ، کە لقی زانکۆی سەرتاسەریی ئەلزەهرایە، لە ساڵی داهاتووی خوێندنەوە، خوێندکارانی کچ دەتوانن بۆ خوێندن لە ٥ رشتەی کارناسیی باڵادا ناونووسی بکەن.
لقی زانکۆی ئەلزەهرا کە بە ئامادەبوونی حوسێن حوسێنی کراوەتەوەو بە گوتەی ناوبراو، زانکۆی ئەلزەهرا کە تاقە زانکۆی دەوڵەتیی کچانەیە، بڕیارە لە زۆربەی ئوستانەکانی ئێران لق بکاتەوەو دەست بە چالاکی بکات.
باسی جیاکردنەوەی رەگەزی لە زانکۆکانی ئێران لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە لە ژێر ناوی " وەڕێخستنی زانکۆی کچانەی قوم" بە شێوەیەکی چڕ هاتە ئاراوەو بە بڕوای زۆربەی چاوەدێڕان ئەو باسە، نەک وەکوو باس و پرسێکی مەزهەبی، بەڵکوو بۆ فشارهێنان بۆ سەر خوێندکاران و ئەمنیەتی کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی زانکۆکانی ئێران هاتۆتە گۆڕێ.
لەو پەیوەندییەدا سادقی زیباکەلام، مامۆستای زانکۆ لە تاران پێشتر بە ماڵپەڕی رادیۆ ئێرانی راگەیاندبوو: شۆرای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی بەرپرسی یاسادانان لە وڵاتی ئێراندا نییە و مەسەلەی جیاکردنەوەی رەگەزی بە تەواوەتی لایەنی سیاسی و تەبلیغاتی هەیە.
چاوەدێران و چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەشدان، مەزهەبی نواندنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە وەکوو ئامرازێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئیدارە کردنی دەوڵەت بەکارهێناوەو لەژێر ناوی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ "کافر و کفر" دەستیان بە سڕینەوەی گروپە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە وڵاتی ئێراندا کردووە.
لە درێژەی ئەو پلانەدا لە زۆربەی شارەکانی ئێران پارکی تایبەت بە ژنان دروست کراوەو تەنانەت ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویش وەزیری پەروەردەو بارهێنانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران باسی لە جیاکردنەوەی رەگەزی لە باخچەی ساوایان کردبوو.
22/05/2014
بەرپرسێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو پلانەی نەخشەیان بۆ داناوە، دەبێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 75%ی ماڵەكانی هەرێمی كوردستان كێبڵی ئینتەرنێتیان هەبێت.
كوردستان لە زۆر بواردا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئینتەرنێت كە ئێستا بووەتە یەكێك لە پێداویستییەكانی زۆربەی خەڵكی كوردستان و كۆمپانیاكان و كەناڵەكانی راگەیاندن و فەرمانگەكانی حكومەت، هێشتا لە ئاستی خواستی بەكارهێنەرانیدا نییە. بەبڕوای شارەزایان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ژێرخانێكی گەیاندنی پتەوی وەك وایەر یان كێبڵ لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، تاوەكو ئێستا 27 كۆمپانیای تایبەت بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت مۆڵەتیان لە وەزارەت وەرگرتووە.
زۆر لە بەكاربەرانی ئینتەرنێت گلەییان لە نرخی بەكارهێنان و خاویی هێڵەكانی ئینتەرنێت هەیە. بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی یاسایەكی تایبەت بەم بوارە.
كاروان شێخ رەزا، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (تۆڕیی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "نەبوونی ژێرخانی گەیاندنی پتەو و بێهێزیی كۆمپانیاكان لە ناو شار و شارۆچكەكان و زۆریی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت وای كردووە كە هێڵەكان خاو بن".
سەبارەت بە زۆریی نرخی بەكارهێنانی ئینتەرنێتیش ناوبراو گوتی "هەر كۆمپانیایەك بەپێی گرێبەستی تایبەتی خۆی نرخ دیاری دەكات كە مانگانە لە 25 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تاوەكو 100 هەزار دینار، جگە لەوەش هەر كۆمپانیایەك شێوازێكی كارتی ئینتەرنێتی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمەش وایكردووە نرخەكان جیاواز بن".
پسپۆڕێكی ئابووری پێیوایە نەبوونی چاودێری لەسەر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت وای كردووە خاو و گران بن. ئیدریس رەمەزان، شارەزای ئابووری بە (رووداو)ی گوت "كۆنتڕۆل و چاودێری لەسەر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت هۆكاری سەرەكی خراپیی هێڵەكانی ئینتەرنێتە، جگە لەوەش یاسایەكی تایبەت بەو بوارە نییە".
لە هەرێمی كوردستان چەند جۆرێكی ئینتەرنێت هەیە، لەوانە ADSL، كە بە كێبڵ كار دەكات. تارین نێت، رێبەر، بروسك نێت، گۆران نێت، فاست لینك كە زۆربەیان بە واریەرلێس كار دەكەن، هەروەها هێڵی فایبەر ئۆپتیك كە هێڵێكی تیشكییە.
هەروەها جۆرێكی دیكەش هەیە كە پێیدەڵێن TDA. كاروان شێخ رەزا دەڵێت "حكومەت لەمەودوا مۆڵەت ناداتە هیچ كۆمپانیایەك ئەگەر بەپێی سیستمی TDA كار نەكات".
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق رێگای بە كۆمپانیاكان دا كە سیستمی G3 بەكاربێنن. ئەو سیستمە لەرەلەرەكەی لە نێوان 1.9 تاوەكو 2.1 گێگا هێرتزە. بەم سیستەمە دەتوانرێت نامەی درێژ و ڤیدیۆی درێژ بە ئاسانی بنێردرێ و كاری لەسەر بكرێ، جگە لەوەش دەتوانیت بەشێوەیەكی راستەوخۆ سەیری تیڤییەكان بكەی لە ڕێگای مۆبایلەوە.
كاروان شێخ رەزا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان دەیانەوێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرجەم كوردستان پەرەپێبدەن و فراوانی بكەن و گوتی "لە سێ ساڵی داهاتوودا 75%ی ماڵەكانی هەرێمی كوردستان كێبڵی ئینتەرنێتیان بۆ دابین دەكرێت".
22/05/2014
بەرپرسێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو پلانەی نەخشەیان بۆ داناوە، دەبێت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا 75%ی ماڵەكانی هەرێمی كوردستان كێبڵی ئینتەرنێتیان هەبێت.
كوردستان لە زۆر بواردا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئینتەرنێت كە ئێستا بووەتە یەكێك لە پێداویستییەكانی زۆربەی خەڵكی كوردستان و كۆمپانیاكان و كەناڵەكانی راگەیاندن و فەرمانگەكانی حكومەت، هێشتا لە ئاستی خواستی بەكارهێنەرانیدا نییە. بەبڕوای شارەزایان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ژێرخانێكی گەیاندنی پتەوی وەك وایەر یان كێبڵ لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، تاوەكو ئێستا 27 كۆمپانیای تایبەت بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت مۆڵەتیان لە وەزارەت وەرگرتووە.
زۆر لە بەكاربەرانی ئینتەرنێت گلەییان لە نرخی بەكارهێنان و خاویی هێڵەكانی ئینتەرنێت هەیە. بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی یاسایەكی تایبەت بەم بوارە.
كاروان شێخ رەزا، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە (تۆڕیی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "نەبوونی ژێرخانی گەیاندنی پتەو و بێهێزیی كۆمپانیاكان لە ناو شار و شارۆچكەكان و زۆریی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت وای كردووە كە هێڵەكان خاو بن".
سەبارەت بە زۆریی نرخی بەكارهێنانی ئینتەرنێتیش ناوبراو گوتی "هەر كۆمپانیایەك بەپێی گرێبەستی تایبەتی خۆی نرخ دیاری دەكات كە مانگانە لە 25 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات تاوەكو 100 هەزار دینار، جگە لەوەش هەر كۆمپانیایەك شێوازێكی كارتی ئینتەرنێتی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمەش وایكردووە نرخەكان جیاواز بن".
پسپۆڕێكی ئابووری پێیوایە نەبوونی چاودێری لەسەر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت وای كردووە خاو و گران بن. ئیدریس رەمەزان، شارەزای ئابووری بە (رووداو)ی گوت "كۆنتڕۆل و چاودێری لەسەر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت هۆكاری سەرەكی خراپیی هێڵەكانی ئینتەرنێتە، جگە لەوەش یاسایەكی تایبەت بەو بوارە نییە".
لە هەرێمی كوردستان چەند جۆرێكی ئینتەرنێت هەیە، لەوانە ADSL، كە بە كێبڵ كار دەكات. تارین نێت، رێبەر، بروسك نێت، گۆران نێت، فاست لینك كە زۆربەیان بە واریەرلێس كار دەكەن، هەروەها هێڵی فایبەر ئۆپتیك كە هێڵێكی تیشكییە.
هەروەها جۆرێكی دیكەش هەیە كە پێیدەڵێن TDA. كاروان شێخ رەزا دەڵێت "حكومەت لەمەودوا مۆڵەت ناداتە هیچ كۆمپانیایەك ئەگەر بەپێی سیستمی TDA كار نەكات".
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق رێگای بە كۆمپانیاكان دا كە سیستمی G3 بەكاربێنن. ئەو سیستمە لەرەلەرەكەی لە نێوان 1.9 تاوەكو 2.1 گێگا هێرتزە. بەم سیستەمە دەتوانرێت نامەی درێژ و ڤیدیۆی درێژ بە ئاسانی بنێردرێ و كاری لەسەر بكرێ، جگە لەوەش دەتوانیت بەشێوەیەكی راستەوخۆ سەیری تیڤییەكان بكەی لە ڕێگای مۆبایلەوە.
كاروان شێخ رەزا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان دەیانەوێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرجەم كوردستان پەرەپێبدەن و فراوانی بكەن و گوتی "لە سێ ساڵی داهاتوودا 75%ی ماڵەكانی هەرێمی كوردستان كێبڵی ئینتەرنێتیان بۆ دابین دەكرێت".
ژمارەی كورسی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكان بەپێی ئەنجامە فەرمییەكان، كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆژی دووشەممە 19ی ئایاری 2014 رایگەیاند بەپێی جیاكاری نەتەوەیی و مەزهەبی بەمشێوەیە:
كورد بە هەموو لایەنەكانییەوە
٦٦ كورسی لەكۆی ٣٢٨ كورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق
لایەنە سیاسییەكانی شیعە
١٨٣ كورسی
لایەنە سیاسییەكانی سوننە
٧٠ كورسی
ئەو لایەنانەی هێشتا دیار نییە دەبنە هاوپەیمانی كێ
تەزامون لە عێراق
١ كورسی
هاوپەیمانی خەڵاس
١ كورسی
21/05/2014
به گوێرهى ههواڵى ئاژانسى ههواڵدهرى ئيرناى ئێرانى، شهوى رابردوو، هونهرمهند و نووسهر و شاعير و شانۆنووسى كورد، عهباسى كهمهندى رهوانهى نهخۆشخانه كراوه و بهرهبهيانى ئهمڕۆ به هۆى نهخۆشى دڵهوه كۆچى دواييكردوووه.