به گوێرەی راپورتی باس نیوز
دوکتۆر مهحموود عوسمان یهکێک له سهرکردهکانی هاوپهیمانیی کوردستانی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق وێڕای داواکاری له حکوومهتی فیدراڵی ئهو وڵاته و ههرێمی کوردستان بۆ ئهنجامدانی گفتوگۆی ڕاستهوخۆی نێوانیان به مهبهستی چارهسهرکردنی کێشهی ههناردهکردنی نهوتی ههرێم له خاکی تورکیاوه، پشت بهستنی ههرێم به داهاتی ههناردهی نهوتی خۆی بۆ تورکیای به کارێکی ههڵه و مهترسیدار وهسف کرد.
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بهتوندی ئیدانهی رووداوی كوشتنی ژنه 15 ساڵانهكهی شاری دهۆكی كرد و داواشیكرد بهدواداچوونی جددی بۆ ئهو پرسه بكرێت.
شهوی 23-5-2014 له ناحیهی كهڵهكچی سهر به قهزای شێخان ژنێكی تهمهن 15 ساڵ به درندهترین شێوه له لایهن مێردهكهیهوه كوژرا و دواتر بهرهو شوێنێكی نادیار ههڵهات، تا ئێستا هیچ زانیاریهك له بارهی شوێنی ئهو تۆمهتبارهوه دیار نییه.
ئهمڕۆ یوسف محهمهد سهرۆكی پهرلهمان لهمیانی دانیشتنی پهرلهماندا باسی له رووداوی كوشتنی ژنه 15 ساڵهكهی ناوچهی كهلهكچیی سهر به قهزای شێخان كرد كه بهر له چهند رۆژێك لهلایهن هاوسهرهكهیهوه به شێوهیهكی دڕندانه كوژرا.
یوسف محهمهد سهرۆكی پهرلهمان به توندی ئیدانهی ئهو تاوانه قێزهونهی كرد و داواشی له لیژنهی داكۆكیكردن له مافی ئافرهت له پهرلهمان كرد بهدواداچوونی جدی بۆ ئهو پرسه و رهوشی ئافرهتان له ههرێمی كوردستان بكهن.
ئهو رووداوه دهنگدانهوهیهكی زۆری لهناو كۆمهڵگهی كوردی لێكهوتهوه و كار گهیشته ئهوهی یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئهنجومهنی باڵای كاروباری خانمان بهیاننامهی لهسهر دهربكهن، بهوهۆیهشهوه سبهینێ سێشهممه كاتژمێر 12 نیوهڕۆ له نزیك پهیكهری ئهحمهدی خانیله شاری دهۆك خۆپیشاندان رێكدهخرێت بۆ بهردهم پارێزگای دهۆك .
26/05/2014
بەپێی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26/5/2014 پەرلەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت و یەكێك لە بەرنامەكانی پەرلەمان "گفتوگۆكردنە سەبارەت بە بڵاوكراوەی كونسوڵخانەی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە زمان و نەتەوەی كورد". فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو پێشنیازە لەلایەن فراكسیۆنی زەردەوە پێشكەش كراوە، دەبێت زۆر بە هەستیارییەوە قسەی لەسەر بكرێت، چونكە ئێران دراوسێیە و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە هەیە، بۆیە دەبێت بە ئەتەكێتێكی دیپلۆماسیانە قسەی لەسەر بكرێت". فەخرەدین قادر گوتی "ئامانج لە باسكردنی ئەو بابەتە ئەوەیە كە كورد میللەتێكی سەربەخۆیە و خاوەنی زمان و كەلتووری خۆیەتی و ئەو شتانەی كە بەرامبەر بە كورد گوتراوە، دروست نین و چاوەڕێ ناكرێت لە كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی ئاوا بێت." فرسەت سۆفی، ئەندامی فراكسیۆنی زەرد سەبارەت بەو پێشنیازەی فراكسیۆنەكەیان بە (رووداو)ی راگەیاند "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، یەك لەو كەرەستانەی كە لەبەردەستی پەرلەمانە پێشكەشكردنی بابەتێكی گشتییە بۆ گفتوگۆكردن، كاتێك كە هەر هێز و لایەنێك لە ناوخۆ یان دەرەوە، یاری بكات بە هەندێك پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی كوردستان، حەقە پەرلەمان لەبارەیەوە هەڵوێستی خۆی هەبێت." فرسەت سۆفی گوتیشی "ئێمە پێدەچێت لە رووی دیپلۆماسییەوە داوا لە ئێران بكەین كە روونكردنەوە پێشكەش بكات، لەم جۆرە حاڵەتانەشدا بە رەسمی داوای لێبوردن پێشكەش دەكرێت كە تاوەكو ئێستا ئەوە لەلایەن ئێرانەوە نەكراوە، لەناو پەرلەمانیش دەبێت باس لەوە بكەین كە لە داهاتوودا هیچ دەوڵەتێك رێگە بەخۆی نەدا سوكایەتی بە كورد بكات." ئەو بابەتە لەسەر پێشنیازی ئاری هەرسین، ئەندامی فراكسیۆنی زەرد بووە كە لە پەرلەمان باسی بكرێت. هەرسین ئەوەی پشتڕاستكردەوە كە ئەو بابەتە لەسەر پێشنیازی ئەو لە پەرلەمان باس دەكرێت و گوتیشی "پەرلەمانتارانی گۆڕان، یەكێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی، پشتگیری ئەو پێشنیازەیان كرد و واژۆیان كرد بۆ ئەوەی لە پەرلەمان باسی لێبكرێت، بەڵام فراكسیۆنی كۆمەڵ و یەكگرتوو داوای بابەتەكەیان بە زمانی فارسی كرد و حەزیان كرد دەقی فارسیەكەی ببینن." كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، لە ماڵپەڕی خۆیدا بابەتێكی بە ناونیشانی "تێڕوانینێك بۆ پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق" بڵاوكردەوە كە تێیدا بە ئاوڕدانەوە لەمێژووی دابەشكردنی كوردستان، نووسراوە "كورد لە وڵاتانی توركیا، عێراق و سووریا كەمینەیەكی نەژادییە و لە ئێرانیش لە ماڵە گەورەی دایكیاندا دەژین". كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی هەروەها كۆماری كوردستان بە حكومەتێكی چەند رۆژەی كۆمۆنیستی مەهاباد نێوبردبوو و نووسیبووی "هەندێك لایەن كە بە بۆچوونی ئێران كوردی توندڕەون، دەیانەوێ بە پشتبەستن بە حكومەتی كۆماری كوردستان، بۆخۆیان نەتەوە، كولتوور، زمان و مێژوو دابمەزرێنن". هەروەها باسی لەوەش كردبوو كە "كوردی زمان نییە و شێوەزارێكی زمانە ئێرانییەكانە و لە تێكەڵەیەكی زمانەكانی عەرەبی، توركی و فارسی پێكهاتووە".
26/5/2014
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێیوایە باشترین رێگاچارە بۆ کێشەکانی ئەمڕۆی عێراق دابەشبوونی ئەو وڵاتەیە و داوا لە هێزە كوردستانییەكان دەكات "پێویستە هەموومان پێكەوە كەشتیەكە لێخوڕین بەرەو كەناری ئارامی".
محەممەد رەئوف، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بابەتێكدا لە ژێر ناوی "با پێكەوە خەمێك لە ئایندەی كوردستان بخۆین"، كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، "مالیكی باوەڕی به دستووری نوێی عیراق نەبوو ، ئێستا به 95 كورسییەوه دەچێته شەڕی حكومەتی تەوافوق و شەراكەت و بێ منەتانه مامەڵه دەكات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو باس لە ترافیكێكی سیاسی دەكات، كە دوای هەڵبژاردن دروستبووە و دەڵێت، "سەرنج بدەن، هێڵە گەرمەكانی سیاسەت و دیپلۆماسیەت و خاڵه یەكبڕەكانی بەرژەوەندی كەسی و حیزبی و تایفی و نەتەوەیی و هەرێمایەتی و كومپانیا ناوخۆیی و نێونەتەوەییەكان، هەموو ئەوانە ترافیكی سیاسی دروستكردووە." محەممەد رەئوف پێیوایە "عێراق خۆی چەند بێسەروبەر و شپرزەیە ئەوەندەی دیكە ئاڵۆز و شێوێندراوە و پێویسته زوو فریای ئەمڕۆ و ئایندەی خۆمان و هەرێم و ئەزموونەكەمان بكەوین". سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو دەشڵێت "مالیكی دەچێت بۆ تاران، تارانیش دوو هەڵوێستن، سووننە، بوون بە سێ بەشەوە، كورد ئێستا دووبەش و دوو رایه و زوو چاك نەكرێت، خراپتریش دەبێت". محەممەد رەئوف ئاماژە بە جموجۆڵەكان لەم سات و كاتەدا دەكات و دەڵێت، "ئەوانەی بیانەوێ ببن بە سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار، سەردانی تاران دەكەن، سەرۆكی هەرێم دەڕوات بۆ فەرەنسا، سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڕوات بۆ بەریتانیا، توركیا نەوتی هەرێم دەگەیەنێتە بازاڕ و بۆرسەكانی جیهانی، كورد چاوەڕوانی پارەی نەوتەكەیە لەوسەرەوە بێتەوە، شەهرستانی شكات لە توركیا دەكات، چونكە سەروەری عێراقی بەزاندووە". ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو كۆمەڵێك پرسیار دەخاتەڕوو و دەڵێت، "با پێكەوە ئەم پرسیارانە بكەین بزانیین بەرەو كوێ دەڕۆین، ئەم عێراقە كوێی لە دەوڵەت دەچێت؟ كێ حاكمی راستەقینەی عێراقە ؟كێ لەبەشی خۆی، حیزبەكەی ،نەتەوەكەی و تایفەكەی رازییە؟ كەی فیدراڵیەت رەنگ دەگرێت ؟ چەند ساڵی دیكە شەڕی تایفی و مەزهەبی تەواو دەبێت؟ كەی جەدەلی ساڵانەی نەوت و بودجە و پێشمەرگە تەواو دەبێت؟ هەروەها دەپرسێت، "كەی ئەم خەونانە دەبنە حەقیقەت؟ خەونی دەوڵەتی مەركەزی دینی شیعە، خەونی گەڕانەوەی ئەمجاد و سەروەری بۆ دەوڵەتی عەرەبی سوننەكان، خەونی ئازادی و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە كەركووكەوە، خەونی كەمەنەتەوەییەكانی دیكەی عێراق، خەونی دەوڵەتێكی عەرەبی دیموكراسی، لیبڕاڵی عێراقی، هەموو ئەم خەونانه ئەجیندای سیاسی، ئابووری، دینی، نەتەوەیی پێكهاتەكانی عێراقه و رۆژانه هەرهەمووی كاری بۆ دەكەن". محەممەد رەئوف بە راشكاوی باس لە دابەشكردنی عێراق دەكات و دەڵێت، "وادەزانم پێشەكی و پرسیارەكان بە راشكاوی بە هەموو عێراقییەك دەڵێن، چیتر خۆتان مەخەڵەتێنن و فێڵ لە خۆتان و ئایندەتان مەكەن و كات و ژیان بە فیڕۆ مەدەن و رێككەون لەسەر دابەشكردنی عێراق." لە كۆتاییدا روودەكاتە هێزە كوردستانییەكان و رۆشنبیرە "كوردپەروەرەكان" و دەڵێت، "ئەگەر دەتانەوێت شەپۆلی زریانەكە وردەوردە بتانگەیەنێتە كەناری ئارامی، ئەو ئەگەرەش هەیە پێش ئەوەی بگەین، بخنكێین، بۆیە پێویستە هەموومان پێكەوە كەشتیەكە لێخوڕین بەرەو كەناری ئارامی.
24/05/2014