وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، كە پێش دەستپێكردنی كۆبووەنەی ئێران وگرووپی پێنج كۆ یەك لە ڤیەننا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی و ئێرانی لە 9 و 10ـی ئەم مانگە كۆدەبنەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا بیڵ پێرنز، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەشداریدەكات.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆبوونەوەیەدا، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، باس لە چەند پرسێكی هەرێمیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت، وەك پرسی سووریا و فەلەستین.
ئەم كۆبوونەوەیەی نێوان ئەمریكا و ئێران دوای ئەوە دێت، كە لە كۆبووەنەوەی پێشووی ئێران و گرووپی پێنج كۆ یەك لە مانگی رابردوودا، كۆمەڵێك ئاڵۆزی دروستبوو و هیچ دەرەنجامێكی لێنەكەوتەوە، بە تایبەت كە ئێران بەوە تۆمەتباركرا، کە زانیاری هەڵەی پێشكەش بە گرووپەكە كردووە.
یەكێكی دیكە لە ئامانجەکانی كۆبوونەوەكە قسەكردنە لەسەر كەمكردنەوەی سزا ئابوورییەكانی ئێران و دانانی سنوورێك بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران.
11/06/2014
ئاشبەتاڵی سوپای عێڕاق لە موسڵ، ڕاکردنی پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری و لە ئاکامدا کۆنترۆڵی ئەو شارە بە دەستی داعشی لێکەوتەوە.
پاش نزیک بە چوار ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە دەوروپشتی موسڵ، شەوی ڕابردوو، سوپای عێڕاق لەم شارە ئاشبەتاڵی کرد و موسڵی جێهێشت و بەم شێوە، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام[داعش]، بە پەڕینەوە لە ڕووباری دیجلە، دەستیان بەسەر بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و بەرە بەرە بەسەر نزیک بە تەواوی شارەکەدا گرت.
ئەمڕۆ سێشەممە[١٠ی ژووئەن]، داعش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمەڵێک وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە کە نیشان دەدات چەکدارەکانیان دەستیان بەسەر بینای پارێزگاری و باقی بینا ئیدارییەکانی شاردا گرتووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ و خۆی پارێزگاری نەینەوا، لە شارەکە ڕایانکردووە و خۆیان گەیاندۆتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری موسڵ بە کەنالی ئەلجەزیرەی ڕایگەیاندووە کە ئەو بە گومانەوە دەڕوانێتە تێکداڕمانی لەناکاوی سوپای عێڕاق لە شارەکە و پێی وایە ئیهمالێک لەو کارەدا هەیە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە شەوی ڕابردوو، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسێکی باڵای سوپای عێڕاق تەلەفۆنیان بۆ کردووە و پێیان کوتووە کە داوای یارمەتی لە هەرێمی کوردستان نەکات.
هەر بەم هۆکارە، سەرەڕای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دایە، ئامادە نییە کە بە هانای سوپای عێڕاقەوە بچێت و بەرەنگاری داعش ببێتەوە.
ڕاوێژکارێکی مالیکی، بە میدیاکانی عێڕاقی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بکات، داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
تا ئێستا هەژماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی ناو شاری موسڵ دیار نییە بەڵام بە ڕاکردنی سوپای عێڕاق، داعش بە ئاسانی کۆنترۆڵی زۆربەی بەشەکانی ئەو شارەی گرتۆتە دەست.
بە گوێرەی هەواڵدەرییەکان، چەکدارانی داعش گرتووخانەی موسڵیشیان گرتۆتەوە و زیاتر لە هەزار گیراو، کە لە ناویاندا ئەندامانی ئەلقاعیدە و مافیا و بکوژانیش دەبینرێن”یان ئازاد کردووە.
هاوکات، شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعش، چوار ئەفسەری سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش گیانیان لەدەست دابوو.
هەزاران هاووڵاتی مەدەنی و سەربازی ڕاکردووش لە موسڵەوە خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستان.
رۆیتەرز باس لەوە دەکات کە داعش فرۆکەخانەی موسڵ و سەربازگەی غەزلانیشی داگیرکردووە و دەستی بەسەر لانیکەم دوو کۆپتەر و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای عێڕاقدا گرتووە.
سپی میدیاش ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ حیزبە کوردییەکانیش بارەگاکانی خۆیان چۆڵکرد و بەتەواوی موسڵیان چۆڵکرد.
بەرپرسانی ئیستخباراتی سەربازی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، داعش لە بەرنامەی دانییە کە هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵام سەرباری ئەوەش پێشمەرگە ئامادەیە کە بەرەنگاری هەر چەشنە هێرشێک ببێتەوە.
10/06/2014
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو توانییان به‌شی لای راستی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، چه‌كدارانی داعش توانییان ته‌واوی شاری موسڵ (ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا) بگرنه ده‌ست، حزبه كوردستانییه‌كانیش باره‌گاكانیان چۆڵكرد.
به‌شار كیكی ،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" ته‌واوی شاری موسڵ به هه‌موو باره‌گا حكومییهكانیشهوه و له نێوایندا بینای پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش، كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش)، توانیان له سه‌رتادا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر دیوی راستی شاری موسڵ، وتیشی :" پاشان پێشڕه‌وییان كرد تا ئه‌وه‌ی توانییان به‌ته‌واوه‌تی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزێكی ئه‌منیش له ناو شاره‌كه‌دا مابێته‌وه، ئه‌وا هیچ رۆڵێكی نییه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هاوكات حزبه كوردستانییه‌كان، به لقی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی یهكێتییشهوه له شاری موسڵ پێش ئه‌وه‌ی "داعش" بگاته سه‌ریان، باره‌گاكانیان چۆڵكرد، وتیشی :" خه‌ڵكه‌كه‌ش له ترسی داعش ده‌ستیان كردووه به كۆڕه‌و و روویانكردووه‌ته شاری دهۆك و شار و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه كه‌مپێك بۆ خه‌ڵكه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی شاری موسڵ له ده‌ره‌وه‌ی شاری دهۆك، بكاته‌وه.
10/06/2014
لەسەردانێکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە سیاسیی و ئابورییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانی بەگرنگ وەسفکرد، لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاش، ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی وڵاتەکەی سوورە لەسەر چەسپاندنی ئاشتی لە تورکیا، هەرچەندە ئەو پرۆسەیەش لەمپەری بۆ دروست بێت، بەڵام ئەوان سوورن لەسهرخستنی پرۆسه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 9ی حوزه‌یرانی 2014، یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆک و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان، پێشوازییان کرد لە محەمەد ئاکیف ئینام، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەکەیدا و ئاماژەی بەوە کرد ئه‌نقه‌ره سوورە لە جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی، هەرچەندە لەمپەر و کۆسپەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە زۆرن، بەڵام سەرۆک وەزیران پەیمانی داوە دەبێت ئاشتی بەرقەرار بێت و تورک و کورد وەک برا پێکەوە لەو وڵاتەدا بژین.
لەبەرامبەریشدا سەرۆکی پەرلەمان، دوای بەخێرهاتنی کونسوڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، هیوای خواست پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاته بەرەو پێشەوە بڕوات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی پەرلەمانی نیشاندا بۆ هەرهاوکارییەک كه بکەوێته سەرشانی هەرێمی کوردستان له‌پێناو بەرەوپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی جێبەجێی.
لەکۆتایی دیدارەکەشدا، سەرۆکی پەرلەمان کونسوڵی تورکیای ڕاسپارد، کە پەیامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و هەرێمی کوردستان بگەینێتە حکومەتی تورکیا بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەکەیاندا.
09/06/2014
پێ به‌پێی به‌دامه‌زراوه‌یی بوونی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیش گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاو هاتۆته ئاراوه‌و په‌یوه‌ندییه حزبییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌و چوونه‌ته قاڵبی دیپلۆماسییه‌وه، وه‌ك چۆن زۆرێك له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌رو جیهان كونسوڵگه‌ریی خۆیان له‌هه‌ولێر كردۆته‌وه، له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانیش نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌و بۆته پردی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ههرێمو ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و ئابووریی‌و كه‌لتووری، به‌م دواییانه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له ئیسپانیا كرده‌وه‌و دابان شه‌ده‌ڵه-ی وه‌ك لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستنیشان كرد، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو مهدریدو له‌ڕووی سیاسی‌و ئابووری‌و كهلتوورییو ئاگایی ئیسپانییه‌كان لهكوردو دۆخی ئێستای هه‌رێم، به‌پێویستمانزانی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ین.
*ئیسپانییه‌كان تاچه‌ند ئاشنان به كه‌لتووری كورد‌و هه‌رێمی كوردستان؟
-هیچ شتێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان نازانن. ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌هاتن، پێشتر به خه‌ڵكی كازاخیستان و توركمه‌نستان تێده‌گه‌یشتن، به‌ڵام كه‌سانی دیپلۆماتكار یان شاره‌زا له بواری جوگرافیا ده‌یانزانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته چ شوێنێكه‌وه، به‌ڵام بۆ ئێمه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر سه‌خت بوو، ئیسپانیا خۆی سیستمێكی ههرێمایهتیهو دوو هه‌رێمی هه‌یه ململانێیه‌كی زۆر سه‌ختیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، تاڕاده‌ی خوێنڕژان و لێكتر كوشتن. بۆ نمونه هه‌رێمی باسكه‌كان، هه‌رێمێك بوو كه ساڵه‌های ساڵ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاو ئیسپانیاوه به تیرۆریست ده‌ناسرا، بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسپانیا، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاش هه‌یه كه شه‌ش- حه‌وت مانگ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنێكیان كردووه، له‌ژێر دروشمی «كه‌ته‌لۆنیا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون»، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتووه.
ئێمه‌ش سه‌ره‌تا وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووین، له‌وێ هه‌موو ده‌رگاكان به‌ڕووی ئێمه‌دا واڵا نه‌كراو پێشوازییه‌كی گه‌رم و گوڕمان لێنه‌كرا، چونكه وا هه‌ست ده‌كرا ئێمه هاتووین پڕوپاگه‌نده بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین. كاتی ویست تاتوانیمان به‌رچاو روونی بده‌ینه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار (وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه) له‌ئیسپانیا كه هاتووین وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، هاوشانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ترمان له ئه‌وروپاو ئیسپانیا‌و ئهمریكاو ئێران، ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی و كلتوری دروست بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمێك ده‌كه‌ین كه ناوی هه‌رێمی كوردستانه، دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه نامانه‌وێت ده‌ست وه‌ربده‌ینه كێشه ناوخۆییه‌كانتان، بوونی ئێمه له مه‌درید ئه‌و دڵنیاییه‌ی پێدان كه ده‌مانه‌وێت به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند باش بێت و بتوانین ئه‌و پردی په‌یوه‌ندییانه دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسپانیا.
*ئێوه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئیسپانیا، وابزانم له‌چه‌ند وڵاتێكی تری ئیسكاندیناڤیاش نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه، ئه‌مانه ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگتان بۆ دروست نه‌كه‌ن؟
-په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عیراقن، بڕگه‌یه‌كیش هه‌یه له ده‌ستووری عیراقدا ده‌بێ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه هه‌ڵگری شوناسی دیپلۆماسی بن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند یه‌كلا نه‌بۆته‌وه. بۆ پرسی په‌یوه‌ندی نێوان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت و باڵیۆزخانه‌كان، بێگومان باڵیۆزخانه‌كان به‌م كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیانه رازی نین، به‌ڵام دیسان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و باڵیۆزه‌ی كه له‌و وڵاته هه‌یه، ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كی باش و پته‌و دروست بكات، چونكه ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هێشتا به‌شێكین له عیراق. له زۆر په‌یوه‌ندی ره‌سمیدا پێویستمان به‌هاوكاری باڵیۆزی عیراق ده‌بێت، چونكه ئه‌و نوێنه‌ری هه‌موو عیراقه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و خاوه‌نی پاسپۆرتی دیپلۆماسییه كه‌ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تییه‌كان تائێستا دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسی نین. خۆشبه‌ختانه له ئیسپانیا، له‌وه‌تی من له‌وێم دوو باڵیۆز هاتوون هه‌ردووكیان كه‌سایه‌تی گونجاون و خۆیان هه‌رێمی كوردستان باش ده‌ناسن و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی عیراق له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیان باشه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا حه‌ساسیه‌ت و گرفت دروست نه‌كه‌ن. ئێمه‌ش دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو به‌شێك له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، نوێنه‌رایه‌تی به‌شێك له عیراق ده‌كه‌ین و هه‌میشه ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی عیراقدا كار بكه‌ین و جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق كورده، به‌ڵام وڵاتیش هه‌یه نه‌گونجان هه‌یه‌و كێشه هه‌یه.
*تاچه‌ند توانیوتانه ئه‌و باڵانسه راگرن كه هه‌م تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن، هه‌م باڵیۆز له‌وه دڵنیا بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌ركی ئێوه خزمه‌تكردنه به‌كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق؟
-شتێك هه‌یه لێره‌دا پێویسته بیزانین. باڵیۆزخانه‌كان زۆربه‌یان له قه‌یراندان. كه‌سی شاره‌زاو پسپۆڕ لهباڵیۆزخانهكاندا كار ناكه‌ن. زۆرجار له‌لایه‌ن حزب و گروپه جیاوازه‌كانه‌وه دیپلۆماتكار ده‌ستنیشان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر گونجاویش نه‌بن. زۆر جار شت هه‌بووه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌شه‌وه نه‌بووه، زیاتر په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی عیراقه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئێمه‌وه جێبه‌جێ كراوه، چونكه ئێمه توانیومانه زیاتر ئه‌و كارانه رایی بكه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی عیراقیه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت، ئه‌و كێشانه‌ی له عیراق هه‌یه، له‌وێ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر خراپی هه‌بووه.
جگه له كاروباری سیاسی، تاچه‌ند هه‌وڵتانداوه كۆمپانیا‌و لایه‌نه وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌و وڵاته به هه‌رێمی كوردستان و بازاڕی كوردستان ئاشنا بكه‌ن؟
-چالاكییه‌كانی ئێمه له‌سێ بواری سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، به پله‌یه یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و میدیایه. به پله‌ی دووه‌م: په‌یوه‌ندیی ئابووری، دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی كلتووری كه له‌ناو په‌یوه‌ندیی كلتووریدا به‌رنامه‌ی خوێندن و تواناسازی و خوێندنی باڵاش له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی سه‌ره‌تا باسمان كرد، زیاتر په‌یوه‌ندیی سیاسین و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و هه‌رێمه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌رده‌وامن و قۆناغێكی باشیشی بڕیوه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئابووری، ئیسپانیا به‌قه‌یرانێكی ئابووریی زۆر قورس‌دا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌یه بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌وڵبده‌ن بازاڕی نوێ بۆخۆیان بدۆزنه‌وه. ئێمه په‌یوه‌ندیمان به زۆر سه‌نته‌ری ئابووری گه‌وره‌وه كردووه، وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئیسپانیا، ژووره بازرگانییه‌كانیان، چه‌ند سه‌نته‌رێكی گرنگی ئیسپانی كه لێكۆڵێنه‌وه بۆ كاروباری ئابووری ده‌كه‌ن. سه‌رنجمان راكێشاون بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین به دوورگه‌یه‌كی ئاشتی ناوی به‌رین له ناوچه‌كه‌دا، سوریا تووشی ئه‌م هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه بووه، گه‌مارۆی ئابووری قورس خراوه‌ته سه‌ر ئێران، باری ئه‌منی له باشووری عیراق زۆر خراپه. هاوكات چه‌ند چالاكییه‌كی ئابووریشمان ئه‌نجامداوه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئێستا ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای نه‌وت و گازی «ریپسۆل» هاتۆته كوردستان و به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن. 12 تا 13 كۆمپانیای دیكه هه‌ن له ئیسپانیا كه هاتوون بۆ ئێره‌و به‌شداری ده‌كه‌ن له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا. ئه‌گه‌ر له من بپرسی، من ده‌ڵێم ئه‌وه له ئاستی تموحی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام مێژووی كاركردنی ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ساڵ. ئێمه ساڵ و نیوێك خه‌ریك بووین تاكو سه‌ره‌تا ئاشنایان بكه‌ین به‌م هه‌رێمه. ئیسپانیا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پێویستی به‌هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م چه‌ند ساڵه زۆربه‌ی كۆمپانیاكانیان له ئه‌مریكای لاتین ده‌ستبه‌كار بوون، چونكه له رووی زمان و مێژوو و كه‌لتوور زۆر لێك نزیكن. ئێستا له‌وێش كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌و به‌دوای بازاڕی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌م رۆڵه ببینێت، ئه‌مه‌ش بێگومان كاری زیاتری پێویسته. كێشه‌یه‌كی تریش هه‌یه، ئه‌ویش كۆمپانیا توركییه‌كانه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌توركیا لێره‌وه نزیكتره، نرخی كاڵاكانیان و گواستنه‌وه هه‌رزانتره، به‌ڵام ئیسپانیا كه وڵاتێكی دووره ناتوانن كێبركێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كاڵا‌و به‌رهه‌می توركیدا.
*باسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ت كرد، ئه‌وان تاچه‌ند توانیویانه ببنه چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌تان له هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆ؟
-فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، فه‌رمانگه‌یه‌كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆر نزیكه له‌سه‌نته‌ری بڕیار، زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویسته بڵاوی بكه‌ینه‌وه بێگومان ده‌گاته ده‌ستیان. وا پێویسته وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانیش له‌ڕێی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌بێت. فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێ هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵات بكرێته فه‌رمانگه‌یه‌كی راسته‌قینه. فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان درێغی نه‌كردووه له‌ناردنی هه‌ر زانیارییه‌ك كه‌ئێمه پێویستمان بووبێت، به‌ڵام بێگومان گرفتیش هه‌یه، ئێمه له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی دیپلۆماسیداین. ئه‌مه‌ش به‌بێ گیروگرفت نابێت، چونكه تائێستا له هه‌رێمی كوردستان زۆر خه‌ڵك هه‌یه له‌گرنگی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه تێنه‌گه‌یشتووه‌و پێیانوایه ئێمه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان لێره سه‌رقاڵی كاروباری بازرگانین، بۆیه ده‌توانم بڵێم روونكردنه‌وه‌ی زیاتری پێویسته، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پته‌وتر بێت.
*به‌پێی ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی ئیسپانیای گرتۆته‌وه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان تاچه‌ند ده‌توانین وابكه‌ین كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌و وڵاته روو بكه‌نه هه‌رێمه‌كه‌مان؟
-رێژه‌ی بێكاری له‌ئیسپانیا له‌نێوان 28% بۆ 30% دایه، 50%ی گه‌نجه‌كانی بێكارن. ئێستا حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات زۆربه‌ی مووچه خۆران بخاته سه‌ر كه‌رتی گشتی ئه‌مه كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته. كۆمپانیا بچوكه‌كان شانسی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌یان زۆر كه‌مه، هه‌موو ساڵێك 2000 كه‌س له ئیسپانیا كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئێمه هه‌وڵمانداوه هه‌رێمی كوردستان به بازرگان و كۆمپانیاكان بناسێنین، به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر سست بووه، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه‌و ئیسپانیا زۆر لێك دوورین. به‌رده‌وام كۆمپانیا ئیسپانییه‌كان روو له‌ئێمه ده‌كه‌ن و زانیاری‌یان پێ ده‌ده‌ین، ئه‌و پڕۆژه‌و ته‌نده‌رانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چن، پێیان ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بێن سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی هه‌رێم، ئێمه ئاماده‌ین دانیشتن و دیداریان بۆ رێك بخه‌ین، به‌رنامه‌ی كاریان بۆ دابنێین، رۆژانه سه‌رقاڵی ئه‌م كارانه‌ین، به‌ڵام لێك تێگه‌یشتنی ده‌وێ، ئه‌وان كه‌دێن بۆ ئێره، به‌شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وروپی دێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان شتێكی تر ده‌گوزه‌رێت له‌بواری بازرگانیدا، رووداوه‌كانیش زۆر خێران. هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌ك بۆته جێی سه‌رنجی كۆمپانیا بیانییه‌كان، له سه‌ردانی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیسپانیا، یه‌كێك له پرسه‌كان كه تاوتوێ كرا ئابووری بوو، ئه‌وانیش به‌ڵێنیاندا بێن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بڕیاره له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵدا جێگری وه‌زیری ئابووری ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ده‌یان خاوه‌ن كۆمپانیای به‌هێز بێن هه‌م به‌شداری ئه‌و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیانه بكه‌ن لهههولێرو سلێمانی، هه‌م سه‌ردانێكی سیاسی بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
*به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی ئێوه ئه‌ركی كلتوورییه، ئیسپانیاش لای ئێمه‌ی كورد وه‌ك وڵاتێكی وه‌رزشی ناسراوه كه وه‌رزشیش به‌شێكه له كلتووری ئه‌و وڵاته. ئێوه تاچه‌ند هه‌وڵتانداوه به‌شێك له‌و وه‌رزشكاره دێرینانه هان بده‌ن له كوردستان ناوه‌ندی وه‌رزشی و راهێنان بكه‌نه‌وه؟
-ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ورد لێكۆڵینه‌وه‌مان له كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و یانه وه‌رزشییه گه‌ورانه كرد، كه دروست كردنی په‌یوه‌ندیی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا چۆن ده‌كرێت. دواتر زانیمان ئه‌و یانه گه‌ورانه ئه‌كادیمیای وه‌رزشیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له‌ئه‌نجامی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌ك به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه توانیمان بگه‌ینه گرێبه‌ستێك بۆ هه‌رێمی كوردستان چوار ئه‌كادیمیای وه‌رزشی له هه‌رێم بكه‌نه‌وه، له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵدا ده‌كرێته‌وه. ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك بۆ چوار ئه‌كادیمیا له‌هه‌ولێر، سلێمانی، گه‌رمیان و دهۆك كه له‌قۆناغی جێبه‌جێ كردندان. به‌بۆچوونی من، ئێمه زیاتر له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانین لێیان سودمه‌ند بین تاكو ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆن كه‌ئێستا خانه‌نشین بووه بهێنین سه‌ردانی هه‌رێم بكات. بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كادیمیانه خۆیان به‌رده‌وام راهێنه‌ر ده‌نێرن، لۆگۆی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنین، كراس و تی‌شێرتی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنین. پڕۆژه‌كه‌ش بۆ قۆناغێكی زۆر گه‌نجه، له 7 ساڵ بۆ 9 ساڵ ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌و توانای منداڵی كورد له بواری وه‌رزشیدا.
له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئهتلاتیك و مه‌دریدیش له په‌یوه‌ندیداین، به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵیاندا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر. یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق گرێبه‌ستیان ئیمزا كردووه. وه‌كو چالاكی كلتووری دیكه‌ش، ئێمه ساڵانه له‌وێ یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه‌و خۆشبه‌ختانه ساڵی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 150 كه‌سێك هاتبوون، ساڵی دووه‌م 450 كه‌س، ساڵی سێهه‌م 600 و ئه‌مساڵ 650 كه‌س هاتبوون كه‌هه‌مووی دانیشتووی ئیسپانیا بوون، زۆر كه‌سایه‌تی ئیسپانیش هاتبوون بۆ بینینی كلتووری كوردی و جلوبه‌رگی كوردی. له‌هه‌مانكاتدا ئێمه پیشانگای مانگانه یان وه‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه، پیشانگای شێوه‌كاری و فۆتۆگرافیمان هه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیشدا ئێمه هاوكاری 20 خوێندكار ده‌كه‌ین بێنه ئیسپانیا‌و له زانكۆكانی ئه‌وێ بخوێنن، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه، تائێستا زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانی ئێمه له‌بواری تواناسازیدا روو له‌به‌ریتانیا یان ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌بۆنه‌ی زمانی ئینگلیزیه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ گرنگی زمانی ئیسپانیش بزانین كه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا 500 ملیۆن كه‌س به‌و زمانه قسه ده‌كات. له‌ئه‌مریكاش پاش زمانی ئینگلیزی، دووه‌م زمانی ره‌سمییه. هه‌رێمی كوردستان له‌بواری تواناسازیدا پێویستی به‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه هه‌یه. ئێمه له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا هه‌موو سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان‌مان بانگهێشتی ئیسپانیا كرد بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته دروست بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه ئێستا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر پته‌وكردنی بواری زانستی كه‌ئه‌ویش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی كلتوورهوه. كار‌و چالاكییه‌كانی تریش له‌سه‌ر ئاستی مۆسیقا‌و شێوه‌كاری و وه‌رزش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێمه هێشتا له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیداین. له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئێمه‌دا سێ هه‌ڵبژاردنی گشتی كراوه له‌و وڵاته، ئێمه هه‌ر فریا كه‌وتووین خۆمان بناسێنین به‌ستافی نوێی حكومه‌ت، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه ناومانه باشن، به‌ڵام ئامانجی ئێمه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێره كارده‌كه‌ین.
*هیچ داتایه‌كتان له‌به‌ر ده‌سته سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته؟
-ژماره‌ی كورده‌كانی دانیشتووی ئیسپانیا زۆر كه‌مه. ره‌وه‌ندی كوردی له‌ئیسپانیا ناگاته 50 كه‌س. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كورد له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر له 1990وه روویان له ئه‌وروپا كرد سه‌رده‌می گرانی و گه‌مارۆی ئابووری عیراق بوو، زۆربه‌شیان روویان له‌و وڵاتانه كرد كه به‌رنامه‌ی سۆسیالیان هه‌بوو، هه‌م بۆ هاوكاری كردنی كه‌سوكاریان له‌هه‌رێم، هه‌میش خۆیان بتوانن وه‌ك سه‌ره‌تا ژیانی خۆیان له‌وێ ده‌ست پێ بكه‌ن. وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتالیا، یۆنان به‌رنامه‌یه‌كی سۆسیالی به‌هێزیان نه‌بووه هاوكاری په‌نابه‌ر بكه‌ن. بۆیه كورده‌كان زۆر به‌كه‌می له‌و وڵاتانه گیرساونه‌ته‌وه.
*جگه له بواری وه‌رزشی كه ئیسپانیای پێ ناسراوه، جگه له‌كۆمپانیاكان كه‌جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت، وڵاتێكی گه‌شتیاریشه، هه‌رێمی كوردستان چه‌نده ده‌توانێ سوود له‌و بواره وه‌ربگرێت؟
- ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان تازه ده‌زگایه‌كمان هه‌یه به‌ناوی گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵیاندا له په‌یوه‌ندیداین، ساڵانه چه‌نده‌ها بۆنه‌و چالاكی گه‌شتیاری هه‌یه، ئه‌مساڵ ئێمه هه‌وڵماندا له‌ڕێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌شداری له‌یه‌كێك له ده پیشانگا نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كانی دنیا بكه‌ین كه له‌شاری مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا دێن له‌بواری گه‌شتیاریدا له‌وێ پڕوپاگه‌نده بۆخۆیان ده‌كه‌ن. هه‌رێمی كوردستانیش به‌هاوكاری ده‌زگای گه‌شتوگوزار هاتن بۆ ئیسپانیا‌و ئێمه هاوكاریمان كردن. ساڵی داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر به‌شداری پیشانگاكانی گه‌شتوگوزار بكه‌ین، حكومه‌تی ئیسپانیاش ده‌رگای واڵایه بۆ گه‌شتیاری كورد، به‌ڵام تائێستا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمێكمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ پێدانی ڤیزای گه‌شتوگوزار به‌هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام زۆر سه‌خته بۆ ئێمه بتوانین كه‌فیلی ئه‌و خه‌ڵكه بین كه بچێت و بگه‌ڕێته‌وه. هیوادارم له‌دوای ئه‌وه‌ی عیراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وت ده‌رچوو هاووڵاتیان بتوانن وه‌ك هه‌ر هاووڵاتی وڵاتێكی تر ڤیزای گه‌شتیاری وه‌ربگرن.
09/06/2014
رێورەسمێک بۆ رێزلێنان لە ٧٠ ساڵ خەباتو تێکۆشان لەپێناوی ئازادی‌و مافی مرۆڤ بۆ سارمەدین سادق وەزیری چالاکی بواری مافی مرۆڤ‌و پارێزەرو مافناسی کورد بەرێوەچووو ئەندامانی سەرکردایەتیی زۆربەی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەشدار بوون‌و نابراو پێشنیاری دەکا حیزبەکان پشت بە وڵاتانی دیکە بۆوەدەستهێنانی سەرچاوەی داهات نەبەستن.
رۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەشداریی بەشێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان رێورەسمێک بۆ رێزلێنان لە سارم خانی سادق وەزیری گرێدرا، هەر چەند بەرێوەبەرانی رێورەسمی رێزلێنان لە سادق وەزیری بە زمانی فارسی بەخێرهاتنی میوانەکانیان کرد‌و پەیامی کۆمیتەی رێزلێنان خوێندەوە، پاشان فیلمێک لە ژیان‌و بەسەرهاتی سادق وەزیری پەخش کراو دواتر کۆمەڵێک کەسی بەشداری مەراسیمەکە پەیام‌و بابەتی خۆیان خوێندەوە، لەو ناوەدا دەکرێ ئاماژە بە عەبدوڵڵا حەسەنزادە، عەبدوڵڵا موهتەدی، پەیامی عومەر ئیلخانیزادە، کە بەهۆی نەخۆشییەوە بەشدار نەببوو، پەیامی سەدیقی کەبوودوەندو چەندین کەسی دیکەی بەشداری رێورەسمی رێزلێنانی سادق وەزیری بکەین.
لە حاڵێکدا زۆربەی کەسە یەکەم یان ناسراوەکانی حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێورەسمی رێزلێنانی سارمەدین سادق وەزیریدا ئامادە بوون، کەسانێکیش بەهۆگەلێکی نادیار بەشدارییان نەکردەبوو کە مستەفا هیجری سکرتێری حدکا یەکێک لەو کەسانە بوو.
سارمەدین سادق وەزیری لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکە لە پرۆژە پێشنیارێکی ٨ خاڵیدا داوای لە حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد بۆ کەمکردنەوەی خەسارەکانی لێکدابڕانو وەستهێنانەوەی زیاتری متمانەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم خاڵانە وەبەرچاو بگرن کە بریتی بوون لە:
١- حیزبەکان هەوڵ بدەن پێگە کۆمەڵایەتییەکانیان لە کوردستان بپارێزن‌و پەرەی پێبدەن.
٢- مەودای نێوان حیزب‌و خەڵک کەم بکرێتەوەو حیزب خۆی لە خەڵک پێ گەورەتر نەبێ.
٣- حیزبەکان بە هاوفکریی لەگەڵ یەکتر لە کاتە پێویستەکاندا هاوهەڵوێست بن.
٤- رەخنە بەشێوەی ئوسوولیو لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی پێشگیریی لە جیابوونەوەو ئەو خاڵە لە ئەساسنامەی حیزبەکاندا بگونجێ.
٥- پاراستنی ئەدەبو ئەخلاقی سیاسی.
٦- پشتیوانی لە دێموکراتیک بوونی پارچەکانی دیکەی کوردستان.
٧- پەرەپێدانی بیر‌و هزری کوردایەتی لە نەوەی نوێ‌دا.
٨- پشت نەبەستن بە وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی لەباری ماڵی‌و مەعنەوییەوە.
پرۆفسۆر ئالان دیلان یەکێک لە بەشدارانی رێورەسمی رێزلێنان پێشنیاری کرد کە لەمەوبەدوا خەڵاتی سارم خان ساڵانە ببەخشرێتە ژن‌و پیاوێکی کورد کە لە بوارەکانی چالاکیی سادق وەزیری درێژەدەری رێچکەی ناوبراو بوون.
سارمەدین سادق وەزیری لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٠٠ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لەم شارەو دواناوەندی لە سنەو تەورێز تەواو کردوەو دوای ساڵێک توانی لە بەشی یاسا لە زانکۆ درێژە بە خوێندن بدا‌و سەرەنجام لە دەزگای قەزایی ئەوکاتی ئێران کاری پێدەسپێردرێ.
ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە تەنیشت کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی توودە، کۆمیتەیەک بەناوی کۆمیتەی ئازەربایجان‌و کوردستان پێکدێ کە ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمیتە سێ کەسییە بووەو بەرپرسی کاروباری کوردستان بووە.
دوای کودێتای ٢٨ی گەڵاوێژی ١٣٣٢ی هەتاوی دەستبەسەر دەکرێو رەوانەی بەندیخانەی "فلک الفلاک" دەکرێ. دوای چاردە مانگ زیندانی بە ئێعدام حوکمدرا، پاش چوار ساڵ حوکمەکەی دەبەخشرێو ئازاد دەکرێ.
سارمەدین سادق وەزیری هاورێ لەگەڵ چەند کوردی دانیشتووی تاران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی «جمعیت کردهای مرکز»یان دامەزراندو ناوبراو وەک وتەبێژی "جمعیت"ەکە ناسرابوو.
هەروەها پێویستە بگوترێ سارمەدین سادق وەزیری لە دارشتنی گەڵاڵەی خودموختاری پێشنیار کراوی دەستەی نوێنەرایەتیی کورد بۆ وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تازەی ئێران لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی رۆڵێکی کاریگەرو سەرەکی وەک یاساناس گێراوە.
09/06/2014
هه‌ردوو دوو گه‌وره تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک وتویته‌ر که له ئێستادا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارهێنیان له ته‌واوی جیهاندا هه‌یه
په‌یجی تایبه‌تی خۆی له CIA له م هه‌فته‌یه‌دا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا
هه‌ردوو تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و تویته‌ر کرده‌وه
هه‌روه‌ک له وێبسایتی تایبه‌ت به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکی دا هاتووه ده‌یانه‌وێت مۆزه‌خانه‌یه‌ک له کار‌و چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه بخه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵک که تا ئێستا نه‌بینراون وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسانتر بێت
هه‌رچه‌نده چه‌ند ئه‌ندامێک له ئیداره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته ئۆباما ره‌خنه‌یه‌یان له کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یجانه گرت به‌وه‌ی که (زانیارییه‌کان نهێنی و ناڕوونن)
CIA وێبسایتی فه‌رمی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا
https://www.cia.gov/index.html
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک په‌یجی تایبه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکاCIA
https://www.facebook.com/Central.Intelligence.Agency
08/06/2014
ڕۆژی پێنج شەممە، ٥ی ٦ی ٢٠١٤ لە شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵێک ئەندامی یەپەگە هێرشیانکردە سەر ئیبراهیم عیسا، پەیامنێری کەناڵی وار و بریندارییان کرد.
ڕێدور خەلیل، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئەمڕۆ شەممە ( 7 حوزەیران 2014)، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان ناردووە ڕایدەگەیەنێت،" ئەو ئەندامانەی یەپەگە کە هێرشیانکردۆتە سەر پەیامنێری وار تیڤی دەستگیرکراون و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەپەگە سزا دەدرێن".
ڕێدور خەلیل ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پەلاماردانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە دەرەوەی سیاسەت و ڕەفتار و پرەنسیپەکانی یەپەگەیە و کارێکی تاکە کەسییە و بەهیچ جۆرێک ئەو کارە پەسەند ناکرێت.
هەروەها یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشکردنە سەر ئیبراهیم عیسا، پەیامنێری وار تیڤی ئیدانە دەکات و داوا لە یەپەگە دەکات پارێزگاریی لە ڕۆژنامەنووسان بکات و بکەرانی ئەو هێرشەش بە سزا بگەیەنێت.
08/06/2014
بۆ دووه‌مجار له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا زریان و گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزی دیكه تارانی پایته‌ختی ئێرانی گرته‌وه و به هۆیه‌وه لانیكه‌م 15 كه‌س بریندار بوون و زیانێكی مادی زۆریشی لێكهوتهوه.
ناوه‌ندی كه‌شناسی تاران ئاشكرایكرد، زریانێك به خێرایی 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا شاری تارانی گرتوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی شكاندنه‌وه‌ی دره‌ختی سه‌رشه‌قامه‌كان و پچڕاندنی ته‌زوی كاره‌با له هه‌ندێك ناوچه‌و هه‌ر وه‌ها به‌ردانه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی هاوڵاتیان له سه‌ربانی ماڵه‌كان.
به وته‌ی به‌رپرسانی فریاگوزاری تاران به هۆی زریانه‌كه‌وه لانیكه‌م 15 هاوڵاتی بریندار بوون كه زۆربه‌یان به هۆی شكانه‌وه‌ی دره‌خته‌وه بریندار بوون.
هاوكات ناوه‌ندی كه‌شناسی ئێران هۆشداریدا سه‌باره‌ت به روودانی زریانێكی به‌هێزتر له پارێزگاكانی قه‌زوین و ئه‌لبورز و تاران.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش زریانێك به خێرایی 130 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا شاری تارانی گرته‌وه و به هۆه‌وه 5 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 60 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
07/06/2014
نۆسترادامۆسی عه‌ره‌ب، له خه‌ندان-ه‌وه پێشبینیی له‌باره‌ی داهاتووی عیراق وكوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، فه‌له‌كناسی میسری، ناسراو به نۆسترادامۆسی عه‌ره‌ب، له دیدارێكدا له گه‌ڵ خه‌ندان، كه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامدراوه، پێشبینییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدڕاڵ، ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌و فه‌له‌كناسه، كه تائێستا زۆرێك له پێشبینییه‌كانی هاتوونه‌ته دی، رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌نها هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ناگرێت.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌یدا، نۆسترادامۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب، سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، رایگه‌یاند، "وه‌ك چۆن پێشتر باسم له‌وه‌كردبوو، نوری مالیكی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، بۆیه گومانی تێدا نییه، كه ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌مه دواهه‌مین ویلایه‌تی ده‌بێت، پێشبینیش ده‌كه‌م، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بكوژرێت".
ئه‌و فه‌له‌كناسه، وتیشی : له‌رێگه‌ی پێشبینی و لێكدانه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی فه‌له‌كی ئاگادار له دۆخی عیراق و ئیئتیلاف و لایه‌نه‌كان، ئاماژه هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ماوه‌ی دهاتوودا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌ندان، كه ئایا پێشبینیتان چییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق؟
له وه‌ڵامدا، وتی : نوری مالیكی كه له 20ی حوزه‌یرانی 1950 له‌دایكبووه و سه‌ر به بورجی دووانه‌یه، كه‌سێكی هه‌وایی و شانسداره به سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی، به‌دوای ئه‌ویشدا هاوپه‌یمانی كوردستانی دێت.
وه‌كخۆی ده‌ڵێت : پێشبینی ده‌كه‌م، مالیكی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ش.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا مالیكی چۆن ده‌توانێت ویلایه‌تی سێیه‌م وه‌ربگرێته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان به‌رهه‌ڵستكاری ده‌كه‌ن؟
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، وتی : مالیكی ده‌توانێت حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت و ویلایه‌تی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند كوتله‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستكاری ده‌كه‌ن و له نێویشاندا كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در و كوتله‌ی مواتن به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم.
پێشبینیشیكرد، ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارییه به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، بڕەوێتهوه و نه‌مێنێت، وتیشی :له شانسی عیراق، ئه‌و وڵاته به خولێكی فه‌له‌كی باش و جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌ت له خانه‌ی یانزده‌هه‌مدا (خانه‌ی ته‌شریعات و حكومه‌ته‌كان و پهرلهمانهكانه، هتد..).
ده‌رباره‌ی ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئایا كورد به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات و یاخود هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستێت؟
نۆسترادامۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب، وتی : به‌ڵێ پێشبینی ده‌كه‌م هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌شداربێت له حكومه‌تی داهاتوودا، هاوكات هاوپه‌یمانیی له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله كوردستانییهكانیشدا دروست ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا، وتی : به‌داخه‌وه كێشه و ئاسته‌نگێكی زۆر له به‌رده‌مدایه، ئه‌و ئاسته‌نگییانه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن له ئاینده‌دا، ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێـت گه‌ر بڵێم، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یاسایی و واقعی له‌سه‌ر خاك له نێوان هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له ئاینده‌دا، نه‌ك ته‌نها هه‌رێمێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ دروست ببێت كه عیراق-یش دابه‌ش ده‌بێت بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی شیعه مه‌زهه‌ب و سوننه مه‌زهه‌ب و كورد، بۆیه له ئاینده‌دا حكومه‌تێك نامێنێت به‌ناوی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه.
پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی راپرسی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌م له‌لایه‌ن مالیكی، ئایا پێشبینی ده‌كه‌یت، كورد هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێبكات؟
له وه‌ڵامدا، وتی : به‌ڵێ پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان رووبكاته ئه‌نجامدانی راپرسی گشتیی له هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عیراق، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌رچه‌نده وه‌ك پێشبینیم كرد پێشتر، ده‌بێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌رواش ده‌بێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌نها هه‌رێم ناگرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له كوردستانی باكوور و كوردستانی خۆرئاوا وكوردستانی خۆرهه‌ڵاتیش له خۆ ده‌گرێت و له‌ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره كۆده‌بنه‌وه.
وابێت كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئه‌گه‌ر بوو به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ئه‌ی كێ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌بێت؟
فهلكهناسهكه، وتی : كورد سه‌ربه‌خۆیی له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌مه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌م مه‌سعود بارزانی، ببێته سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
گریمان مالیكی نه‌بووه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، كێ نزیكه له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆك كۆمار و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان؟
دكتۆر ئه‌حمه‌د شاهین، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌ئكیدی ده‌كرده‌وه، كه مالیكی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، وتیشی : هیچ بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دیكه ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، چونكه سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی داهاتوو، بۆ مالیكی ته‌ئكید بووه‌ته‌وه.
پێشبینیشكرد، ئوسامه نوجه‌یفی، ببێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عیراق، دەشڵێت : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی كورد ده‌بێت كه كه‌س چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ئه‌و پۆسته بدرێت به‌و كه‌سه، هه‌روه‌ها چه‌ند پۆستێكی باڵاش ده‌درێته سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در و حه‌كیم .
له‌باره‌ی ئایندهی عیراق و پێگه‌ی وڵاته‌كه، وتی : به‌داخێكی زۆره‌وه، عیراق به‌م سنووره‌ی ئێستایه‌وه نامێنێته‌وه، له ئاینده‌دا ده‌وڵه‌تێك نامێنێت به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عیراق، به‌ڵكو دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانیش بریتین له: ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌وڵه‌تی سوننه، ده‌وڵه‌تی شیعه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، له‌باره‌ی باشبوونی باری ئه‌منی عیراق و كۆتاییهاتن به تیرۆر، وتی : تیرۆر له عیراقدا ئه‌و كاته كۆتایی پێدێت، كه عیراق دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند وڵاتێك.
تێبینی: نۆسترادامۆس، یان میشێل دی نوسترادام (1503- 1566) ژیاوه، زیاتر به نۆسترادامووس به‌ناوبانگه، دهرمانسازو فه‌له‌كناسێكی فه‌ڕه‌نسی بووه، كۆمه‌ڵێك پیشبینی له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا بڵاوكرده‌وه كه چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 1555 بڵاوبووه‌وه، له‌وكاته‌وه له‌هه‌موو جیهاندا ناسراوبووه، كتێبه‌كه‌ی چه‌ندین پێشبینی له خۆده‌گرێت، كه بڕوا هه‌بووه به‌وه‌ی ئه‌و پێشبینییانه تا كۆتایی ژیان دێنه‌دی و پێشبینی كردووه ساڵی 3797ی زاینی، كۆتا ساڵی ژیان بێت له‌سه‌ر زه‌وی، پێشبینییه‌كانیشی له شێوه‌ی چوارینه به ده‌ستوخه‌تێكی ئاڵۆز نووسیوه‌ته‌وه.
ئه‌م فه‌له‌كناسه میسرییه‌ش، به‌هۆی به‌دیهاتنی زۆرێك له پێشبینییه‌كانی، نازانوی نۆسترادامۆسی عه‌ربی پێبه‌خشراوه.
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شاهین:
ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسانی ئه‌مریكایه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كهونیییه بۆ پێشبینیكردن، ئه‌ندامی یه‌كێتی جیهانیی روحانییهكانه، خزمه‌تگوزاری فه‌له‌كی و روحی و پێشبینیكردن و شیكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و رۆژژمێره فه‌له‌كییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشبینی و راوێژی فه‌له‌كی پێشكه‌ش به رێكخراو و دامه‌زراوه وده‌سته‌و كه‌سایه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها راوێژكاری فه‌له‌كیی زۆرێك له سیاسی و هونه‌رمه‌نده میسری و عه‌ره‌به‌كانه، هاوكات راوێژكاری فه‌له‌كی بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاتانی كه‌نداوه.
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
07/06/2014
ئیدارەی تاپۆی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات- تەورێز لە نووسراوەیەکی فەرمیدا داوا لە دەفتەرخانەو شوێنی کرین‌و فرۆشی ماڵ‌و مڵک‌و زەوی دەکا وریا بن‌و ئیزن نەدەن کوردەکان لە پارێزگاکەیان زەوی‌و خانووبەرە بکرنو ئیدارەکە کوردەکان بە تێرۆریست ناودەباو دەنووسێ کوردە تێرۆریستەکان بە کەڵك وەرگرتن لە سەرمایەی دەرەکی دەیانەوەێ گۆرانکاریی بەسەر ناوچە ستراتێژییەکانی دەڤەرەکەدا بێنن.
ئیدارەی تاپۆی پارێزگای تەورێز لە نامەیەکدا بۆ سەرجەم دەفتەرخانەو ئەو شوێنانەی پێوەندییان بە کرین‌و فرۆشتنی زەوی‌و ماڵ‌و مڵکەوە هەیە داوایان لێدەکا لە کاتی ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەکدا وشیار بن نەکا کڕیارەکە کورد بێ، یان بە وتەی ئەوان "تێرۆریست"بێ.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە: "رێکخراوە تێرۆریستییەکان بە پشت بەستن بە هاوکاریی سەهیۆنیزمو نۆکەرانی رۆژئاوا‌و دژی شۆرش، چاویان بریوەتە شوێنە ستراتێژییەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران کە دانیشتوەکانی شیعەن‌و ئامانجیان تێکدانی پێکهاتەی دینی‌و کولتووری ئەو ناوچانەیە".
لە دوا بەشی نووسراوەکەدا هاتووە: لە رۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە، دەبێ اری پێبکرێو هەروەها دەبێ بەشێوەی نهێنی هەوڵ بدەن هیچ جۆرە هاوکارییەکی کوردەکان "تێرۆریستەکان" نەکەن. هەر کەس سەرپێچی بکا، ئیجازەی کارەکەی لێدەسەنرێتەوەو دووکانەکەی دادەخرێ.
ئەو بریارە بە سەردێری: "ئاگادار کردنەوەی هەرەشەی تێرۆریزمی کورد" لە رۆژی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووەو بە گوێرەی بریارەکەش هەر لەو رۆژەوە دەبێ کاری پێ‌بکرێ.
له زۆرێك له شاره‌كانی ئازه‌ربایجان تورك زهویو مولك به كورد نافرۆشیت، له شاری ساینقه‌لا چه‌ند سالێكه نه‌فرۆشتنی زه‌وی به كورد بووه به خواستیكی گشتی ئازەرییەكانو له بریاری حكوومه‌تی ده‌رچوه.
ماوه‌یه‌كیشه ژماره‌ی توركه‌كانی شاری ئیلام زۆر بووه‌و حكوومه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌ستی كردوه به فرۆشتنی بازار‌و دووكانی وه‌به‌رهێنه‌ر به ئازه‌رییه‌كان له شاره‌كه، ئه‌مه له كاتێكدا كه كورده‌كانی ئیلام بۆ دۆزینه‌وه ی كار روو له شوێنه‌كانی وه‌ك تاران ده‌كه‌ن.
06/06/2014